پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کاری لەپێشینەی کوردەکان دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاری لەپێشینەی کوردەکان دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە

کاری لەپێشینەی کوردەکان دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە
ناونیشانی بابەت: کاری لەپێشینەی کوردەکان دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

“سەرەتا”
پەڕتووکی (دەسەڵات‌ و دەسەڵاتی ڕەها) ، لە نووسینی وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا مادلین ئۆڵبرایتە، فوئاد یونس فەرحان کردویەتی بە کوردی و دەزگای موکریانی چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
لەم پەڕتووکەدا نووسەرباس لە ڕۆڵی ئایین لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات‌ و دەڵێت “سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەسەر تیرۆریزم بەبێدەنگکردنی خەڵکان نایەتە بوون، بەڵکوو لە ڕێگەی گەورەترکردنی دەنگە عەقڵانیەکانەوە دەبێ‌”.
لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە، بیل کلینتۆن کە لە (1993 - 2001) سەرۆکی ئەمریکا بووە، دەڵێت: لەم پەڕتووکەدا ئۆڵبرایت بەڕاشکاوییەکی سەیرەوە هەموو وردەکارییەکانی ڕۆڵی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە جیهاندا دەخاتە بەردەستی خوێنەرەکانی، ئایین، ئاکارزانی، هەروەها ئەو ویلایەتە پارچەپارچەکراوانەی ئێستای جیهان… بەگوێرەی زانیاری خۆم تا ئێستا هیچ وەزیرێکی دەرەوەی پێشو شاکارێکی ئاوای نەنووسیوە.
=KTML_Bold=“رێگاکانی پاراستنی ئەمریکا”=KTML_End=
بە بۆچونی ئۆڵبرایت، سێ‌ ڕێباز زۆر گرنگ و پێویستن بۆ دیموکراتییەتی ئەمریکاو پاراستنی ناسنامەی ئەمریکا وەک نەتەوەیەک، ئەوانیش: نەبوونی تاقیکردنەوەی ئایینی لە هیچ ئیش و کارێکی گشتیدا، نەبوونی ئایینێکی دیاریکراو لە دەوڵەت، نەبوونی هیچ پوختەیەک لە مافی ئازادی ئایین.
ناوبراو، کە لە ماوەی ساڵانی (1997 - 2001) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، دەڵێت “بۆ پێشڕەویکردنی جیهان، پێویستە لەسەر دانەرانی سیاسەتی ئەمەریکا تا دەتوانن لە ئایین فێرببن، دواتر زانیارییەکان لەگەڵ ستراتیژەکەیان یەکدەگرێتەوە”.
هەروەها دەڵێت “ئێمە سەرکەوتن لە جیهان بەدەست ناهێنین تاوەکوو لەسەرەتادا لەو کەسانە تێنەگەین کە ئێمە پێویستمان بەکاریگەرییان هەیە، بەتایبەتی دواکەوتوانی ئیسلام”.
لەبارەی ئەوەی ئەگەر لەئێستادا وەزیری دەرەوە بوایە چیی دەکرد، ئۆڵبرایت دەڵێت “چیتر لەسەر بنەمای ڕێسا ئایینیەکانەوە بەدوای گفتوگۆی ناوبژیکارانە نەدەکەوتم، ئەوەندەی هەوڵی دانووساندنی ڕێکەوتنە بازرگانییە ئاڵۆزەکان‌ و پەیماننامەکانی چەک داماڵینم دەکرد”.
=KTML_Bold=“ئێران‌ و تیرۆر”=KTML_End=
مادلین بەشی زۆری کێتبەکەی بۆ کێشمە کێشە ئایینیەکان لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا تەرخانکردووە، بەبڕوای ئەو “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شوێنێکە تیایدا برینەکان وا بەئاسانی ساڕێژ نابن، غەمەکان زوو لەبیر ناکرێن، هەروەها کاتیش بەشێوەیەکی ئاسایی هاوڕێیەتی ئاشتی ناکات”.
