ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,360
画像 105,644
書籍 19,140
関連ファイル 96,355
Video 1,306
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سەڵاحەدینی ئەیوبی لەدادگایی ناسیۆنالیستەکان‌
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەڵاحەدینی ئەیوبی

سەڵاحەدینی ئەیوبی
ئومێد نەجم
#سەڵاحەدینی ئەیوبی# کە وەک پاڵەوانێکی نموونەیی لە ئەدەبی ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاستدا وێناکراو. بەشێک لە نووسەران ڕەخنەی توند لە سەڵاحەدین دەگرن کە گوایە هەستی نەتەوەیی لاواز بووە و وەکوو کوردێک بیری لەوە نەکردووەتەوە لەوکاتەدا دەوڵەتێکی کوردی درووست بکات، یان ئەو هیچی بۆ کورد نەکردووە و تەنیا بۆ ئیسلام هەوڵی داوە یان سەڵاحەدین خزمەتکارێکی عەرەب بووە و هیچی بۆ کورد نەکردووە.
کێشەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لەوەدایە کە قوربانیی تەنیا ئەو دوو ئاڕاستە فکریە نییە بەڵکوو فاتیمی-شیعیەکان لەبەر ئەوەی سەڵاحەدین دەوڵەتەکەی ڕووخاندن بە کابرایەکی دڕندە لە قەڵەمی دەدەن و لەولاشەوە عەرەبی سونەی ناسیونالیست، لەبەر مەزنی ئەو سەرکردە کوردە جیهانیە خۆی کردووە بە خاوەنی و دەیەوێت بەرگێکی عەرەبیی بکاتە بەری بەو سەرکردە مەزنە کوردییە دەڵێن (قائد عربي مسلم) ، پێیان شەرم بوو میسر و فەڵەستین و سەرجەم شوێنەکانی تر بەدەستی سەرکردەیەکی کوردی موسڵمان کە عەرەب نەبێت ڕزگار بکرێت.
هیچ سەکردەیەک لە جیهاندا هێندەی سەڵاحەدینی ئەیوبی (1138-1193 ز) لەلایەن دوژمنانییەوە ڕێزنەگیراوە و دەتوانرێت حاڵەتی سەڵاحەدین وەک شتێکی دەگمەن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەژمار بکرێت. لە ناو هەموو سەرکردە ڕۆژهەڵاتییەکاندا سەڵاحەدین گەورەترین ڕێزگیراوە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە بە مەرجێک ئەم سەرکردەیە لە سەردەمێکی توندڕەویی ئایینیی ئەوروپادا دژی خەڵکە ئایینییە کریستیانە ئەوروپیەکان شەڕی کردووە و هەزاران سەربازی کریستیان لە شەڕ دژی سەڵاحەدین کوژراون، سەرەڕای ئەوە ڕوخسارێکی سەیری ئەرێنی بۆ سەڵاحەدین لە ئەدەبی ئەوروپیدا درووستکراوە کە مایەی سەرسوڕمانە؟
ئەوەی کە ڕوونە، سەڵاحەدینی ئەیوبی سەکردەیەکی مێژوویی کوردە و لە ئاستی جیهاندا ناسراوە بە زیرەکی و دادوەری و ئازایی و پاڵەوانی.
ئەم پیاوە چیی کرد بۆ ئەوەی لە گشت ئەو مەلیک و سەرکردانەی ماوەی دوو سەدە ململانێیان لەگەڵ (خاچپەرستەکان) کرد، بەناوبانگتر بێت؟ بۆچی سەڵاحەدین ئەو ناو و ناوبانگەی دەکرد، نەک تەنیا لە بازنەی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا، بگرە لە بازنەی مێژووی کریستیانی ڕۆژاوا و هەموو شەڕەکانی خاچپەرستیدا؟ تەنانەت ناوبانگی ئەو کاری کردە سەر درەوشاوەیی ناوی دوژمنە خاچپەرستە بەناوبانگەکەی _ریچاردی شێردڵ- مەلیکی ئینگلتەرا و سەرکردەی بەناوبانگترین هەڵمەتی خاچپەرستان (هەڵمەتی سێیەم) چونکە سەڵاحەدین لەداڕشتنی کەسایەتی ئەو مەلیکە دەستی هەبوو. ڕیچارد لەبەرئەوەی بەرانبەر سەڵاحەدین شەڕی کرد ناوبانگی دەرکرد، نەک لەبەر ئەوەی عەکای گرت و کوشتارگەیەکی نامەردانەی بۆ موسڵمانانی ئەم شارە داخست. جا ئەم سەڵاحەدینە کێیە؟
شوێنی لەدایکبوونی
سەڵاحەدین لە کات و شوێنی گونجاودا دەرکەوت تاوەکوو توانی ئەو پلەو پایە گرنگە بە دەست بێنێت، ئەم پیاوە لە تکریت لەدایکبووە بەڵام بنەچەی خێزانەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەیەک کە ئەمڕۆ دەکەوێتە ناو ئەرمینیا و بە دوین/دڤین ناسراوە کە لە ڕابردوودا هەندێک جار بەشێک لە ئەرمینیا و هەندێک جاری تر بەشێک لە ئازەربایجان بووە و وڵاتی کوردان بووە.
تکریت کە لێی لەدایکبووە بەشێکی باشی خەڵکەکەی کورد بووە، شام درێژکراوەی وڵاتی کورد بووە و لە میسردا لە پێش ئیسلامدا کورد ڕۆڵی هەبووە.
