پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا

ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا
ناونیشانی بابەت: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

“ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و تورکیا؛ هۆکارەکانی، لێکەوتە ناوچەیی و ئابوورییەکانی”
=KTML_Bold=“پوختەی جێبەجێکار”=KTML_End=
دوای نزیکەی (10) ساڵ لە بەستەڵەکی پەیوەندییەکانی هەردوولا، لە (31ی ئابی 2021) دا سەرۆک کۆماری تورکیا “#ڕەجەب تەیب ئەردۆگان#” و جێنیشینی ئەبوزەبی « محەمەد بن زاید» پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. وەک چاوەڕوان ئەکرا ڕۆژی چوارشەممە (24ی نۆڤەمبەری2021) هەریەکە لە (ئەردۆگان و بن زاید) لە ئەنکەرە بەیەکگەیشتن. لە ڕێوڕەسمێکدا ئەردۆغان و بن زاید، (10) ڕێککەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو کرد. ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا فاکتەری ناوخۆیی و لێکەوتەی هەرێمایەتی و ئابووریی هەیە. لەم پەیپەرەدا لە پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی-MIRS تیشکی ئەخەینە سەر.
یەکەم؛ بنەمای جیاوازییەکانی تورکیاو ئیماراتی عەرەبی.
ماوەی دە ساڵە ئەبوزەبی و ئەنقەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا-لە لیبیاوە بۆ قەتەر و سووریا و یەمەن تەحەددای یەکتری ئەکەن. لەکاتێکدا هەندێک ناوچەی تریش هەڕەشە بوون بۆ کێبڕکێکەی نێوانیان وەک باڵکان، ئاسیای ناوەند و ناوچەی کەنداوی عەدەن و سۆماڵ.
هەر لەدوای بەهاری عەرەبییەوە، تورکیا ئیماراتی تۆمەتبار ئەکرد بە بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەکاتێکدا تورکیا یەکەمین دەوڵەتی ئیسلامی خاوەن هەژمونە کە لە ساڵی (1948) دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا ناوە و پیرۆزبایی لێ کردوون، لەساڵانی نەوەتەکانی سەدەی بیستەمدا تا هاتنی “ئاکپارتی” بۆ دەسەڵات لە ساڵی (2002) بەهێزترین پەیوەندیی سەربازیی و هەواڵگریی و ئابووریی و دیبلۆماسی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا لەگەڵ وڵاتی تورکیا بووە. لەبەرانبەردا ئیمارات هەمیشە ئیخوان موسلیمینی بە هەڕەشەیەکی سیاسیی و ئەمنی زانیوە، کە (تورکیا و ئاکپارتی) پشتیووانی بێ چەندوچوونی پڕۆژەی ئیخوان ئەکەن لە ناوچەکەدا. بەتایبەتی ئەم کێشەیە لەوێدا قووڵ بۆیەوە کە هەریەکە لە سعودیە و ئیماراتی عەرەبی هاوکاری کودەتاکەی «عەبدولفەتاح سیسی» یان لە تەمموزی ساڵی 2013 دا کرد (1) .
دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان دەستپێکرد، لە (13ی ئابی 2020) یشدا هەردوولا ئیمزایان لەسەرڕێککەوتنی «ئەبراهام-ئیبراهیم» کرد و پاشان لە کۆشکی سپی پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە. ئیتر ئیمارات بوو بە سێیەمین دەوڵەتی عەرەبی دوای میسر (1979) و ئوردون (1994) کە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بکاتەوە. کەنداو بۆ ئیسرائیل گرنگییەکی گەورەی ئابووریی و ئەمنی هەیە. هەریەکە لە تورکیاو ئیمارات، دوو هێزی ناوچەیی سەر بە گۆبەندن، هەردولایان دەست لەدەرەوەی خۆیان وەرئەدەن و لەدەرەوەی خۆیان پڕۆژەی سیاسیی و سەربازیی و هەوالگریی و ئابوورییان هەیە. لە ماوەی ساڵانی کۆتایی (2011 بۆ کۆتایی 2021) لە هەر شوێنێک تورکیا دەستی وەرداوە، ئیماراتی عەرەبیش لەو شوێنە دژی تورکیا پڕۆژەی هەبووە. لە سووریا تورکیا دژی کورد جەنگاوە، ئیمارات لە دژی تورکیا پاڵپشتی (#پەکەکە#) و هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردووە، ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەوەی نەشاردۆتەوە کە بەرپرسانی ئیمارات لە ساڵی (2017 ) دا دیدارگەلێکیان لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە لە سووریا هەبووە و هەر لەوێ بەڵێنی یارمەتیی هەمەلایەنەیان داوە. ئیمارات لە سەرەتاکانی ساڵی 2018 ەوە دەیان ئەفسەر و هۆکاری هەواڵگری و کارناسی ناردووەتە بنکەکانی “پەکەکە” لە #قامیشلۆ# و پارێزگاکانی #حەسەکە# و دەیرەزوور کە ئەو ئەفسەرانە هەوڵی پەروەردەی هێزەکانی پەکەکەیان داوە و خولی فێرکاری و کۆکردنەوەی هەواڵ، کەناڵی ڕاگەیاندن، پارازیت و شکاندنی کۆد و قاچاخیان بۆ پەکەکە بەڕێوە بردووە (2) .
کاتێک تورکیا لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ بنکەی سەربازیی کردەوەو (50) ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد، ئیماراتیش لەبەرانبەردا دەستوەردانی کرد و (440) ملیۆن دۆلاری لە چەند هەرێمێکی جیاوازی سۆماڵدا دژی پڕۆژە تورکیەکە تەرخان کرد. لە ساڵی (2019 و2020) کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەربازی لە ڕێگەی ناوچە ئاوییەکانی دەریای سپییەوە بۆ “لیبیا” پەڕاندەوە و پاڵپشتی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی کرد، ئیماراتیش لە دژی ئەوە پاڵپشتی جەنەراڵ خەلیفە حەفتەری کرد و هێزیان بەرەو تەرابلوس جوڵاند (3) .
دووەم؛ پاڵنەرە نێوخۆییەکان بۆ نزیکبوونەوەی تورکیاو ئیمارات.
2-1. پڕۆژەی «دوقم» و پەراوێزخستنی ئیمارات لە کەنداوی عەرەبی
“دوقم” مینایەکی ستراتیجی گرنگە لە سەڵتەنەتی عومان، ئەکەوێتە سەر دەریای عەرەب ( بەئاڕاستەی هیندستان) ، عومان بە پێچەوانەی ئیماراتەوە وڵاتێکی هێمن و بێ سەرئێشەیە. ئەمەش وایکردووە کە سعودیە لەگەڵ عومان لە (تەمموزی 2021) بگاتە ڕێککەوتنێکی گەورە بۆکردنەوەی ڕێگەیەکی ئۆتۆبانی خێرا بە درێژایی (800) کیلۆمەتر کە سعودیە ئەبەستێت بە بەندەری “دوقم” ی سەڵتەنەتی عومانەوە. (4)
“=KTML_Bold=سعودیەو ئیمارات، ململانێی جوگرافی و مێژوویی و ناوچەییان هەیە”=KTML_End=
ساڵی (1974) لەسەر سنوور ڕێککەوتوون کە بە (ڕێککەوتننامەی جدە) ناسراوە، ئیمارات ئەو کاتە تەنیا (3) ساڵێک بوو کە سەربەخۆیی ڕاگەیاندبوو، لایانوایە سعودییە لەو وێناکردنە جوگرافییەدا ستەمی لێکردوون و لەبەرانبەر ئەوەشدا دانی بە ئیماراتدا ناوە. بەتایبەت چەند لادێیەک کە یەدەگی نەوتی تیادایە و کەوتۆتە سنووری سعودییەوە بە پێی ڕێککەوتنەکە. لە قەیرانی یەمەن و حوسییەکاندا سعودییە و ئیمارات تووشی جیاوازیی و ململانێی یەکتر بوونەوە. لە دیاریکردنی نرخی نەوت و کاتی قەیرانی کۆرۆنادا، لە میانەی نرخ دانان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە ( ئۆپیک پلەس) دا سعودییە و ئیمارات ناکۆک بوون (5) . شارەزایانی بواری کەنداو بەشێکی ئەم دەستوەردانانەی ئیمارات و ئاڵەنگارییانەی تووشی ئەبنەوە لە ئاکامدا ئەبەستنەوە بۆ هەڵپە-هەڵپی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیمارات ” تەحنون بن زاید” کە ئەکاتە برای جێنشینی ئیمارات “محەمەد بن زاید”. ئەمەش وایکردووە؛ ئیمارات لە هەر شوێنێکی دونیادا پڕۆژەیەکی سیاسی و هەواڵگریی هەبێت و هەندێ جار کارتەکان و گەمەکان لە سعودییەش تێک بدات.