لەم بەشەی پەڕتووکەکەیدا بەتایبەتی ئاماژە بە ئێران دەکات، لێرەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، واتە سەروەختی سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لەوبارەیەوە دەڵێت “ئەزموونەکانی ئەمریکا لەڤێتنام و ئێران لەساڵانی حەفتاکان، چەند وانەیەکی پێشکەشکرد،
یەکەم: ئێمە دەبێ‌ زۆر بەرزتر بیر لە خۆمان بکەینەوە، بەر لەو کەسانەی بیرمان لێدەکەنەوە.
دووەم: ئێمە گرنگی نەریت و باوەڕی موسڵمانە ئێرانیەکانمان بە کەم زانیبوو، دوژمنمان درووستکرد کەچی مەبەستمان لە درووستکردنیان نەبوو”.
نووسەر ڕێزنەگرتن لە ئایینەکان‌ و تیرۆر پێکەوە دەبەستێت و دەڵێت: ئەگەر حکومەتێک ڕێزی کەرامەتی هاووڵاتییانی خۆی نەگرت، مانای وایە ڕێزی کەسانیتری لا گرنگ نییە.
ئەو وڵاتانەی کەوا چەوساندنەوەی ئایینی تێیدا بەرچاوە (وەک کۆریای باکوور، ئێران، بۆرماو سوودان) ئەمانە سەرچاوەی مەترسییەکانن وەک تیرۆریزم و بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژی”.
دەربارەی جیاکردنەوەی دیین لە دەوڵەت، مادلین دەنووسێت “ئێمە پاڵپشتی لەجیاکردنەوەی کڵێسە لە وڵات دەکەین، بەڵام هەرگیز پاڵپشتی لە جیاکردنەوەی بەزۆری ئایین لە ژیانی گشتی نەتەوەکەمان ناکەین”.
=KTML_Bold=“هەموو شت جگەلە دیموکراسی”=KTML_End=
نووسەر ئاماژە بەوەدەکات هەرچەندە ئیسلام لە نیمچە دورگەی عەرەبییەوە پەیدابووەو لەئەمڕۆدا لەکۆی پێنج موسڵمانی هەموو جیهان یەکێکیان عەرەبە، کەچی “لەکۆی پێنج عەرەب تەنیا یەکێکیان موسڵمانە، زۆربەی هەرە زۆری موسڵمانان کەوتونەتە لای کیشوەری ئاسیای باشوورو ناوەڕاست”.
دەربارەی ئەزموونی حوکمڕانی وڵاتە ئیسلامییەکان، ناوبراو دەڵێت “ئەو وڵاتانەی کە گەورەترین ژمارەی موسڵمانانی تێدایە: ئەندەنووسیا، هندستان، پاکستان، بەنگلادیش و تورکیا، هەریەک لەوانە ئافرەتێکیان هەڵبژاردوە وەک سەرۆکی حکومەت، بەمەش نە وڵاتە عەرەبییەکان‌ و نە ئەمریکا ئەمەیان قەبوڵە”.
مادلین، ئاشکرای دەکات سەرکردە ئەمریکیەکان لەکاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردە عەرەبەکان، قسە لەبارەی ئەو پێویستیانە بۆ حکومەتەکانی عەرەبی دەکەن کە گونجاوبێ‌ بۆ ڕیفۆرمی سیستەمەکەیان، زیاتر لەوەی کێشەی فەڵەستینی باس بکەن، کەچی “سەرکردەکانی عەرەبی قسە لەبارەی هەموو شتێکەوە دەکەن، جگەلە دیموکراسی نەبێ‌”.
