图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,433
图片 105,695
书籍 19,153
相关文件 96,398
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێگای یەڵماز گۆنای دەچێتەوە سەر کوێ؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێگای یەڵماز گۆنای دەچێتەوە سەر کوێ؟

ڕێگای یەڵماز گۆنای دەچێتەوە سەر کوێ؟
ناونیشانی بابەت: ڕێگای یەڵماز گۆنای دەچێتەوە سەر کوێ؟
ئامادەکردن: #عادل قادری#

فیلمی یووڵ (ڕێگا) (1982) لەچاوەی فیلمەکانی دیکەی گۆنایدا کە بە هاوبەشێتی لەگەڵ شەریف گۆوەن دەرهێنەریی کردووە زیاتر کەوتۆتە بەرچاو و باسی لێکراوە ئەمەش ڕەنگە بەهۆی وەرگرتنی خەڵاتی خورمای چڵەزێڕینی فیستیڤاڵی کەن لە ساڵی 1982 بێت کە بە هاوبەشێتی لەگەڵ کۆستا گاوراس دەرهێنەری بە ڕەچەڵەک یۆنانیی فەرانسەیی بۆ فیلمی “ونبوو” ئەم خەڵاتە وەرگێڕاوە. بەم حاڵەشەوە فیلمی یووڵ هەر مافی خۆی نەدراوەتێ و وەکوو فیلمێک کە هەڵگری توخمەکانی سینەمای دانەرانە و تەئلیفی بێت هێشتا بەڕادەی پێویست لێک نەدراوەتەوە.
ئەم فیلمە لەناو جیهانی ڕیالدا ئێمە هاوسەفەر و هاوڕێگا دەکات. سەرەتا دەبێت پێناسەیەکی ورد و هەمەلایەنەمان لە بابەتی ڕیال (Real) و نواندنەوەی ڕیال یان گێڕانەوەی ڕیال هەبێت. کاتێک دەڵێین بەرهەمی ڕیال بێگومان مەبەست ئەوە نییە واقیع وەکوو خۆی پیشان بدرێت یان قاژ و ڕەهەندێک لە واقیع ئاڕاستە و زەق بکرێتەوە کە وەکوو واقیعێکی جێگیر و سەقامگیر ڕەگی داکوتاوە و بووە بە بابەتێکی ئاسایی. لە ڕاستیدا بەرهەمی ڕیالیستی بەرهەمێکی دژی واقیع بەڵام بە ئامێر و ماتریاڵەکانی ناو واقیعە. لە بنەڕەتدا بەرهەمی ڕیالیستی بەرهەمێکە کە واقیع دەبینێت و خەونی گۆڕانی تێدا درووست دەکات کەواتە نیگای ڕیالیستی نە نیگایەکە دوور لە واقیع و نە نیگایەکیشە پێبەستی واقیع بەڵکوو چاو و پێیەکی لە ناو جیهانی ڕیالدایە و چاو و پێیەکی دیکەی لە ناو خەونی گۆڕانی واقیع، و هەر ئەمەیە کە ئۆتۆنۆمبوونی بەرهەمێک دەپارێزێت، ئۆتۆنۆمبوونی بەرهەمێک واتە ئەوەی کە لە ڕێگەی شێوازێکی جوانیناسانە و هونەرییەوە هەوڵ بدرێت دەسکاریی واقیع و بابەتی ڕیال بکرێت. دەبێ لێرەدا لەسەر چەمکی ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەریی ورد هەڵوێستە بکەین، ڕەنگە باشترین حاڵەت بۆ تێگەیشتن لە چەمکی ئۆتۆنۆمی دانانی بێت لە هەمبەر سەربەخۆیی. بە و واتایەی ئۆتۆنۆم بابەتێکی تەواو دابڕاو لە یاساکانی ناو واقیع نییە بەڵکوو بە توخمەکانی ناو واقیع بۆ گۆڕینی واقیع و درووستکردنی واقیعێکی دیکە کایەی خۆی دەکات بەڵام سەربەخۆ یاسایەکی دیکە زیاد دەکاتە سەر یاسا ڕێککەوتووەکانی واقیع و لە ئایدۆلۆژیا نێزیک دەبێتەوە.
