پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
دڵۆپێک لە دەریای وشە وێرانکراوەکانی زمانی کوردی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp9
Viber6
SMS0
Facebook Messenger3
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێمحەمەدی باڵەک

شێمحەمەدی باڵەک
نووسینی: #شێمحەمەدی باڵەک#
ئەگەر ئەنفالی #گەرمیان# و #شنگال# و قوشتەپە و چەند ناوچەیێکی تری کوردستان پەیوەندییان بە چەند هۆز و ناوچەیێکی دیاریکراوە وە هەیە ئەوا ئەنفالی زمانی کوردیی پەیوەندیی بە سەرتاسەری کوردستان 60- 70 ملیۆن کوردەوە هەیە لە کوردستان و جیهاندا. سووکایەتی کردن بە زمان سووکایەتی کردنە بە ئاوڕوو و کەڕامەتی سەرلەبەری نەتەوەیێک و نیشتمانەکەی.
ئەی هاوار ئەنجوومەنی نائاساییش، نەتەوە یەکنەگرتووەکان، یەک خۆرەکان، مرۆڤ خۆرەکان، لە هاوارمان وەرن لەدەست ئەو نەمەچاتر و شەیاتینانە ڕزگارمانکەن و خۆتان بمانخۆن.
شاعیری گەورەمان کاک عەبدوڵڵا پەشێو غەدری لە ماکەر کرد کە لە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەدا لە شاری #هەولێر# وشەی (ماکەرسیتی) بەکارهێنان بەرانبەر وشەی (سیتی) کە وێرانکەرانی زمانی کوردی بۆ نێوی شار و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و گەڕەکانی بەکاردێنن. ئەم وشەیە بۆ زمانە ئەسڵیەکەی خۆی وشەیێکی پیرۆزە و ناشێ بە سووکی نێوی بهێندرێ بەڵام لەنێو زمانی کوردیدا وشەیێکی گڵاو و سووک و چرووکە گوناحە خۆی و خاوەنە کوردەکانی وە ماکەر بچوێندرێن. ماکەر هیچ کارێکی نایاسایی و بێ شەرعی نەکردووە و نایکات. کە منداڵی کوردیش دەسدرێژی دەکەنە سەر نامووسی ئەو بەستەزمانە هیچ گوناحێکی نییە و منداڵەکان زیناکەرن. ئەوانەی تەختەنووسی سەر سەردەرەی دووکان و میوانخانە و نووسینگە و شەریکە و شوێنە جۆراوجۆرەکانی نێو بازاڕ و نێوی کاڵا و نرخیان بە زمانی بێگانان دەنووسن؛ دەبێ نووسین و خاوەنەکانیان وە ماری ژەهراوی و #داعش# و تیمساح و دوژمنانی ئازادی و سەربەخۆیی کورد بچوێندرێن. هەروەها ئەوانەش کە ئەو هەموو زەویە کشتوکاڵیانە و حەردی شارەوانیان داگیرکردن و کردنیان بە سیتی و (پڕۆژەی وەبەرهێنان؟) و نێوی بە زمانی بێگانانیان لەسەر نووسین و بە خەڵکیان فرۆشتنەوە؛ دەبێ ئەوانەش لە لیستی ماری ژەهراوی و داعش و تیمساح و دوژمنانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دابندرێن.
ئەو زمانە بە خوێنی ئەو سەتان هەزار شەهید و قوربانیانە ئازادیی بەکارهێنان و خزمەتکردنی پێدراوە کە ئێوە ئێستا بازرگانی بەو خوێنەوە دەکەن. لەسەر هەموو شتێک چاوپۆشیتان لێبکرێ ناکرێ لەسەر تێکدانی زمانی کوردیی چاوپۆشیتان لێبکرێ. دەبێ ڕۆژگارێک بەرتووش (جیل) ێک پەیدابێ بێتە سەر گۆڕەکانتان و لەنێو گۆڕدا دادگاییتان بکا و نەحلەتی مێژوو لەسەر کێلەکانتان بنووسێ.
سەیری ئەو کۆمەڵگە هۆشیار و ڕۆشنبیرەکە لەسەر ئاو و کارەبا و سووتەمەنی و مووچە و (دەرماڵە؟) و جاری وا هەیە خۆشی نازانێ لەسەرچی دێتە سەر شەقام و خۆپێشاندان دەکا. کە ئەم گیروگرفت و قەیرانانە کاتین و هەر کاتێک چارەسەرکران شوێنەوار و کاریگەرییان بۆ دواڕۆژ نامێنێ. بەڵام لەسەر وێرانکردنی ئەو زمانەی کە چاککردنەوەی زۆر ئەستەم دەبێ لە دواڕۆژدا و وەکوو خۆی لێنایێتەوە و پتر لە سەت ساڵە خوێنی بۆ دەڕێژرێ و خوێنی لەسەر دەڕژێ، خۆی بێدەنگ کردووە و وەک بڵێی هیچ پەیوەندیێکی بەوەوە نییە.
ئەگەر ئێستا چارەسەرێک بۆ ئەو وێرانکردنەی زمانە نەدۆزرێتەوە دوایی خەڵک دەق بەو زمانە شێواوە وەدەگرن و پێی ڕادێن و بەدەرسیش زمانە ڕاستەکەیان پێبگوترێ هەرسی ناکەن و پێی ڕازی نابن و دەڵێن ئەمەی خۆمان زمانی (زانکۆ) یە و زانستی و پێشکەوتووە. دەربارەی وشەی زانکۆ مامۆستا تۆفیق وەهبی لە گفتوگۆیێکی دوور و بەردرێژیدا کە ئەمیری حەسەن پوور دەگەڵی کردووە و لەسەر دەنگ وەرگر تۆمارکراوە، (زانکۆ بە نێوێکی ڕاست نازانێ) . دیارە زانکۆ وەرگێڕدراوی (جامعە) ی عەرەبییە، عەرەبی و کوردیی هەر یەکەو تایبەتمەندی خۆیان هەیە و قاڵبەکانیان بۆ یەکدی دەستنادەن. من پێم وایە بۆ ئەو مەبەستە (زانستگا) لەبارترە.
