图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,120
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە سویسرا 100ساڵ لەمەوبەر کوردستانی گەورە پارچە پارچەکرا‌‌
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکەوتننامەی لۆزان

ڕێکەوتننامەی لۆزان
لە ئێستای دونیای مۆدێرنە و پێشکەوتندا، کاتێک وڵاتانی زلهێز کۆدەبنەوە و کوردەکانی چوار پارچەی کوردستان ترسیان لێدەنشێت. چونکە کورد واتەنی ئەوەی دەمی بە شیر سوتابێت فوو لە دۆ دەکات نەتەوەی کورد هەموو دەممان سووتاوە، بۆیە دەترسین جارێکی دیکە لەنێوان وڵاتانی زلهێزدا دابەش و پارچە پارچە بکرێینەوە. 100 ساڵ لەمەوبەر لە شاری لۆزانی سویسرا پەیماننامەیەک مۆرکرا کە تێیدا کوردەکان دابەشی سەر وڵاتانی زلهێزکرا. بەوەش جارێکی کوردەکان ئاوارە و سەرگەردان بوون.

لە دوای جەنگی بەناوبانگی چاڵدێرانەوە کە لە نێوان عوسمانلی و سەفەوییەکان بەرپابوو، ئەم جەنگە بووە هۆی دابەشبوونی کوردستان بەسەر دەوڵەتانی سەفەوی و عوسمانیدا. پێش ڕێککەوتنامەی لۆزان، پەیمانی سیڤەر بەسترابوو. کەمال ئەتاتورک کە بووە هۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و کۆماری تورکیای دامەزراند. توانی بە فێڵ و تەڵەکەبازی پەیماننامەی سیڤەر هەڵوەشێنێتەوە و ئەمجارەیان پەیماننامەیەکی نوێ لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و شانشینی بەریتانیا ببەستن. ئەم پەیماننامەیە 2023 کۆتایی پێدەهێنرێت.

مەبەست لەم پەیماننامەیە چی بوو؟

ئه و وڵاتانەی بەشداریان لەم ڕێکەوتنامەیە کرد دەیانەویست سەر لە نوێ، کیانی سیاسی و جوگرافی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن و دەستکاری بکەن. یەکەمین نەتەوە کە لەم پەیماننامە بووە قوربانی نەتەوەی کورد بوو چونکە بە بێ پرسانی نەتەوەیەی کورد، وەکو ئەوەی ئەم نەتەوەیە جێگای لەوەڕگای وڵاتانی داگیرکەر بن لەنێوان چوار دەوڵەتی ناوچەکە دابەشکران، ئەوانیش وڵاتانی عێراق، ئێران، سوریا و تورکیا بوون. ئه و سەردەمەش کە کوردستانی سوور[1) بوونی هەبوو کە هەڵکەوتەی جوگرافی کوردستانی سوور دەکەوتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە، زمانیان زمانی کوردی و زاراوەی کرمانجی بوو، پایتەختی کوردستانی سوور شاری لاچین بوو. تەنیا ئەم وڵاتە نەبێت کەوتە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤێتەوە. وڵاتانی زلهێز دوای بەستی پەیماننامەکە هەستان لە ڕێگەی چەک و پاڵپشتی لۆجستیەوە، بۆ سەرکووتکردنی نەتەوەی کورد، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه و چوار وڵاتە دەردەبڕی کە کوردەکانیان بەسەردا دابەشکرابوو.[2)

کورد لە#پەیمانی سیڤەر# دا[3)
پەیماننامەی سیڤەر لە10ی ئابی 1920 لە نێوان وڵاتانی تورکیا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن، ئەرمەنستان و بەلژیکا و یۆنان، پۆلەندا، پورتوگال ڕۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلۆڤینیا و ئەمریکا، واژۆکرا. شەریف پاشای خەندان وەکو نوێنەری کورد ڕێگەی پێدرا بەشداری بکات. ئەم پەیماننامەیە زیاتر بۆ ئەوەبوو کە چارەسەری کێشەی نێوان وڵاتانی ژێردەستەی عوسمانی و هاوپەیمانان بەسترا. کۆی پەیماننامەکە لە 422 ماددە تەنیا سێ لە بەندەکانی ئه و 422 ماددە تایبەت بوون بە کورد.