هەر بۆیە سعودیە و عومان ڕوویان کردە یەکتر. “عومان” سنوورێکی لەگەڵ دەریای سوور نییە و سعودییەش دەرچەیەکی نەبوو بگاتە سەر دەریای عەرەبی، بە پڕۆژەی ئۆتۆبانی (دوقم- سعودیە) سەڵتەنەتی عومان ئەگاتە سەر دەریای سوور لە ڕێگەی سعودییەوە (دووریش نییە ئەم هێڵە درێژتر بکرێتەوە ئیسرائیل ببەستێت بە کەنداوی عەرەبی و دەریای عەرەبەوە) . عومان لەنێوان (2014 بۆ 2020) قەرزە حکومییەکانی لە (5٪) ەوە زیادی کرد بۆ (80٪) ، کە بووە هۆی زیادبوونی بێکاریی لەم وڵاتە (5) پێنج ملیۆن کەسییەدا، بۆیە لەوە ئەگەڕان وەبەرهێنانی بیانی و کەرتی تایبەت زیادبکەن تا دەرفەتی کار زیاد بکات، ئەمەش بووە هۆی ڕیفۆرمێکی ڕیشەیی و دیدگای (2040) یان ڕاگەیاند، هەروەها سعودییەش دیدگای خۆی بۆ (2030) هەیە (6) .
خاڵێکی گرنگتر، ئەوەیە سعودییە لە دەرچەیەکی سەلامەتتر ئەگەڕا بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی، تا دوور بێت لە هەڕەشەی حووسییەکان لە ناوچەی دەریای سوور. بۆ ئەمەش مینای دوقم باشترێکەو ئەڕوانێت بەسەر گەرووی هورمزدا کە (20٪) ی نەوتی جیهانی لێوە دێت و دەچێت. لەوەش گرنگتر بۆ سعودییە ئەوەیە عومان ڕۆڵێکی بێلایەنی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا هەیە، خاڵی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سعودییە و حوسییەکان بووە لەلایەک و، لەلایەکی تریش ئێران و سعودییە (بۆ ئاییندەش پێگەیەکی گەورەتر دەداتە عومان بۆ گفتوگۆکانی سعودییەو ئێران) . بۆیە ئەکرێت سەڵتەنەی “عومان” لە ئاییندەی نزیکدا جێگەی ئیماراتی عەرەبی بگرێتەوە، ئەم پڕۆژەی دوقم و هێڵە خێرایەی (سعودییە-عومان) وا دەکات عومان ببێتە ناوچەیەکی گەشتیاری گەورە لە جیهانداو ڕۆڵی گەشتیاری ئیمارات (دوبەی) بە تەواوەتی لاواز بکات. کە هەر لە سەرەتاوە نیشانەکەی دەرکەوتووە شازادەی جێنشینی سعودیە « محەمەد بن سەلمان» بڕیاریداوە (50٪ ) ی بیناو شوققەکانی ئیمارات کەمتر بەکاربهێنێت و لەمەولا سعودییەکان بۆ لایەنی گەشتیاری ڕوو لە عومان ئەکەن نەک دوبەی و شاریقە. لەکاتێکدا بازاڕی خانوبەرەو بازاڕە داراییەکانی ئەبوزەبی خۆی لە ساڵی (2020) ەوە ڕووی لە لاوازی کردووە.
