图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,378
图片 106,579
书籍 19,269
相关文件 97,148
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کڵێشەکانی پەرستن و کێشەی بانگخوازەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کڵێشەکانی پەرستن و کێشەی بانگخوازەکان

کڵێشەکانی پەرستن و کێشەی بانگخوازەکان
ناونیشانی بابەت: کڵێشەکانی پەرستن و کێشەی بانگخوازەکان
ئامادەکردن: #ئاسۆ عەبدوللەتیف#

فەزای دینداری و جۆری پەرستن جێ بهێڵن بۆ خوداو عەبدەکانی، خودا خۆی عالیی نەزەرە بەرانبەر سلوک و پەرستن و قودرەتی بەندەکانی، خودا حەزی بە قوورسکردنی ڕێگاکانی پەرستن نییە، ئیمانی پێبهێنەو باوەڕت بە قورئان و سونەو زیندووبوونەوە هەبێت ئەوە بەشە سەرەکیەکەی پەرستنە.
کۆتاییهاتنی سەردەمی لات و عوززاو بتپەرستی و نەزانییەت ڕێک بۆ ئەوە بوو پەرستشی مرۆڤ ڕاست بکرێتەوە لە خورافە، بۆ ئەوەبوو مرۆڤ ئاشنا بکرێت بە ناسینی جۆرو فۆڕمێکی تری خواپەرستی، کە جیاوازە لە پەرستنی تەوتەم و خۆرو مانگ و ئاگر و بەردو پەیکەرەکان، ئەم کڵێشەو فۆڕمە تازەیە لە دینداری و پەرستن و عیبادەت و ڕابیتەی ڕۆحی و مەعنەوی و تەوحید تەنیا بۆ خودایەک بوو، ڕێگا درووستەکەی پێغەمبەران و پیاوچاکان و دۆزینەوەی ئیشراق و ڕابیتەی مرۆڤ بوو بە ئەسماو سیفاتە جیاوازەکانی خوای گەورە “وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا”
دەی خوای ڕەحمان و ڕەحیم و مەلیک و عەزیزو جەببارو موتەکەبیرو ڕەزاق و وەهاب و سەمیع و بەسیر، ئەسڵە بۆ ئوسوڵی تەوحیدو یەکتاپەرستی، بۆ ئەوەیە مرۆڤ دڵی بە کام سیفات خۆش بێت هاواری بۆ بکات و بیپەرستێ، مرۆڤ هەیە برسیی و تینوە، هەیە داخدارو بێ مەکانە، هەیە قوربانی عەدل و نادادییە، هەیە نائارام و پڕ وەسوەسەیە، دەی لێگەڕێن خۆیان کڵێشەکە ئیختیار بکەن و قسە لەگەڵ وجودی خوای گەورە بکەن، بەچ زمان و شێوەزار و لەفزو مەتن و فۆڕم و نزولەو هاوارێک حەزی پێدەکەن با ئاوا لە خوا بڕوانن بۆ هەردەبێ بەو بازنەو چوارچێوە دەعەویە وشکەی تۆبێت.
یانی تۆ «مامۆستای بەڕێز»هێشتا پێت وایە دەبێت هەموو کەس وەک تۆی فەقێ و بانگخوازو عەرەبیزان و مێژووزان و کەلامناس و تەجویدزان نوێژ بخوێنێ و قورئان بێژێ و بڕواتە خزمەتی خوای گەورە، دەی ئەوە هەڵەیت برای ئازیزم، خوای گەورە ئیلتیزامی وشکی ناوێت بەتەنیا، عابیدو سابیرو موئمین و موسلیم و سالم و وەلی و موتتەقی و موشتەکی دەوێت، خۆ سەیری عیلمی کەلام و حەدیس و بەلاغەو مەدو ئیقلاب و ئیزهاری وشەو قیرائاتی سەبعە ناکات و شەددەو فەتحەو زەممەو سکون و کەسرە هەژماربکات بۆ کەسێک کە نایزانێت؟
دەی خۆ لەسەر مەخرەج و مەزهەرو تەجویدو تەرتیل و تیلاوەی “وَلَا الضَّالِّينَ” و ئییاکەو ئەییاکە، قاف و ڕایەک سزایان نادات، گەر تۆ هێشتا وادەزانی یەک جۆر کڵێشەی دینداری هەیە و ئەویش سەر بەو مەدرەسەو تەریقەو فیرقەو گرووپە فیکری و دیدگایەی تۆن ئەوا بەڕاستی حوکمدانێکی نائاگایانە دەکەیت و خەریکی ئەوەیت بەشێک لە سیفاتە بەرزەکانی خوای گەورە بۆخۆت ببەیت و فەرزی بکەیت بەسەر عەبدی داماودا، برای ئازیزم ئیرشادو تەقواو تەوحیدو ئاداب و دادو سلوکی گشتی باس بکەو عیلمەکەی خۆت کە مشتێکە «زیرەکی مورەکەب»مەکە بە باری قوورس بەسەرشانی ئەو خەڵکە ڕەش و ڕووتەوە.
