پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕۆژئاواى کوردستان مەرجەکانى گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا ئاشکرادەکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژئاواى کوردستان مەرجەکانى گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا ئاشکرادەکات

ڕۆژئاواى کوردستان مەرجەکانى گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا ئاشکرادەکات
ڕۆژاواى کوردستان مەرجەکانى گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا ئاشکرادەکات
شارپرێس - کەنداڵ جودى
#14-06-2023#
بەدران چیا کورد یەکێک لەسەرکردە دیار و باڵاکانى ڕۆژاواى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوان وەک ئیدارەی خۆسەر ئاگاداری ئەو مەترسیانەن کە تورکیا بۆیان درووستدەکات و ئەو مەرجانەش ئاشکرادەکات کە ئەوان وەک ڕۆژاواى کوردستان هەیانە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتەکەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەى ئیدارەى خۆسەر لەدیدارێکى تایبەتدا کە کەنداڵ جودى پەیامنێرى شارپرێس لەڕۆژاواى کوردستان لەگەڵیدا ئەنجامداوە چەند زانیاریەکى گرنگ سەبارەت بەپەیوەندییەکانیان ئاشکرادەکات پەیوەست بەتورکیاو هەروەها بەحکوومەتى سووریاش، هەروەک دەڵێت: دواى چونەوەسەر کارى ئەردۆغان، بەوردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین.
پێیوایە، سیاسەتی تورکیا و خودى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەرانبەر بەئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ گۆڕانکارییەکی ئەووتۆی بەسەردا نایەت، چونکە تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەى ئەویش لەناوبردن و تێکدانى ئەم ئەزموونەى ڕۆژاواى کوردستانە لەسەر خاکى سووریا.
هەروەک لەم دیدارەدا جەختیش لەوەدەکاتەوە، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدەش هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاساییشی تورکیا درووستناکەن، بۆیە ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان چ تورکیا یان سووریا باش بێت.
دەقى دیدارەکە...
شارپرێس: بەڕێز بەدران، پێش هەموو شتێک ئەردۆغان لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا سەرکەوتەوە، ئێوە ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن و نیشانەکانی ئەمە چی دەبێت لەسەر بارودۆخی ئێستای تورکیا؟
چیا کورد: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیاو هاوپەیمانییەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی تورکیا، ڕاستییەک نیشاندەدەن کە مەسەلە دینی و ئیسلامی و نەتەوەپەرستییەکانى تورکیا سەرلەنوێ لەسەر حسابی دیموکراسی و عیلمانییەت گەشە دەکات، ئەردۆغان چەندین زوڵم و ستەمى لە تورکیا بەکارهێنا بۆ سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکاندا، لەوانە پەنابەرانی سووریا و دۆسیەی کورد، جگەلەوەش ئەردۆغان هێزە ڕادیکاڵەکانی ناسیۆنالیستی و ئایینی وەک هودا پاری کردە هاوپەیمانی خۆی کە ئەمەش لە تورکیا زۆر مەترسیدارەو لەداهاتودا کاریگەریی زۆری لەسەر ناوخۆی تورکیا دەبێت.
ئەردۆغان لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانییدا بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانی دەسەڵات، دامەزراوەکانی دەوڵەتی وەک میدیا بەکارهێنا، هەروەها ئەردۆغان پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریاو فایلی گەڕانەوەی پەنابەرانی بەکارهێنا. ئیتر باسی ئەوەناکەم، پرسی پەنابەران و کوردانی کردە خاڵی سەرەکی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکەی. بەمەش ئەردۆغان دەنگی ناسیۆنالیست و ئایینیەکانی تورکیای بەدەستهێنا، چونکە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە لە تورکیا بەهەموو نەتەوەکانییەوە بەستراوەتەوە بەئایین و ئەمەش ئەوەیە کە ئاکەپە ساڵانێکە کاری لەسەردەکات.
بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی تورکیا دەنگیان بەئۆپۆزسیۆندا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیوەی کۆمەڵگەی تورکیا هاوپەیمانی ناسیۆنالیستی ئیسلامی ڕەتدەکەنەوە. بەمەش چەندین حاڵەتی پەیوەندیدار بەئازادی و دیموکراسی لە تورکیا ئاشکرادەبێت کە سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا چەوساندنەوەى درووستکردووە، هەروەها گۆشەگیریی سیاسی بەرانبەر کورد و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکرێت.
بێگومان تورکیا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی سیاسی و ئابووری دەبێتەوەو پێنج ساڵ حوکمڕانی ئەردۆغان باشنابێت، بەتایبەتی کە زۆرێک لەحاڵەتەکانی نێوان تورکیاو وڵاتانی ڕۆژاوا هێشتا بابەتی ململانێیە. جگەلەوەش کاریگەریی شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕێگەدەدات گۆڕانکاریی لە تورکیاشدا ڕووبدات.