لە بەرهەمێکی ئۆتۆنۆمدا دوور لەم حاڵەتی ئایدۆلۆژیکە واقیع دەگێڕدرێتەوە یان دەنوێنرێتەوە و هەوڵی گۆڕانی دەدرێت و خودی ئەم نیگایەش ڕیالیسم و ئەکتی سیاسی پێکەوە گرێ دەدات چوون جیهانی واقیع جیهانێکی سیاسییە و نەزم (Order) و تەکووزیی جێگیر نەزمێکی سیاسیی- کۆمەڵایەتییە کە دەسەڵات و ڕێکخراوەکانی پشتگریی و پاسەوانی لێدەکەن. لەم سۆنگەیەوە دەشێت بڵێین “هونەر شتێک نییە و ناتوانێت جیهان بگۆڕێت بەڵام دەتوانێت لە گۆڕانی ئاگایی و خواستی پیاوان و ژنانێک کە دەتوانن جیهان بگۆڕن، کاریگەر بێت”1
“کەواتە هونەر مۆنۆپۆلخوازیی و پاوانگەرێتی جێگیر و سەپێنراو تووشی گیروگرفت دەکات تاکوو خۆی دەستنیشانی بکات چ شتێک واقیعییە، و هونەر بە ئافراندنی جیهانێکی خەیاڵی و ئەفسانەیی fictitious کە واقیعیترە لە خودی واقیع‌، هەوڵ دەدات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارە”2
واتە لەم ڕێگایەدا “بەرهەمی هونەری سەرەڕای تاوانبارکردنی واقیع، دەیشینوێنێتەوە و پیشانی دەدات.”3
فیلمی یووڵ لە پلانێکی هونەری وەهادا ئیش دەکات. سەرەتای فیلم ئێمە دوورگەی ئیمرالی (زیندانی نیوەکراوه!‌) دەبینین کە وەکوو شوێن دەلالەتێکی هاوکاتە لە دوو چەمکی “بەندبوون” و “ئازادی”. بەڵام ئەم بەندبوون و ئازادییە تەنیا ڕەهەندێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتییان نییە بەڵکوو لە بنەڕەتدا ڕەهەندێکی ئۆنتۆلۆژیک و بوونناسانەیان هەیە. لە حەوشەی زیندان و لە بەردەم پرسگەی زیندان ناوی ئەو کەسانەی کە مۆڵەتی سەردان و بەردانیان دەدرێت لەلایەن عەسکەرێکەوە دەخوێنرێتەوە. پێنج کەس وەکوو کارئەکتەرە سەرەکییەکانی ناو فیلمەکە چاوەڕوانن ناویان بخوێننەوە بەڵام ناویان ناخوێنرێتەوە پاشان وەکوو نەزمێکی سیاسیی کە ئەرتەش دایناوە دەچن بە دوای ئیشدا…جووتیاریی، جادەسازیی، کانیی زوخاڵ و…پێنج کەس کە نێزیکن لە یەک وەکوو هاوبەند. یوسف کە باڵندەیەکی لەناو قەفەزدا هەڵگرتووە و لە خۆی جیای ناکاتەوە لەسەر ئیشەکەی بە شوێنێکی ناو هۆڵەکەدا هەڵیواسیوە و باڵندەکە بەردەوام دەخوێنێت. پێی دەڵێ: خەبەری خۆشت پێیە بۆیە وا کەوتوویتە خوێندن؟ خەبەری خۆش دەگات.
پێنج کەسی ناو فیلمەکە هەر کەسە و بە ڕابردوویەکی نادیار و گوماناوی مۆڵەتی بەردایینیان هاتۆتەوە. کاتێک دەڕۆن بڵندگۆی زیندان چەندین جار ڕادەگەیەنێت کە نابێ دوای تەواوبوونی مۆڵەتتان بمێننەوە و دەبێ بە زووترین کات بگەڕێنەوە لێرەدا نەزمی ئامادە و ئینزباتی سیاسی و میلیتاریزە خۆی دووبارە دەکاتەوە. ئەو شارانەی بڕیارە هەر کام لەم پێنج کەسە ڕێگایان بکەوێتە سەری ئەمانەن…ئادانا، ئورفا، ئامەد، بورسا، کونیا، کازانییانتێپ، فیرات، بیرچەک، ئورنا. لێرەدا