Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,523
Immagini 106,142
Libri 19,170
File correlati 96,535
Video 1,308
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
یەکێتیی ئەوروپا: هەر کاتێک جیاکاری بەرامبەر کورد دەکرێت ناڕەزایەتیی خۆمان بە تورکیا دەگەیێنین
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پیتەر ستانۆ

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پیتەر ستانۆ
هاوار عەبدولڕەزاق
گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەوان ناڕازین لەو جیاکارییەی تورکیا بەرانبەر بە کورد لەو وڵاتە دەیکات و پێویستە ئەنقەرە ڕێز لەو بەهایانە بگرێت کە یەکێتیی ئەوروپا بە گرنگییەوە لێیان دەڕوانێت. لەبارەی پرسی کۆچبەرییشەوە دەڵێت: کۆچبەری ئاڵنگارییەکی گەورەیە ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا بووەتەوە.

پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو ئەوەی ئاشکرا کرد، هەر کاتێک بە شێوەیەکی نایەکسانانە مامەڵە لەگەڵ کورد لە تورکیا دەکرێت، ئەوان لە یەکێتیی ئەوروپا پەیوەندی بە بەرپرسانی تورکیاوە دەکەن و ناڕەزایەتیی بڕۆکسل بە تورکەکان دەگەیێنن.

لەبارەی قەیرانی کۆچبەران لە ئەوروپا پیتەر ستانۆ ڕایگەیاند، کۆچبەری ئاڵنگارییەکی گەورەیە ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپا بووەتەوە و تووندکردنی سنوورەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بە یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ ئەو قەیرانە دەبینن. گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەوروپا باسی لەوەش کرد، بازرگانیی ئەو کەسانە دەبڕن کە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن و بەهۆی دۆخی نالەباری مرۆڤەوە پارە کۆدەکەنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا چەندین ڕێکاریان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانیان، ئەمەش لە دوای زیادبوونی ژمارەی کۆچبەری نایاسایی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کە زۆرێک لەو کۆچبەرانە هاونیشتمانی باشوور، ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاووڵاتییانی ئێراق و ئێران و سووریان. ئەو هەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا، لەدوای درووستبوونی قەیرانی ئابووری لەو کیشوەرە دێتم کە بەهۆی جەنگی ئۆکراینا، درووست بووە. بۆ قسەکردنی زیاتر لەسەر قەیرانی کۆچبەری و سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە ئێراق و سووریا و تورکیا، لە برۆکسلەوە، پیتەر ستانۆ گوتەبێژی، بەرپرسی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا میوانمە....

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا:

ڕووداو: بەڕێز ستانۆ زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.. بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام دواخرا. ئێستا بڕیارە لە 18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە هەیە، هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئەو پرسە چییە؟

پیتەر ستانۆ: هەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی ئەوروپاوە هەمیشە بە پەیڕەوکردنێکی گرنگی مافەکانی خەڵک دادەنرێن بۆ ئەوەی نوێنەرە سیاسییە ڕەواکانی خۆیان هەڵبژێرن؛ بۆیە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: ڕەوایەتیی هەر ئیدارەیەک لە هەڵبژاردنی متمانەپێکراوە وە سەرچاوە دەگرێت. بێگومان نایاب دەبێت ئەگەر ڕێز لە سووڕی هەڵبژاردن بگیرێت و پارێزگاریی لێ بکرێت، ئەگەرنا، ئەگەر پێویستبوو لەبەر هەر بارودۆخێک دوابخرێن، ئەوا بە بڕوای من، لە بەرژەوەندیی هەر ئیدارەیەکدا دەبێت هەرکات کرا، هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدات. پێویستە ژینگەیەکی سەلامەت هەبێت، پێویستە ژینگەیەکی یاسایی هەبێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی دادپەروەرانەی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای دەستووری ئێراقی و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت و لە ئاست چاوەڕوانیی خەڵکی ئێراق بێت، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن ڕای ڕاستەقینەی خۆیان دەرببڕن و نوێنەرانی سیاسیی خۆیان هەڵبژێرن.