زانای کورد، ئیبن خەلەکان (خەلەکانی) کە لە سەدەی سیانزەی زاینیدا ژیاوە، سەبارەت بە ڕەچەڵەکی سەڵاحەدین دەڵێت مێژوونووسان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کە باوک و کەسوکاری خەڵکی (دوین) ن، کە شارۆچکەیەکە لە کۆتایی ئازەربایجاندا لە لای ئاران و وڵاتی کەرەجە و ئەوان کوردی ڕەوادین. ڕەوادیەکان تیرەیەکن لە هەزەبانیەکان کە خێڵێکی گەورەی کوردن. پیاوێکی زانای خەڵکی دوین پێی وتم لە نزیک دوین گوندێک هەیە پێی دەڵێن ئەجدانقان و هەموو خەڵکەکەی کوردی ڕەوادین .
زانای کورد ئیبن خەلەکان (1211-1282ز) کە نزیکی هەژدە ساڵ دوای سەڵاحەدین لەدایکبووە، بنەچەی ماڵی سەڵاحەدین بۆ شوێنێک لە وڵاتی ئازەربایجان گەڕاندۆتەوە بە ناوی دوین و دەڵێت لە تیرەی کوردی ڕەوەندی- ڕەوادیین کە سەر بە هۆزی گەورەی هەزەبانی کوردن.
گۆڕی سەڵاحەدین لە دیمەشق، لەسەر ئەو تابلۆیەی وێنەکەی تێدایە نووسراوە لە بنەماڵەیەکی کوردە و بەعسی سووریاش نەیتوانیوە نکۆڵی لەوە بکات.
سەڵاحەدینێک کە بنەماڵەکەی لە کوردستانەوە باریانکرد، لە تاوی کێشە نانەوەی هاونەتەوەکانی خۆیان بوو، بەڵام دوایی بووە هۆی ئەوەی زۆربەی کوردی کوردستانی گەورە شوێنی بکەون و، ببنە جەنگاوەری و چەندین قەڵای لەدووری سەدان و هەزاران کیلۆمەتر لەم نیشتمانەوە بۆ دابمەزرێنن، ئەوکات کوردستان پێویستی بەدەوڵەت نەبوو، هەموو میرەکان خزم و دۆستی بوون و نەک دەسەڵات، بەڵکوو پارە و سکەشیان لێ دەدا. سەڵاحەدین لە ناو گەڕەکە کوردنشینەکەی موسڵ و لە مزگەوتی نووری (حەدبا) دەرسی خوێند، هەیبەت سوڵتان (یان ڕاستتر ڕەبیعە خاتوون) ی خوشکی خێزانی سوڵتان موزەفەربوو کە لە موسڵەوە تا باخەکانی هەورامانی لە بن دەستبوو.
کوردبوون و هەستی کوردایەتی سەڵاحەدین
سەڵاحەدین خۆشی و باوک و باپیریشی هەر بە کوردی قسەیان کردووە، نەک هەر بە کوردی قسەیان کردووە بەڵکوو لەدانیشتنی شەوان و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیاندا گوێیان لە گۆرانی کوردی گرتووە، کابرایەکی ئەرمەنی نزیکی حەوتسەد ساڵ پێش لەدایکبوونی سەڵاحەدین باسی هەمان ئەو ناوچەیە دەکات کە سەڵاحەدینی تێدا لەدایکبووە، لەوێ دا دەڵێت: خەڵکەکە لێرەدا وەکوو حەکایەت مێژوو و بنەماڵەی خۆیان دەگێڕنەوەو باسی ئەژدەهاکی پادشای مید دەکەن و خۆیان بە بەرەوی ئەو دادەنێن.
تەنانەت لەفەڕەنسا یەکێک لە خێزانە زۆر لۆردو دەوڵەمەند و خانەدانەکانی ئەو وڵاتە هەتا نزیکی ساڵی 1730 لە هەر بەرەیەکیاندا، دەبووایە منداڵێکیان ناوی سەڵاحەدین بووایە جگە لەو ڕەچەڵەکە کوردییەی سەڵاحەدین، دەوروبەری ئەو سەرکردە کوردە زۆرینەیان کورد بوون و بە دڵنیایی لەنێوان خۆیاندا بە زمانی کوردی قسەیان کردووە. کەسێکی وەک شێخ عیسای هەکاری کە کەسایەتییەکی ئایینی و سەربازی و دیپلۆماسی بووە و لە سەرەتای دەسەڵات وەرگرتنیدا سەڵاحەین زۆر متمانەی پێ کردووە.
مرۆڤ کە سەیری پێکهاتەی سوپاکەی سەڵاحەدین و سەرکردە گەورەکانی دەوڵەتەکەی دەکات، بۆی دەردەکەوێت کە کورد چ ڕۆڵێکی هەبووە و تەنانەت کێبڕکێی هەبووە لە ناو سوپاکەیدا لەنێوان وکورد و تورکەکاندا. بۆ نموونە ئەبو هیجای هەزەبانی هەولێری مێژوونووس کە یەکێک لە سەرکردەکانی بووە و حوکمڕانی شاری ئۆرشەلیم/قودس بووە لە کاتی جەنگەکاندا لە نامەیەکدا کە دەینێرێت بۆ سەڵاحەدین دەڵێت یەکێک لە بنەماڵەی خۆت بنێرە کە بتوانین لەدەوری کۆببینەوە، دەنا نە کورد بڕوای بە تورک هەیە نە تورک بە کورد. چەندین کەسایەتی سەربازیی، ئایینی، مۆسیقاژەن، شاعیر.. ی کورد بەشێکی گرنگی دەوڵەتەکەی سەڵاحەدینیان پێکهێناوە و لە هەندێک لە وتەکانیاندا کورد بوون ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە.
