زۆری و زلۆری.
زلۆر: گەلۆر بۆ کەسی بێبەهرە بەکاردێت، لە کۆمەڵگەدا کەسی بێهونەر و نەزان زۆرن کە بەردێکیان نەخستۆتە سەربەردێک، واتە: هیچ داهێنانێکیان نییە و هیچ شتێک بەلایانەوە بەهادار نییە، پەندەکە بە کەسێکی بە جەستە گەورەی بێهونەر و نەزان دەوترێت کە هیچی لە هەمباندا نەبێت. [1]