ڕووداو: مانگی سێی ئەمساڵ، دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی بۆ تورکیا بە هەنگاوێکی نادەستووری ناوبرد و لەوکاتەشەوە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە. یەکێتیی ئەوروپا چۆن دەڕوانێتە ئەو بڕیارە؟

پیتەر ستانۆ: من پسپۆڕی پرسەکانی نەوت و وزە نیم. ئەرکی من ڕوونکردنەوەی سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی یەکێتیی ئەوروپایە، بەڵام بەگشتی بۆ یەکێتیی ئەوروپا، ئەگەر بڕیاری دادگەیەک هەبێت، یان ئەگەر دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی بڕیارێک دەربکات، ئەوا پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت. یەکێتیی ئەوروپا ڕێکخراوێکە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی یاسادانانەوە دامەزراوە، واتە پێویستە ڕێز لە یاساکان بگیرێت، بۆیە ئەگەر بڕیارێک لەلایەن دامەزراوەیەکی سەربەخۆوە درابێت، ئەوا پێویستە جێبەجێ بکرێت.

ڕووداو: ئەوە ئاشکرایە کە یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا سوپای پاسدارانی نەخستووەتە نێو لیستی تیرۆری یەکێتییەکەوە. ئەمە بۆچی؟

پیتەر ستانۆ: دوو پرس هەن پێویستە لەبیرمان بن کاتێک باس لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و ئێران دەکەین. بەڵێ، ئێمە پێشتر چەندین جار سزامان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، ئەوەش لەبەر دوو هۆکار: یەکەمیان چەوساندنەوەی بەردەوامی خۆپێشاندەرانی دانیشتووی ئێرانە کە داوا دەکەن ڕێزی زیاتر لە ماف و ئازادییەکانیان بگیرێت. هۆکاری دووەمی سەپاندنی سزایە بەسەر ئێراندا، کە ئەگەر پێویست کرا بەردەوامیش دەبین لە سزادانی، بریتییە لە پشتیووانیکردنی ئێران لە دوژمنکاریی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا. هۆکاری سەرەکیی ئەمەی دووەمیان دابینکردنی درۆنی ئێرانییە بۆ ڕووسیا، کە ڕووسیا لە هێرشەکانییدا بۆسەر ئامانجە سڤیلەکانی ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت، کە ئەمە قبووڵ ناکرێت. ئەوەی پەیوەستە بە سوپای پاسدارانەوە، پێویستە لەبیرمان بێت کە ئێمە پێشتریش سزامان بەسەر سوپای پاسدارانی ئێران و ئەندامەکانییدا سەپاندووە کە لە ژمارەیەک سزا پێکدێن، بەڵام بۆ ئەوەی دامەزراوەیەکی وەکوو سوپای پاسداران بخەینە لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپاوە، لە ڕێوشوێنەکانماندا لەنێو یەکێتیی ئەوروپا، سەرەتا پێویستمان بە بڕیاری دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتێک دەبێت، تەنیا ئەو کاتە یەکێتیی ئەوروپا وەکوو پێکهاتەی 27 وڵاتە ئەندامەکە دەتوانێت دەست بە گفتوگۆ بکات لەسەر ئەوەی کە ئایا ئێمە دەتوانین هەمان شت بکەین یاخود نا. بەڵام بۆ ئەوەی دامەزراوەیەک بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دابنێین، سەرەتا پێویستمان بە بڕیاری دەسەڵاتی دادوەریی یەکێک لە 27 وڵاتە ئەندامەکە دەبێت، تەنیا ئەو کاتە یەکێتیی ئەوروپا دەتوانێت بڕیار بدات کە ئایا دەتوانین کەسێک بخەینە لیستی تیرۆرەوە یان نا.

ڕووداو: لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەزاران کۆچبەر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و زۆربەشیان لە ڕێگەی یاسایی یانیش نایاسایی بێت، خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا چۆن دەیەوێت کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکات و هەنگاوەکانی داهاتووی چی دەبن؟