2-2. ئیمارات ئەتوانێت تورکیا لە قوڕ و چڵپاوی دارایی دەربهێنێت؟
ڕۆژنامەی “ووڵ ستریت” جۆرناڵی ئەمریکی لە (20ی نۆڤەمبەری 2021) دا، قەیرانی دابەزینی مێژوویی لیرەی تورکی بە قەیرانی ئەردۆگان ناو ئەبات. ئاژانسی ڕووسیا تودەی -RT لە (22ی ئۆکتۆبەری 2021) ڕاپۆرتێکی لە سۆنگەی ئاساییشی نیشتمانی ڕووسیاوە بە ناونیشانی «ئایا ئەردۆگان ئابووری تورکیا ئەکوژێت یان ئابووری تورکیا ئەردۆگان لە ناو ئەبات؟» بڵاوکردۆتەوە. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە بگەڕێین بەدوای ئەوەی ئەم قەیرانەی دراوی تورکی گرتۆتەوە لە کوێوە دێت؟. ڕاستییەک لە مێژووی تورکیادا هەیە، کە بەگوێرەی کات بووەتە بەشێک لە کەسێتی و ڕەفتاری بەردەوامی وڵاتەکە، ئەویش ئەوەیە “تورکیا” ناتوانێت بەردەوام بێت بێ ئەوەی دەست لە کاروباری ئەوانی تر وەربدات. بۆ ئەوەی “تورکیا” لە ئاساییشدا بژی ئەبێت دەست لە کاروباری ئەوانی تر وەربدات!. ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەبێت تورکەکان زەوی و خاکی ئەوانی دیکەیان داگیرکردووە بۆ ئەوەی زەمینەکەیان بەرتەسک نەبێتەوە پەل بۆ ئەملاولای دیکە ئەهاوێژن. دەست وەردان لە قەقاز، لە ئەفگانستان، لە ناوچەی دەریای ڕەش، لە ئێراق، سووریا و لیبیا و قوبرس و دوورگەکانی یۆنان و…تادوایی. لە هەموو شوێنەکانیش “تورکیا” بە دوای سێ شتەوەیە؛
پرسی ئاساییش (لای ئەردۆگان مەسەلەی پەکەکەو گرووپی گویلەن ئەگرێتەوە)
پرسی وزە (گازی سرووشتی)
ئابووری و بازاڕ بە گشتی
ئەم دەستوەردانە بەردەوامانەی تورکیا لە ناوچەکەو وتارو لێدوانە تووندەکانی ئەردۆگان، ئەو هەستەی بە جیهان داوە کە بەدوای زیندووکردنەوەی ئیسلامێکی-ئیتنی کەوتووە لە هاوشێوەی ئیمپراتۆرەکانی خەلافەتی عوسمانی. بەتایبەت ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست هەر لە (یۆنان و لیبیا و میسر و ئیسرائیل و قوبرس) ەوە لە مامەڵەکانی ئەردۆگان دڕودۆنگن، چونکە پێشتر ئەو وڵاتانە زەمینەی دەوڵەتی عوسمانی و داگیرکاری تورک بوون. بۆ تورکیا، ئەم هەموو گێژەنگە بەهۆی گازی سرووشتییەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی بەردەوامە، لە زستانێکی ساردی وەک (2021) دا و لەقەیرانێکی دارایی وەهادا وڵاتەکە تەنیا بۆ کڕینی گازی سرووشتی (56) ملیار دۆلاری پێویستە (جگە لە نەوت) . وڵاتانی بەشدار لە دەرهێنان و هەناردەکردنی گازی سرووشتی (قوبرس- ئیسرائیل- میسر) لە سنوورە ئاوییەکانی خۆیاندا ڕێگەیان بە تورکیا نەداوە بەشدارییان لەگەڵ بکات، تورکیاش بەردەوام دەست وەردەدات و ئەیەوێت یاسای ئاویی نێودەوڵەتی و ناوچە ئابوورییە دیاریکراوەکان (مناطق الاقتصادیة الحصریة-EEZ ) ببەزێنێت. بۆیە بەهۆی دەستوەردانەکانی تورکیاوە لە ناوچە ئاوییەکانی قوبرس- یۆنان