منداڵێکم پۆلی سێ یان چواری سەرەتایی بوو، خەریکی دەورکردنەوەی دەرسی زمانی عەرەبی بوو، دەستی لەسەر وێنەی گاجووتێکی بەڵەک دانا لەنێو پەرتووکەکەیدا کە لەژێری نووسرابوو ثور (گاجووت) ، گوتی ئەوە چێڵە (مانگا) . گوتم بابە ئەو چێڵ نییە و گاجووتە. گوتی نا چێڵە. چەند جارێک بۆم دووبارە کردەوە ئەو هەر لەسەر قسەی خۆی ڕۆیی. ئەنگوستی منداڵەکەم گرت و لەسەر گونی گاجووتەکەم دانا گوتم ئەوە نییە گونی پێوەیە؟ ئەمجارەیان بە تووڕەییەوە گوتی تۆ لە مامۆستا چاکتر دەزانی؟ قسان قسە لێپەیدا دەبن؛ دەمژمێر هەشتی نوێژی شێوان پەیامنێرێکی ڕووداو لە وەڵاتێکی ئەمریکای باشوور لە ئاهەنگێک بەشداربوو خەڵکەکەی گشتیان گونی ئاژەڵانیان دەبرژاندن، پەیامنێر نێوی گونی ئەو ئاژەڵانەی هێنا کە گونیانن برژابوو لەوانەش گونی مانگا. کاک (من شاهۆ ئەمینم) -یش بۆی ڕاستنەکردەوە بڵێ مانگای هەورامان گونی نییە و گوانی هەیە.
ئێستا ئەو نووسەر و دەزگایانەی ڕاگەیاندن بوو ون بە مامۆستا و بەلای خوێندکار و گەنجانەوە کەس لەوان چاکتر نازانێ. ئیدی گۆران و پیرەمێرد و شێخ محەمەدی خاڵ و ئیبڕاهیم ئەحمەد و هەژار و هێمن و عەبدوڵڵای حەسەن زادە و تۆفیق وەهبی و مەسعوود محەمەد و - ڕەنگە بەلاتانەوە سەیر بێ ئەگەر نێوی حەسەن زیرەکیش لەڕیزی کوردیزانەکاندا بنووسم - دەیان کوردی زانی تریش کە بێگومانم نێوی زۆرانم وەبیر نییە و نێوی زۆرانم هەر نەشبیستووە، با هەر بدەن بە تەوقی سەری خۆیاندا؛ ئەوان (لە مامۆستا چاکتر نازانن) .
ئەو کوردیزانانەی نێوم هێنان و نێوم نەهێنان لە خوێندنگایان فێرە کوردیی نەبوون بۆیێ کوردییەکەیان چاک بوو. وەک مامۆستا عەبدوڵڵای حەسەن زادە دەڵێ (لەپیرێژن و پیرەمێردی کورد فێرە کوردیی بووم) . ئەوانی تریش هەر بەو جۆرە بوون. کوردیی خوێندنگا و زانستگایان لەژێر کارتێکردنی زمانی بێگاناندایە بەتایبەتی زمانی عەرەبی. دەبێ نووسەرانی زمانی کوردیی خوێندوو خۆیان لەو شێوازە کوردییە ڕزگارکەن.
تۆ سەیری وشەگەلی ژیان کردن و بازاڕکردن و هاوردەکردن و هەناردەکردن و نازانم چی کردن بکە کە لە سەرەتاوە پێشکەوتن خوازەکانی دەزگاگەلی ڕاگەیاندن بەکاریان دەهێنان و ئێستا بوو ون بە مۆدە و خوێندکاران و نووسەران و مامۆستایانی زانکۆش بەکاریان دێنن. من کە تورکی نازانم زانیم ئەم بەکارهێنانە تورکییە و کوردیی نییە چونکە یەکەمجار لە ڕاگەیاندنی pkk وشەی ژیان کردنم بینی و بیستم دواتر لە برادەرەکەم میر ئال زیلانی وێکەتم کە کوردیزانێکی شارەزای زاراوەکانی باکووری کوردستان و زمانی تورکییە پرسیم ئەم جۆرە داڕشتنە تورکی نییە؟ گوتی با پشتڕاستی کردەوە کە ئەم داڕشتنە تورکییە و کوردیی نییە. ئێستا ئەگەر مامۆستا ئیبڕاهیم ئەحمەد زیندوو بێتەوە دێرە شیعری:
مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان
دەبێ ئاوای لێبکا:
ژیان کردن مەکە بۆ مردن کردن مردن کردن بکە بۆ ژیان کردن
چۆن قازانج کردن ئەکەی تا نەکەی زیان کردن
دەبێ ڕیشی خۆشی وەکوو زڕە فەیلەسووفان بەرداتەوە و هاوسەرەکەشی لێوەکانی بکا بە ئەنگوتکە هەویر.
لەم سەردەمەدا کە ڕۆژ نییە بەلای کەمی داهێنانێکی نوێ دانەهێنرێ کۆمەڵگەکەمان خەریکە دەبێ بە مەیموونێ چاوەشان هەر خەریکی لاسایی کردنەوە و چاو لێکەرییە و زەینی لەسەر هیچ شتێکی تر نییە.
ژنی #سلێمانی# دەڵێ چووم بۆ بازاڕ گۆشت و گەڵا مێوم کڕی، ناڵێ چووم (بازاڕم کرد) . کاورای گەرمیانی ئێژێ چووم بۆ بازیان برنجم هاورد ناڵێ (هاوردەم کرد) . هاوردەکردن و هەناردەکردنیش هاوردن و هەناردن -ە. وێڕای ئەوەش (هێنان) و (ناردن) ی جاران چ خەوشێکیان هەبوو بۆ لاتان بردن؟.
