图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,584
图片 106,361
书籍 19,231
相关文件 96,823
Video 1,368
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەلێک چەپڵە بۆ دوژمنەکانی لێدەدات، ماڵئاوا پەرلەمانی کوردستان - بەشی دووەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەلێک چەپڵە بۆ دوژمنەکانی لێدەدات، ماڵئاوا پەرلەمانی کوردستان - بەشی دووەم

گەلێک چەپڵە بۆ دوژمنەکانی لێدەدات، ماڵئاوا پەرلەمانی کوردستان - بەشی دووەم
گەلێک چەپڵە بۆ دوژمنەکانی لێدەدات
ماڵئاوا پەڕڵەمانی کوردستان
بەشی دووەم و کۆتایی
د #کامەران مەنتک#
#14-06-2023#
ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، ڕێک لە ساڵی (1972) دەچێت، کاتێک پلانی بنکۆڵکردنی ئەو بزووتنەوە چەکدارییە بەڕێوە دەچوو، کە لە مێژووی کورد دا بە شۆڕشی ئەیلوول دەناسرێت، ئەگەر شەڕی ئیسرائیل – عەرەب 1973 ئاسۆکەی دەرنەکەوتبوایەو دواتریش ڕووینەدابوایە، ئەوە ئەو بزووتنەوە چەکدارییەی، کە زیاتر لە 14 ساڵ خوێنی گەنجانی کوردی لە پەنای دروشمی گەورەو قەبەی ناسیونالیستی وکوردایەتی کرایە قوربانی، هەر لەو سالەدا بە کۆتا دەهات و ڕێکەوتنامەی جەزایر لەو ساڵەدا گرێدەدرا، کە ئەگەر وابوایە کورد زیانی کەمتری بەردەکەوت وژیانی هەزاران مرۆڤیش ڕزگار دەکرا!.
ئەو پاشا گەردانی و نابەرپرسیاریەتییەی هەندێک نووسەر و مێژوونووسی بەویژدان، کە ژمارەییان زۆر کەمەو لە پەنجەی دەست تێناپەڕن، دەربارەی ئەو قۆناغە بۆمانی دەگێڕنەوە، ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئەو دوێنێیە بە تەواوی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دەچێت، دزی و گەندەڵی، تاڵانی وقاچاخچییەتی، برسیکردنی خەڵک، .... هتد، سەرباری بوونی پارەیەکی بێشوومار، سیمای قۆناغی دوێنێ و ئەوەی ئێستان، لە ئێستادا بەڕوونی ئەوە هەست پێدەکرێت، کە بەرپرسەکانی کورد ماڵی خۆیان دەپێچنەوە و خۆیان بۆ ماراسۆنێکی تر تر ئامادە دەکەن، جگە لەوە ئەو دۆخە هیچ خوێندنەوەیەک لە خۆوە ناگرێت، نەوت ڕادەستی بەغدا کرایەوە، پەڕڵەمان، کە خەونی ملیۆنان مرۆڤی کوردە، بەبڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی، کە ئەو دادگایە لە بنەڕەتدا ئەو شەرعیەتییەی نییە بڕیار لەسەر چارەنووسی پەڕڵەمانی کوردستان بدات، چونکە کورد بەویستی ئەو دادگایەو سیستەمی سیاسی لە ئێراق هەڵبژاردنی نەکردووە و پەڕڵەمانی هەڵنەبژاردووە، دەرگاکانی خۆی داخستووەو ئەندام پەڕڵەمانەکانی ڕەوانەی مالەوە کردۆتەوە، دوای ئەوەی خۆیان ئەو پەڕڵەمانەیان هیندە بێبەها کرد، کە خەڵک بەدواداچوونێکیشی بۆ نەکات وەک خائینێک بڵێت بڕۆ بەغدا نیوەی ڕێگەت بێت ( ) !