ماددەی 62: لیژنەیەک لەسێ‌ ئەندام پێک دێت که ‌لە سێ کەسایەتی (بەریتانی وفەرەنسا وئیتالیا) حکومەتی ئه و سێ‌ دەوڵەتە دیاری دەکەن، مەڵبەندی لیژنەکەش شاری ئەستانبوڵ دەبێت،ئەم لیژنەیەش پێویستە لەماوەی شەش مانگدا کارەکانیان ئەنجام بدەن، کارەکەشیان ئاماددەکردنی یاسایەکە بەمافی فەرمانڕەوایی ئۆتۆنۆمی بۆکوردستان کەزۆرترینی دانیشتوانی کوردن که ‌کەوتۆتە رۆژهەڵای فورات وباشوری سنوری ئەرمینیا وباکوری سنوری سوریاو عێراق. وەک لەبەندی(27)لەماددەی (دوو، سێ)دا دیاری کراوە ئەگەر ئەندامانی لیژنەکە بڕیاریاندا لەسەر هەرکێشەیەک لەکێشەکان نەدا ئەوا هەر ئەندامێک کێشەکەی بەره و ڕووی حکومەتەکەی دەکاتەوە ،ئەم پڕۆژەیەش واپێویست دەکات کەمافی ئاشوری وکلدانی وکەمە نەتەوەیی وئاینیەکان لەخاکی کوردستاندا دەژین دیاری بکات ،له ‌پێناوی ئەم مەبەستەدا لیژنەیەک لە ئینگلیزوئیتالی وئێرانی وکوردێک ئەنێرێت بۆناوچەکە، ئەم لیژنەیە بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لەسەر سنوری تورکیا دەدات، ئەگەر پێویستیشی کرد بەپێ‌ ی بەندەکانی پەیماننامە ئەوا سنوری نێوان تورکیاو ئێران دەکات.

ماددەی 63: دەوڵەتی عوسمانی پەیمان دەدات بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی ناوبراو که ‌لەبەندی (63)دا هاتووە دوو لیژنە ئاماددەبکات و لەماوەی 90 رۆژدا دوای دەرچوونی ئەم بڕیارانە بڕیاری پێویست جێ‌ بەجێ‌ بکات.

ماددەی 64: ئەگەر گەلی کورد لەوناوچەیەی کەله و ناوچەیەی بەندی(62)دا هاتووە لەماوەی ساڵێکدا ڕووی کردە کۆمەڵەی نەتەوەکان وزۆرترینی دانیشتوانی ناوچەکە ئارەزووی جیابوونەوەیان کرد لەتورکیا، ئەگەر کۆمەڵەی نەتەوەکان زانیان ئەم گەلە شایانی ئەم سەربەخۆییەن ئەوا کۆمەڵەی نەتەوەکان ئامۆژگاری تورکیا دەکات بۆ ئەم مەبەستە تورکیاش ئەم ئامۆژگاریانە جێ‌ بەجێ‌ بکات ،بەوەی وازدەهێنێ لەهەموو مافەکانی خۆی لەوناوچانە کە ئەم پەیمانامە دەیگرێتەوە، ئەگەر ئەم وازهێنانەش لەکاتی خۆیدا جێ‌ بەجێ‌ کرا ئەوا هێزە هاوپەیمانەکان هیچ تەگەرەیەک ناخەنە بەردەم ئه و ڕێگایەی کەدەبێتە هۆی یەکگرتنی ئەودەوڵەتە کوردییە سەربەخۆییە لە گەڵ ئەوکوردانەی لەویلایەتی موسڵیشدا دەژین.