سەڵاحەدین و دەوڵەتەکەی ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە فراوانبوونی دەسەڵات و کاریگەریی فەرهەنگی کوردیدا. سەڵاحەدینی ئەییووبیش هەر سەر بەو فەرهەنگە بووە. زۆربەی خەڵکی مۆسیقاژەن لەگەڵیان کورد بوون، بەڵگە هەیە کەکەسێکی مۆسیقاژەن لای برازای سەڵاحەدین بووە و لە هەولێرەوە لەگەڵ خۆیدا بردوویەتی.
با دەسەڵات لە دەست کورد دەرنەچێ و بچێتە دەست تورکەکان
سەڵاحەدین پیاوێکی کوردبووەو دەرکی بە کوردبوونی خۆی کردووە. مەجلیسی هەیە ئەو کاتەی کە دادەنیشن لە کاتی ئەوەی کە ویستوویەتی ببێت بە دەسەڵاتدار و سوڵتان، میرە کوردەکان زۆربەی ڕازی نین و داوای پشک و سوڵتەی خۆیان دەکەن، ئەو کاتە سەڵاحەدین زۆر گەنجیش دەبێت و ڕێکەوت و هەلومەرجی بۆ ڕێک دەکەوێ، دەستەڕاستی سەڵاحەدین کابرایەکە ناوی (شێخ عیسای هەکاری) یە، دەینێرێ بۆلای میرە کوردەکان و هەریەکەو پلەیەکی دەداتێ و ڕازیان دەکات.
ئیبن خەلەکان لە ئاماژە بە هەوڵی سەڵاحەدین بۆ وەرگرتنی دەسەڵات و ڕازی کردنی میرە کوردەکاندا باس لەوە دەکات کە سەڵاحەین شێخ عیسای هەکاری ناردووە بۆ لای میرەکان دواتر دەگاتە سەر خاڵیی سەڵاحەدین دەڵێ: یاروقی سەڵاحەدین خوشکەزای تۆیەو ڕازیبە بەم پلەیەو مەبە بەڕێگر لە بەردەمی دا، بەم دەقە پێی دەڵێت: گەر دەسەڵات لە دەست کورد دەرچێت، دەکەوێتە دەست تورک. ئەمە قسەی (شێخ عیسای هەکارییە) ، ئەمانە دانیشتوون بەم شێوەیە بیریان کردۆتەوە کە دەسەڵات لەدەست خۆیاندا وەک کورد بمێنێت.
کوردێک لە لوتکەی ناوبانگدا و پێناخۆشبوونی ئەوان
هەڵوێستی دەوڵەتی عەباسی بەرانبەر بە سەڵاحەدین
چونکە صەڵاحەدین سەرکردەیەکی ئازاو لێهاتوو بوو و لە میسردادەسەڵاتی گرتبووە دەست لە هەموو لایەکەوە هەر لە دەوڵەتی عەباسییەوە تاوەکوو فەرمانڕەوای موسڵ نوورەدین زەنگی یش بەردەوام لە حەسوودیدا بوون بۆ ئەوەی دووچاری شکستی بکەن و ڕقیان لێی بووە، چۆن ڕقیان لێی نابێت. هەندێ: لە مێژوونووسان دەڵێن: لە شاری مەککەو مەدینە کاتێک وتاری جومعەدا دوعا دەکرا بۆ سەرکردە و ئەمیرەکان، وتاربێژەکە دەیوت (الله وفق الامیر) مەبەستی ئەمیرەکەی (مەککەو مەدینە) بوو، خەڵکەکەی بەهێواشی دەیانوت (ئامین) واتا بە دەنگێکی نزم، ئینجا دەیوت (الله وفق خلیفە العباسی) هەر بەو شێوەیە هەر بەو شێوەیە ئامین دەکرا، بەڵام هەر کە دەیوت (الله وفق مجاهد سەڵاح الدین یوسف بن ایوب) خەڵکەکە هەمووی بەجارێ بەدەنگێ:ی بەرز دەیانوت ئامین. ئەم هەواڵانە کاتێ دەگەیشتە خەلیفەی عەباسی پێ ناخۆشبوو، دەیوت باشە کابرایەکی کورد چییە ئەم هەموو خەڵکە بە دەنگی بەرز (ئامین) ی بۆ دەکەن؟.
تورکەکانیش هەوڵیان داوە بیکەن بە تورک
ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی کە ئینگلیزەکان لە ماوەی پڕوپاگەندەی جەنگی جیهانی یەکەم بڵاویان دەکرد، دەڵێ: تورک بەوە نەوەستان زیندووەکان بکەن تورک، بەڵکوو خەریکن مردووەکانیش دەکەنە تورک.
بە هەمان شێوە بە گشتی سەرچاوە عەرەبییەکانیش لە ڕوانگەیەکی ناسیۆناڵیستی عەرەبییەوە ژیانی دەخوێننەوە و ئەگەر هەندێکیان تۆزێک ڕەحم لە دڵیاندا بێت دەڵێن لە خێزاێکی کورد بووە.
بەڵام دەیان پەرتووک و دەقی ئەدەبی لە فەرەنسا و بە زمانی فەڕەنسی لەسەر کەسایەتی سەڵاحەدین نووسراون و زۆربەیان وەک یەکێک لە هەرەبەناوبانگترین و خانەدانترین و ئازاترین کەسایەتی و جەنگاوەری سەدەی 12ی زاینی دایدەنێن و لەپاڵ سەڵاحەدیندا ئاماژە بە کوردەکان و هاوکاری کوردەکان دەکەن لەسەرکەوتنەکانییدا.