جوگرافیایەک دەخرێتە ڕوو کە جوگرافیایەکی دواکەوتوو و ناپێشکەوتووە و لە هەمانکاتدا میلیتاریزە کە عقڵی ئامرازیانە تێیدا باڵادەستە ئەویش زۆرتر لە ڕەهەندی سەربازییەوە. ئەم جوگرافیایە کوردستانە. پێشکەوتن لێرەدا تەنیا لایەنی ئامێریانە و ئامرازی هەیە، ئەرتەش وڵات بەڕێوە دەبات، یاساکان ئەرتەش بەڕێوەی دەبەن، قیتارەکان پڕن لە مرۆڤی جیاجیا و لە هەمانکاتدا ئەرتەش، مرۆڤ بە فۆرم و ناوەرۆکی جوداواز، جلوبەرگی نەرێتی و کۆن، مێ (گەل) و ڕۆژنامە و ڕێگا دەبڕن. ڕەنگە ئەمە ئەو ئاماژە ڕەمزییەی ڕێگا بێت بە کۆمەڵگەیەکی لەحاڵی تێپەڕ بەرەو پێشکەوتن بەڵام لە ڕاستیدا پێچەوانەکەی ڕاستە چوون لێرەدا پێشکەوتن و ئیبلیسەکەی واتە ئامرازەکەی هاتووە بەڵام ڕێگاکە نادیارە کە لە کۆتایی فیلمەکەدا دژایەتی نێوان سرووشت و چەمکی پێشکەوتن و عەقلی ئامرازییانە زیاتر دەردەکەوێت. لەو جێگایەی کە محەمەد کە لە یەکێک لە شوێنە کەنارییەکانی شاری ئامەد دەژی و دەچێتەوە کە ژەنەکەی ببینێ و لەگەڵ خۆی بیهێنێت (تاوانی محەمەد وەکوو ئەو چوار کەسەکەی دیکە دیار نییە بەڵام خۆی لە دیالۆگێکدا لەگەڵ دۆستەکەی لە نەخۆشخانە دەڵێت کە لەگەڵ عەزیزی ژنبرای ڕۆشتووە بۆ دزی بەڵام ئەو کوژراوە چوون ئەم ترساوە و هەڵاتووە‌، بنەماڵەی عەزیز واتە خەزووری محەمەد ڕازی نابن بە وەرگرتنەوەی دووبارەی محەمەد لە ئامێزی بنەماڵە بەڵام محەمەد کە ئاشقی ئامینەیە دێتەوە و دواتر پێکەوە لەگەڵ دوو منداڵەکەیاندا هەڵدێن کاتێک لە ناو قیتارەکەدا محەمەد و ئامینە حەزی سیکسیان دەجووڵێت و دەچنە ناو ئاو دەستخانەیەک کە سیکس بکەن هەموو موسافیرانی ناو قیتارەکە هێرشیان بۆ دێنن و “شەیتان و کوفر و بێنامووس”ی دەگەڕێتەوە… دواتر ئەوە بەرپرسی یاسایی ناو قیتارە دەربازیان دەکات بە تێخوڕێن لە خەڵکی نەڕێتی و ئیماندار و لێپرسینەوە لەو و ژنەکەی لێرەدا ڕەنگە بکرێ بڵێێن یاسا وەکوو نەزمێکی جیبەجێکار لە هەمبەر نەریت و کۆنەپەرستی و ئایین بەرگری لە ئامینە و محەمەد دەکات هەڵبەت بە بۆنەی منداڵەکانیان بەڵام هەر ئەم یاسایە ناتوانێت پێشگری لە کوژرانی ئامینە و محەمەدی ترسنۆک بکات کە کوڕی عەزیزی ژنبرای واتە برازای ئامینە لە ناو قیتارەکە هەر دەیانکوژێت.
ڕەنگە سەرەتا واتێبگەین کە ئەم فیلمە ململانێی چینایەتی تێیدا زەق کراوەتەوە و نوێنراوەتەوە ئەویش بە دەرکەوتنی جیاوازیی نێوان کەسێکی دەستڕۆیشتوو و زەنگین کە لە ماوەی مۆڵەتەکەیدا دەچێتە خوازبێنیی کچێک، خۆش ڕادەبوورێ، کچە خۆشی دەوێ و…ئەم کەسە کە پاش ئازادبوون و هاتنەوە ناو شار دەڵێت جیهان چەندە گۆڕاوە پێشتر پاقلەفرۆشییەک لەوێ بووە ئێستە نەماوە.