هۆکاری شکستی پەیمانی سیڤەر[4)


کەسێک لەوانەی کە دژی پەیمانی سیڤەر بوو، خودی کەمال ئەتاتورک بوو، چونکە لە چەندین شوێندا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیمانی سیڤەر دژی خواستەکانی سەرانی تورکیان و هیچ کاتێک لەگەڵ خواستەکانی ئەوان یەکناگرێتەوە. پەیمانی سیڤەر پەیمانێکی ئاشتیانە بوو لەنێوان عوسمانییەکان و سوێندخۆرەکان بوو، لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەسترابوو. هەربۆیە کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیا لە گوتەیەکی بەناوبانگیدا سەبارەت بە سیڤەر دەڵێت ئەم پەیمانە بە زیانی ئێمە تەواو دەبێت چونکە زەوی و زارێکی زۆرمان ‌داگیر کردووە لەکاتی شەردا لەدەستمان دەچێت. لەچەند خاڵێکدا ڕوون دەبێتەوە کە چۆن چۆنی پەیمانی سیڤەر شکستی هێناوە:-
1- فەرەنسا و ئیتاڵیا پێشتر هەردووکیان لەسیڤەردا بەشدار بوون بەڵام دواتر دووڕێکەوتن لەگەڵ کەمالیەکاندا دەبەستن واز لە کۆمەڵێک مافی خۆیان دەهێنن لەناوچەکەدا، بەهەمان شێوەی ئەم ڕێکەوتنە وای لە بەریتانیا کرد سیاسەتی خۆی بگۆڕێت بۆئەوەی بتوانێت دۆستەکانی خۆی لەدەست نەچێت .

2- ئەرمەنەکان هۆکارێکی دیکەی شکستەکە بوو، چونکە ئەوەی لەپەیمانەکەدا هاتبوو سەبارەتی بەبەڵێن دان بەدروست کردنی دەوڵەتێکی کوردی ئەرمەنییەکانی ترساند وە ئەمەیان بە دژی بەڵێنەکانی خۆیان دەزانی کەپێیان درابوو ،هەربۆیە دژایەتیەکی یەکجار زۆریان بۆ سیڤەر هەبوو. ئەمه و جگەلەوەی بەریتانیاو فەرەنسیەکان کێشەی ئەوەیان هەبوو کەدانانی مەلیک فەیسەڵ بۆ مەلیکی عیراق کە ئەمەش هۆکارێکی ناڕاستەخۆبوو لە دوورکەوتنەوەیان لەیەکتری وسەرنەگرتنی ئەم پەیماننامە.

3- سەرۆک وەزیرانی نوێ‌ لەیۆناندا کە هەوڵیدا لاپەڕەیەکی نوێ‌ لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی تر هەڵدایەوە و پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتی دەکرد.

4- گۆڕانی سیاسەتی بەریتانیا کە لەسەرتاوە پشتگیری لەمافەکانی کورد دەکات بەڵام دواتر وازی لێ‌ دەهێنێت.

5- بەهێزبوونی کەمالیەکان بوو ، ئه و سەرکەوتنە گەورانەی کە کەمالییەکان و (عیسمەت ئنونوی)سەرکردەی کەمالیەکان بەدەستیان هێنا، چونکە کەمالیەکان هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ئەم پەیمانەیان دەکرد.

کۆنگرەی لۆزان و بەشداربووانی کۆنگرەکە

لە کۆتایی ساڵی 1922 کۆنگرەی لۆزان لە سویسرا دەستیان بە کارەکانی خۆیان کرد، گروپێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپی خۆیان بۆ ئاماددە کرد. لەوانەش بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، یۆنان ، رۆمانیا. چەند وڵاتێکی دیکەش لە چوارچێوەی وڵاتانی یەکێتی سۆڤێت بەشداریان لەم کۆنگرەیە کرد. بە تایبەتی جۆرجیا و بولگاریا و ئۆکرانیا.