پەرستن جۆری زۆرە، چێژو ڕۆحانییەت و تەسەوفە پێش ئەوەی شەهادە و عیلم و ئەرکان بێت، زۆربەی زۆری خەڵک بەفیترەت پاک و نەزیهو ئیماندارن، کاتێکیش کە نایەن بۆ سەر خوانی دینداری و سەف ببەستن لەگەڵ تۆی مامۆستا و مەلاو بانگخوازو قاچ گیربکەن لە قاچت و تۆش لەقاڵبیان بدەیت، دەی هی ئەوەیە تۆ لە قاڵبیان ئەدەیت و ئەرکیان ئەخەیتە بەردەم، وەک چۆن تۆ کە باسی وەلی ئەمرو ئەحکام و سەبەبی نزول و ئیعجازو دەقە وشکەکان و ئەو چەمکانە دەکەی بۆ خەڵکیی، کوڕەکەی خۆت تاقەتی نییە گوێت بۆبگرێ و دڵی لای بەرشەو ڕیاڵ و نێت فلێکس و ئایپادو ئەپڵ و ڕەنج ڕۆڤەرو پیاسەی کەناراواکانی ئەوروپایە نەک تەفسیر و تەجویدو قودس و مەکەو مەدینە!
بۆیە عیشق و ئەوین و چێژیان پێ بناسێنە لەبری هاوارو توڕەبوونی دینی بێکەڵک و ئیجتیهادو فەتوای زیادە لەسەرتێریی، وامەکە برای دیندار، ئەو ئیمانی قایم و قووڵە، وای هێناوە، تێکی مەیە، کێشەی ڕادەست و تەکبیرو تەهلیلەی نەماوە، مەیخەرە ناو وەسوەسەو گومان و نەزم و دەرسی تاقەتپڕوکێنەوە لەم مانگی پیرۆزەدا، با تەرەو سەرگەردان نەبن، تەنیا فێری مزگەوتیان بکەن و بێن و شەرم نەکەن و گڵاسێک ئاوبخۆنەوەو دوڕکات نوێژ بکەن و بڕۆن،
ئەو، تەربیەتی دینی بەو شێوەیە وەرگرتووە، ئاوا سوورەی فەتح و فەلەق و ناس و تەحیات و ئایەتەلکورسی دەخوێنێ و تەریقی مەکەرەوە بەو تۆزە عیلمەی کۆتکردۆتەوە، دین ئاسانکاری و وەسیلەی ڕۆشتنە بۆ دونیایەکی تر وەک بەلەمی پەڕینەوە، زۆر باسی نەوعیەتی بەلەمەکەی بۆمەکە لەچی درووستکراوە، دارە بەردە یان ئاسن و قامیش و زەلە، نایەوێت، تەنیادەستگرتنی توندی دەوێ بە لێواری بەلەمەکەوە تا ئاو نەیبات ئەوەی فێربکە، ئیمان و توێشووی قیامەت و سلوکی دینی و ئەخلاق و ئیستیقامەتی گەرەکە نەک شۆڕبوونەوە بۆ دەقە قورئانیەکان و کێشەی جەبرو ئیختیارو موخەیەرو موسەیەرو وەحدەی وجودو تەفسیر و تەئویل و ئوسوڵی فیقهو بەلاغەو کەلام.بۆیە گەشتن بە مەقامی بەرزی خودایی بۆ ئەوبەر ڕوبارەکە تەنیا دەروونی پاک و دڵی دەروێشیی و ڕۆحی خاکەڕایی و خۆتەرخانکردنی دەوێت بۆ ئەو کڵێشە دیندارییەی خۆی حەزی پێ دەکات نەک تۆ،