کێ غەدری لە سەڵاحەدین کردووە؟
لەنێو کورددا ماوەی سەدەیەکە بەناوی هەستی نەتەوایەتییەوە هەوڵدەدرێت کەسایەتی سەڵاحەدینی ئەیوبی کوردی لە دڵی گەنجان و لاوانی ئەم نیشتمانەدا دەربهێنرێت و لە جێی خۆشەویستی ڕقیان لێی ببێتەوە. و دەڵێن دەوڵەتی بۆ کورد درووست نەکردووە، جاشی عەرەب بووە، سەلەفییەکان پێی دەڵێن سۆفی بووە و باوەڕی بە خورافە و شێخایەتی و تەریقەت هەبووە، شیعەکان ڕقیان لێدێتی چونکە کوردە و دەوڵەتی فاتمی گەندەڵی شیعەکانی لە میسر ڕووخاندووە.
ئەگەر ئێمە هەموومان بەم بیرو حاڵەی ئێستامانەوە لەو سەردەمەی سەڵاحەدین بژیاینایە و سکەی زێڕی ئەم سوڵتانە کوردەمان لە هەولێر و ماردین و ئامەدو سنجار ببینیایە و وڵاتی کوردان بەو شێویە ئازاد و سەربەخۆ بوایە ئایا دە هێندەی سەرکردەکانی ئێستا زیاتر پێی دڵخۆش نەدەبووین؟
سەڵاحەدینی ئەییوبی کەسایەتییەکە کە زۆر ستەمی لێکراوە، ئەو چوار کۆمەڵەی کە ستەم لە سەڵاحەدینی ئەیووبی دەکەن ئەمانە هیچیان هەوڵیان نەداوە سەڵاحەدین بناسن، ئەم چوار چینە نایانەوێ بزانن سەڵاحەدین کێ بووە و چی کردووە؟ لەدەرەوەی بیروبۆچوونی خۆیاندا، ئەمانەن:
یەکەم: ناسیۆنالیستی کورد، دووەم: ئیسلامیی کورد، سێیەم: قەومیی عەرەب، چوارەم: فاتیمی شیعی.
سەڵاحەدینی ئەیوبی لە دادگایی ناسیۆنالیستەکان
ناسیۆنالیستی کوردی دەیەوێ بزانێ سەڵاحەدین ئاڵایەکی کوردی بەرز کردۆتەوە لە جەنگ و سوپاکەیدا یا نا؟ ئەگەر بەرزی نەکردبێتەوە ئیتر ڕەفزی دەکات و قبووڵی ناکات. وا دەزانێ ئیتر ناوەکەت عەرەبی بوو لە نەتەوەکەی خۆی دایدەبڕێت. ڕاستە جۆرێک لە هەستی نەتەوایەتی هەبووە، وەک لە حاڵەتی سەڵاحەدیندا لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، بەڵام دەوڵەت و ناسیوناڵیزم بەم مانایەی ئەمڕۆ شتێکی نوێیە و ناتوانرێت چاوەڕوان بکرێت سەڵاحەدین لە سەدەی دوانزەی زاینیدا هاوشێوەی ئەمڕۆ بیری کردبێتەوە.
ئەو کەسانە لەبارەی سەڵاحەدینەوە ئاوا بیردەکەنەوە بەم تێڕوانینە ناسیۆنالیستانەیە دیارە دەیانەوێت دادگایی سەردەمێک بکەن کە هەموو ناکۆکی و ڕووبەڕووبوونەوەکان لەڕووی ئایینی و دینەوە بووە.
ئیسلامیی کوردیش دەیەوێ بڵێ سەڵاحەدین هیچی بۆ کورد نەکردووە و هەمووی لە چوارچێوەی ئیسلامدا تێکۆشاوە، ئەمەش بەهەمان شێوە ڕاست نییە.
فاتیمی شیعیش لەبەر ئەوەی کە سەڵاحەدین دەوڵەتەکەی تێک و پێک داوە بۆیە ڕقی لێدێتی، جا سەڵاحەدین هاتووە کوردێکی شافیعی هێناوەو قازییە فاتمییەکانی لابردووە لە وڵاتدا، بۆیە ئەمان داخێکی مێژووییان لە دڵدایە، ئەویش دەیەوێ ئەو داخە بە سەڵاحەدین بڕێژێ و نایەوێت سەڵاحەدین بناسێ.
قەومییەتی عەرەبیش دەیەوێ ئەم کەسایەتییە مەزنە کوردە بکات بە هیی خۆی و بەو جۆرە سەڵاحەدینمان لێ بزرکراوە. وەک مێژوونووس دەڵێت عەرەبەکان پێیان نەنگی بووە صەڵاحەددین عەرەب نەبێت.
بەو سەرکردە مەزنە کوردییە دەڵێن (قائد عربی مسلم) ، پێیان شەرم بوو میسرو فەڵەستین و سەرجەم شوێنەکانی تر بەدەستی سەرکردەیەکی کوردی موسڵمان کە عەرەب نەبێت ڕزگار بکرێت.
کاتی خۆی حزبی بەعسیش لە بڵاوکراوەکانییدا لەسەر سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەو جێیانەدا کە سەڵڵاحەدین سەرکەوتووە و حەکیمانە کاری کردووە، دەڵێ: ئەو پاڵەوانە عەرەبییە، بەڵام کە شکستییەکی بەسەرهاتووە دەڵێ: من نسب و اصل کردی.
