گاجووت تێ ناگا، بلوێر لێدەی بۆی.
ئەو گایانەی کە کاری جووتکردن و کێڵانی زەوییان پێکراوە زۆربەیان خەسێنراوون، زۆر خورت و قەڵەو و بەهێزبوون، هەموو جوتیارێک بەئاسانی پێی بەرزەفت نابوون، دەبووایە توند شەتەک بدرێن و لێیان ڕابخوڕێت تاوەکوو هێڵی کێڵانەکە بەڕێک وپێکی ببنە سەر سەدە و خوار نەبێت، ئەمەش پێویستی بە لێخوڕین و دار و نەقیزە هەیە، نەوەکوو بلوێر لێدان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ملهوڕان و لاملان قسەی خۆش کەڵکی نییە بەڵکوو پێویست دەکات کوتەک و شەق بەکاربهێنرێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 259 keer bekeken