دوای ئەوەی یووسف بەهۆی ونکردنی بەڵگەی مۆڵەتەکەی لە خاڵێکی پشکنین دایدەبەزێن و دووبارە بەندی دەکەنەوە، باڵندەکەی دەدات بەم کەسی دەسڕۆیشتووە و پێی دەڵێ “بیدە بە لەیلا خۆی دەزانێت.” بەڵام یووسف یەکەمین کارئەکتەرە کە لە ناو کایەکە دەچێتە دەرەوە چوون ئەو هیچ خەونێکی بۆ ئازادی نییە، ئازادی و قەفەسی پێکەوە گرێ داوە، ئەو لە زیندانی دۆخی زەینی و دەروونی خۆیەتی ڕەنگە هەر بەم هۆکارە بێت کە کەسێکی کوورتەباڵا بۆ ئەم ڕۆڵە هەڵبژێردراوە. ئەم پێبەستییەی ئازادی لە قەفەس لای کەسی دەسڕۆیشتوو دەمێنێتەوە. کەسی دەسڕۆیشتوو بە دەزگیرانی دەڵێت: وتم ڕەش سپییە دەبێ بڵێی وایە…حەز ناکەم لەگەڵ هیچ پیاوێکدا قسە بکەی، کچەش دەڵێ: چەندە جوان ئەمانەت وت، لە زیندان فێری بووی؟ ئەمە پیشاندەری ئەقڵی ئامرازییانەی باڵادەستە‌ کە ژنیش لێرەدا هیچ ئاگایی و وشیارییەکی نییە، تەنانەت نازانێ زیندان کوێیە و بە و پێیەش ئازادی چییە. هەر ئەم کەسە دەسڕۆیشتووە لە کاتی سووڕانەوە لەگەڵ دەزگیرانی لە ناو بازاڕدا دوو کەسی پاسەوان؛ دوو ژنی چارشێو‌ی لە بنەماڵەی کچە چاوەدێریی دەکەن کاتژمێرێک دواتر بە هاوڕێکانی دەڵێت ئەمانە بۆ وان.؟
دواکەوتوون! دواتریش دەچێ بۆ قەحبەخانەیەک و لەگەڵ سۆزانییەک لە ژووری ژمارە یازدە دەخەوێت لێرەدا سۆزانییەکە ئەم پرسیارەی لێدەکات کە بۆ ژووری ژمارە چوارت نەویست؟ ئەویش دەڵێ چوون ژمارەی ژوورەکەم لە زیندان هەر ئەوە بووە. لێرەدا ئەگەر ئەمە بە نوێنەری چینی بورژوا بزانین دەکەوێتە هەمبەر ئەو چوار کەسایەتییەکەی دیکە کە هەموویان ڕووت و ڕەجاڵ و گوندیین بەڵام لۆژیکی فیلمەکە و ڕووداوەکان وا ناچێتە پێش چوون فیلمەکە دۆخێکی مرۆیی گشتیی لە جوگرافیایەکی دیاریکراو دەنوێنێت نەک ململانێیەکی چێنایەتی. دۆخی مرۆیی لە هەمبەر مۆدێڕنیزم و چەمکی “پێشکەوتن”ی زۆرەملێ، ئەتاتۆرک و تێزە سربازییەکانی.
کارئەکتەری دیکە سەید عەلییه، ‌ کەسێکە پێشتر شوان بووە و زینەی ئامۆزای عاشقی بووە، کاتێک بە منداڵی نەرمەنەی لێداوە زینە عاشقانە گریاوە کاتێکیش گیراوە (تاوانەکەی نادیارە ئەمیش) بە زینەی وتووە ئەگەر ڕاناوەستی بە دیارمەوە ئازادی، دەڵی دەوەستم بەڵام زینە دەبێت بە لەشفرۆش و شەرەفی بنەماڵەی باوکی و سەید عەلی پیس دەبێت، سەید عەلی لەدەرەوەی زینداندا لەگەڵ ئاوەها دۆخێکدا ڕووبەڕوو دەبێت. ڕەنگە لای خۆی بیری کردنێتەوە بۆ لە زیندان هاتمەوە بۆ مۆڵەت؟! بە ناو سەرمای کوێستانی کوتاباسی دەچێتە ماڵی شەوکەتی ژنبرای، شەوکەت دەڵێت من و باوکم و کیندە بڕیارمان داوە بیکوژین بەڵام بەستوومانەتەوە تاکوو تۆ بێیتەوە، دەبێ بچی بۆ گوند ولەگەڵ باوکم قسە بکەی، دەچێت بەرەو ئەوێ‌، ئەسپەکەی شەوکەت کە هێناویەتی لە ناوڕێگادا لە سەرما دەمرێت و بۆ ئەوەی ئازار نەکێشێت بە دەمانچەیەک کە شەوکەت پێی داوە دەیکوژێت، گورگەکان دەلوورێنن. لە گوند باوکی زینە دەبینێت، باوکی دەڵێت دەبێ بیکوژیت. ئەو شەیتانە، مەهێڵە خاوت کات، زینە دەبینێت و بە قژە شێواوەکانییەوە پێی دەڵێت تۆ وەک مرۆڤ لەگەڵما جووڵایتەتەوە هەشت مانگە تەنیا نان و ئاوم دەدنێ، هەقتە هەرچیم پێبکەی، تەنیا با خۆم بشۆم و قژم شانە بکەم و دووعا و نوێژم بکەم جا بمکوژە، سەید عەلیی عاشق دەڵێ ناتکوژم خوای من تۆڵەت لێ دەستێنێتەوە. کاتێک ز‌ینە دوای هەشت مانگ خوشکەکەی دەیشوات پێی دەڵێت: لەگەڵ مەرگدا ڕاهاتبووم، بەڵام سەید عەلی هیوای پێدامەوە. پێشتر لەمەرگ نەدەترسام بەڵام ئێستا دەترسم. لەگەڵ کوڕەکەیان دوای هەڵهاتنی مانگ بەڕێ دەکەون، بەردەوام قسەکەی شەوکەت لە گوێیدا دەزرینگێتەوە، ڕێگایەکی باخێزە و بووکەکەی ساڵیهۆ دوای دوو کاتژمێر ڕێگابڕین لەوێ گیانی سپارد. دەچن بە ڕێگادا نێزیک بە لاشەی ئەو ئەسپەی کە پێی هاتبوو و کوژرابوو، ز‌ینە قاچەکانی لە شوێنی نایەن، ئیدی ڕێگا نابڕێت، بانگی سەید دەکات، سەید قسەکەی شەوکەت لە گوێیدا دەزرینگێتەوە، لا ناکەتەوە لە ملە بەفرینەکە دا دەکەوێت، منداڵ بانگی باوک دەکات باوک بە گومان و دوودڵییەوە دەگەڕێتەوە، دێتە سەر ز‌ینە، دەیکاتە کۆڵەوە بەڵام سەرما و سەهۆل لەشی داگیر کردووە و دەبوورێتەوە وەکوو چۆن لە ئەسپەکەی دەدا بۆ ئەوەی هەستێتەوە لێی دەدات بەڵکوو هەستێتەوە…هەڵناستێتەوە و دەمڕێت… دۆخی ژن لێرەدا لەژێر سێپەری پیاوسالاریدا بەزەقی دەخرێتە ڕوو ئەگەر هەر کام لە پیاوان ئەگەرێکیان لە ناو جیهانی واقیع لە بەردەمدا بێت ئەو ژنان هیچ ئەگەرێکیان نییە. بە بچووکترین هەڵە دەکوژرێن تەنانەت لە سیکانسێکی دیکەی فیلمەکەدا کاتێک دایکی ئامینە دێت بۆ لای شووەکەی و پێی دەڵێت ئامینە و محەمەد هەڵاتوون لەو قەرەباڵغییەدا لێی دەدا و تەنانەت کوڕەکەشی لێی دەدات و پاشان لە باوکی دەپرسێ: چ بووە!کارئەکتەری گرینگی ناو ئەم فیلمە بومەرە کە خەڵکی گوندێکی سەر سنوورە لای ئورفا، شوێنێک کە دەکەوێتە سەر هێڵی سنووری، شوێنێک کە ئاڵای دوو وڵاتی تورکیا و سووریا لە هەمبەر یەکدی دەشەکێنەوە، سنووری هاوبەش مینڕێژ کراوە، باوکی قاچی ڕاستی لەوێ تیاچووە، لە یەکەم ساتی گەڕانەوەی و چوونەئامێزی سرووشت و ئاوێزانبوونێکی نامۆدێڕن و سرووشتی لەگەڵ سەگەکە دەنگی سترانی کوردیی بەرز دەبێتەوە ئەم شوێنە تەنیا شوێنێکە کە کورد وەکوو وشە و لەژێر ناوی قاچاقچی باسی لێدەکرێت بێگومان قاچاخچییەک کە خۆی لە خۆیدا دژی نەزمی و نۆرمی جێگیر و باوە… قاچاخ تەنیا بە واتای خودی قاچاخ نا بەڵکوو بە واتای ئەکتێکی بەرگری و بەرەنگاری، گوێی لە دەسڕێژ دەبێ، ئەرتەش هاتووە ماڵ بە سەر بنەماڵەیەکدا بڕووخێنێت کە نایەنە دەرەوە تاکوو بیانگرێت، هەر لەو ساتەشدا گوڵبەهار دەبینێت، کچی موسلیم ناوێک