پیتەر ستانۆ: کۆچ یەکێکە لە ئاڵنگارییە هەرە گەورەکان بۆ یەکێتیی ئەوروپا، هەروەها لە چەند ڕوویەکەوە، یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان، بەتایبەتیش کۆچی نایاسایی مەترسیی ئەوەی هەیە کەسانی نیاز خراپ بێنە نێو یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەندێک ئامانج کە ڕەنگە لە دژی ئاساییشی یەکێتیی ئەوروپا بن. بەڵام بەگشتی، کۆچبەرەکان تەنیا ئەو کەسانە نین کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دێن، بەڵکوو خەڵکێکی زۆر لە ئەفریقاشەوە دێن و هەوڵدەدەن بگەنە کەنارەکانی ئەوروپا. ئەمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە و یەکێتیی ئەوروپا سیاسەتێکی سێکوچکەیی بۆ ئەم پرسە هەیە: یەکەمیان بێگومان ئەوەیە کە ئێمە سنوورەکانی خۆمان دژی هەر هاتنەژوورەوەیەکی نەخوازراو دەپارێزین. دووەم، ئێمە بازرگانیی ئەو کەسانە لەنێودەبەین کە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن و لەسەر ئەرکی نەهامەتیی خەڵک پارە کۆدەکەنەوە. سێیەمیش، ئێمە لەگەڵ وڵاتانی (ترانزێت) پێداگوزەر بەتایبەتیش وڵاتانی سەرچاوەی کۆچبەران کار دەکەین بۆ ئەوەی هۆکارە ڕیشەییەکانی کۆچکردن نەهێڵن، چونکە ئەو کەسانە زۆربەیان لە ململانێ هەڵنەهاتوون، یاخود لەڕاستیدا پەنابەر نین و وەکوو ئەو خەڵکە نین کە لە ئۆکراینا هەڵدێن، چونکە لە ژیانیان دەترسن. بەڵکوو زۆربەی کۆچبەران ئەوانەن کە بەدوای ژیانێک دەگەڕێن لەڕووی ئابوورییەوە خۆشتر بێت. بۆیە پێویستە لە وڵاتانی خۆیان دەرفەتیان بۆ درووستبکەین، بۆ ئەوەی کاریان هەبێت و ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەکانیان فەراهەم بکەن و ناچار نەبن بەنێو بیابان و چەندین وڵاتدا بڕۆن و ژیان و تەندرووستیی خۆیان بخەنە مەترسییەوە تاوەکوو بە نایاسایی خۆیان بگەیێننە نێو یەکێتیی ئەوروپا.

ڕووداو: ئەگەر شەپۆلی چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوام بێت، ئایا دەسەڵاتدارانی ئەوروپی ناچار دەبن ڕێکاری تووندتر بگرنەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانیان؟

پیتەر ستانۆ: بەشێوەیەکی گشتی، کۆچبەرە نایاساییەکان ڕێگەیان پێ نادرێت بچنە نێو وڵاتەکانەوە. هەموو وڵاتێک سنووری خۆی دەپارێزێت، هەر بۆیە سیستمی ڤیزە و دەروازەی سنووریی پەیوەندیدارمان هەیە. چۆن بۆ کەسێک شیدەکەیتەوە کە بیەوێت وەکوو گەشتیار بێتە یەکێتیی ئەوروپا کە پێویستە داوای ڤیزە بکات و 40 یان 60 یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی ڤیزەکە وەربگرێت و بە ڕێوشوێنی گونجاوی دەروازە سنوورییەکاندا بڕوات و پاسپۆرتەکەی بپشکنرێت. بێگومان هەموو وڵاتێک خاکەکەی لە چوونەژوورەوەی مۆڵەتپێنەدراوی نایاسایی دەپارێزێت، وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپاش هەر ئەم شتەیان کردووە و دەیکەن، بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بپارێزن، بەڵام لە هەمان کاتدا، بە ڕێگەی گونجاو هەوڵی چارەسەرکردنی کۆچکردن دەدەین، بەتایبەتیش هۆکارەکانی کۆچکردن و چۆنییەتیی ڕێگەگرتن لە کەسانی شەڕانگێز، بۆ ئەوەی هیوای ئەو خەڵکە بۆ ژیانێکی خۆشتر لە قازانجی خۆیان بەکارنەهێنن بۆ بەدەستهێنانی پارە و ئەو خەڵکە نەقۆزنەوە، فێڵیان لێ نەکەن، درۆیان لەگەڵدا نەکەن و قاچاخچێتییان پێوە نەکەن. واتە ئەمە ڕوانگەی یەکێتیی ئەوروپایە؛ تەنیا یەک ڕێکار نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک ڕێکارە بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە ڕیشەییەکان، بۆ پاراستنی سنوورەکان، هەروەها بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆسیە کەمانەی کە لەڕاستیدا مافی وەرگرتنی پەنابەرێتییان هەیە، چونکە پەنابەری ڕاستین و بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان پێویستە وڵاتەکانیان جێبهێڵن.