=KTML_Bold=“دوانەی ئەمریکا و ئیسرائیل”=KTML_End=
هەرچەندە مادلین ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ هەندێ سیاسەتی حکومەتی ئیسرائیلیدا کۆک نییە، بەڵام جەخت لەوەدەکاتەوە بەتەواوی پابەندە بە پاراستنی بوون و ئاساییشی ئیسرائیل، ئەوەش دەڵێت “زۆربەی ئەمەریکیەکانیش بەمجۆرە دەڕواننە دۆخەکە”، هۆکارەکەشی دەگێڕێتەوە بۆ”هاوبەشی کلتورە ئایینیەکانیان”.
هەروەها دەڵێت”زۆربەی ئەمریکیەکان ئیسلام بە ئایینێکی غەریب‌ و ئاڵۆز وەردەگرن، جیاواز لەگەڵ نەریتی کریستیان و جوولەکە کە زۆر پێیانەوە ئارام و مورتاحن”.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستین، بەوتەی ئۆڵبرایت لەساڵانی (2000) لەگەڵ سەرۆک کلینتۆن‌ و نوێنەرانی ئیسرائیلی و فەڵەستینی هەوڵی زۆریان داوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ لابردنی هەموو ئەو بەربەستانەی دێنە بەردەم بەرقەراربوونی ئاشتی، کە لە هەموویان زەحمەتتر شاری قودس بوو… ئۆڵبرایت دەڵێت “لەکاتی ئەم گفتوگۆیدانەدا، سەرۆک کلینتۆن بەتایبەت کاتی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی قورئان‌ و تەورات”.
=KTML_Bold=“شیعە و سوننە لە ئێراق”=KTML_End=
ئێراق ئەو وڵاتەی ساڵانێکە شەڕی مەزهەبی نێوان هەردوو ڕێباوەڕی ئیسلامی شیعەو سوننە تیایدا تاوی سەندوە، بەشێکی دیکەی پەڕتووکەکەی ئۆڵبرایتە.
بە بۆچونی نووسەر “سوننەکانی ئێراق کێشەی بوونی سەرکردەیەکی بەویقاریان هەیە کە هاوشانی سیستانی بێت.
هەندێک لە کەسایەتییە دیارەکانیان تیرۆرکراوە، ئەوانیتر لەرابردودا ناوی خۆیان لە پەیوەندیکردن لەگەڵ سەدام حسێن پیسکردبوو، هێشتا هەندێکیان دورخراونەتەوە و پەیوەندییەکی ئەوتۆیان بە حیزبەکانەوە نەماوە”.
لەبارەی ململانێی نێوان شیعەو سوننەوە، باس لەوەدەکات لەکۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن لەبەهاری (2005) ، شاعەبدوڵڵای پادشای ئوردن پێیوتوە: هەرچەندە لەناو سوننەو شیعەکاندا کەسانی میانڕەو هەن بۆ کپکردنی توندڕەوییەکان، بەڵام ئێمە دەبێ‌ حیسابی ڕودانی ناکۆکی نێوانیان بکەین، شەڕە قسەی نێوانیان بۆ تیرۆرکردنی یەکتر بەکاردێنن، لە کۆتاییدا دەبێتە پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی نێوان شیعە و سوننە”.
ئۆڵبرایت کە لە (17-09-1998) ، تاڵەبانی و بارزانی بەیەک گەیاند و کۆتایی بەشەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی هێنا، دەڵێت “ئێستا کوردەکان سەقامگیریان بەخۆوە بینیوە، بەڵام پێشینەی هەموو شتێکیان‌ و ئامانجی کۆتاییدان، دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆیە”.
=KTML_Bold=“بوش و ئیسلام‌ و تیرۆر”=KTML_End=
سەبارەت بەپەیوەندی نێوان ئیسلام و تیرۆر، نووسەر زۆر ڕاشکاوانە دەڵێت “هیچ شتێک نییە لەناو ئیسلام بەناوی تیرۆریزم، زەحمەتە بەهۆی کاری توندوتیژی هەندێ‌ کەسانی سەرەڕۆو ناتێگەیشتو لە ئیسلام، ناوی ملیارێک و سێسەد ملیۆن خەڵک بەلاوە بنێی و وەک ئەم کەسانە حیسابیان بکەیت”.