یەکێتی ئەوروپا سزای قوورسی سەپاندوە بەسەر تورکیادا. بەردەوام سەپاندنی سزاکانی ئەوروپاو وڵاتانی دیکە بەسەر تورکیادا، ئەنجامەکەی ئەوەیە لیرەی تورکی لە ماوەیئەم (10) دە ساڵەدا (720٪) بەهاکەی خۆی لە دەستداوە، لە هەموو مێژوودا بەهای لیرە ئاوها نەهاتۆتە خوارەوە (1300 لیرەی تورکی=100دۆلاری ئەمریکی) . سەرۆک کۆماری تورکیا ” ڕەجەب تەیب ئەردۆگان” لە ماوەی (1) ساڵدا (3) جار سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیای گۆڕیوە!. لەڕاستیدا پێویستە سیاسەتەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بگۆڕێت نەک سەرۆکی بانکی ناوەندی. چونکە گرفتەکە لەوێوە نایات کەڕێژەی (سوو-فائده) ی بانکی زیادبووە، گرفتەکە لە کەمبوونەوەی یەدەگی بیانییەوە دێت لە بانکی ناوەندی تورکیاوە، چونکە سەرمایەدارە بیانییەکان هەم سەرمایەکانیان هەم پارەکانیان کە بە دۆلار و یۆرۆیە ئەکشێننەوە لە بانکە تورکییەکان، وە هەم کەرتی تایبەتی بیانی لە تورکیا کارەکانی ئەوەستێنێت، بۆیە بەرەنجامی ئەمە لەلایەک دراوی تورکی بەهاکەی بەردەوام لە دەست ئەداو هەڵاوسان درووست ئەبێت، لەلایەکیتریش ڕێژەی بێکاریی (Unemployment) زیاتر دەکات (7) “تورکیا” زۆر هەوڵیدا لە “لیبیا” جێ پێیەک بۆ خۆی مسۆگەر بکات نەیتوانی، لەگەڵ میسرو یۆنان و ئیسرائیل چەند ساڵێکە ئەیەوێت پەیوەندییەکانی بەتەواوی ئاسایی بکاتەوە، هەر نەیتوانی بچێتە ناوەوە. لە دۆخێکی وادا، ئەتوانین بڵێین؛ گرفتەکانی تورکیا لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست ( کە وڵاتانی سێ کیشوەر ئەکەونە سەر ئەم دەریایە) وایکردووە تورکیا تووشی دۆخێکی ئابووریی-سیاسیی و ئەمنی نەخوازراو ببێتەوە. ئیسرائیل قوڕگی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستەو لەگەڵ قوبرس لە تەنیشت تورکیاوە گاز هەناردەی ئەوروپا ئەکەن. ئایا ئیمارات لێرەدا چی بۆ تورکیا ئەکات؟.
سێیەم؛ ئیمارات لە دەریای سپی ناوەڕاست.
پێش هەموو شتێک، هەر لە ساڵی (2009) بەدواوە کە دۆزینەوەی گازی سرووشتی لەژێر ئاودا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ڕاگەیاندرا، کۆمپانیا ئیماراتییەکان هاوشانی نۆبڵ ئینیرجی ئەمریکی و ئینی ئیتالی و دێلێک گرووپی ئیسرائیلی دەستیان بە کار کرد. ئەگەرچی “ئیمارات” لەڕووی جوگرافییەوە ناکەوێتە سەر دەریای سپی بەڵام لە ساڵی (2020) دا وەکوو ئەندام لە مونتەدای گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی قبووڵکرا ( بەسیفەتی چاودێر) کە بارەگاکەی لە قاهیرەیە. دواتر هەریەکە لە تەلئەبیب و ئەبوزەبی باڵوێزخانەیان لەلای یەکتر کردەوە، ئینجا لە کۆتایی (سێپتەمبەری 2021) دا ئیمارات (22٪) پشکەکانی کێڵگەی گازی تیماری ئیسرائیلی بە نزیکەی (1) ملیار دۆلار کڕی.