ڕووداو: ئایا هیچ ئامارێکی فەرمیتان لایە، کە ئاماژە بێت بەوەی لە 12 مانگی ڕابردوودا چەند کۆچبەر هەوڵیانداوە بچنە نێو سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپاوە؟

پیتەر ستانۆ: ئەم ژمارەیە لای وڵاتانی ئەندامە، چونکە کۆچبەران هەوڵدەدەن لە سنووری وڵاتانی جیاجیا بپەڕنەوە. لەنێو یەکێتیی ئەوروپا، پاراستنی سنوورەکان و تۆمارکردنی ئەم ئامارانە، ئەرکی وڵاتانی ئەندامە، بەڵام هەزاران کەس ساڵانە هەوڵدەدەن ئەو کارە بکەن، واتە ئەمە دیاردەیەک نییە تایبەت بە ئەمساڵ بێت، بەڵکوو دیاردەی چەندین ساڵی ڕابردووە. بێگومان پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان ئەوەی باس لە کام ئاڕاستە دەکەین، خەڵکانێک لە ئەفریقا و لە باشوورەوە دێن، خەڵکانێک لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دێن، بەڵام هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی خۆشمانەوە دێت، لە وڵاتە دراوسێکانمانەوە، لە ئۆکرایناوە. لە 12 مانگی ڕابردوودا، هەشت ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون و پەڕیونەتەوە نێو یەکێتیی ئەوروپا. چوار ملیۆنیان لەنێو یەکێتیی ئەوروپادا ماونەتەوە، چوار ملیۆنەکەی دیکەش یان ڕۆیشتوونەتە شوێنێکی دیکە، یانیش گەڕاونەتەوە ئۆکراینا. واتە ساڵانە ژمارەیەکی زەبەلاحی خەڵک هەوڵدەدەن بگەنە یەکێتیی ئەوروپا.

ڕووداو: با بچینە سەر پرسی تورکیا. ڕەجەب تەیب #ئەردۆغان# جارێکی دیکە هەڵبژاردنەکانی تورکیای بردە، وەکوو دەشزانین سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی ئاڵۆزی لەگەڵ ئەوروپا هەیە. یەکێتیی ئەوروپا چۆن دەڕوانێتە ئەو سەرکەوتنەی ئەردۆغان، بەتایبەتی کە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ئەوروپا دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەردۆغان بکات؟

پیتەر ستانۆ: خەڵکی تورکیا بڕیاری خۆیان دا. بژاردەی خۆیان دیاریکرد. یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە ڕێز لە بڕیاری خەڵک دەگرێت. ئێمە پیرۆزبایی لە سەرۆک ئەردۆغان دەکەین بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی. ئەو بەرپرسیارییەتیی گەورەی هەیە، ئەرکەکانی نێو کۆمەڵگەی تورکیا گەورەن. یەکێتیی ئەوروپا بەرژەوەندیی ستراتیژیی هەیە لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکی زۆر هاوکارانە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت، لەگەڵ تورکیا و خەڵکەکەیش. ئەمە لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە، ئەوان دراوسێی ئێمەن. تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە و بۆ سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە. تورکیا ئەندامی ناتۆیە. تورکیا هێشتاش وڵاتێکی بەربژێرە بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپا. تورکیا دەیەوێت بە شێوەیەکی فەرمی ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، بۆیە زۆر هۆکار هەن کە وامان لێبکەن حەزمان لە پەیوەندییەکی هاوکارانە بێت کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت. هەموو هەوڵێکیشمان دەدەین، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە پێکەوە کارکردنە بەدیبهێنین، بەڵام بێگومان هەموو پەیوەندییێک بۆ ئەوەی کار بکات، پێویستی بە دوو لایەن هەیە. یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە لەگەڵ تورکیا کاربکات، بۆ ئەوەی ئەم هاوبەشییە بوونیادنەرە بەرەو پێش ببات، چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە، بەڵام بێگومان دەمانەوێت ئەو کارە لەسەر بنەماکانی وەکوو سەروەریی یاسا، مافەکانی مرۆڤ، ڕێزگرتن لە یاسای نێودەوڵەتی و سەقامگیریی هەرێمی بکەین، چونکە تەنیا بەو جۆرە دەتوانێت کەڵک بە هاووڵاتییان بگەیێنێت، لەنێو تورکیا و لە یەکێتیی ئەوروپاش.