دین یەکپارچە سادەیی و فەزڵ و ئیختیارو ئازادی و قیامە بۆ کاری باش و عەدل و ئینساف، هەستانە بەرەو مەرتەبەو مەقامسازیی داپۆشراوی عەبدایەتی نەک خوداڕەنگیی وەک هەندێک، ئەوە بکەو ئەوە مەکەو ئەو جۆرە لە ئیرشادی سەقەت و هاواری بێجێ، ئەسڵەن هەزار عیلمی قورئان و تەفسیر و تەئویل و تەجوید و کەلام بزانیت و ڕاستگۆو پاکڕەفتار نەبیت بۆ خەڵک، قیامت نەبێ بۆ کاری چاکەو ئیسڵاح و ویژدان، بەتەمای پلەو مەقامی خودایی مەبە، هەرچی قیامی نوێژو چاکەو فەرزو ئەرکان و عیبادات هەیە بۆ مەقامی بەرزی ڕۆحانیی و ئیستیقامەتە، بۆ عالی بوونی مەقامەو ناگات بەو یەقین و ئەمانەی هەتە بۆ خوداو ڕۆژی دوایی. خەڵکی مەترسێنن بە قاڵەو ناڵەو یاساو قەواعیدەکان و سزای دۆزەخ و دەقی ترسهاوەر، مژدەدەربن، بەشارەت بڵاو بکەنەوە بۆ خەڵکی ”يسِّروا ولا تعسِّروا، وبشِّروا ولا تنفِّروا” ئاسانکار بن بۆ خەڵکی «اجعلوا طريقکم دائمًا البشارة، بشِّروا أنفسکم، وبشِّروا غيرکم»
بۆیە ئەها.. شوانەکە لە بنارێک لەگەڵ خوا ئەدوا، بە تەنیشت گوێلک و مەڕەکانییەوە بەو ئاسانیە دەیگووت، خوایە وەرە با نەعلەکانت پاککەمەوە لە قوڕو پیسایی، وەرە با تاڵە موەکانی سەرت بشۆم بەم جامۆڵکە ئاوە. وەرە شیرت بۆبدۆشم برسیت نەبێ و داتپۆشم سەرمات نەبێ، وەرە شەڕواڵەکەت پینەکەم بۆت، ڕانەمەڕەکەم بخەمە خزمەتت. کاتێ حەزرەتی موسا (سەلامی خوای لەسەر) گوێی لەو گفتوگۆیە بوو، چووە لای شوانەکەو توڕەبوو، وتی چۆن لەگەڵ خوا ئاوا قسان دەکەیت، دەی خوای گەورە ئەو سەرزەنشتەی موسا پێغەمبەری پێ ناخۆش بوو، بانگی کرد و پێی فەرموو ئەی موسا ئێمە سەیری توێکڵی قسەکان ناکەین چۆنەو چۆن نییە، سەیری عیبادی باتین و حاڵ و کڵپەی دڵ و نییەتی ساف دەکەین، ئینجا دواتر موسا هاتەوە بۆلای شوانەکە و داوای لێخۆشبوونی کرد چونکە ئەو شوانە گەشتبوویە کڵێشەی خۆی بۆ پەرستن، عیبادەتی ساغی هەبوو دەیزانی چۆن لەگەڵ خوا ئەدوێ و ڕازی دەکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览522
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 14-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 24-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on24-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):24-06-2023
URL
此产品已被浏览522
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,378
图片 106,579
书籍 19,269
相关文件 97,148
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!