یەکێک لە ڕووداوە دیارەکانی دەیەی ڕابردو، هێرشەکانی (11/ئەیلول/2001) بو بۆ سەر تاوەرەکانی سەنتەری بازرگانی ئەمریکا نیویۆرک، نووسەر ڕایدەگەیەنێت هیچ نیشانەیەکی خودایی لەو ڕووداوە نابینێت و دەڵێت “هیچ کاریگەرییەکی عەقیدەی ئایینی و هیچ ویژدانێکی کۆمەڵایەتی لە هاندانەکانیانەوە نییە.
ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە پێویست ناکات بەهۆی ئەم کردارانەیان دڵسۆزی خۆیان بۆ ئیسلام دەرببڕن، بەڵکوو خیانەتیان لەفێربوونی عەقیدەکەی خۆیانەوە کردووە”.
نووسەر هێما بۆ توێژینەوەیەک دەکات، کە دەریخستوە “ئەوانەی لە پشت تەقینەوە خۆکوژییەکانن، زۆر بەدەگمەن لەلایەن باوەڕە ئایینیەکانیانەوە هاندەدرێن”.
ئەم سیاسەتمەدارە ئەمریکیە، بەتوندی ڕەخنە لەکاردانەوەکانی جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەمریکا لەهەمبەر ئەو پەلامارە دەردەبڕێت، چونکە پێیوایە پەلاماردانی ئەفغانستان و ئێراق “بوونە هۆی فراوانبوونی بۆشایی نێوان موسڵمانان‌ و ئەمریکا، ژیانێکی نوێی بەخشیە قاعیدە، هەروەها ئەمریکای هەنگاوێک دورخستەوە لەزاڵبوونی بەسەر تیرۆری نێودەوڵەتیدا”.
هەروەها دەڵێت “بوش زۆر بەجدییەوە بەڵێنی بە سوپادا کەوا هەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر ئەمریکا و جیهان کەم دەبێتەوە، لەو ساتەی سەدام حسێن چەک دەکرێت، لەڕاستیدا داگیرکردن و شەڕکردن بووە هۆی زیادکردنی ئەم مەترسیانە”.
=KTML_Bold=“چۆن بەرەنگاری قاعیدە ببینەوە”=KTML_End=
نووسەر، ئەو بۆچونە ڕەتدەکاتەوە کە پێیوایە تیرۆریزم بەپلەی یەک هەڕەشەیەکی سەربازییە، بەڵکوو بەپێویستی دەزانێت بەشێوازی سیاسی و دەروونی بەرەنگاریان بکرێت.
لەوبارەیەوە دەڵێت “شێوازی قاعیدە بۆ کاری تیرۆریستی ئەوکاتە لەناودەچێ‌ ئەگەربێتوو وتاری سەرەکیان لەلایەن ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێی هەیە بەدرۆ بخرێتەوە”، هەروەک دەڵێت “لەنێو تۆڕە تیرۆریستییەکان بیروبۆچونی جیاواز هەیە، پێویستە لەسەرمان هەموو هەوڵمان بۆ قۆستنەوەی ئەو هەڵوێستانە بخەینەگەڕ”.
لە بەشێکی دیکەی پێشنیارەکانییدا، دەنووسێت “ترس خۆراکی تیرۆریزمە، تەنیا ئەگەر ترس ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی درا ئەوا قاعیدە پاڵپشتی بەردەوامی دەبێ‌… باشترین ڕێگا بۆ زاڵبوون بەسەر قاعیدە بێبەشکردنی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەپاڵپشتی و سۆزی ئەو کەسانەی کە لەنێو موسڵمانانن و قاعیدە هۆشی ئەوانی بۆ خۆی کێشکردووە”.