ڕووداو: لە ماوەی ڕابردوودا، یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد گرتووە و چەندین سیاسەتڤان و چالاکڤان و ڕۆژنامەڤانی کوردی دەستگیر کردووە، هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا بە دیاریکراوی لەسەر ئەو پرسە چییە؟

پیتەر ستانۆ: یەکێتیی ئەوروپا هەرگیز دوودڵ نییە لە دەربڕینی ناڕەزایی، کاتێک کە شتێکی لەم شێوەیە ڕوودەدات و خەڵک بەهۆی بیروڕای سیاسی یان نەتەوەییانەوە بکرێنە ئامانج. ئەمە شتێک نییە لەگەڵ بەهاکانمان بگونجێت، بۆیە هەر کاتێک شتێکی لەو جۆرە لە تورکیا ڕووبدات، کاتێک کە کەمینە کوردییەکان جیاکارییان بەرانبەر دەکرێت، یانیش بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و نایەکسانانە دەچەوسێندرێنەوە، یەکێتیی ئەوروپا ناڕەزایی دەردەبڕێت چ بە شێوەیەکی ئاشکرا بێت لە ڕێگەی ڕاگەیێندراوەوە، یانیش لە ڕێگەی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆوە بێت بە هاوتا تورکییەکانمانەوە، کە زۆرجار ئەوە دەکەین و پێیان دەڵێین، کە ئێمە چاودێریی چی دەکەین، داوایان لێدەکەین هۆکارەکەی ڕوونبکەنەوە، داوایان لێدەکەین ڕوونکردنەوە بدەن، هەروەها هەڵوێست و چاوەڕوانییەکانمان پێیان دەگەیێنین، چونکە لە کۆتاییدا، وەکوو گوتم، تورکیا وڵاتێکە لە پڕۆسەی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپادایە و ئەگەر بیانەوێت ببنە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، ئێمە هەمیشە ئاماژە بە بنەما و بەهاکانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین کە دەبێت ڕێز لە ئازادییە سیاسییەکان و مافە سەرەتاییەکانی ئازادیی خەڵک بگیرێت، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ئایین، نەتەوە یان ئەو زمانەی بەکاریدەهێنن.

ڕووداو: لە چەند مانگی ڕابردوودا، حکومەتی سووریا لەلایەن کۆمکاری عەرەبییەوە پێشوازیی لێکرایەوە و ئەندامێتیی لەو ڕێکخراوە کارا کرایەوە. ژمارەیەک لە وڵاتانیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ئاسایی کردووەتەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکە ئەمریکا دژیەتی و چەندجارێکیش هاوپەیمانەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو هەنگاوە نەگرنەبەر. هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر ئەو پرسە چییە؟

پیەر ستانۆ: تێبینیی بڕیاری وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبیمان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەندامێتیی سووریا. ئەوە بڕیاری خۆیانە. ئێمە بێگومان قسە و ڕاوێژ لەگەڵ هاوبەشە عەرەبەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بە دیاریکراوی هۆکاری بڕیارێکی لەو شێوەیە چییە و چ چاوەڕوانییەک لەو بڕیارە دەکرێت، بەڵام هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا زۆر ڕوونە. ڕژێمی ئەسەد هیچ ڕەوایەتییەکی نییە. بەهۆی ئەو کارانەی لە دژی خەڵکی خۆی کردوونی، ڕژێمەکە لە چاوی خەڵکی سووریادا هەموو ڕەوایەتییەکی لەدەستداوە. ڕژێم هیچ یەک لەو پرسانەی چارەسەر نەکردووە کە بوونە هۆی سەرهەڵدانی ململانێکە. ڕژێم وەکوو پێویست کار ناکات بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتەوایی و گۆڕانکاری کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکردایەتیی دەکات؛ بۆیە لای خۆمانەوە، ئێمە هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، چونکە ئەگەر هیچ گۆڕانێکی بەرچاو لە ڕەفتاری ڕژێمی ئەسەددا نەبێت، هەڵوێستمان وەکوو خۆی دەمێنێتەوە. ئێمە هێشتاش یارمەتیی خەڵکی سووریا دەدەین. یەکێتیی ئەوروپا گەورەترین کۆمەکبەخشی پێداویستییەکانی خەڵکی سووریا و پەنابەرانی دەرەوەی وڵاتەکە و ئاوارەکانی نێو وڵاتەکەیە، بۆیە ناتوانین بڵێین پەیوەندیمان بە خەڵکی سووریاوە نییە. بەڵام کاتێک قسە دێتە سەر پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی سیاسی کە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی ئەم خەڵکە دەکات، هەڵوێستمان نەگۆڕاوە. لەبیرتان بێت کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە دەکەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا، هەڵوێستی یەکێتیی ئەوروپا نەگۆڕاوە و ئێمە پشتیووانی لەو پڕۆسەیە دەکەین کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکردایەتیی دەکات، بەڵام ڕژێم هیچ سازشێک ناکات و هیچ ئامادەییەک بۆ بەرەوپێشچوون و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی خۆڕاگر بۆ قەیرانی سووریا پێشان نادات.