ئەمە جگە لەوەی هەر لەو ناوچەیە، پێشوتر دژی “تورکیا” ئیمارات بەشداری لوتکەکانی گازی سرووشتی لەگەڵ ئیسرائیل و میسر و فەرەنسا و ئیتاڵیا و یۆنان و قوبرس و ئوردون دا کردووە.
چوارەم؛ مەترسیی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تورکیا لەسەر کورد.
ئێران هەمیشە ئەجێندەی خۆی هەیە و لەگەڵ پڕۆژەی تورکیدا ڕێ ناکات. بەدەر لەوە هەر کاتێک پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا ئاسایی ببێتەوە ئەوا بە بێ سێ و دوو بە زیانی پرسی کورد لە سووریا ئەشکێتەوە. هەروەک چۆن پێشوتر لە نەوەتەکاندا پەیوەندیی تورکیا و ئیسرائیل بەهێزبوو دەستگیرکردنی ڕێبەری پەکەکە «#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#» لێ کەوتەوە. وە بە هەمان شێوە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ “ئیمارات” لەم قۆناخی یەکەم دا نا، بەڵام لە قۆناخی دواتری پەیوەندییەکانیاندا دژ بە پرسی #کەرکووک# و هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەشکێتەوە. چونکە لەدوای ڕووداوەکانی (16 ی ئۆکتۆبەری 2017) تورکیا بەهەڵەی خۆی کەرکووکی ڕادەستی ئێران کردووە.
“مەترسیی هەرە گەورەی ڕێککەوتنی “تورکیا” لەگەڵ (ئیمارات یان ئیسرائیل) بۆ سەر کورد ئەوەیە ئەبێتە گەورەترین بەرهەڵستی بۆ ئەوەی کوردستانی باشوور و ڕۆژاوا نەگەنە سەر نەخشەی جیۆپۆلەتیکی وزە لە دەریای سپی. هەروەها مەترسیی ئەمنی و ژینگەیی ئەخەنە سەر هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان، لە بازاڕی نەوت و گازی کوردستانیشدا قسەکەری یەکەم ئەوان ئەبن”.
پێنجەم؛ دیرۆکی یەکە هەرێمایەتییەکان جیاوازن.
شانشینی یەکگرتووی ئیمارات لە سەردەمێکی کۆندا بەشێک بووە لە ناوچەی عەمان کە ئێستا. بووەتە شانشینی عەمان. ئەو ناوچەیە بەشێک بووە لە دەوڵەتی فینقییەکان و دواتریش لەنێوان فارسەکان و فینقییەکان بەردەوام شەڕ و ناکۆکی لەسەر بووە، بەهۆی پێگە ستراتیجییەکەی کە وەک دەروازەی دەریای عەرەب ناوی دەرکردووە، هەریەک لە ئەخمینییەکان و ساسانیەکان و ئەسکەندەری مەکدۆنی وڕۆمانییەکان یەک لە دوای یەک دوای جەنگان و سەرکەوتن حوکمی ئەو ناوچەیەیان کردووە. پاشان لە کۆتایی سەدەی پانزەدا پرتوگالییەکان داگیریان کردووە و دواتریش لەسەر دەستی “ناسری بن مورشید” دەوڵەتی یەعاربە لە عەمان و ئیمارات دامەزرێنراوە، پاش پرتوگالییەکان و لە سەردەمی عوسمانییەکان، بەریتانیا دەستی بەسەردا گرتووە ماوەی (150) ساڵ وەک ناوچەیەکی داگیرکراو لەلایەن بەریتانیاوە بەڕێوە براوە، لە ساڵی (1971) یەکێتیی میرنشینەکانی ئیمارات ڕاگەیەنراو و لە حەوت میرنشین، دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو (UAE) سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە. حەوت میرنشینەکەی ئێستەی ئیمارات “ئەبو زەبی، دوبەی، ئەلشاریقە، عەجمان، ڕەئس خەیمە، ئوم قەیوین، فەجیرە” لەڕووی بازرگانی وبازاڕی دراو و گەشتیاری کۆمپانیاکانی خانوبەرەو جۆرێک لەپیشەسازیی پێشکەوتووەوە نزیکەی دوو دەیەیە یەکێکن لە بەهێزترین پێگە ئابوورییەکانی جیهان.