سەڵاحەدین چی بۆ کورد کردووە؟
دەوڵەتە کوردییەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، سنوورەکەی لە هەرەمەکانی میسەرەوە تا باخەهەنارەکانی هەورامان بوو.
هەموو جارێک کە ناوی ئەیوبی، لە شوێنێکدا دەردەکەوێت چاوەڕوانی سەرنجی دەکرێ. سەرنجی کەسێکی ناسیوناڵیستی کوردی دەبینرێ کە بە خائین لە قەڵەمی دەدا و دەڵێت هیچی بۆ کورد نەکردووە و بۆ عەرەب هەوڵی داوە و هەندێک جاریش بە جاش لە قەڵەمی دەدەن. بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت دەوڵەتی ئەیوبی بە سەرکردایەتی سەڵاحەدین، لەڕووی سەرکردە و فەرماندە و سەربازییەوە تا دەگاتە قازی و زانا ئایینەکان سەرجەمیان کورد بوونە.
-لە سەردەمی سەڵاحەدیندا کورد لەسووریاوە تا میسر حوکمڕانی کردووە، بەدڵنیایی پێش ئەویشدا و پێش ئیسلامیش کورد هەر لەمیسردا هەبووە، بەڵام سەڵاحەدین توانیویەتی بووژانەوەیەکی زۆر گەورە درووست بکات لەناو کورددا.‎
- لە سەردەمی سەڵاحەدین و دەوڵەتی ئەیوبی دا، کورد حوکمی فەڵەستین یان دەکرد، زۆرینەی سەرباز و قازی و زانا و پیاوی ئایینی کورد بوون.
- سەڵاحەدین توانی شەڕی ئایینی موسڵمانان و خاچپەرستاندا لەبەرژەوەندی موسڵمان یەکلابکاتەوە، کە مێژووی ئیسلامی و ئەوروپی یش ناتوانن ئەوە فەرامۆش بکەن کە کوردێک ڕزگارکەری قودسە، بەهۆی سەڵاحەدینەوە ئەم شانازییە بەبەر کورد بڕا.
- سوپاکەی سەڵاحەدین زۆرینەی کورد بوون، جگە لەوەش خزم و کەسوکاری لە شەڕی لای قودسدا بەشداری کردووە و زۆربەی دەستەڕاستەکانی لەشەڕەکاندا کورد بوون و بەشی زۆری ئەم هێزە هێزی ناوچەی ئامەدو ناوچەکانی تری کوردستان بوون. کە ڕۆڵێکی کاریگەر و بەهێزییان بینی لە شەڕی دژی خاچپەرستان (کە ئەوروپیەکان بەهەمو هێزی خۆیانەوە شەڕیان کرد) بەڵام سوپای موسڵمان کە زۆرینەی کورد و سەرکردەکەشیان سەڵاحەدین بو سەرکەوتن بەسەریاندا، ڕزگارکردنی قودس جارێکی تر ئەو ڕاستییە مێژووییەی دوپاتکردەوە کە کورد قەومێکی جەنگاوەری ئازا و دلێر و بەهێزن.
سەڵاحەدین و درووستکردنی قەڵاشار و لێدانی سکەی تایبەت بەخۆی
باکوور و باشوور و ڕۆژاوای کوردستان بەتەواوی لەبندەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی دابو
بەهەزاران کورد بۆ یەکەمجار توانییان لەدەرەوەی خاکی کوردستان قەڵا و قولە درووستبکەن و فەرمانڕەوای شار و مەملەکەتەکان بکەن. براکان و ئامۆزاکانی سەڵاحەدین لە شاری ماردین و ئامەد و شارەکانی شام فەرمانڕەوابوون و سکەیان لێدەدا و پارەیان بەناوی خۆیانەوە درووستدەکرد.
-چەندین سکەی فلس بەناوی ئەیوبییەکان و سەڵاحەدینەوە لە شاری سنجار لێدراون. هەروەها دیناری زێڕ بەناوی سوڵتان سەڵاحەدینەوە وەک میری موسوڵمانان لە هەولێر لێدراوە لە سەردەمی سوڵتان موزەفەر، کە سکەی دیناری زێڕێ لە هەولێر لێداوە و لەسەری نووسیوە سوڵتان سەڵاحەدین میری موسوڵمانان و ناوی خەلیفەی عەبباسی نەهێناوە. دەربارەی ئەم دینارە زێڕە و ڕوونکردنەوەی ئەم مێژووە پەیوەندی باشووری کوردستان لەگەڵ سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان دەخەنەڕوو.
جگە لەوەی تەواو خاوەن دەسەڵاتی بەشێکی زۆری باکووری کوردستان و بەشێکی زۆری کوردستانی گەورە لەبن دەستی ئەماندابوو.
لە ڕۆژاوای کوردستان و حەلەب و بەشێکی گرنگی شام و ئوردون و میسر تا ئێستا قەڵای سەڵاحەدینی ئەیوبی و قەڵا کوردییەکان پاشماوەیان بە باشی ماوەتەوە و بە هەزاران کورد و چەندین بنەماڵەی کوردی لە شام و ئوردون و میسر ماونەتەوە کە ئەوکات هەموو لەگەڵ سەڵاحەدین بوون و بوونەتە میری ئەو ناوچانە.
کەرکووک و شارەزوور بەشێکبو لە دەوڵەتەکوردییەکەی سەڵاحەدین
ساڵی (581) ی کۆچی بەرانبەر بە ساڵی (1185) زایینی، بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان سوڵتان سەڵاحەدینی ئەییوبی و عیمادەدین زەنگی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەتابەگی لەموسڵ، ناوچەی کەرکووک و شارەزووریش خرایە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەڵاحەدینی ئەیوبی یەوە.