لە تورکیاش هەریەک له عیسمەت ئینۆنۆ حوسێن ڕەئوف یوسف کەمال کە وەزیری دەرەوە بوو، بەشداریان کرد، بەڵام عیسمەت ئینۆنۆ کە وەزیری بەرگری تورکیا بوو، سەرکردایەتی وەفدی تورکیای دەکرد. لەم کۆنگرەیەدا وەفدەکەی تورکیا جەختیان چەندین شت دەکردەوە بە تایبەتی هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سیڤەر، ئەوەی زۆرترین قسەی لەبارەیەوە کرا. تورکیا دەیانەویست بزانن کێشەی زەویەکانی دەوڵەتی تورکیا و داهاتووی ئەم وڵاتە چییە، هەروەها ئابوریی وڵاتەکەیان پاشان بارودۆخی کەمە نەتەوەییەکانی ناوتورکیا چیان بەسەر دێت؟.

ئەم کۆبووانەوەی تاوەکو مانگی شوباتی 1923 بەردەوام بوو، بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی گرنگی نەبوو. تاوەکو تورکەکان لە مانگی نیسانی 1923 100 لاپەڕەیان ئاماددە کرد، توانیان زۆرترین دەستکەوت بۆ خۆیان بەجێ بهێنن. لە مانگی تەمموزدا گەیشتنە ڕێکەوتن. ئەوەبوو دواتر بە ڕەزامەندی ئەتاتورک لە 24ی تەمموزی 1923 پەیماننامەی لۆزان مۆرکرا. و یەکەمیان کاریان دیاریکردنی سنووری جوگرافی وڵاتی تورکیا بوو. کۆماری تورکیا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە وەکو کۆمارێکی مۆدێرنی سکۆلار دانیپێدانرا. چەند دەستکەوتێکی تورکیا لە پەیماننامەی لۆزان:-

1- لەسەر خاکی تورکیا، هیچ دەوڵەتێکی کوردی و ئەرمەنی درووست ناکرێت، بۆ ئه و کارەش وڵاتانی زلهێز پشتیوانی لەسەرکووتکردنی هەر هەوڵێکی له و جۆرە دەکەن.

2-تورکیا هیچ زیانێکی جەنگی بۆ وڵاتان قەرەبوو نەکردەوە.

3- نزیکی 18 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ویلایەتی ئەسکەندەرونە لە لایەن فەرەنساوە بەخشرایە تورکیا.

4-باکوری کوردستان خرایە سەر تورکیا

5-تورکیا بووە سەرپەرشتیاری هەموو گەرووە ئاوییەکانی سنوورەکە.

چارەنووسی ویلایەتی موسڵ لە پەیماننامەی لۆزاندا

لەم کۆنگرەیەدا عیسمەت ئینونوی سەرۆک وەزیرانی تورکیا وەک نوێنەری تورکیا و (لۆرد کرزن)سیاسەتمەداری ئینگلیز وەک نوێنەری بەریتانیا لەسەر مەسەلەی ناوچەی موسڵ کەوتنە گفتوگۆیەکی درێژخایەن، دوای چەندین دانیشتن گەیشتنەچەند خاڵێک لەوانەی:
ماددەی37: حکومەتی تورکیا مافی هەیە بڕیار دەربکات کە دەگونجێت لەگەڵ بڕیارەکانیدا.

ماددەی 38: حکومەتی تورکیا بە ڵێن بە دانیشتوانی تورکیا دەدات کە بەرگری لەماف وسامان وسەرپەرشتیان ‌بکات بەبێ‌ جیاوازی ( ڕەگەز و زمان و ئایین).

ماددەی 39 : حکومەتی تورکیا هیچ کۆسپێک ناخاتە بەردەم کەس کە لەژێر چاودێری تورکیادان ،هەروەها ئازادن بەزمانی خۆیان بازرگانی وڕۆژنامەگەری وخواپەرستی وچاپەمەنی و هەموو چالاکی سیاسی خۆیان بکەن.

دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان پاش سەرکەوتنی جێبەجێکردنی بەندەکانی پەیمانی لۆزان لە دژی کورد سیاسەتێکی هاوبەشیان لە دژی کورد گرتەبەر و دەستیانکرد بە جینۆسایدی ئابوری و فەرهەنگی و رەگەزی و تاڵانکردنی کانزاو بەرو بوومی کوردستان و دەرکردنی کورد لە سەر زێدی باو باپیرانیان، بە نیازی ئەوەی کە نەتەوەی کورد لە نیو زمان و نەتەوەی خۆیاندا بتوێننەوه و ناوی کوردستانیش لە سەر نەخشەی جوگرافی جیهان بسڕنەوە.[5)
پەیڕەوکردنی ئه و پلانەی کە لە پەیمانی لۆزاندا هاتبوو لە ئاکامدا بە درێژی کات کاریگەری سامناکی بۆ سەر کورد بەدواوە بوو، دەوڵەتە داگیرکەرەکان لە پاش لۆزان دەستیان کرد بە توندکردن و بەستنی سنورەکانیان و بەدەیان و سەدان هەزار خزم و بنەماڵە لە یەکدی دابڕان. لە سایەی پەیمانی لۆزاندا، لە سوریاو تورکیا حاشا لە بوونی کورد وەک نەتەوەیەک کراو لە عێراقیش سیایەتی تەعریب و بنەبڕکردن و ئەنفال و جینۆساید کردنی گەلی کورد هەمیشە لە ئارادا بوو، لە ئێرانیش هەر لە دەسەڵاتی رەزا شاوه و دامەزراندنی دەوڵەتی فارسەوە هەموو ناوچەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان ناوی کوردستانیان لە سەریان لابراو تەنها چەند شارو شارۆچکەیەکیان ناونا کوردستان. هەرلە سایەی پەیمانی لۆزانەوە بوو داگیرکەرانی کوردستان لە رووی ئابووری و گەشەی پیشەسازییەوە بەردەوام پێشیان لە رەوتی گەشەسەندنی ئاسایی وسروشتی گرتووەو، داهاتی نەوت و کانزاو سامانی کوردستان لەماوەی ئه و هەشتا نەوت ساڵەدا کەلە هەزاران ملیۆن دۆلار تێپەر ِدەکات لە پێناوی پێشخستنی ئابووری و پیشەسازی خۆیاندا دەستەبەر کرد.
بەدەیان و سەدان کوردیش بەهۆی بێکاری و نەبوونی بژێویی وەک هێزی کار، رویان کردە ناوچەکانی ئەوان و بەنرخێکی کەم کاریان پێکراوە.

ڕاپەڕینی کوردان دوای لۆزان [6)