با ئەوەش بڵێین کوردانی باکوور سەت ساڵە قسەکردنیشیان بە زمانی کوردی لێ قەدەغە کراوە ئەوان ناهەقیان نییە کەوا زوو بەزوو لەژێر کارتێکردنی زمانی تورکی نەیێنەدەر، بەڵام ئێمە بۆ؟ چ بیانوویێکمان بەدەستەوەیە بۆ لاسایی کردنەوەی زمانی بێگانان؟
ژەمی ڤاکسین: لە زمانی کوردیاد شتی وانییە. ژەم لێرەدا وەرگێڕانی وەجبە -ی عەرەبییە. لە زمانی عەرەبیدا وەجبە وشەیێکی گشتییە نێوی نەکیرە (نەناسراو) ە. بۆ هەموو شتێک دەبێ یەکێک لەو شتانە ژەم - ە بە نموونە: وەجبەی خواردن، وەجبەی پێشمەرگە، وەجبەی مریشکی پێگەییوو لە جووجەڵەخانەدا تاد… بەڵام لە زمانی کوردیدا ژەم تەنیا بۆ خواردنی سێ ژەمەیە لە ڕۆژدا. کە گوتت ژەمی ڤاکسین واتا یەکێک لە ژەمە خواردنەکانت نان و دەرزی دەستکوتانە. لەجیاتی ژەمی ڤاکسین دەکرێ بڵێین جاری دەسکوتان یان کەڕەتی دەستکوتان. کەڕەتی یەکەمی دەسکوتان. جاری دووەمی دەسکوتان. زمانی کوردی زمانێکی ڕستەییە - تاکوو ئێستا - . تۆ بێی بۆ هەموو دەربڕینێک وەزارگراو (مصطلح) ێک بەکاربێنی دەبێ بۆ هەر شوێنێک بچی وەرگێڕێکت دەگەڵدابێ کوردیت بۆ بکاتەوە بە کوردیی. بڕوانە کە پەرتووکێکی 300 لاپەڕەیی زمانی عەرەبی یان فارسی وەردەگێڕییە سەر زمانی کوردیی کوردییەکەی 400 لاپەڕە یان پتر دەردەچێ. بەشێکی هی ئەوەیە کوردیی زمانێکی ڕستەییە، بەشەکەی تری دەگەڕێتەوە بۆ ڕێنووسی کوردی. ڕێنووسی کوردی ڕێنووسێکی پێشکەوتووە و تا ڕادەیێک بەشێوەیێکی زانستی داڕێژراوە و دەنگەکانی لێک جیاکراونەتەوە، ئیدی وێنەی وشان درێژ بووە. دکتۆرەکانمان ئەوەندە سەرقاڵن لێیان ناگیرێ کە کوردییان لەبیر چووبێتەوە. کارتی دکتۆرێکم لەلایە لێی نووسراوە: پزیشکی ددانی پسپۆڕ.
هەتایە: ئەم وشەیەش هەتاهەتایە - یە بە دووبارە کردنەوە نەبێ مانای نامێنێ. ئەم وشەیەشیان وێران کردووە.
پارچەکردن: ئەمەش پارچەپارچەکردن - ەو پارچەپارچەیان کردووە. دەست و قەڵەمیان وەکوو ئەم وشەیەی لێبێ.
سەرم سوڕماوە ئەو نەخوێندەوارانە چ دوژمنایەتیێکیان دەگەڵ ئەم زمانە هەیە.
زاراوەگەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر ڕەوان و خۆشن بەتایبەتی زاراوەی موکریان بەڵام ئێستا گەنجانی ئەوێش لاسایی گەرمێنیان دەکەنەوە و (ماموەستایان چاکتر دەزانێ) .
چەند نموونەیێکی دی لە وشە شێوێنراوەکان:
بەهەند وەرگرتن: کورد دەڵێ بەهەند یان بەهێند هەڵگرتن واتا بە قوڕسی هەڵگرتنی قسەی قسەکەری بەرانبەر یان بابەتێکی دیاری کراو و بایەخ پێدانی.
نۆژەن کردنەوە: کورد دەڵێ لە نۆژەن دەسپێکردنەوە نەک نۆژەنکردنەوە. بۆ نموونە: 1- خوێندکارێک لە قۆناغی دووەم وازی لە خوێندن هێناوە و دەچێ سەرلەنوێ لە قۆناغی یەکەم دەست بە خوێندن دەکاتەوە. ئەوە لە نۆژەن دەست بە خوێندن کردنەوەیە. سەرلەنوێ دەگوترێ و لە نۆژەنیش دەگوترێ ڕەنگە زۆر هاوتا وشەی تریشیان هەبن لەنێو زمانی کوردیدا. 2- خانووی خەزووری بەرپرس - باوکی ژنی ئەم دواییەی - کەلاوەیە، بەرپرس دەچێ شۆفڵی لێدەدا و لە بناغەوە دەری دەهێنێت و شوێنەواری ناهێڵێ. لە نۆژەن خانوێکی خۆشی بۆ درووستدەکا و پاشماوەی خانووەکەش بە کەلوپەلەوە بە گەڵڵابان باردەکا و دەچێ لە شوێنێکی تەلان هەڵیاندەڕێژێ و بێژینگ و باگوردان (باگردێن) بەسەر ماڵە هەژاراندا تلۆر دەبنەوە. کەواتە نۆژەنکردنەوە نییە و (لەنۆژەن) ە. بۆ تەعمیرکردنەوەش بەکار نایێ وەکوو نووسەران بەکاری دەهێنن بۆ سەرلەنوێ درووستکردنەوە بەکاردێ. تەعمیرکردن جودایە، خانووی نەخۆشخانەیێک کەموکوورتی لێپەیدا دەبن خانووەکە هەر لە شوێنی خۆیەتی و بەپێوەیە، وەستا کەموکوورتییەکان چاک دەکاتەوە ئەوە تەعمیرکردنە. نۆژەن وشەیێکی لێکدراوە نۆ (نوێ) ، ژەن (زەن - لێدان) واتا لە نوێ لێدان. وشەیێکی کوردی و فارسی تێکەڵ و پێکەڵ کراوە و نۆژەنی لێدەرچووە. بەرانبەر وشەی تەعمیریش - تەعمیر بەمانا کوردییەکەی - من وشەیێکی گشتگیر پێنازانم کە گومانم نییە هەیە لەنێو زمانی کوردیدا و من پێی نازانم، بەڵام کۆمەڵە وشەیێک هەیە بەرانبەر وشەی تەعمیر بۆ شتی جیاجیا بەکاردێن بۆ هەندێک شت دەست پێداهێنان بۆ هەندێک شت پینەکردن بۆ هەندێک پینەوپەڕۆ بۆ پەرژین کەلێن گرتن بۆ کوورتان هەڵاخنینەوە، تاد….