لەوە سەیرتر هەیە میللەتێک پەڕڵەمانەکەی دابخرێت و نقەی لێوە نەیەت! هۆی ئەمەش وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا دەگەڕیتەوە بۆ بێەهاکردنی پەڕڵەمان، بە تایبەتی لەو دە ساڵەی دوایی، کە خەڵکی وا نێردراییە پەڕڵەمان، نەک شایەنی نوێنەرایەتیکردنی خەڵک نەبوو، بەڵکوو نوینەرایەتی خۆیشی پێنەدەکرا!. نەک خەڵکی هەرێم بە تەنیا، بگرە هێزە سیاسییەکانیش هەموو گرەو لەسەر ئەوە دەکەن، کە لەبەرئەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ماوەی بەسەرچووە، پێویستە کۆمیسیۆنی ئێراق هەڵبژاردنی ئاییندەی هەرێم بەڕێوەبەرێت، ئەو بیرکردنەوەیە بەتەواوی پێچەوانەی ئەو شۆڕگشێڕی و وڵاتپارێزییەیە، کە بانگەشەی بۆ دەکەن، کەی ئێراق ویستوویەتی کورد پەڕڵەمانی هەبێت، تاوەکوو خۆی ئاسانکاری بۆ بکات! بەڕای من ئەو چاوەروانییە لە بەغدا لە چاوەڕوانی گۆدۆ دەچێت، وەک خەونی حوشترە و نایەتەدی، گرەو کردنیش لەسەر ئەو خەونە واتای چاوەڕوانکردنی تێپەڕینی کات و تەواوبوونی ئەو گرێبەستەیە، کە بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتەی کورد، ئەو هێزە بەناو کوردیانە لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان بەستوویانە، جێگەی داخە، ئەو ڕەفتارانەی لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا ئەو هێزانە بەرانبەر کورد کردیان، جگە لەوە هیچ خوێندنەوەو شیکردنەوەیەکی تر بەخۆوە هەلناگرێت، کە کۆمەڵێک چەتەی چەکداربووینەو مەسەلەی میللەتێکیان وەک ئامڕازیک بەکارهێناوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان، ئەگینا هەرگیز بەو خوێن ساردییە ڕەفتاریان نەدەکرد، لەکاتێکدا میللەت ڕۆژبەڕۆژ زیاتر ڕیسسوا دەبێت و ئەو خەونەی کورد ڕۆژبەڕۆژ تاڵتر دەبێت و دەبێتە ژەقنەبووت!.
وەک لە زۆر شوێنی تر ئاماژەمان بۆ کردووە، ئەم دۆخە بەکۆتایی قۆناغێک دەچێت، پێدەچێت ئەو هێزانەش ئەو ڕاستییە باش بزانن وقبووڵیشیان بێت، ئەگینا واتای چییە هەموو دنیا دەڵێت پێویستە هێزی پێشمەرگە یەکبگرێتەوە، کەچی ئەوان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر لەیەکی دەترازێنن! هێزێک، ئیرادەی لەدەستی حکومتێکدا بێت، کە حکومەتی کاربەرێکەر بێت وشەرعیەتی نەمابێت، بێگومان ئەو هێزەش شەرعیەتی نامێنێت، بۆیە یەکەم بیانوو لە ئاییندەدا بۆ لێدانی هەرێم ناشەرعیبوونییەتی، واتای چییە حکومەتێک تەنیا بەناو یەکگرتوو بێت و پەڕڵەمان نەمابێت و لەبەر گەندەڵی نەتوانێت مووچەی فەرمانبەرەکانی دابین بکات، هەر بەرپرسەی هێزێکی خۆی هەبێت ولەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش شوێنی ببێتەوە! ئەگەر تا ئێستا دۆخەکە لەرکابەری وململانێیەکدا بوو بێت ئەو دۆخەی هەزم کردبێت، ئەوا ئەو دۆخە تا سەر بەو شێوەیە نامێنێتەوە ولەچرکە ساتێکدا سازشەکان دەگەنە ئامانج و دۆخێکی وا دێتە ئارا، کە ئەو قەوارەی پێ نامۆ بێت، بۆیە دەبێت لە ئێستاوە ڕۆشنبیرو دڵسۆزانی ئەو وڵاتە لەخەمی ئەوە دابن، کە ئەگەر ئەمجارەشیان ئەو هێزانە ڕایانگەیاند، کە ئەرکی ئەوان تەواو بووە وخۆیان ملیۆنان دۆلار ڕایانکرد بۆ وڵاتانی تر، دەبێت خەڵکی کوردستان چی بکات، ئایا دەبێت ڕێگە بدات، جارێکی تر کۆمەڵێک هەلپەرست و بەکرێگیراویتر بەناوی شؤڕشەوە خەڵک فریوبدەن و لاپەڕەیەکی تاریکتر دەست پێبکەنەوە! یاخود دەبێت لەسەر بنەمایەکی جیۆستراتیژییەوە بە پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ دەوروبەریان دابچنەوەو شۆڕشێکی کۆپەرنیکییانە لە شێوازی بیرکردنەوەی کوردی بهێننە ئارا! ئەوە ئەو پرسیارەیە جدییەیە، کە دەبێت شەقامی کوردی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئامادەبکات![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览177
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 2
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 15-06-2023
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on15-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):31-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览177
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.120 KB 15-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,584
图片 106,361
书籍 19,231
相关文件 96,823
Video 1,368
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!