#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، پەڕڵەمانی کوردستان نەماوە تاوەکوو هەڵبژاردن لەدەستی پەڕڵەمان بێت و کۆمیسیۆنی نییە، دەبێت کۆمیسیۆنی ئێراق ئامادەبێت و پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات، پێمانوایە ئەوە لە بەرپرسیارییەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و داوای لێبکات. ئەمڕۆ شەممە #17-06-2023# سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەو گرژییەی کە هەبوو لەپێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجە تەواوبو، ئێستا هەر کەسە و شەوێک بە ئیسراحەت خەوت ئیتر ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە چۆن دەتوانین ماڵی خۆمان ڕێکبخەینەوە و بەگژ ئەو هەڕەشانەدا بچینەوە کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دێت، کە یەکڕیزی میللەتی کورد پێویستە بۆ پێشهاتەکانی دێنە کایەوە. باسی لەوەشکرد، بابەتی مووچەی فەرمانبەران بوەتە بابەتێکی سیادی و پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان لایەنەکاندا نامێنێت و پێدەچێت شێوەی دابەشکردن و دۆخی ئابووری ئێراق کە پارەیەکی زۆر هەیە دەتوانرێت بۆ هەلی کار و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە بەکاربهێنرێت. سەبارەت بە مادەی 8ی بودجەش کە ئەولەویەت پێویستی یەکە ئیداریەکانە و یەکە ئیداریەکانیش داواکاری خۆیان بگەینن لایەنی پەیوەندیدار، سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، ئێستا پەڕڵەمانمان نەماوە تاوەکوو هەڵبژاردن لە دەستی پەڕڵەمان بێت و کۆمیسیۆنیشمان نییە، دەبێت کۆمیسیۆنی ئێراق ئامادەبێت و پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات، پێمانوایە ئەوە لە بەرپرسیارییەتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و داوای لێبکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 593 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !