图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,700
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەحمود خان؛ پاڵەوانێک لە شاخەوە بۆ شار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەحمود خان؛ پاڵەوانێک لە شاخەوە بۆ شار

مەحمود خان؛ پاڵەوانێک لە شاخەوە بۆ شار
ناونیشانی بابەت: مەحمود خان؛ پاڵەوانێک لە شاخەوە بۆ شار
ئامادەکردن: #موئمین زەڵمی#

#رەفیق حیلمی# لە پەڕتووکی (یاداشت) دا دەنووسێت “شۆڕشەکەی شێخ مەحمودو هاتنی سوپای هەورامییەکان بەفەرماندەیی #مەحمود خانی دزڵی# ناڕەزایی زۆری ئیراقی بەدوای خۆیداهێنا”. هەروەها دەڵێت هاتنی ئەو لەشکرەکەش وایکرد شێخ مەحمود بیر لەهەڵگیرساندنی شۆڕش بکاتەوە.
مەحمود خانی دزڵی، کوڕی عەزیز خان، ساڵی 1870 لە گوندی (دزڵی) ی ناوچەی هەورامانی تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
بنەماڵەکەی یەکێک بوون لەبنەماڵە سەردارو دەستڕۆیشتووەکانی ئەوکاتە، کە دوای مردنی عەزیز خانی باوکی، مەحمود خانی کوڕی بووەتە جێنشینی و بەماوەیەکی کەم و لەئەنجامی تواناو لێهاتوویی خۆیدا دەسەڵاتی بەسەر ناوچەی دزڵی و دەوروبەری هەوراماندا بڵاوکردۆتەوە.
ناوبانگی مەحمود خانی دزڵی، لەسەردارێکی بەدەسەڵاتەوە گۆڕا بۆ “پاڵەوان”، دوای ئەوەی لە ئازادکردنی شاری #سلێمانی# لەدەست هێزەکانی ئینگلیز ڕۆڵی سەرەکیی بینی، ڕەفیق حیلمی -لە ساڵی 1922 ڕاوێژکاری ڕامیاری شێخ مەحمود بووە- دوای ئەو قارەمانێتییە و چەند نەبەردییەکی تر بە “پاڵەوانی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود”، ناوی برد.
ئەحمەدی خواجە، کوڕی عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵانی، کە لە ساڵی 1922 یەکێک بوو لەباشکاتبەکانی شێخ مەحمود، لە پەڕتووکەکەیدا (چیم دی) ، دەڵێت شێخ مەحمود بۆ ئەوەی بەرانبەر بەکردەوە توندوتیژو ناشیرینەکانی مێجەرسۆن حاکمی سیاسی ئەوکاتی شاری سلێمانی بوەستێتەوە، داوا لەمەحمود خانی دزڵی دەکات سەردانی سلێمانی بکات.
لەسەر ئەو داوایە مەحمود خانی دزڵی بەلەشکرێکی زۆری ناوچەکەیەوە دەگاتە شارباژێڕ و لە 19ی ئایاری 1919 گەیشتە سەر چیای گۆیژە و چاوەڕێی فەرمان بوو بۆ هێرش.
مێجەرسۆن کە ئەوکات حاکمی سیاسی سلێمانی بوو، لەگەڵ ئەوەی ئەو زانیارییانەی پێدەگات، بەپەلە فەرمانی جەنگ و بەربەست لە بەردەم لەشکرەکەی مەحمود خانی دزڵی دەردەکات و مێجەر دانلێس بۆ ئەو ئەرکە ڕادەسپێرێت.
مێجەر دانلێس لەوکاتەدا، سەرپەرشتیاری هەردوو هێزی پیادەی لیڤی -لیڤی چەکدارانی کوردی خەڵکی ناوچەکە بوون- لەفەرماندەی ڕەزا بەگ و سوارەی لیڤی لەفەرماندەی جەمال عیرفاندا دەکرد و لە بناری گۆیژە و لەکارێزی حسێنە جۆڵا لەچادردابوون. مێجەرسۆن، بەیانی 20ی ئایاری 1919 سلێمانی بەرەو #کەرکووک# جێدەهێڵێت و شەڕیش بۆ دانلێس و هێزەکەی دەمێنێتەوە. سوپای ئینگلیزی و لیڤی ڕووە و چیای گۆیژە بەرانبەر لەشکری مەحمود خانی دزڵی کەوتنە جەنگەوە. ئەو ڕۆژە بەدەستپێکی شۆڕشی شێخ مەحمود بەرانبەر بەبەریتانیای گەورە دادەنرێت.
لەبناری گۆیژە، پیادە و سوورای لیڤی بەرانبەر بەمەحمود خانی دزڵی و لەشکری هەورامی وەستانەوە، تا نزیکەی ئێوارە جەنگ درێژەی کێشا، سوپای لیڤی لەوە زیاتر خۆی پێڕانەگیراو چەکیان دانا “کورد، کورد ناکوژێت”، بەم دەستەواژەیە کۆتاییدان بەشەڕ لە دژی لەشکری دزڵی هێنا.
ڕەفیق حیلمی لە پەڕتووکی (یاداشت) دا دەنووسێت “شۆڕشەکەی شێخ مەحمودو هاتنی سوپای هەورامییەکان بەفەرماندەیی مەحمود خانی دزڵی ناڕەزایی زۆری ئێراقی بەدوای خۆیداهێنا”. هەروەها دەڵێت هاتنی ئەو لەشکرەکەش وایکرد شێخ مەحمود بیر لەهەڵگیرساندنی شۆڕش بکاتەوە.
مەحمود خانی دزڵی، لەمێژوی خۆیدا بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان قوربانی زۆریداوە، بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی کوردستان. بۆیە لەسەر ئەو هەڵوێستەی چەندینجار دەربەدەر کراوە و لە زیندانەکانی هندستان و ئێراق و ئێراندا کوێرەوەری و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری بینیوە و زۆر جاریش بەدەستبەسەری ڕەوانەی شارەکانی ئێراق و ئێران کراوە.
مێژونووسان وەکوو پیاوێکی بەخشندە و زمان شیرین، وەسفیانکردووە، بە جۆرێک گوندەکەی (دزڵی، هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) و ئاواییەکانی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەودا بووبوونە پەناو داڵدەی ئەو کەسانەی کە لەدەست ڕژێمە داگیرکەرەکان هەڵدەهاتن. چەندین جاریش بەخۆی و لەشکرەکەیەوە خەباتی چەکداریی کردووە دژی ڕژێمی قاجاری و پەهلەوییەکان.
پەیوەندی نێوان مەحمود خانی دزڵی و شێخ مەحمودی حەفید پەیوەندییەکی بەهێزو گەرموگوڕو بەتین بووە، وەک ڕەفیق حیلمی باسی دەکات.
ڕەفیق حیلمی کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحموددا ڕاوێژکار بووە، لە پەڕتووکی (یاداشت) دا دەنووسێت “خانی دزڵی پاڵەوانی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود بوو”، ئەوەش ئاماژەیەکە بەوەی دزڵی جێی متمانەی زۆری شێخ مەحمود بووە.
پاش جەنگی دەربەندی بازیان، لەسەر داوای ئینگلیزەکان، مەحمود خان بەدیلگیراو نێردراوە بۆ تاران و بەغداو لەوێوە بۆ هیندستان، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی پچڕانی پەیوەندی خان و شێخ مەحمود.
ڕۆژنامەی بانگی هەق لەتشرینی یەکەمی 1922 هەواڵێکیدا بڵاوکردووەتەوە “بە بۆنەی گەڕانەوەی شێخی بەردەقارەمانەوە لەدەستبەسەری، مەحمود خانی دزڵی بەخۆی و هەندێک لەکوڕ و ئامۆزاو کەسانی بنەماڵەکەی زیارەتی شێخ مەحمودیان کردووە”. مەحمود خانی دزڵی و لەشکرەکەی، لەگەڵ جوگرافیای ناوچەکەی، هەردەم جێی سەرنجی ئینگلیزەکان بووە، بۆیە هەموو کات بەمەترسییان زانیوە.
کاتێک دکتۆر (ج. م. لیز) نائیبی حاکمی سیاسی ئەوکاتی #هەڵەبجە# بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێردرێت، وتویەتی “دەبووایە بەزوویی شێخ مەحمود لاواز بکەین و لەسەر کار لای بەرین، بەڵام ترسی ئەوەشمان هەبوو سلێمانییش لەدەست بدەین”، ئەوەش بەپێی حسێن حوزنی موکریانی لەکۆ بەرهەمەکانییدا، کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا ئاماژەی پێدراوە.
نائیبی حاکمی سیاسی لەهەڵەبجە، لەگەڵ گەیشتنی بۆ ناوچەکە سەردانی مەحمود خان دەکات و لەوەسفی خانی دزڵیدا دەڵێت “حکومەتی ئێران لەهیچ کاتێکدا ئەوانی نەخستووەتە ژێر دەستی خۆی و حوکمداری بەسەریاندا نەکردووە، چونکە هەم ئازان و هەم جێگایان سەختە”، بەپێی گێڕانەوەکانی حوزنی موکریانی.
دەشگێڕێتەوە کە مەحمود خان لەشکرێکی زۆر ئازای پێ‌ بووە، جێگاشی لەسەر کێوێکی زۆر بڵند و سەخت بوو، “بۆیە شەڕکردن لەگەڵ لەشکری مەحمودخاندا کە وەک پڵنگی چیایی بوون، هەڵمەتبردن بۆ ئەمانە کارێکی ئاسان نەبوو”.
ئەمانە وا لە نائیبی حاکمی سیاسی لەهەڵەبجە دەکات مامەڵەیان لەگەڵدا بکات و بچێتە سەردانیان، بۆ ئەوەی لەڕۆشتنیان بۆ سلێمانی پەشیمانیان بکاتەوە، ئەمە بەر لەچونی لەشکرەکەی خان دێت بۆ گۆیژە.
مەحمود خان بەمیواندارییەکەی نائیبی حاکمی سیاسی لەهەڵەبجە بۆ چا خواردنەوەیەک ڕازی دەبێت و لەوەسفی خانی دزڵی-دا نائیبی حاکمی سیاسی لەهەڵەبجە دەڵێت “هێندە ترسناک بوون کە سامیان هەبوو بەکۆمەڵ لەدەوری من کۆدەبوونەوە و تەماشای منیان دەکرد… چەکدارەکانی مەحمود خان هەموو تفەنگی ماهوو زەری تورکییان پێ‌ بوو بەفیشەک خۆیان ڕازاندبووەوە. گەلێک بەهەیبەت و جوان و ڕێک ئەندام بوون”.
نائیبی حاکمی هەڵەبجە دەڵێت “مەحمود خان هەر لەدانیشتنمەوە هەتا هەستانم چاوی لەمن نەدەتروکاند، هەر بەوردی چاوی تێبڕیبووم بەهەموو گیانمدا دەیڕوانی منیش بەچاوێکی سەرسامییەوە تەماشای ئەوم دەکرد”.
وتیشی “کەچام خواردەوە دەستمکرد بەقسەکردن و ڕووم کردە مەحمود خان و وتم حکومەتی بەریتانیا تەماشای لەشکرێکی پڕ چەکی ئێوە دەکات و دەزانین کە نیازی ئێوە بۆ هەڵمەتبردن و پەلامارێکی گەورە کارێکی باش نییە. ئەم خەیاڵەی ئێوە بەبەغدا گەیشتووە. کە تۆ بەم هەموو چەک و تفاقەوە هەڵمەتێکتان بەدەستەوەیە”، بەڵام ئەو هەوڵانەی بێسوود دەبێت و ترسەکەی دێتە دیی، چونکە دواتر سلێمانی لەدەستدەدەن.
دزڵی گوندێکی گەورەی سەر بەقەزای #سەوڵاوا#یە لەهەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. خەڵکی دزڵی بەشێوەزاری هەورامی قسەدەکەن. لەسەرژمێریی ساڵی 2006دا دانیشتووانەکەی دوو هەزار و 627 کەس بوون. مەحمود خانی دزڵی لەناودارانی ئەو گوندە بووە کە یارمەتیدەری شێخ مەحمودی حەفید بووە.
ئەحمەدی خواجە لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (عەبدولڕەقیب یوسف) دەگێڕێتەوە “مەحمود خان بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری تایبەتی و جەنگی، ئەنجوومەنێکی لەکوێخاو دەمڕاستی گوندەکانی ژێر دەسەڵاتی پێکهێنابوو، کە بەردەوام ئامادەبوون و بریتین بوون لەحەوت کەس”. دزڵی ڕاوێژی پێدەکردن و ئەگەر کارێکی نائاسایی ڕووی بدایە، جێی متمانە و پرس و ڕاوێژ بوون و بە زووی فرمانەکانی خانی دزڵییان جێبه
خانی دزڵی، بەیەکەمین سەرداری کورد دادەنرێت کە سنوورە دەستکردەکانی ڕەتکردەوە و هاوکارییەکی گەورەی شۆڕشەکەی شێخ مەحمودی کردووە، هەروەها باوەڕی تەواوی بەیەکپارچەیی خاکی کوردستان هەبووە. خانی دزڵی بەداهێنەری داڕشتنی بنەماکانی ی شەڕی پارتیزانی دادەنرێت و لەدوای شەڕی دەربەندی بازیان، بە و شێوازەی لە خەبات کردن، هێزەکانی ئینگلیزی شپرزە کرد. ساڵی 1946، مەحمود خانی دزڵی بەپیلانی کاربەدەستانی ئێران لەمەرزی (مڵەخورد) سنووری نێوان ئیراق و ئێران دەرمانخوارد کراو لە گوندی (هانەی قوڵ) ی بناری هەورامان لە سنووری شارەدێی #خورماڵ# بەخاکسپێردرا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览503
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-06-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 15-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on15-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):15-06-2023
URL
此产品已被浏览503
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,700
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!