پاشان ناوچەکانی داقوق و هەولێر و شارەزوور بوون بە بەشێک لە دەوڵەتی ئەییوبی کوردی. واتە کەرکووک بۆ ماوەیەک لەلایەن ئەیبوییەکانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکرا.
بەم شێوەیە هەموو ویلایەتی موسڵ هەتا شارەزوور و هەورامان لە ڕووی دارایی و سیاسییەوە سەر بە سوڵتان سەڵاحەدین و ئەیوبییەکان بوو.
- لە ماوەی حوکمڕانی سەڵاحەدیندا بووژانەوەیەکی فەرهەنگی گەورە لە سوودی کورددا بەخۆوە بینی. زۆر لە میرە کوردەکان و زانا و شاعیر و مۆسیقاناسە کوردەکان لە سایەی ئەودا حەساونەتەوە، کەسێکی وەک عەبدولەتیفی سوورەوەردی کورد، کاتێک سەڵاحەدین هەر شارێکی لەسەر دەریا گرتووە، ئەوی کردووە بە قازی ئەو شوێنە. کەسێکی وەک ئەبو هیجای هەزەبانی هەولێری مێژوونووس و شاعیر، بە هەمان شێوە لە کۆڕی سەڵاحەدیندا ئەوپەڕێ ڕێزی لێ گیراوە و بە دەیان کەسایەتی کورد لە سێبەری ئەو و بنەماڵەکەیدا بوژاونەتەوە.
کورد لە فەڵەستین
بوونی کورد لە فەڵەستین دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ئیسلام و خاچ پەرستان لە وڵاتی شام و میسر، کورد بەرەو شارو گوندەکانی فەڵەستین کۆچی کردووە، دیارە سیاسەتی سەڵاحەدین ئەیوبییش دابەشکردنی چەند ناوچەیەک بووە لە فەڵەستین بەسەر میرە کوردەکان لەپێناو ڕووبەڕوبوونەوەیان بەرانبەر بە هێرشەکانی خاچپەرستەکان.
یەک لە هەوڵەکانی سەڵاحەدین ئەیوبی، نیشتەجێکردنی سەربازە کوردەکان لە شارە فەڵەستینییەکان و پێدانی چەند ناوچەیەک پێیان، ئەمەش وایکرد کوردەکانی ئەو وڵاتە لە زۆر شار و شارۆچکەدا شوێن و گەڕەکی خۆیان هەبێت و بەناوی خۆشیانەوە ناوبنرێت.
شاری (نابلس) یش کە سەڵاحەدین ئەیوبی بەخشییە کوڕی خوشکەکەی (حسام الدین لاجین) و پاش مردنی ئەویش ئەو شارە ڕادەستی سەیفەدین عەلی هەکاری کرا.
ئەو داڵەی ئەمڕۆ دەبیینرێ لەسەر ئاڵای میسرو ئێراق بەرهەم و داهێنانی سەڵاحەدینی ئەیووبییەو لەوەوە وەریانگرتووە، داڵ هێمای سەڵاحەدین بووە و ئێستاش بەسەر ئەو بینایانەی سەڵاحەدین لەمیسردا کە ماونەتەوە داڵیان هەر لەسەرە، کاتێک قەومیی عەرەبیی نوێ دامەزراوە بەدوای لۆگۆو سیمبولێکدا گەڕاوە، گرنگترین سیمبولی سەڵاحەدینیان دۆزیوەتەوەو کردوویانە بە هیی خۆیان .
نەخوێندنەوەی ڕاستییەکانی مێژوو پشتکردنی کورد لە بەشێک لە سەروەری خۆی کە سەڵاحەدین، ئەنجامەکەی نەبوونی بەرچاو ڕوونیە بۆ بارودۆخی ئەمڕۆی کورد و پێشبینی بۆ ڕووداوەکانی داهاتو.
*بۆچی ئەوروپییەکان سەرەڕای ئەوەی سەڵاحەدین شەڕی کردن بەڵام پێی سەرسامن؟
بەناوبانگترین کاری سەڵاحەدین کە بەوە ناوی چووە مێژووەوە هەڵمەتی سەربازی و فەتحی قودس، لە ڕۆژی 2ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1187ز. سەڵاحەدینی ئەیوبی شاری قودسی لە خاچ هەڵگرە ئەوروپییەکان ڕزگارکرد.
سەڵاحەدین توانیویەتی ئەوپەڕی مرۆڤایەتی نیشانی دوژمنەکەی بدات لەلوتکەی دەسەڵاتدا، دوژمنەکەی وا حەپەساندووە بەهۆی ڕەوشتە مرۆڤدۆستییەکەی خۆیەوە کە وێنەی نەبووە لەو سەردەمەدا.
لە کاتێکدا سەڵاحەدین ئەوپەڕی شەڕی ئایینیشی کردووە لەگەڵ ئەورووپا، چەندان چیرۆک هەن وەسفی دەکەن. فەیلەسوفێکی وەک (کانت) بە باڵایدا هەڵدەدات لە کاتێکدا ئەورووپا لەوپەڕی توندڕەوی ئایینیدا بووە، بەوجۆرە سەڵاحەدین ئەو هەموو ڕێزەی بۆ دانراوە لەلایەن ئەورووپییەکانەوە. ئەوەی کە وایکردووە ئەوروپیەکان هێندە سەرسام بن پێی، نوێنەرایەتیکردنی بووە بۆ خەسڵەتەکانی فەرهەنگیی کوردیی.