کە بە منداڵی دیویەتی، گوڵبەهارێکی بێ قسە و نیگادوور کە شتێکی ڕاستەوخۆی لێناخوێنرێتەوە، ڕەنگە لە ڕێگەی کارئەکتەری بێدەنگ و سرووشتیی گوڵبەهارەوە ئێمە لەگەڵ جۆرێک چەشنناسی کارئەکتەر ڕووبەڕووین و هەر وەک چۆن لە کاەئەکتەری بومەر و ئەو بژاردەیەی دەیکات جۆرێک لە کەسایەتی چەشنیی (typical) و نموونەیی دەبینی. دەچێتەوە ماڵەوە، براژن و باوک و دایک و منداڵەکانی براکەی دەبینێ، هەموو نیگەرانن، دەنگی دەسڕێژ دێت بەردەوام، بەرگری و ترس و ژیان و ژن لێرەدا زەق دەبنەوە، ، لێرەدا تەنیا شوێنێکە ژن و پاڵنەر (driver) ە ئیرۆسی و ژیانبەخشەکەی مانای سرووشتی خۆی ماوە و هێشتا واتای ژیان دەدات، واتای داهاتوو دەدات، بومەر پێشتر و پێش ئەوەی لە دۆستانی و لە کاتی دابەزین لە پاسەکەدا جوێ بێتەوە بە محەمەد دەڵێت من ئیتر ناگەڕێمەوە، “نا”گەرێتی ئەم کارئەکتەرە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو تەنیا کاتی دەویست تا جێبەجێ بێت ڕۆژی دواتر ئەرتەش پێنج تەرم‌ دێنێت تاکوو خەڵکی گوند بیانبینن و بزانن لە بنەماڵەی ئەوانن یان نا، خەڵک باوەڕیان بە ئەرتەش نییە، بۆیە کاتێ‌ بو‌مەر لاشەی براکەی دەناسێتەوە دەڵێ نایناسم! دێتەوە و بە باوکی دەڵێت کە براکەی کوژراوە. سەرەخۆشی لە براژنی دەکات. خەونی ئەسپێک هەر لە زیندانەوە تا ئێرە لەگەڵیایەتی! و ئەمە ئەو شتەیە کە کارئەکتەرەکانی دیکە نییانە: خەون! ئاماژەیەک بۆ ڕابردوو و داهاتوو! خەونێک لە فۆرمی بیرەوەری بەردەوام لە زەینیدا ئامادەیە کە لەگەڵ براکەی هەر یەکە و بە سوار ئەسپێک غارغارێنی ناو دەشتایی هو سەوازیینێک دەکەن ئەمە ئەو خەوەنەیە کە دواجار بومەر جێبەجێی دەکات و دوا نیگای هاتوچۆیەکە لەنێوان گو‌ڵبەهار کە لەسەر بانی ماڵێکی گوندە‌ داڕووخاو و بچووکە دەڕوانێت و براژنی کە بێوە ماوەتەوە و لە سووچی دیواری ماڵەکە لەگەڵ منداڵەکانییدا کزی کردووە‌. ئەسپێک دەحیلێنێت! سوار دەبێت و لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا دەچێت! ژنەکان قیوەی خۆشی دەکەن و بەڕێی دەکەن! ئەو دەچێت بەرەو ڕێگایەک کە دەزانێت چییە باوەکوو نەشزانێت کۆتایی ڕێگاکە چییە! ئەو بەرەنگاری هەڵبژاردوو‌ە، یاسای واقیعی سەپێنراوی ڕەت کردۆتەوە.
بۆ زیاتر وردبوونەوە لەوەی کە بۆچی بومەر کەسایەتییەکی نموونەیی و تیپیکاڵە دەشی سەرنج بدەین کە لە ڕاستیدا هیچ کام لە کەسەکانی دیکە وەکوو ئاماژەم پێدا خەونیان نییە، لەواندا” دەسەڵات خۆی سەپاندووە بە سەر ژیانێکی ڕاستەوخۆ کە (بە پێی خۆی) ئەو بە کەسەکەی داوە، ئەو بە بپیشاندانی فەردییەت و تاکەکەسێتیی خۆی دەستنیشان دەکات، شوناسی پێدەدات و لە شوناسی خۆی هەڵیدەلووشیت، یاسا مافیقەتێکی بەسەردا دەسەپێنێت کە دەبی سۆێ ژێ‌ەێ پێدا بنێت و ئەوانی دیش دەبێ لە وجوودیدا بیناسنەوە.