شارپرێس: سەرکەوتنی ئەردۆغان لەهەڵبژاردنەکاندا چ کاریگەرییەکی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت و چ ستراتیژێک لە دژی سووریا و بەتایبەت دۆسیەی کورد بەکاردەهێنێت؟
چیا کورد: سیاسەتی تورکیا بەرانبەر بەئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، چونکە ئەردۆغان بەپاڵپشتی کوتلە ناسیۆنالیست و ئیسلامییەکان بوو بەسەرۆک، بۆیە ئەم دوو بیرۆکەیە (ناسیۆنالیزم و ئیسلامیى) لە پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەردا بوونیان نییە، هەمیشەش تورکیاو ئەردۆغان ڕۆژاواى کوردستان و ئەم ئەزموونە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی خۆیان دەبینن، لەبەرئەوە تورکیا هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ شکستپێهێنانی ئەم پڕۆژەیەی ئیدارەی خۆسەر لەسەر بەشێک لەخاکی سووریا دەخاتەگەڕ.
جگە لەوەش ئەردۆغان هەوڵدەدات درێژە بەپڕۆژەکەی بدات لەسووریا، کە بریتییە لەگۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەی داگیریکردون و پاڵپشتی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە لەئەنجامدانی پڕۆژەی داگیرکاری و فراوانکردنیان لە ناوچەکەدا، نەک تەنیا لەسووریا، بەڵکوو لە ئێراقیش ئەمە بوونى هەیە.
ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەر ئەو مەترسیانە دەزانین کە ڕژێمی تورکیا بۆمان درووستدەکات، پێشتریش چەندینجار ڕامانگەیاندوە کە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا، بەڵام بەو مەرجەی لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی بکشێتەوە، چاوەڕوانین هاوپەیمانەکانمان هەوڵبدەن تورکیا مەبەستەکانی بگۆڕێت و هەڕەشەکانی لە دژی ناوچەکانمان ڕابگرێت.
لەلایەکی ترەوە تێڕوانینی داگیرکاری لە تورکیا بۆ دۆسیەی کورد جیاوازنییە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوان بۆ خۆبەڕێوەبەری، بەواتایەکی تر تورکیا دوژمنایەتی ئەو کوردانە دەکات کە داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن، بۆیە بەردەوامدەبێت لەشەڕی خۆی لە دژی کورد چ سەربازی بێت یان پەیوەندیی و سیاسی.
لەنێوان ئەو دەسەڵاتانەی کە خاکی کوردستانیان بەهەر چوار پارچەوە کۆنترۆڵکردووە، سیاسەتی هاوبەش لە دژی کورد هەیە و ئەو دەسەڵاتانە پێیانوایە سەرکەوتنی دۆسیەی کورد لەهەر دەوڵەتێکدا کاریگەریی لەسەر دۆخی کورد لە دەوڵەتانی دراوسێشدا دەبێت. بۆیە ئەم ڕژێم و دەوڵەتانە هەموو هەوڵێکیان بۆ تێکشکاندنی سەرکەوتنی کورد لەسووریا یان لەهەر دەوڵەتێکی تردا بێت دەخەنەگەڕ.
شارپرێس: با بچینە سەر تەوەرێکی تر، کاریگەریی سەرکەوتنی ئەردۆغان چی دەبێت لەسەر پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق، ئایا بەردەوامدەبێت لەگەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان، یان دەستبەرداری کەیسەکانی پێشوی دەبێت؟
چیا کورد: پرسی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا پێش هەڵبژاردن بەزۆر سەپێنرا و لەو چوارچێوەیەشدا زۆرێک لەکۆبوونەوە سیاسییەکان دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەمنی ڕویاندا. مەبەست لەمەش سوودوەرگرتنە لەهەڵبژاردنەکان و کاریگەریی لەسەر بیروڕای دەنگدەر بەتایبەت لەبابەتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان.
داواکارییەکانی سووریا لەو کۆبوونەوانەدا بەهێزو ڕەوابوون، بەڵام لایەنی تورکیا بەهێواشی نزیکدەبۆوە بۆ دڵنیابوون لەبەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە، بەڵام دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان لەهەڵبژاردنەکاندا دەبینین کە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان جیاواز دەبێت. بەواتایەکی تر تورکیا مەرجەکانی سووریا بۆ کشانەوە لەخاکی سووریا لە ڕووی سەربازییەوە قبووڵناکات و تورکیا داواکارییەکانى زیاتر دەکات لەسەر مێزى گفتوگۆ.
پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیا جیاوازنییە لەگەڵ پڕۆسەی ئاستانە، لەنێو ئەو دەوڵەتانەی کە بەشدارییان لەئاستانەدا کردووە، نموونەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی سووریا بەپێی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیاو تورکیاو ئێران، بەڵام ئەمە دژی سیاسەتی ڕۆژاواو نێودەوڵەتییە کە پەیوەندی بەسووریا و ناوچەکەوە هەیە، بۆیە ئێمە وا گریمانە دەکەین کە کۆبوونەوەی هەرچوار لایەنی (سووریا، تورکیا، ڕووسیا و ئێران) بەردەوامدەبێت، بەڵام ئەنجامێکی گەورەی نابێت، بەڵام دەکرێت لەسەر دوژمنایەتی ئیدارەی خۆسەر ڕێکبکەون و فشاربخەنەسەر هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی سووریا بەجێبهێڵێت.
شارپرێس: بەڕێز بەدران، ئەو پرسیارەی کە پێویستە لەئێستادا گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان بیکات، دوای گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی، ئایا دەرفەتێک هەیە تورکیا هێرشێکی نوێ بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەستپێبکات؟
چیا کورد: تورکیا لەهەڕەشە و هێرشکردنەسەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوەستێت و هەمیشە هەوڵدەدات ڕەزامەندی ئەمریکاو ڕۆژاواو ڕووسیا وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانى، بەڵام بەگوێرەى پێشهاتە سیاسییەکانی جیهان و گەڕانەوەی حکومەتی دیمەشق بۆ کۆمکاری عەرەبی، دەبینین دەرفەتەکانی تورکیا بۆ هێرشێکی دیکە دژی ناوچەکە کەمبۆتەوە.
لەلایەکی ترەوە گەڕانەوەی حکومەتی دیمەشق بۆ کۆمکاری عەرەبی هێشتا دەستپێشخەری سەبارەت بەچارەسەری سیاسی و ئامادەکردنی بەرنامە لەو چوارچێوەیەدا پێشکەشدەکەن، ئەمەش ڕێگە بەتورکیا دەدات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر حیساباتەکانی.
ئیتر باسی ئەوە ناکەین کە تورکیا هەوڵی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی دەدات و دۆخی ئابووری تورکیا پێویستی بەپارەی عەرەبی هەیە بۆ ئەوەی دووبارە گەشە بکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سعودیەو ئیمارات هەنگاویان ناوەو هاوبەشە وەبەرهێنانەکانیان بەتورکیاوە گرێداوە.
ئێمە وەک ئیدارەی خۆسەر، مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە ڕێککەوتنی ئەمنی (ڕێککەوتنی ئیدەنای) لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ چوار قۆڵییەدا کە لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیادا بەڕێوەدەچن، بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنی ئەمنی (رێککەوتنی ئەدەنە) مان لەسەرە. گومانی تێدانییە کە هەر پێشکەوتنێک لەم هاوپەیمانییەدا شەرعی نییە و ئەم هاوپەیمانییە دژی هەموو گەلی سووریا دەبێت لەتەواوی خاکی سووریادا، نەک تەنیا دژی کورد یان دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
شارپرێس: دوا پرسیار، ئایا ئیدارەی خۆسەر هیچ بژاردەیەکی لەبەردەستدایە بۆ کەمکردنەوە یان سوککردنی سیاسەتە دوژمنکارانەی تورکیا بەرانبەر بەخۆی؟
چیا کورد: ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ئاساییشی تورکیا درووستناکەن، بۆیە هەمیشە هەوڵدەدەین پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا یان هەر دەوڵەتێکی دراوسێی تەنانەت سووریاش باشتر بکەین.
لەدوایین دەستپێشخەریمان کە لە18ى نیساندا ڕامانگەیاند، ئامادەیی خۆمان وەک ئیدارەی خۆسەر نیشانداوە لە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ هەموویان بەتورکیاشەوە کۆببینەوە و دانووستان بکەین، بەڵام حاڵەتی جدی و گرنگی ململانێ لەنێوان ئێمە و تورکیادا هەیه، وەک داگیرکردنی عەفرین و کۆچی خەڵکەکەیی و درێژەدان بەگۆڕانی دیمۆگرافی و هەروەها داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی و پشتیووانی گرووپە تیرۆریستییەکان کە تاوانی جەنگ دژی کورد و عەرەب لە ناوچەکە ئەنجامدەدەن.
جگە لەوەش ئەو دەوڵەت و هێزانەی دەیانەوێت سەقامگیریی لە ناوچەکەدا هەبێت، دەتوانن ڕۆڵێکی باش بگێڕن لەکەمکردنەوەی زمانی دوژمنکارانە بەرانبەر بەئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام ئاماژەکانی تورکیا دوای هەڵبژاردنەکان ئەوە دەردەخەن کە تورکیا لەشێوازی پێشوی دژایەتیکردنی مافەکانی کورد لەهەر ناوچەیەکدا بەردەوامدەبێت.
شارپرێس: بەڕێز بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە.
چیا کورد: زۆر سوپاس بۆ شارپرێس.[1]
ئەم بابەتە 524 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 15-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 15-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 524 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1190 KB 15-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!