ڕووداو: جگە لەپرسی کۆچبەری، پرسێکی دیکە کە ڕووبەڕووی ئەوروپا بووەتەوە، قەیرانی وزەیە و بەتایبەتیش لەدوای جەنگی ئۆکرایناوە. لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان بە سامانی سرووشتی دەوڵەمەندە، ئایا یەکێتیی ئەوروپا بیری لەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان بکاتە جێگرەوەی ڕووسیا بۆ دابینکردنی گازی سرووشتی؟

پیتەر ستانۆ: یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی زۆر ڕوونی داوە و خۆمان لە سووتەمەنییە بەردیوەکانی ڕووسیا دابڕاندووە، ئەمەش دوو هۆکاری هەیە؛ یەکێکیان درێژخایەنە، کە هەمیشە ویستوومانە ئەوە بکەین، بۆ ئەوەی بگوازرێینەوە بۆسەر وزەی سەوز. دەمانەوێت ماڵاوایی لە سووتەمەنییە بەردیوەکان بکەین، چونکە پیسن، بۆ سرووشت و ژینگەکەمان باش نین. بەڵام بڕیاری پووتین بۆ داگیرکردنی نایاسایی ئۆکراینا وایکرد بڕیارەکەمان خێراتر بکەین. بۆیە دەستبەرداری خەڵووزی ڕووسیا بووین، دەستبەرداری نەوت و زۆربەی گازی ڕووسیا بووین. ئێمە سەرچاوەی جێگرەوەمان بۆی دۆزیوەتەوە. تاوەکوو سەرچاوەی متمانەپێکراوتریشمان هەبێت، باشتر دەبێت بۆ یەکێتیی ئەوروپا. ئێمە هەمیشە بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە. ئەمەی کە هەیە، قەیرانی وزە نییە، چونکە کەمیی وزەمان نییە، بەڵکوو قەیرانی نرخی وزە هەبوو، کە ئەوەشمان کەمکردووەتەوە، چونکە توانیمان کێشەکە چارەسەر بکەین، بەڵام ئەگەر نەوتی کوردستان یان گازی کوردستان یەکێک بێت لە بژاردەکان، ئێمە هیچ شتێک بەدوور نازانین. بەڵام دووبارە، بۆ ئێمە، ئێراق وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن سەروەرییە و هاوبەشێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پێکەوە کار لە چەندین بواردا بکەین، لەنێویاندا لەسەر گواستنەوە بۆ سەر وزەی پاک، چونکە کاتێک دێت کە ئێراقیش پێویستی بەوە دەبێت سووتەمەنییە بەردیوەکان لەکۆڵبکاتەوە. ئێمە ئامادەین گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بژاردە بکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان، بە جۆرێک کە لەگەڵ چوارچێوە یاساییەکانی ئێستادا بگونجێت. ئامانجی سەرەکیش ئەوەیە بگوازرێینەوە سەر وزەی سەوز بۆ ئەوەی ژینگەکەمان پیس نەکەین، دووەمیشیان بڕینی هەر داهاتێکی ڕژێمی پووتینە بۆ ئەوەی نەتوانن دوژمنکاریی نایاسایی خۆیان لە دژی ئۆکراینا پارەدار بکەن.

ڕووداو: پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا زۆر سوپاس.

پیتەر ستانۆ: سوپاس بۆ ئێوەش.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 418
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 13-06-2023
Articoli collegati: 3
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 13-06-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Qualità Voce: 97%
97%
Aggiunto da ( هەژار کامەلا ) su 16-06-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 21-06-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 21-06-2023
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 418
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.140 KB 16-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
17-02-2020
زریان سەرچناری
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 517,523
Immagini 106,142
Libri 19,170
File correlati 96,535
Video 1,308
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
La questione curda

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.89 secondo (s)!