تاک پێبەستەی خۆی دەکات و بەم شێوەیەش ڕادەستی ئەوانی دیکەی دەکات”4 ئەوان ڕادەست و داگیر کراون بۆیە لە فیلمەکەدا هیچیان لە ڕابردوویان بیرەوەرییەکیان نییە، بیرەوەرییەک کە هاوکات داهاتووشە، هەموویان بە نیشانەی خەونەکانیان دەگیرسێنەوە بەڵام ناتوانن ئەو خەونە شڕ و بێ¬گیانانە زیندوو کەنەوە و تەنیا وەکوو ماتریاڵ و نیشانەیەکی ئۆبژەکتیڤ دەمێنێتەوه، واتە وەکوو هورکهایمەر و ئادۆرنۆ لە دیالیکتیکی ڕۆشنگەریدا دەڵێن” هەر جۆرە بەئامرازبوونێک فەرامۆشی و لەیادکردنەوە دێنێت”.
فەرامۆشی لە هەمبەر بیرەوەری و خەوندا دەوەستێت، لەم فیلمەدا یوووسف بە باڵندەیەک لە ناو قەفەز و وێنەیەکی خۆی و لەیلا کە هیچی لە زەیندا لێ شین نابێت دەگیرسێتەوە واتە تەنیا وێنەیەکە وەکوو ماتریاڵ، محەمەد بە بیرەوەرییەکی تراژیک کە خۆیشی نازانێ چۆن وێنای بکاتەوە واتە دزی و مەرگی عەزیزی خەزووری و ترسان و هەڵاتن کە بە گشتی لەنێوان ترس و ترۆما و عەشقدا گیری خواردووە، سەید عەلی تەنیا بیرەوەرییەکی هەیە کە بە منداڵی نەی بۆ ز‌ینە لێداوە و زینەش گریاوە بەڵام تەنیا وێنەی شمشاڵەکە دەبینین و نیگای سەید عەلی لەسەری قەتیس دەمێنێت، وەک دەڵێی ناوێرێت ئەو بیرەوەرییە بێگەرد و پاکیزەیە لە جیهانی منداڵییەوە بێنێتە جیانی شاریی و مۆدێڕن و بازاڕی هەنووکەی تورکییە. لێرەدا ئەو شتەی ڕووی داوە لەناوچوونی هەرجۆرە سۆبژەکتیڤیتە و سالاریی و دەسەڵاتی ئۆبژە و ئامێرە واتە بە ئامێربوونی خەون، بە ئۆبژەبوونی سووژە، سەپێنراویی ئەقڵی ئامرازیانە بە سەر سرووشتی مرۆڤ و جیهان، کابرای دەسڕۆیشتوو کە تەواو تێکەڵی جیهانی مۆدێڕن و پێشکەوتن بەواتا ئەتاتۆرکییەکەی بووە تەواو تەواو بەتاڵە لەخەون و ترۆما و ترس و مۆتەکە، ئەو ملکەچێکی ناو جیهانی مۆدێڕن و کایەکانێتی، تەنانەت خۆیشی نازانێت چی ڕووی داوە! تەنیا دەزانێت دووکانی پاقلەفرۆشییەکە لەوێ نەماوە! ئەو لە ناو بازاڕدا دەژی، بەشێکە لە بازاڕ، بەشێکی سەرەکییە لە نەزم کە تەنانەت خەم و ئازاریش هەست پێناکات، ئەو لیدەری جۆرێک لە مرۆڤی بەکاڵابووگە کە لە هەمبەر کارئەکتەری نموونەیی و چەشنیانەی بومەردا دەوەستێت بەڵام جیاوازییە مەزنەکە لەوە دایە کە ئەو ژن وەکوو کاڵا دەبینێت و ئامراز و بومەر وەکوو هیوای ژیان . واتە تەنیا ڕێگای ئازادی و دەربازبوون ڕێگای بو‌مەرە کە لە ئورفاوە عەینییەت دەبەخشێ بە خەونی غارغارێنی ئەسپ و نیگای گوڵبەهار لە خۆیدا هەڵدەگرێت و ملی ڕێگا دەبڕێت. ئەم کارئەکتەرە ئیرۆس و تاناتۆس (خواستەکانی ژیان و مەرگ) ی پێکەوە کۆ کردۆتەوە و مانای بە هەرکامیان بەخشیوە و دەشێت بڵێین لەژێر حوکمی ڕستەی “ئیرۆس و تاناتوس بەهەمانشێوە کە دژی یەکن، عاشقی یەکیشن” بەرەنگاریی دەنوێنێت و بژاردە دەکات. ئەو بە دوای یۆتۆپیایەکە کە ناوی ئازادییە، یۆتۆپییایەک کە لە خەونێکەوە دەست پێدەکات بۆ گۆڕینی واقیع لە ڕێگەی خودی واقیع.