زریان: چەند جارێک باسی ئەم وشەیەم ڕوونکردۆتەوە و بڵاوکردۆتەوە هەستدەکەم بێتامم کردووە، بەڵام نالی فەرموودەنی (زۆرم وت و کەس تێنەگەیی) زریان ئەو بایەیە کە لە سیبریاوە دێ لەو زنجیرە چیایەی دەدا کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژاوای ئەوڕووپا درێژبۆتەوە بە تەڕی دێ و بەشی زۆری بەفر و بارانەکەی لەو زنجیرەیە و دەوروبەرەکەی بەجێدێڵێ ئەو بەشەش لە بەفر و باران کە پێیەوە دەمێنێ لە زنجیرە چیای تۆڕۆسی دەدا و لەوێ دەبارێ تا دەگاتە کوردستان یاخود باشووری کوردستان وشک دەبێ و تەڕایەتی پێوەنامێنێ - بڕوانە پەرتووکی جوغرافیە العامە للقارات، چاپی زانستگای سەڵاحەدین - . لە پەرتووکەکەدا باسی نێوی زریان نەهاتووە بەڵام باسی چۆنایەتی بایەکەی تێدایە لەوەوە دەردەکەوێ کە باسی زریانی خۆمانە، ئەو بایە لە کوردستان لە هەر وەرزێکدابێ وشکە، وەکوو بای پانکە وایە مرۆڤ تەمبەڵ و خەواڵۆ دەکا. هاوینان گەرمە و زستانان ساردێکی نائاساییە تەنانەت لە هێندێک دێدا کراوە بە کینایەت بۆ مرۆڤی ڕەزا قوڕس و خوێن تاڵ. کاتی هاتنی بایەکە ئاسمان هەوری پێوە نامێنێ و ساف و جوان دەبێ و بەشەو ئەستێرە دەجریوێنەوە، هەرگیز هیچ جۆرە بارینێکی دەگەڵدا نییە نە بەفر و باران و نە خۆڵبارین. بەگوێرەی ناوچە نێوی دەگۆڕێ لە سلێمانی و هێندێک شوێنی دی پێیدەڵێن ڕەشەبا. لە دەوروبەری هەولێریش نێوی هوڕەبا هەیە وابزانم مەبەست لە زریانە. ئەو ڕوونکردنەوەیەم بۆیە کرد ئێستا ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان - کە من بڕوام بە وشەی باشوور نییە بۆ ئەم بەشەی کوردستان و بە ناوەندی کوردستانی دەزانم - ئەگەر لافاو لە ئەندەنووسیا هەڵبستێ نێوی زریانی لێدەنێن، کڕێوە لە ئەمریکا بێ پێی دەڵێن زریان. یەکەم زریان نێوێکی کوردستانییە و لە هەموو کوردستانیش بەکارنایێ و لە ناوچەیێکی سنوورداردا بەکاردێ و ناوچەییە، بۆیە نابێ ئەو نێوە بێجگە لەو بایە بۆ شتێکی تر بەکاربێنی. دووەم ئەو بایە یەکجار وشکە و چۆن کردتان بە لافاو و بەکڕێوە و شڵێوە؟ لێرەش نا لە ئەندەنووسیا و لە هیند و چین و لە ئەمریکا.
چیدی: ئێستا زۆر لە نووسەران بەتایبەتی لە سلێمانی لە جیاتی (ئیتر) چیدی بەکاردێنن (چیدی) لە هەموو شوێنێک بەرانبەر وشەی (ئیتر) ناوەستێ بۆ نموونە دەکرێ بڵێی: چیدی نایێم، چیدی ناڕۆم، چیدی ناخۆم، لێرەدا بەرانبەر ئیتر نایێم ئیتر ناڕۆم، ئیتر ناخۆم دەوەستێ. بەڵام ناکرێ بڵێی چیدی دێم، چیدی دەڕۆم، چیدی دەخۆم. لەکاتێکدا دەکرێ بڵێی: ئیتر دێم، ئیتر دەڕۆم، ئیتر دەخۆم. شەماڵ سائیب ناکرێ بڵێ: چەند جارم وت تۆم ناوێ، چیدی بەسیە و پێی ناوێ. ئەگەر وابڵێ گۆرانیەکەی بۆگەن دەبێ وەکوو نووسینی ئەو نووسەرانەی چیدی لەجیاتی ئیتر بەکاردێنن. وشەی (ئیتر) هیچ کەموکوورتیێکی نییە بۆ لەناوی دەبەن؟ زاراوەی سلێمانی بووەتە بناغەی زمانی ڕەسمی کوردیی بناغەیێکی بە پتەویی داڕێژراوە و کەس ناتوانێ تێکیبدا. نووسەرانی (چیدی) یش لەجیاتی (ئیتر) ؛ ئەگەر دەیانەوێ خۆیان بەوە هەڵبکێشن کە شارەزای زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردین با لەبەرانبەر وشەی (ئیتر) وشەی (ئیدی) بەکاربێنن. ئیتر و ئیدی لە هەموو شوێنێک یەک مانایان هەیە و هاوتا وشە (مرادف) ی یەکن.
کۆڕەک: چیای کوڕەکی بێ 7ی ڕۆژاوای #ڕواندز# هەیە کە بەهۆی جەنگە دژوارەکانی بزووتنەوەی ئەیلوولەوە ناوبانگی دەرکرد. نەمبیستووە شوێنێک لە کوردستان هەبێ بە نێوی کۆڕەک بە (ۆ) ی سەر بە حەوتەوە (7) . شەریکەی کۆڕەک شاخیش دەدزێ.
دا: ئێستا نووسەران فێربوو ون ئەو وشانەی دا -یان بەدواوەیە دایەکەی لێ دەقرتێنن وەک: بەدواداچوون دەکەن بە بەدواچوون، بەبێ هیچ پاساوێک وشەکە سەقەت دەکەن. ئەمە کوردیی تورکمانییە. لەجیاتی ئەوە هەستاون زڕە وشەی لە ئێستادایان داهێناوە کە من لە هیچ زاراوەیێکم نەبیستووە بڵێن لە ئێستادا، دەڵێن ئێستا. من نەمبیستووە جا ئەگەر لە ناوچەیێک وا بڵێن پێم خۆشە منیش بیزانم؟
بزنی نێر، مەڕی نێر، ئەسپی مێ: چەندان جار ئەم وشانەم خوێندوونەتەوە، جاری یەکەم بزنی نێرم لە حەفتە نامەی ڕووداودا خوێندەوە زۆر پێی قەڵس بووم و تەلەفۆنم بۆ بەڕێوەبەری دەزگای ڕووداو کرد، بەڵام دوای ئەوە بوو بە باو و لە شوێنگەلی تریش بینیم و دەگەڵی ڕاهاتم، قەزاو قەدەری خوایە و زۆر شوکر. هەر لەو نووسینەی بزنی نێرم تێدا دی (سێکسی زیندوو) شی تێدا نووسرابوو، دیارە سێکسی مردوو هی خەڵکی گۆڕستانە کە شەو داهات لەنێو گۆڕان دێنە دەر و لێک بڵند دەبن.
