图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,665
图片 106,188
书籍 19,172
相关文件 96,603
Video 1,324
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئیسرائیل تورکیایەکی بێ ئەردۆگانی ئەوێت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسرائیل تورکیایەکی بێ ئەردۆگانی ئەوێت

ئیسرائیل تورکیایەکی بێ ئەردۆگانی ئەوێت
ناونیشانی بابەت: ئیسرائیل تورکیایەکی بێ ئەردۆگانی ئەوێت
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

“ئەردۆگان” سەرۆکەکەی “تورکیا” وتی “ئیسرائیل دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستە و خوێنی فەلەستینیەکان ئەڕێژێت”
ساڵی (2008) تورکیا درێژەیدا بە بڵاوکردنەوەی فیلمی گریانی بەرد (Cry stone) کە تیایدا باس لە فڕاندنی منداڵە عەرەبەکانی “فەلەستین” دەکات لەلایەن کۆماندۆی ئیسرائیلییەوە، ئەمە ئیسرائیلی بێزارکرد، بەرپرسانی ئاکەپە بەردەوام پێشوازییان لە “خالید مەشعەل” ی سەرۆکی حەمماس ئەکرد، پێشوازییان لە “عومەر بەشیر” ئەکرد کە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە ئینتەرپول بەدوایدا ئەگەڕا، هاوڕێیەتی گەرموگوڕی (ئەردۆگان و بەشار ئەسەد) لە لایەک و خێزانەکانیان لە ناو مۆڵەکانی ئێستانبوڵ، ئیسرائیلی توڕەتر ئەکرد، ئیتر پێداگیرییان ئەکرد لە بە تەنگەوەچوونی خەڵکی غەززە، ئەردۆگان لە داڤۆس کاغەزی بە ڕووی “شیمۆن پیرێز” ی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا فڕێ ئەداو کۆنفڕانسەکەی بەجێ ئەهێشت. لە زانکۆی ئێستانبوڵ سیمیناریان بۆ باڵوێزی ئیسرائیل ڕێکئەخست کەچی لە بەر دەرگا خوێندکارە تورکە ڕەگەزپەرستەکانیان تێ بەرئەداو، ئینجا ئەردۆگان ئەیوت “تاپۆی خاکی ئیسرائیل لە ئەرشیفی ئێمەدایەو موڵکی عوسمانییەکانە” هەموو ئەمانە لەنێوان ساڵی (2008 بۆ 2010) بوو.
شەش ساڵ بەسەر پچڕانی پەیوەندییە سیاسییەکانی تورکیادا تێپەڕی (پەیوەندییە ئابوورییەکان هەر بەردەوام بوو، بەڵام هەڵکشان و داکشانی ئەکرد) لە (شوباتی 2016) ەدا تورکیا و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، سەرەکیترینیان غازی سرووشتی و پرسی کورد بوو، بە جۆرێک ئیسرائیل غازی سرووشتی بە تورکیا بفرۆشێ، وە دەست وەرنەداتە کێشەکانی تورکیا.
=KTML_Bold=“ئیسرائیل ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەپارێزێت”=KTML_End=
دەریای ناوەڕاست (Mediterranean) یانی ڕۆحی دونیا، لە ڕووی جوگرافییەوە خاڵی بەریەککەوتنی سێ کیشوەری (ئاسیا و، ئەفریکا و، ئەوروپا) یە، لە ڕووی مێژووییەوە شوێنی سەرهەڵدانی مرۆڤایەتی و دەرپەڕینییەتی بۆ ناوچەکانی تری دونیا، بەشە هەرە ستراتیجیەکەی دەریای ناوەڕاست بریتی یە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، یانی (میسر، قوبرس، ئیسرائیل، سووریا، لوبنان، تورکیا) بەگشتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی باشووری ئەوروپا کە ئەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست (یۆنان، ئیتاڵیا، ماڵتا، فەڕەنسا، ئیسپانیا) تەماسیان هەیە.
لە ساڵی (2014) ەوە بە فەرمی (قوبرس و ئیسرائیل) دەڵێن غازی سرووشتی و نەوت-مان لە کەنار دەریا دۆزیووەتەوە، دەستیان داوەتە بەرهەمهێنان، بۆڕییەکیان بەرەو ئەوروپا لێداوە، تورکیاش هەر لەخۆیەوە و بە پێشێلکردنی یاسای دەریایی نێودەوڵەتی کەشتییەکی گەورەی بەناوی باربارۆس ڕەوانەکرد (باربارۆس ناوی وەزیری دەریاوانی سەردەمی عوسمانییەکانە کە لەو سەردەمانە ملی بەهەرشوێنێکەوە ناوە فەتحی کردووەو داگیری کردووە) .