شاعیر و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵی سەدەی سیانزەیەم دانتێ (1265-1321 ز) بە یەکێک لە خاوەن ڕەوشت بەرزە ناکریستیانەکان دایناوە. مێژوونووسێکی ئەوروپی دەڵێت: ‏هەردەم لە یادەوەری ‏جیهان دەمێنێتەوە، کە سەردەمێکی وەکوو ئەو سەردەمە خوێناوی و دڵ ‏ڕەقە نەیتوانی مرۆڤێکی ‏دەسەڵاتداری گەورەی وەک سەڵاحەدین ‏گەندەڵ بکات! بێگومان سەڵاحەدین گوزاریشی لە هەندێ بەهای ئایینی ئیسلام ‏دەکرد لە هەندێک لە خەسڵەتەکانی، بەڵام ‏بەڕاستی زۆریش لەو ئاکار و ڕەوشتانە مۆرکێکی کوردی تەواوی پێوە ‏بوو.
بەو جۆرە سەڵاحەدین سەرەڕای ئەوەی کە لە سەنگەری ئایینی دژە کرسیتیتاندا بووە زۆربەی ئەو نووسەرانە کریستیان بوون، کەچی ئەو سەکردە کوردە وەک نموونەیەکی ڕەوشتبەرزی و سوارچاکی و دادوەریی لێدێت بۆیان و هەموویان خۆزگەیان خواردووە کە وەک سەڵاحەدین بوونایە.
لەو چاکانەی کە لێی دەگێڕنەوە ئەوەیە، کە کاتێک خودا یاریدەیدا بۆ ڕزگارکردنی قودس، مامەڵەیەکی زۆر باش و جوامێرانەی لەگەڵ دیلەکان کرد، لە بەرانبەر فدیەیەکی کەم، هەرچەندە کە ڕەمزییش بووایە، ئازادی کردن، بە پێچەوانەی ئەوەی کە خاچپەرستان کردبوویان کاتێک کە قودسیان گرت و دەستیان کرد بە کوشتارو دزی و تاڵانی و بەدڕەوشتی.
ڕەفتاری سەڵاحەدینی ئەیوبی لەگەڵ شاژن و ئافرەتە ‏پایەدارەکانی سەرکردە خاچ پەرستەکان، لە جیاتی بە دیل ‏بردنیان ‏کە یاسای باوی ئەو سەردەمە بوو، لە جیاتی ئەوە سەڵاحەدین نەک ‏هەر خۆیانی ئازاد کرد، بەڵکوو ڕێگای پێدان ‏ئەوەی مێردی یان برا ‏و کەسوکاری دیل بوو لەگەڵ خۆیانیان بەرنەوە!‏ نەک هێندە بەڵکوو ‏فەرمانی دا ئەوەی مێردی یان باوکی کوژرا بوو، هیچی بەدەستەوە ‏نەمابوو بڕێکی چاکی پارەی بۆ ‏سەرف بکرێت وئازاد بێت لە مانەوە ‏یان ڕۆیشتن بۆ هەر شوێنێک.
ابن شداد دەگێڕێتەوە: کاتێک پاشای ئینگلیز ڕیچاردی ‏شێردڵ نەخۆش کەوت، کە لە هەرە دوژمنەکانی ‏سەڵاحەدین بوو، سەڵاحەدین بەفر و میوەی بۆ نارد! کەی شتی وابوە لە هەموو مێژووی ‏جیهاندا لەنێوان دوو شا لەکاتی ‏جەنگیاندا؟!‏
لەمەشدا سەڵاحەدین نوێنەرایەتی فەرهەنگی کوردی دەکات ، نوێنەرایەتی ئەو فەرهەنگە کوردییەی کردووە کە بریتییە لە لێبوردەیی، سنگفراوانی، مرۆڤدۆستی. گرنگییەکەی ئەوەیە سەڵاحەدین مرۆڤایەتی نیشانداوە لە ئەوپەڕی هێزو دەسەڵاتدا، ئەمە خەسڵەتێکی کوردییە لە سەڵاحەدیندا ڕەنگی داوەتەوە.
ئێستاش سەیری ئەو داعشانە بکە کە چۆن خۆیان دەدەن بەدەست کوردەکانی ڕۆژاڤاوە، دەبینرێت داعشەکان ڕادەستیان دەبن و سەرەڕای ئەوەی دوژمنیانن و ئەوپەڕی تاوانیان بەرانبەر بە کورد کردووە، کەچی خۆیان دەدەن بەدەستەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕۆژاڤای کوردستان بەشێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
سەڵاحەدین بەخشندە بووە، لەوپەڕی بەهێزیدا لێبوردەیی نواندووە و هەروەها هەمەڕەنگی ئایینی قبووڵ بووە و بە ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ کردووە. لە ڕاستیدا ئەو هەڵسوکەوتەی سەڵاحەدین هاوشێوەی ئەوەی کوردە کە ئەمڕۆ لە ڕۆژاڤای کوردستان دەگوزەرێت کە وایکردووە دوژمنەکانیان کە داعشن، خۆیان بدەنە دەست ئەوان وەک لە هاوخوێنە عەرەبەکانیان. هەر هەمان خەسڵەتەکانی سەڵاحەدینە ئەمڕۆ لە ڕۆژاڤادا بەدی دەکرێت. هەر چۆن ئەمڕۆ میدیای جیهانی باسی خەسڵەتە مرۆڤدۆستییەکانی ڕۆژاڤا دەکات و ڕۆژاڤا بووەتە سیمبوڵی مرۆڤایەتی
ئەم کوردەی ئەمڕۆش کە دەمی دوژمنایەتی لە سەڵاحەدین دەکوتێت هیچی لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکردووە، هەمووی هاتووە پەرتووکی کابرایەکی قەومی عەرەبی خوێندۆتەوەو لەخۆیەوە بڕیاری لەسەر دەدات، لەکاتێکدا عەرەب هەموو شتێکی چاکی لە سەڵاحەدین وەرگرتووە و دەیەوێت بیکاتە هیی خۆی، ئەو داڵەی ئەمڕۆ دەیبینیت لەسەر ئاڵای میسرو ئێراق بەرهەم و داهێنانی سەڵاحەدینی ئەیووبییەو لەوەوە وەریانگرتووە و هیی خۆیان نییە، داڵ هێمای سەڵاحەدین بووە و ئێستاش بەسەر ئەو بینایانەی سەڵاحەدین لەمیسردا کە ماونەتەوە داڵیان هەر لەسەرە، کاتێک قەومیی عەرەبیی نوێ دامەزراوە بەدوای لۆگۆو سیمبولێکدا گەڕاوە، گرنگترین سیمبولی سەڵاحەدینیان دۆزیوەتەوەو کردوویانە بە هیی خۆیان .