ئەو سێ ئاژەڵەی لە پێشەوە نێویان هات ئەگە بە کردەوەی پزیشکیش ڕەگەز یان بگۆڕدرێ نێوی پێشوویان پێوە نامێنێ. بزنی نێر دەبێ بە سابرێن، نێری، تەگە. مەڕی نێر دەبێ بە بەران، قۆچ (قۆچی قوربانم وەرە) . ئەسپی مێ دەبێ بە مایین. بێگومانم نێوی دیشیان لەنێو زمانی کوردیدا هەن و من نایانزانم. جا ماوەتەوە سەر ئەوەی شوانی مێ و بێری نێریشیان بۆ درووستکەین. ئێستا کە ئەم نووسینە دەنووسم 5/4ی ساڵی 2023ی عیساییە، لەبەر سەرمای ناوەخت ساڵ وەپاشکەوت دەنا دەبوو شوان و بێری ڕەگەز گۆڕاو ئاژەڵە ڕەگەز گۆڕاوەکانیان بۆ بانەمەڕ دەرکردبان و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو هاوینە هەواری کوێستانێ بزووتبان.
بوونی نییە: ئەم زڕە وشەیە لە (وجوود نەدارەد) ی فارسییەوە وەرگیراوە وەڵڵاهی لەنێو زمانی کوردیدا دەعبای وا وجود نەدارەد.
کاژێر: بەوخوایە کە گوێم لەو وشەیە دەبێ یان دەیخوێنمەوە دەڵێی گوللەم بە کاژێری سەریەوە دەنێن. بێویژدانیش بەو ئەندازەیە؟
گا، گاڕەش، ڕەشەوەڵاخ: لە هەندێک ناوچە بۆ نێر و مێ ڕەشەوەڵاخ گا یان گاڕەش بەکاردێنن بەڵام هەردوو نێوەکە کەموکوورتیان تێدایە چونکە نێوی تایبەتی نێرینەن و ژن بەنێوی مێردییەوە تۆمارکراوە وەکوو خانمی ئەندێرا گاندی - کە بۆمبای دەناردن بە کوردانیان دادەن -. ڕەشەوەڵاخ نێوێکی گشت گیرە بۆ نێرومێ و گەورە و بچووکی ئاژەڵی نێو هاتوو دەبێ.
کێڵگەی نەوت: کاکە بۆ نانووسی چاڵە نەوت، چاڵە نەوتەکان، چاڵگەلی نەوت، چاڵێن نەفتێ، زۆر وشەی تریش. جووتیاری بەستەزمان لەنێو ئەو ئاگر و دووکەڵ و مەنجەنیقەدا جووتی دابەستن چما بە تەرەکتۆر و گاجووتەکانیانەوە نابرژێن و نابن بە کەباب.
کێڵگەی ماسی: ئاو چۆن بکێڵدرێ؟ بێنە پێش چاوی خۆت جووتیاری قوڕوەسەر دەناو گۆمی ماسیان - دا جووتی دابەستێ چ فیلمێک درووستدەبێ!
کێڵگەی پەلەوەر: بۆ (جووجەڵەخانە) نەبی؟ یان جوچکەخانە؟ مریشک حەرد ناکێڵێ پێکنە دەکا.
نەخۆشخانەی هەولێری کۆماری، نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاریی، نەخۆشخانەی ڕەسوڵی تایبەت، خوێندنگای (نازانم کوێی) دوا ناوەندیی: بەگوێرەی ئەوە دەبێ هەولێری مەلەکی و هەولێری فیدڕاڵی و کاڕەسوی گشتیش هەبن. کە نێوت لە نەخۆشخانەکە ناوە کۆماریی پێویست ناکا هەولێر بنووسی نەخۆش دەزانن کە ئەم شوێنە لە هەولێرە. بنووسە (نەخۆشخانەی کۆماریی) و تەواو. ئەگەر هەولێرەکەش هەر دەنووسی ئاوای بنووسە:
نەخۆشخانەی کۆماریی - هەولێر، نەخۆشخانەی ڕەسوڵ - تایبەتی، خوێندنگای دوا ناوەندیی حەفرین. نەک حەفرینی دوا ناوەندیی. بۆ بەراواژوویان دەکەیەوە! خۆتۆ دەرسی زمانی عەرەبیمان پێناڵێی.
بەروبووم. ڕاستەکەی بەروبوو - وە، (م) ی پێوە نییە.
گێرمە و کێشمە: ڕاستەکەی گێرە و کێشە - یە کە ناخۆشترین کاری وەرزێرین. کاتی خۆی ڕەحمەتی محەمەدی مەلا کەریم ئەم دوو وشەی سەرەوەی ڕاستکردبوونەوە لە (جملە) ی زۆر وشەی شێوێنراوی تردا. بەڕاستی کارامەبوو لەو بوارەدا.
چرکاندن: ئێستا بووەتە باو بۆ وێنە گرتنی بەکاردێنن. مرۆڤی خوێندەوار ئەم جۆرە وشە بازاڕی و گەلایی (شەعبی) یانە بەکار ناهێنێ. لەم وڵاتەی خۆماندا مەرج نییە ئەوەی بڕوانامەی هەبێ خوێندەواربێ. دکتۆر عەزیز گەردی یادی بەخێر پیاوێکی زۆر خوێندەوار بوو کوردیێکی باشیشی دەنووسی، گوتی چووم بۆ پێ پیرۆزانەی مامۆستایێکی زانستگا بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرای، چاوم گێڕان پەرتووکێکم لە مالەکەیدا نەدی، لێمپرسی پەرتووک خانەکەت لەکوێیە؟ گوتی وەڵامی دایەوە: تازە من بڕوانامەی خۆم وەرگرت کارم بە پەرتووکان نەما.
کۆچبەر: من نازانم ئەم وشەیە بەم شێوەیە لە زمانی کوردیدا هەیە یان نا و ڕەتی ناکەمەوە بەڵام دەزانم کە کۆچکردن هەیە و کۆچ بردن نییە، کۆچەریش نێوە بۆ پیشەی ڕەوەندایەتی. کۆچەر بە یەکجاری کۆچ ناکا، زستان و هاوینان دەچێتەوە هەواری ساڵانی پێشووی. بکەری وشەی کۆچکردن -یش دەبێتە کۆچکەر.