دەرکەوت؛ ئیسرائیل پێویستی بە هاوپەیمانێتییەکە بە بێ “تورکیا” زۆر کار هەیە بۆی ناچێتەسەر، هەردولایان پێویستیان بە یەکتر بوو، بەڵام دەریش کەوت ڕێککەوتنی نێوان (تورکیا و ئیسرائیل) لەسەردەمی “ئەردۆگان” دا ئەنجامێکی نابێت، لە سەرەتای (2018) ەوە بەیارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل گەیشتۆتە ئەم دەرئەنجام و پانتاییە سیاسیانەی لای خوارەوە؛
یەکەم؛ هاوپەیمانێتییەکی گەورەی ئەمنی و ئابووریی لەنێوان (قوبرس-ئیسرائیل- یۆنان) درووست بوو، لەسەر ئاستی لوتکە درێژەی پێ ئەدەن بۆ هەناردەکردنی نەوت و غازی سرووشتی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا، لە واقیعدا دۆزینەوەی (2000) ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی و بڕێکی زۆر لە نەوت لە کەنارەکانی (قوبرس و ئیسرائیل) کە تەنیا (30) کیلۆمەتریان نێوانە، ئەمە شۆڕشێکە لە بواری وزەدا، لە بواری ئەمنیشدا دوو سەرەیە، یەکێکیان؛ سەرلەنوێ وێناکردنەوەی سنوورە ئاوییەکانە، ئەوی تریش؛ پاراستنی ئاساییشی ئەوروپایە لە پرسی کۆچبەران و قاچاخچی و ماددە قەدەغەکراوەکان و هەتا دوایی.
دووەم؛ ئەگەرچی پەیوەندی بازرگانی و ئابووریی بەردەوامە لەنێوان (تورکیا و ئیسرائیل) دا (ساڵی 2017 هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین 1 یەک ملیۆن گەشتیاری لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا گواستۆتەوە) بەڵام ئیتر ئیسرائیل تاقەتی لە تورکیایەک چووە کە “ئەردۆگان” تیا فەرمانڕەوا بێت، بەڕای پڕۆفیسۆر ئیفرایم ئینبار -Efram Inbar بەڕێوەبەری پێشوی سەنتەری “بیغن-سادات” و بەرپرسی ئێستای جێرۆزەلیم پۆست، ئەمە بابەتێکە لە ساڵی (2010) ەوە بڕاوەتەوە، ئەوکاتەی (ئەردۆگان و داودئۆغلۆ) تەحەدایان کرد و کەشتییە بارهەڵگرەکانیان ڕەوانەی غەززە کرد و، کۆماندۆی ئیسرائیلیش (10) دە سەرنشینی لێ کوشتن و دەستی گرت بەسەر کەشتییەکانیشدا، هەر بۆیە لە (15ی ئایاری 2018) ەوە تورکیا و ئیسرائیل باڵوێز و نوێنەری یەکتریان دەرکرد لە وڵاتەکانیان. پێدەچێت ئەمە ترسێکی ئەردۆگان بێت لە دەستوەردانی ئیسرائیل لەکاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە (حوزەیرانی 2018) ەدا.
=KTML_Bold=“کلیلی داخکردنی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات بە کێ دراوە؟”=KTML_End=
“دۆناڵد ترامپ” سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیەوە بەڵێنی داوە سزای “ئێران” بدات و ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران و وڵاتانی 5+1 هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵێنیشیدا باڵوێزخانەی “ئەمریکا” لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ (قودس/ئۆرشەلیم) . لە نیوەی یەکەمی (2018) هەردوو بەڵێنەکەی بەجێهێنا، ئێستا کاتی ئەوەیە لێکەوتەکانی ئەم کارە ببینین؟. “دۆناڵد ترامپ” لێکەوتەکانی ئەم بڕیارەی پێشوەخت تێست کردووە، سەرەتا ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی وڵاتەکەی ئەگوێزێتەوە، کۆشکی سپی گوتیان ڕەنگە دوو ساڵێک بخایەنێت، بەڵام کە بینییان لە جیهانی عەرەبیدا هیچ کاردانەوەیەک نەبوو، وە مەبەستی سەرەکی “ترامپ” لە بنەڕەتدا ئەوە بوو؛ تێست-ی سعودیە و تورکیا بکات، ئاخۆ کامیان بۆ هاوڕێیەتی ئیسرائیل باشن و، لەناکاو تێکی نادەن، دەرکەوت سعودییە هاوڕێیەکی باشە بۆ ئیسرائیل، زۆریش باشە بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم دووانە بکرێنە دوو ڕێبەری هەرێمی تا بەر بە هەژموونی ئێران بگرن.
=KTML_Bold=“ئەردۆگان بە ئیسرائیل دەڵێت ڕەگەزپەرست!”=KTML_End=
تورکەکان زیاتر لە ملیۆنێک “ئەرمەنی” یان جینۆساید کرد، لەکاتێکدا بە “ئیسرائیل” دەڵێن منداڵی فەلەستینی ئەڕفێنن، دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی ئێستانبوڵ بە ناوی “سەبیحە گۆگجەن -Sabiha Gokçan” ئەم کچە لەبنەڕەتدا ئەرمەنی بووە، فڕاندویانە و گەورەیان کردووە و کردویانە بە تورک و، لە تەمەنی (23) ساڵی دا بووە بە فڕۆکەونێکی سەرکەوتوو. ئەردۆگان لە کاتێکدا لەگەرمەی جنێودان بوو بە ئیسرائیل و بۆ فەلەستینیەکان ئەگریا خۆی منداڵی کوردی لە ڕۆبۆسکی و زارگەلی لە شیرینی خەودا ئەکوشت، جارێکیان پێشوازی لە “خالید مەشعەلی” سەرۆکی حەمماس کرد، “ڕەعنان غیتسن” وتەبێژەکەی حکومەتی ئیسرائیل وتی “ڕات چۆنە ئێمەش پێشوازی لە ئۆجەلان بکەین.”