سەیری مامەڵەی سەڵاحەدین بکە لەگەڵ ئاییندا کە چەند بەعەقڵێکی فراوان ئایینداری کردووە کە ئەوە لە ڕوانگەیەکی کوردییەوە وەریگرتووە، لەکاتێکدا تەحەددا دەکەم هیچکاتێک تورک و فارس و عەرەب ئەو سنگفراوانییە ئایینییەیان نییە کە سەڵاحەدین هەیبووە، بەدرێژایی مێژوو لەناو ئەرمینیا وەک کورد حوکممان کردووە، کریستیان لەژێر دەستی کورد و لە دەوڵەتی شەددادی و لەو شوێنەی کە سەڵاحەدین حوکمی تێدا کردووە بە ئاسوودەیی ژیانیان بردۆتە سەرو ستەمیان لێ نەکراوە. ئەم یەکتر قبووڵکردنە بەشێکە لەفەرهەنگی کوردی.
سەڵاحەدین لە هەمان کاتدا بەپێی مانای نەتەوەیی لەو سەردەمەدا، بە شێوەیەکی باش سوودی لە کوردبوونی وەرگرتووە و لە هەمان کاتدا لە سایەی ئەودا کورد بوژانەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. بە دڵنیایی گەر کۆمەڵێک فاکتەر لە دوای مردنی لەبار بوونایە و یەکێک لە بەرەکانی بیانتوانیایە بەردەوامی بە دەسەڵاتی حوکمڕانیی کوردە ئەیوەبیەکان بدەن، ئەوا بە دڵنیایی بەهۆی سەڵاحەدینەوە ئەمڕۆ کورد خاوەنی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبوو و زمان و فەرهەنگی کوردی باڵادەست دەبوو.
لەبەر ئەوە سەڵاحەدین توانی هەمووان ڕزگاربکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کوورتیش بێت. بڕوانن لە فیلمی بەناوبانگی هۆڵیود مەملەکەتی ئاسمانThe Kingdom of Heaven دا کەسایەتی و نەرم ونیانی سەڵاحەدین دەرخراوە، لەگفتوگۆی سەڵاحەدین لەکاتی ڕادەستکردنی قودس دا، کاتێک سەڵاحەدین دەڵێت لەگەڵ ئەوەی شەڕەکەتان دۆڕاندووە دەتوانن هەمووتان بەسەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا، سەرکردەی خاچ هەڵگرەکان دەڵێت: ئاخر ئێمە کە هاتینە قودس بە هەزارانمان سەربڕی، سەڵاحەدین وەڵام دەداتەوەو دەڵێت من وەک ئەو پیاوانە نیم من سەڵاحەدینم.... جا کەسایەتییە کوردییەکەی و موسوڵمانییەتییە نەرم ونیانی و عیرفانییەکەی هاوکاربوون بۆ ئەوەی بەم شێوەیە کەسایەتی سەڵاحەدین لەدنیاندا دەنگ بداتەوە.
سەرچاوە:
پەرتووک:1- ژینامەی پیاوە هەرە درەوشاوەکە سەڵاحەدینی ئەبوبی: دکتۆر موحسین محەمەد حسێن
2- سوپای ئەییوبیان لە سەردەمی سەڵاحەدیندا: د.موحسین محەمەد حسێن
3- کورد لەمیسر بەدرێژایی سەدەکان: دوریە عەونی
4- سەڵاحەددینی ئەییوبی گەورەتر لە ڕەخنەگرانی، گفتوگۆ لەگەڵ د.موحسین محەمەد حسێ،
وتار: 1- (دەکرێت وەک سەرکردەیەکی مێژوویی کورد شانازی بە سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە بکەین؟ ) : سۆران حەمەڕەش
2- (سنووری دەوڵەتە کوردییەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە هەرەمەکانی میسەرەوە تا باخەهەنارەکانی هەورامان بوو) : د.دڵشاد زاموا
چاوپێکەوتن: دیداری گرووپی گوڵنار لەگەڵ سۆران حەمەڕەش نووسەر و مێژوونووس:
https://www.peyam.net/Details/1868.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは280表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress.com 27-11-2021
リンクされたアイテム: 12
グループ: 記事
Publication date: 27-11-2021 (3 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 履歴
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 15-06-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 27-09-2023
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 27-09-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは280表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,360
画像 105,644
書籍 19,140
関連ファイル 96,355
Video 1,306
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.609 秒(秒) !