دواتر دەڵێت “سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەسەر تیرۆریزم بەبێدەنگکردنی خەڵکان نایەتە بوون، بەڵکوو لە ڕێگەی گەورەترکردنی دەنگە عەقڵانیەکانەوە دەبێ‌”.
سەبارەت بەرۆڵی وڵاتە عەرەبییەکان، مادلین دەڵێت “لەڕاستیدا ئەمریکا بەبێ‌ یارمەتیی عەرەبەکان ناتوانێ‌ بەسەر قاعیدەدا زاڵ بێت، عەرەبەکانیش بەبێ‌ وەبەرهێنەکانی ڕۆژاوا ناتوانن تەندرووستی ئابووری خۆیان بپارێزن، کەواتە هیچ شتێ‌ لەئارادا نییە بەناوی شەڕی پیرۆز: جیهاد”.
نووسەر داڕوخانی ئیسلام دەبەسێتەوە بە خۆکوژەکانی قاعیدەوە، لەوبارەیەوە دەڵێت “روخانی ڕاستەقینەیی بۆ ئیسلام لەو بکوژانەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆیان وانیشاندەدەن موسڵمانی ئاییندارن، هەڵدەستن بەدرووستکردنی وێنەیەکی ناشرین بۆ ئیمانەکەیان.
ئەگەر عەرەبستانی سعودی دەیەوێت پێشڕەوی بکات لە بەرگریکردنی ئیسلام، ئەمانە دوژمنن پێویستە لەسەرەتادا بەسەر ئەوانەوە زاڵ بێت”.
=KTML_Bold=“مادلین ئۆلبرایت”=KTML_End=
لە ساڵی (1937) لەپراگی پایتەختی چیکۆسلۆفاکیا لەخێزانێکی جوولەکە لەدایکبووە، دواتر بەهۆی هەڕەشەی نازییەکانەوە بوون بەکریستیانی کاسۆلیکی، دوای ماوەیەکی کەم لەوەی ئەو شارە کەوتە دەست نازییەکانەوە لەسەرەتاکانی هەڵگیرساندنی لەجەنگی جیهانی دووەمدا، خێزانەکەی ئۆلبرانت بەرەو لەندەن کۆچیان کرد، لە دوای تەواوبوونی ئەو جەنگەشەوە، ئۆلبرایت و خێزانەکەی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
لە ساڵی (1948) لە کاتی کودەتای شیوعییەکاندا لە چیکسلۆفاکیا، جارێکی دی ئەو خێزانە ناچار دەبن کۆچ بکەن، بەڵام ئەمجارەیان بەرەو کیشورێکی دیکە، بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
ئۆلبرایت لەئەمەریکا ئەستێرەی بەختی دەدرەوشێتەوە، لەوێ لە کۆلێژی ولیسلی، زانستی سیاسیی و یاسا دەخوێنێت، دواتر زانستییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەخوێنێت و لە ساڵی (1976) تەواوی دەکات.
لە ژیانی سیاسییدا، ئۆلبرایت لە ساڵی (1993) دەبێتە نوێنەری ئەمەریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان، دوای سێ ساڵ لەوەرگرتنی ئەو پۆستە، لەلایەن کلینتۆنی سەرۆکەوە کاندیدکرا بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، دواجار لە (23) ی کانونی دووەمی 1997 وەک یەکەمین ژن، بە وەزیری دەرەوەی زلهێزترین وڵاتی دونیا، دیارییکرا.
مادلین ئۆلبرایت یەکێک بو لەو کەسایەتییە گرنگانەی دەستی هەبوو لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەردو حیزبی یەکێتی نیشتمانی و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، تا دواجار #جەلال تاڵەبانی# و #مەسعود بارزانی# لەسەر دەستی ئەو خانمەدا، لە ساڵی (1998) کۆتایی شەڕی ناوخۆیان ڕاگەیاند. [1]
ئەم بابەتە 177 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 177 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!