بەنیسبەت کورد-ەوە، ئەتوانین بڵێین؛ هەرکاتێک (تورکیا و ئیسرائیل) پەیوەندییەکانیان بەهێز بێت ئەوا لە زیانی کوردی باکوور و قازانجی کوردی باشوورە. لە نەوەتەکان پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە بەرزترین و تووندترین ئاستدا بوو، مۆسادی ئیسرائیل بەشداری لە گرتنی ڕێبەری کورد و پارتی کرێکاران “#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#” کرد و ڕادەستی تورکیایان کردەوە.
=KTML_Bold=“دەرئەنجامەکان؛ ئاییندە چۆن ئەبێت؟”=KTML_End=
“ئەردۆگان”، پیاوە شەڕفرۆشەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بووەتە سەرچاوەی کێشە بۆ ئەوروپا، بۆ ئۆراسیا، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەو ماوەیە بە بێ ئەوەی شوێنی بۆنەکان هی ئەوە بێت لە خۆ-وە دەست دەکات بە وتنی چەند ئاماژەیەکی مەترسیدار، دەڵێت “پەیماننامەی لۆزان کۆتایی هات!” دونیا ئەیەوێ لەو بەشەی قوبرس بڕواتە دەرەوە کە داگیریان کردووە، کەچی (40000) چل هەزار سەربازی هێناوەتە قوبرس و دەڵێت ” جگە لە قوبرس 18 هەژدە دورگەی یۆنان هی تورکیایە!”. ئەمەش وایکردووە (یۆنان و تورکیا) هێز بەرانبەر یەک بوەستێنن و دۆخەکە بگاتە ئاستی شەڕ، تورکیا وا تێگەیشتووە یۆنان-یش سووریا یە بۆی بچێتە سەر.
خاڵێکی تری ناکۆکی نێوان ئەم دوو وڵاتە؛ غازی سرووشتییە لە قوبرس دۆزراوەتەوە، تورکیا تینووە بە نەوت و غازی سرووشتی، ساڵانە نزیک بە (60) شەست ملیار غاز ئەکڕێت، بەڵام یۆنان و قوبرس زەمینەیەکی جوگرافی و فەرهەنگی و کولتوورین هاوبەشی تورکیا ناکەن، هەروەها کاتی کودەتاکەی (15ی تەمموزی 2016) چەند ئەفسەرێکی تورکیا بە هەلیکۆپتەرێک گەیشتنە یۆنان، “یۆنان” دەڵێ ئەم کەیسە لە دادگایە، ئینجا چەند ئەفسەرێکی یۆنانی چەند مەترێک چوونە ناوخاکی تورکیاوە، تورکیا دەستگیری کردوون، یۆنان داوایان ئەکاتەوە، تورکیاش لاسایی یۆنان ئەکاتەوە دەڵێ “ئەوە لە دادگایە”!
ئەوە یەکلابووەتەوە کە ئیسرائیل تورکیا-ی بەلاوە گرنگە، بەڵام بە بێ ئەردۆگان، ئیمڕۆکە جیهان بە گشتی چاوەڕێی تورکیایەکی بێ ئەردۆگان ئەکات. کۆتا دەرهاویشتە بریتییە؛ لە هاوپەیمانی بەهێزی (سعودییە-ئیسرائیل) بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئیدارەی ئەمریکا، ئیسرائیل لە سووریا دژی ئێران ئەجەنگێت تا نەگاتە دەریای ناوەڕاست، سعودییەش بەو زووانە لە کەنداو مانۆڕەکانی بۆ بە گژاچونەوەی ئێران دەست پێدەکات، لە ئێراقیش لەمیانەی سەرپێکەوتنی پڕۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردنی (12ی ئایاری 2018) لە چەندین ئاست دا کار بۆ کۆکردنەوەی کوتلە جیاوازەکان و جموجوڵی ئەمنی و ئابووریی و سیاسیی ئەکات.
هەروەک ئەمریکا لە (15ی ئایاری 2018) گەمارۆی خستە سەر سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران و “ئاراس حەبیب” سەرۆکی بانکی بیلادی ئیسلامی و سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی “ئێراق” کە پێیان وایە پارەکانی سوپای قودس لێرەوە تێ پەڕئەبێت بۆ حیزبوڵڵاو ناوچەکانی تر.
- ئینستیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی -MIRS” -
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览470
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 00-00-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on11-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):11-06-2023
URL
此产品已被浏览470
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,665
图片 106,188
书籍 19,172
相关文件 96,603
Video 1,324
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!