ڕێگای یۆڵمازگۆنای ڕێگایەکی خەونئامێزە لە ناو جیهانی واقیع. تێکشکاندنی بنەمای واقیعێکی جێگیر و سەپاوە بۆ درووستکردنی واقیعێکی دیکە لە ڕێگەی هونەری بەرەنگاری و وەکوو نیشانە و فیگوری ناو فیلمەکە دەڵێت: قاچاغبوون. قاچاقبوون یان قاچاخچێتی دەلالەت نییە لە ڕنجێکی چینایەتیی تەواو بەڵکوو دەلالەتە لە تێکشکاندنی نۆرمی باوی کاڵاگەرێتی و عەقڵی ئامرازییانە لە ڕێگەی بەزاندنی سنوور و باوەشکردن بە سرووشت و ژن و ژیان و هیوا. ئەم فیلمە پڕن لە ڕێگا، ڕێگاکانی جادە، شۆستە، شارەکان، ڕێگای ئاویی ئیمرالی، شاخەکان، قیتارو هێڵی شەمەندەفەر…ڕێگای گۆنای ئێمە ناباتەوە سەر زیندان و یاسا و نۆرمی سەپێنراوی دەسەڵات بەڵکوو وەکوو لە کارئەکتەری بومەردا نموونەیی و تایبیک زەق دەکرێتەوە دەمانباتەوە سەر یاخیگەرێتی و “ناگوتێک” کە سەرەتای دەسپێکردنی گۆڕان لە ناو واقیع دایە.
دەشێت ئاماژەیەکی خێرا بە دوو سیکانسی تایبەت و بنەمایی بکەین کە بەشێک لە گشتییەت و فۆرمی فیلمەکە دیاریی دەکەن. سیکانسی یەکەم ئەوەیە کە زیندانییەکانی هەر بەشێک لە بەندیخانە شتێکی دەسکر کە لە سیگار دەچێت دەکێشن و نۆبە بە نۆبە دەیدەن بە یەک و دەیکێشن، کە ئەم وێنەیە لە کاتی گەڕانەوەی محەمەد لە کەنارە زبڵنشینەکانی ئامەددا دەیبینین، کاتێ منداڵەکان دەوری محەمەد دەدەن و داوای دیاریی لێدەکەن: جگەرە! جگەرەیان بە شێوەیەکی ئاسایی دەداتێ و هەموویان واتە ڕیزێک لە کوڕ و کچی تەمەنی هەشت تا دوازدە و پانزە ساڵ دادەنیشنە جگەرەکێشان! ئەمە وێنەی زیندانێکی دەرەوەیە بە ناوی تورکیە لە کۆڵانێکی هەژارنشینی لای کەنارەکانی ئامەد و سیکانسی ناو زینداانیش داهاتووی ئەو وێنەیەیە کە لە زیندانی ئیمرالی لە بەندیخانەدا دەیبینین! خاڵیکی دیکەی جێی سەرنج کەڵکوەرگرتنی گۆنایە لە مۆسیقا و هەندێ جار دەنگی هاوار و بانگککردن بە کوردی. مۆسیقا بە تورکی و کوردی و پەیوەست بە کارئەکتەرەکان خۆی دەردەخات، مۆسیقایەکی عاشقانە، شینگێڕییەکی کوردانە و…دەکرێ بڵێی بەشێک لەو شتەی کە دەرهێنەر ویستوویەتی بە ڕاشکاوی نەیڵێت لە ڕێگەی مۆسیقاوە دەریبڕیوە.
16ی ڕەشەمی 1398ی هەتاوی
پەراوێز و سەرچاوەکان: 1- مارکوزە، هربرت، بعد زیباشناختی، ترجمە و تألیف داریوش مهرجویی، هرمس 1394 س 872- سەرچاوەی پێشوو ل 803- سەرچاوەی پێشوو ل 704- خالقی دامغانی، ئەحمەد، قدرت، زبان، زندگی ڕوزمرە در گفتمان فلسفی-سیاسی معاسر، تهران، گام نو، 1382، س 279
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览418
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 艺术
文件类型: 原文
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 06-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on07-06-2023
URL
此产品已被浏览418
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,433
图片 105,695
书籍 19,153
相关文件 96,398
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!