کەری کێ لەگاڕانێ نەهاتیتەوه
لە کوردەواریدا لە زستانان دوای نەمانی کاروباری کێڵگە کەرەکانیان دەخستە ناو گاڕانەوە، ئێواران کە گاڕان دەهاتەوە کەرەکان ڕاستەوخۆ دەهاتەوە ناو ئاوایی و لایان نادا، بەڵام گا و مانگا و چێڵەکان بۆ ملومۆ و لەوەڕ لایان دەدا، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک دەوترێت کە ڕەچاوی کاری چاکەی لێ ناکرێت لە هەزار جاران تەنیا جارێک کارێکی باش بکات بە تەوسەوە دەوترێت: کەری کێ لە گاڕانێ نەهاتیتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 287