زەمەن: وشەی زەمان بە تێپەڕینی زەمان و لە ماوەی سەتان ساڵدا دەتوانین بڵێین بووەتە کوردی، ڕەنگە بەهۆی وشەی زەمانیشەوە زۆر وشەی هاومانای خۆی لە زمانی کوردیدا لەبیر چووبنەوە و لەناوچووبن، لەبەر بەکارنەهێنانیان. ئیدیی لەبەرچی وشەی زەمەن -یش بە تۆبزی و بەشەق بێنین بە زمانی کوردییەوە بلکێنین جێگە بە وشەیێکی تری ڕەسەنی زمانی کوردی چۆڵکا و خۆی جێگەی بگرێتەوە، مادام هیچ جیاوازیێکیشی لەگەڵ زەماندا نەبێ لەڕووی ماناوە؟ هەر بۆ ئەوەی بڵێین عەرەبی دەزانین؟
کۆچی قوربانی: ئەو نووسەرانەی وای دەنووسن خۆشیان دە مانای قسەی خۆیان ناگەن. کۆچ نییە و قۆچ - ە، قۆچ لێرەدا بە مانای بەران دێ. بەرانی قوربانی. لە (کبش الفدا) ی چییرۆکی حەزرەتی ئیبڕاهیمەوە وەرگیراوە. دەنگە خۆشەکەی سەید عەلی ئەسغەڕی کوردستانی زیاتر ئەم دەستەواژەیەی بەنێو زمانی کوردیدا بڵاوکردەوە کە شیعرە ناسکەکەی تاهیر بەگی جافی کردووە بە گۆرانی:
(ڕۆژی جەژنە چاوەکەم موسیمی ئازادییە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە) .
کۆچاندن: لە گۆڤارێکدا ئەم وشەیان لەنێو نووسینێکی مندا دانابوو و لەسەر من حیساب بوو. زۆرم پێناخۆشبوو. چوارچێوەی قەواعیدی عەرەبی بۆ ڕێزمانی کوردی دەستنادا و داناندرێ. شکاندن و شێواندن و پساندن و ڕەڤاندن و سووتاندن و چەماندن و ڕەتاندن و قەوماندن و تاد… لەوانەیە بەسەتان وشەی تر هەبن دەچنە نێو ئەم قاڵبەوە و هیچ گرفتێکیان نییە. بەڵام کۆچاندن لەنێو زمانی کوردیدا نییە و ناچێتە نێو ئەم قاڵبەوە. بۆ ئەو مەبەستە ڕاگواستن و دەرکردن هەیە کۆچ پێکردنیش بۆ ئەو مەبەستە دەستدەدا. ڕەنگە وشەی تریش هەبن. ناکرێ بەسەفەر پێکردن بڵێی سەفەراندن و بە بووک گواستنەوە بڵێی بووکاندن و بە نانکردن بڵێی ناناندن و بە شتن بڵێی ششتاندن و تاد…
سەردانی کردن: ئەم وشەیەش بەو جۆرە نییە کە حیزبگەل بەکاریدێنن. سەردان کردنە و (ی) یەکەی پێوە نییە و بە چەقبەستووییش نامێنێتەوە و لە هەر جێیەی بەجۆرێک بەکاردێ. ئەو قاڵبەی بۆی داندراوە بەرتەسکە و ناچێتە نێو قاڵبەکەوە کە قاڵبی (کردن) ە.
کورد دەڵێ: چووم بۆ سەردانی خزمان. چووم سەرم لە کارگەی ئاوە تەماتەدا. چووم بۆلای شوان کارەکەم مێگەلەکەممم بەسەرکردەوە. ئەرێ بۆ سەرێکمان لێنادەی؟ دە سەردانێکمان بکە.
لای چەپ و لای ڕاست: کە لەجیاتی باکوور و باشووریان بەکاردێنن ئەمە هیچ پەیوەندیێکیان بە زمانی کوردی و جوگڕافیای کوردستان و خەڵکی کوردەوە نییە و کورد لە مەبەستەکەیان تێناگا. لە زمانی کوردیدا کوێ کەوتە لای دەستە ڕاستت ئەوێ لای ڕاستە و کوێ کەوتە لای دەستی چەپت ئەوێ لای چەپە. ئەم تێکەڵوپێکەڵیە لە زمانی عەرەبییەوە هاتۆتە نێو زمانی کوردیی. لە زمانی عەرەبیدا وشەی شیمال مانای لای چەپیش دەگەیێنێ و مانای باکووریش دەگەیێنێ. ئیدی عەڕەب بۆ هەردوو مەبەستەکەی بەکاردێنێ. ئەو کاتەی کە بۆ مەبەستی باکووری بەکاردێنێ پێچەوانەکەی دەبێتە یەمین (لای ڕاست) واتا باشوور.
ساواک: ڕاستەکەی ساڤاک - ە. فارسەکانی ئێران (و) بە (ڤ) دەخوێننەوە. ئەم ئایەتەی قورئانی پیرۆز ئاوا دەخوێننەوە (لەم یەلید ڤەلەم یولەد ڤەلەمیەکون لەهو کوفو ڤەن ئەهەد) . جا ئێستا زۆر لە خوێندکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زمانیان لێڕاهاتووە لە قسەکردندا (و) کوردییەکە دەکەن بە (ڤ) ی فارسی. زۆر لە نووسەرانیشیان (ڤ) ی فارسی بە (و) ی کوردی دەنووسن. کورد وتەنی خمیان لێشێواوە. (لەو بوارەدا) .
سۆپەر مارکێت: باشە بۆ فرۆشگا نەبێ؟ دوکانداری کوورتاندار؟ تا پێت بڵێن ئینگلیسی دەزانی؛ چڵکن؟
کێشمەکێش: ڕاستییەکەی کێشەکێش - ە.
فرۆش: فرۆش کوردیی نییە و فرۆشتن کوردییە. لە زمانی کوردیدا دەبێ فرۆش تەواوکەرێکی دەگەڵدابێ وەک: گوڵفرۆش، فرۆشگا، فرۆشراو، تاد… ئەم فرۆش -ەش داهێنانی کوڕە لیو سوور و کچە لێو ئەستوورەکانی نێو تەلەڤزیۆنانە.
بووڵتەنی هەواڵەکان: توخوا ئەوە ویژدانە وشەی وا ئێسک گران دێننە نێو زمانی کوردییەوە، دەڵێی دێوی نێو هەقایێتانە. بەکارهێنەر خۆشی نازانێ بووڵتەن چ جانەوەرێکە.
دەسبەسەر…: دەسبەسەرکردن خستنە نێو گرتووخانە نییە. سنووردارکردنی جووڵانەوەیە لەژێر چاودێریدا. بۆ نموونە یەکێک دەگرن و بۆ ماوەیێکی کاتی لەنێو بنکەی پۆلیسانی دادەنێن دەگەڵ ئەوان نان و چا دەخوا و دەخەوێ بەڵام بۆی نییە بەبێ پرسی ئەوان بۆ هیچ لایێک بڕوا. ئەمە دانیشتنی بەتۆبزیش دەگرێتەوە لە ماڵی خۆی یان لە شوێنێکی تر.