=KTML_Bold=“دەرئەنجام”=KTML_End=
دیرۆکی سعودیە و پێگەی عەمان بەهێزتر ئەبێت، چونکە مێژووی پەیوەندییەکانی سعودییە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا و بەریتانیا لە تەمەنی دەوڵەتی ئیمارات زیاترە. سعودییە دووەم دەوڵەتی هەناردەکاری نەوتە لە ئۆپیکدا، ڕۆژانە لە (2021) دا (12) ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم ئەهێنێت. ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی (ئیمارات و تورکیا) لە دۆخێکی ئاسایی و کاتێکی ئاسایی دا نییە، بەڵکوو هەردووکیان (بەتایبەتی تورکیا) کەوتونەتە بەردەم هەڕەشەی ئابووریی سەخت. هەروەها تەحەددایەکی تر ئەوەیە، جگە لە سعودییە و عومان لە کەنداوی عەرەبیدا یەکێکی تر لە ڕکابەرو بەرانبەرەکانی شانشینی یەکگرتووەی ئیمارات قەتەرە.
(ئەردۆگان و بن زاید) لە کۆتایی (2021) دا لە بەر پێداویستی هەرێمایەتی و ئابووری پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە، بە بڕی (10) ملیاردۆلار لە (10) بواردا لە ئەنکەرە ڕێککەوتنیان کردووە. ئەردۆگان یەکەم کاری بە ئیمارات ئەوەیە بانکی ناوەندی تورکیا و بانکی ناوەندی ئیمارات پێکەوە کاربکەن. دواتر ئەگەر ئیمارات بتوانێت دەرگای پەیوەندیی بۆ تورکیا بکاتەوە لەگەڵ ئیسرائیل یان میسر ئەوە تورکیا سەرکەوتوو ئەبێت لە تێپەڕاندنی کێشە ناوخۆییەکانی، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم داڕمانە ئابوورییەی تورکیا بڕیارێکی ئیسرائیلی- ئەوروپی (پەیوەست بە کێشەی قوبرس) و ئیدارەی ئەمریکا بێت، ئەوا ئابووریی تورکیا ئەردۆگان لە ناو ئەبات!.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان؛ =KTML_End=
chathamhouse (2020) Sisi’s debt to his Gulf Arab backers.
2- ئاژانسی میهری ئێرانی (2019) ئیمارات پاڵپشتی لە پەکەکە دەکات لە سووریا
https://ku.mehrnews.com/…/%D8%A6%DB%8C%D9%85%D8%A7%D8…
3- المعهد المصري للدراسات (2020) الصراع الترکي الإماراتي: جدلية القوة والدور. طارق دياب.
4- الحرة (2021) سلطان عمان في السعودية.. “مشاريع الدقم وحرب اليمن” على طاولة الزيارة الأولى، نهى مەحمود – دبي
https://www.alhurra.com › 2021/07/10
5- تقرير الميادين (2021) جذور الخلاف بين السعودية والإمارات وأسبابه التاريخية والمستجدة.
6- Gulf International Forum (2021) Saudi-Omani Partnership: Economic and Security Ties Deepen
7- For More reading see the web of Mediterranean Institute for Regional Studies
8- Bloomberg (2021) UAE-Israel Ties Deepen as Mubadala Buys Gas Stake for 1 Billion
https://www.bloomberg.com/…/uae-israel-ties-deepen-as…
[1]
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 19-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 402 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!