لەدوای پەیمانی لۆزانەوە راپەڕینی کوردان لە نێوان ساڵانی 1918 تا 1938 لە باشورو باکورو کوردستانی خۆرهەڵات، بۆ وەدەست هێنانەوەی مافی زەوتکراوی خۆیان لە لایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە بە دڕندانەترین شێوە بەرپەرچ درانەوە. دەوڵەتە زلهێزە داگیرکەرەکانیش بە مەبەستی هاوکاری کردن لە ئه و دەوڵەتانە راستە خۆو ناراسته و خۆ پشتگیری سەریازیی و لۆجستییان پێشکەش دەکردن. پشتیوانی سۆڤیەت بە سەرۆکایەتی ستالین لە تورکیاو، دژایەتیی کردنی شۆرشەکەی شێخ سەعیدی پیران و رووخانی مەملەکەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلیکی کوردستان (شێخ مەحمود) بە هاوبەشیکردنی سوپای عەرەب و ئینگلیز، هەروەها رووخانی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محمەد، لە لایەن سوپای ئێران و پشتیوانیکردنی ئەمریکا و ئینگلیز لە رژێمی حەمە رەزا شا، چەند نمونەیەکی ئه و گەلەکۆمە نێو دەوڵەتی و ناوچەییەن کە دەرهەق بە گەلی کورد، لە دوای بەستنی پەیمانی لۆزان ئەنجام دران.
لەسایەی پەیمانی لۆزاندا بوو کوژرانی زیاتر لە ملیۆنێک کورد لە راپەڕینەکانی شێخ سەعید و ئیحسان نووری پاشاو سەید رەزای دێرسیم و راگواستنی ملیۆن و نیوێک کورد لە باکور بۆ ناوچە تورکنشینەکان و لە ناوچونی کۆماری ئۆتۆنۆمی کوردستانی سور لە لایەن سۆڤێتەوە و بڵاوەپێکردنی دانیشتوانەکەی بەناو کۆمارەکانی دیکەی سۆڤێتدا دا و هێرشی سەربازیی بۆ سەر باشوری کوردستان و رووخانی حکومەتەکەی مەلیک مەحمود و وێرانکردنی پێنج هەزار گوند لە باشورو کیماباران کردنی شارو شارۆچکەکانی کوردستان و ئەنفال کردنی گەلی کورد لەلایەن رژێمی سەدامەوە و روخانی کۆماری مهاباد و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی و سەدان رۆڵەی گەلی کورد لە کوردستانی باشورو دەرکردنی فتوای جیهاد لە دژی کوردو هەموو ئه و کوشت و بڕو ماڵوێرانییەی کە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بە سەر کورد هاتن هەمووی لە سایەی پەیمانی نەگریسی لۆزانەوە بوو، هەر بۆیە پەیمانی لۆزان بە سەرەتاو سەرچاوەی هەموو بێبەختی و نەهامەتی و ماڵوێرانی و دواکەوتنێکی کورد لە کاروانی سەرفرازیو پێشکەوتن دادەنرێت.

ڕێکەوتننامەی ( لۆزان ) سەرەتای قۆناغێکی نوێی چەوساندنەوەی نەتەوەی کوردو پێشێلکردنی مافەکانی بوو ، سەرچاوەی شەرعییەتدان بوو به و هەموو کوێرەوەری و نەهامەتیانەی تا ئەمڕۆش پرسە نەتەوایەتییەکە و گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بەدەستیانەوە‌ دەناڵێنن . بۆیە ئەم رێکەوتننامەیە لەمێژووی نوێی نەتەوەکەماندا وەک خاڵێک و پەڵەیەکی رەش و کاریگەریەکی نەرێیانە سەیریدەکرێت لە سەردەمی ئێستادا کورد و رێکخراوە سیاسیەکان دەبێ خوێندنەوەیەکی لۆژیکییان بۆ پرسی کورد هەبێ و بتوانن بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی و بە گوتارێکی هاوبەش پرسی کورد وەک نەتەوەیەکی گەورە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست بکەنە پرسێکی جیهانی و سەرەنج و پشتیوانیی زڵهێزەکان بۆلای ئەم پرسە رابکێشن و بە یەکخستنی نێوماڵی کوردی دەرەتان بە دەسەڵاتداران و نەیارانی کورد نەدەن کە کەلێن بخەنە نێو ریزەکانی نەتەوەی کوردەوە.

[1) https://en.wikipedia.org/wiki/Kurdistansky_Uyezd
[2) https://www.turkpress.co/node/33476
[3) محەممەد گەڵاڵەیی :-پەیماننامەی لۆزان..بکوژی سایکس-پیکۆ و سیڤەر 24 تەمموزی 1923
[4) https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=100784
[5) فوئاد قەرەداغی: پرسی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە رێکەوتننامەی ( لۆزان ) ەوە بۆ ئەمڕۆ، ماڵپەڕی فەرمی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
[6) https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=100784.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览573
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress.com 27-05-2023
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication date: 27-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 15-06-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-06-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):21-06-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览573
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,120
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!