زیندان: لە زمانی فارسیدا زیندان گرتووخانەی ئاساییە بەڵام لە زمانی کوردیدا - لە هەقایێتاندا هاتووە باوەڕەکەش بە نێو مێشکی کورددا چەسپیوە - جۆرە گرتووخانەیێک بووە پاشا یان دێو لەژێر زەویندا درووستی کردووە. بە پێ پلەکاناندا بۆی چوونەتە خوارەوە و ڕۆناکایی نەداوە. بەڵام لە ڕاستیشدا ئەم جۆرە زیندانانەی ژێر زەوین هەبوو ون لە ڕۆژگاری کۆندا. من خۆم یەکێکیانم دیوە لە شاری شوێنەواریی جەڕش لە ئوردون شارەکە ڕۆمانییە و حەوتسەت ساڵی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا بە بوومەلەرزە وێران بووە. وەک لە تەختە نووسیی مێژووی شارەکەدا نووسراوە. شوێنەوارە سەرنج ڕاکێش و پەڕجوو ئاساییەکانی بابەتی ئەم نووسینە نین و لێرەدا جێیان نابێتەوە. زیندانەکە بەپێ پلەکاندا پێیدا دەچیە خوارەوە چەند پێ پلەکانەیێک بۆ خوارەوە دەرگایێکیان وێ خستووە، بەرینایی دەرگاکە نیو میتر یان تۆزێک زیاتر دەبێ و درێژاییش نزیکەی میترێک دەبێ و گاڵەدراوە.
بەدەر لە …: ئەم وشەیەش بەراوپشت کراوە و کورد دەڵێ لە …. بەدەر، (لەو دوو کەسە بەدەر کەسی تریان نەهات) .
سەرچاوە دەگرێ: ئەمەش سەرچەشمە میگیرەد -ی فارسیە و لە زمانی کوردیدا شتی وانییە. کورد دەڵێ: بناوانی دەچێتەوە سەر… سەرچاوەی دەچێتەوە سەر….
زێ: ئەم وشەیە وەکوو نێوێکی پەردەپۆش کورد بۆ ئەندامی زاوزێی ئاژەڵی مێیینەی دۆدەری بەکاردێنێ (مانگا و گامێش و بزن و مەڕ) . بۆ هی مرۆڤ بەکار نایێ وەکوو ئێستا بووەتە باو و ڕاگەیاندنی حیزبان و نووسەران و دکتۆران بەکاری دێنن. تەنانەت بێجگە لە ئاژەڵی دۆدەر بۆ ئاژەڵی نا دۆدەریش بەکارنایێ وەکوو ئێک سم و سەگ و پشیلە و گورگ و ورچ و تاد… مرۆڤ و ئاژەڵانی نادۆدەر هەر یەکە و نێوی پەردەپۆشی تایبەتی بەخۆیان هەیە بۆ نێوی پەردەپۆشی ئەندامی زاوزێی نێرو مێی مرۆڤ شەرمگا و ئالەت و ناوگەڵ و تاد… بەکاردێنن یان بەکارهێنانی ئەندامی زاوزێ -ێش هەر لەجێی خۆیدایەو ڕاستە. بۆ هی نێرینەی مرۆڤ لەش و سیڕەت -یش بەکاردێ. بۆ ئەندامی زاوزێی مێینەی ئاژەڵانی دۆدەر زێ بەکاردێ. بۆ ئەندامی زاوزێی مێینەی وەڵاخی ئێکسم (بەرزە وەڵاخ و ئێستر و کەر) (ماڵ) بەکاردێ بۆ ئەندامی نێرینەی وەڵاخی ئێکسم نێوە ڕاستەقینەکەی دەگوترێ بەبێ پەردە. ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان چ ماڵی بن چ کێوی بۆ ئەندامی زاوزێی نێر و مێیان نێوی ڕاستەقینەی ئەندامەکەیان دەگوترێ. جا ئەوە بڕیاری کۆتاییم نییە بۆ نێوەکان چونکە لە ناوچەیێکەوە بۆ ناوچەیێکی تر و لە مەڵبەندێکەوە بۆ مەڵبەندێکی تر نێوەکان دەگۆڕێن و لەوانەیە ئەو نێوانەی من نووسینم چەندان هاوتا وشە (مڕادف) ی تریان هەبن. من ئەمانەم بیستوون کە نووسینم. بە کوورتی زێ بۆ مرۆڤ بەکار نایێ و یەکێکە لە سەتان وشەی وێرانکراو و هەتککراو.
بانگهێشت: ڕاستەکەی بانگهێشتن -ە و تەنیا بۆ بانگکردن (دەعوەت) ی نان خواردن دەگوترێ. نەک وەکوو ئێستا کە بۆ بانگکردن بۆ کۆبوونەوەی سیاسی و دیپلۆماسی و کاروباری نێودەوڵەتی و نێو حیزبی و کۆمەڵایەتی و تاد…. بەکاریدینن. بۆ ئەو مەبەستانەی لە پێشەوە نێویان هات وشەی (لێگێڕانەوە) هەیە، وەک: بۆ بووکێیان لێگێڕامەوە، بۆ مەولوودێیان لێگێرامەوە، بۆ مەسڵەت (پێکهێنانەوە) یان لێگێڕامەوە، بۆ خێر و شەڕ و تاد…
چەند حەوتوویێک بەر لە نووسینی ئەم دێرانەم گوێم لە گفتوگۆیێکی تەلەڤزیۆنیی بەڕێز عەبدوڵڵای موهتەدی بوو بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە ئەویش وشەی لێگێڕانەوەی بەکارهێنا، کە گوێم لەم وشەیە بوو پتر زەینم خستە سەر قسەکانی پیاوێکی زۆر خوێندەوار و ڕۆشنبیر و کوردیزان و قسەڕەوان دیاربوو. #بۆکان# و دەوروبەرەکەشی بەناوبانگن لە زمان ڕەوانی و کوردییە خۆشەکەیان.
خاڵ، خاڵۆ: ئەم وشەیە جاران بۆ ئەوپەڕی ڕێزگرتن و خۆشەویستیی دەربڕین بەکاردەهات بەرانبەر یەکێکی لەخۆت بە تەمەنتر. بەڵام ئێستا بووەتە وشەی بەچاوی سووک تەماشاکردنی بەرانبەرەکەت. پیرەمێردێک کە ئەستۆبێنەی لە مل بەستووە و چاکەت و پانتۆڵی ئەوڕووپی ئوتووکراوی قەدنەشکاوی دەبەردان و قۆندرەی بریقەداری دەپێدایە، کە گەنجێکی شاڵوار لەپێی زەحمەتکێش دەدوێنێ بە خاڵە یان خاڵۆ نێوی دێنێ. لەوانەیە گەنجە دەموچاو بەتۆزەکەش دە ئەوەندەی ئەفەندی دێمەکاریی ڕێشمە لەمل خوێندەوار و ژیر و ڕۆناکبیربێ و خاوەن کەسایەتی بەڕێز و گران و سەنگین بێ. هەر ئەم خۆ هەڵکێشانەی ئەفەندیی کارتۆنی نیشانەیە بۆ نەزانی و سووکی و ناکەس بەچەیی و هەتیو چەییەکەی. قۆناغی بۆرجوازیەتی وەڵاتان شۆڕشی ڕزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانی لێوەپاشکەوت، بەڵام قۆناغی بۆرجوازیەتی لای خۆمان بەرهەمەکەی شۆڕشی کەرانە.
سوپاس، شوکر، تەشەکور: ئەم سێ وشەیە هەرسێکیان هی زمانی بێگانانن هاتوونەتە نێو زمانی کوردییەوە. لە سەردەمی بزووتنەوەی ئەیلوولدا شەوێکیان گوێمان لە ڕادیۆی ئیزگەی دەنگی کوردستان ڕاگرتبوو، بێژەری نێو ڕادیۆیەکە لەنێو قسەکانییدا گوتی (سوپاس بۆ خوا) پیرەمێردێکی زمان شڕ بە کابرای نێو ڕادیۆکەی وت دایکت (والێبکەم) خوا سوپاسی بۆچییە؟ ژوورەکە دیواخان بوو و مەجلیسێکی قەڵەباڵغ بوو. هێندێک پشتگیری قسەی پیرەمێردی زمان شڕیان کرد و هێندێکیش پێی پێکەنین و گاڵتەیان بە جنێوەکەی کرد. منیش یەکێک بووم لەوانەی پێی پێکەنیم و دە دڵی خۆمدا پیرەمێردم بە نەزان و دواکەوتوو دایە قەڵەم. بەڵام دوای ساڵەهای ساڵ بۆم دەرکەوت کە تێبینی پیرەمێردەکە لەجێی خۆیدا بوو و من تێینەگەییشتبووم. وشە هەیە تەنیا دنیاییە، وشە هەیە تەنیا دینییە، وشە هەیە دینی و دنیاییە. ئەوە لەنێو زمانی کوردیدا وایە نازانم لەنێو زمانەکانی دیدا چۆنە. سوپاس وشەیێکی دنیاییە بەرانبەر مرۆڤان بەکاردێ کە بۆ خوا -شی بەکاربێنی وەکوو ئەوە وایە خوا بێنیە ئاستی مرۆڤان. کورد وشەی شوکر تەنیا بۆ خوا بەکار دێنن و لەنێو زمانی کوردیدا بووە بە وشەیێکی دینی. تەشەکور بەرانبەر سوپاس دەوەستێ بەڵام بۆ لایەنی دینیش دەستدەدا.
پشکی شێر: ئەم وشە لێکدراوە تەنیا بۆ مەبەستی ئیجابی بەکاردێ و بۆ مەبەستی سەلبی بەکار نایێ، ناگوترێ لە زیان و ماڵوێرانی پشکی شێری بەرکەوتووە. دەگوترێ لە قازانج پشکی شیری بەرکەوتووە. چەندان جار دیومە و بیستوومە پەیامنێری تەلەڤزیۆنان و بێژەران بۆ زیان دەڵێن پشکی شێری بەرکەوتووە. ئەوەی جێگەی سەرنجە هێندێک لە خاوەن دکتۆرایان و مامۆستایانی زانستگاش لاسایی پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسان دەکەنەوە لە بەهەڵە بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشانە. ئەم لاقەدی (کینایەت) ە لەسەرە دوولکەیێک وەرگیراوە - ئەگەر بەهەڵە نەچووبم وابزانم ئەسڵەکەی فارسییە -: شێر و گورگ و ڕێوی نێچیرێک ڕاودەکەن. شێر بە گورگ دەڵێ دابەشی بکە. گورگ بەشی هەرە زۆری بۆ شێر دیاری دەکا و بەشی ناوەندیی بۆخۆی و بەشی هەرەکەمی بۆ ڕێوی. شێر چەپەڵۆکێک لە گورگ دەدا و تێکی دەشکێنێ و دەیکوژێ. ئەمجار بە ڕێوی دەڵێ تۆ دابەشی کە، مام ڕێوی دەڵێ: لای پێشەوە بۆ ژەمی چێشتت (نانی بەیانی) ، ناوەڕاستەکەی بۆ فراوین (ژەمی نیوەڕۆ) ، ڕانەکانی بۆ ژەمی شێوانت. شێر ئافەرینی لێدەکا و پێی دەڵێ ئەم دادگەرییە لەکێ فێربووی مام ڕێوی؟ مام ڕێوی دەڵێ: لە گورگ فێربووم. تێبینی: یەکەم جار ئەم سەرە دوولکەیەم لە عەونی یوسف گوێ لێبوو خوا لێی خۆشبێ. ساڵی 1966 هاتبوو بۆ سەردانی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (هەمەدانیەکان) کە لەو دێیەی ئێمە دەسبەسەر کرابوون، شەو بوو بە میوانی ئێمە، جارجارەش لە قسەکردن زمانی دەگیرا، ڕێک ئەو ڕۆژەبوو کە عەبدوسەلام عارف لە فڕۆکەدا سووتا. جا نازانم ئێستا سەرە دوولکەکەی عەونی یوسف کۆن بووە یان هەر بە نوێیی ماوەتەوە و تا چ ڕۆژگارێک بە نوێی دەمێنێتەوە؟
شایێر: نووسینی خاوەن دوکتۆرایێکی بواری فەلسەفەم دیوە لە لێکۆڵینەوەیێکی فەلسەفیدا نێوی شاعیرانی بە شایێر نووسیبوو. با بزانین تاخۆ شایێر چییە؟ شایێر ئەو گۆرانی بێژەیە کە گۆرانی بۆ شایی دەڵێ و هەڵیدە سووڕێنێ، لەو ماوە دوور و بەردرێژەدا لە چێشتەنگاوەوە تا دەمی ماڵ خەوتنان دەبوو هەرگوتبای - جاران - جا زەمانی جاران کە ڕەنگە تا ساڵی 1958 درێژەی هەبووبێ شایی وا هەبووە حەوت شەو و حەوت ڕۆژان گەڕاوە، دواتر ماوە هەرە درێژەکەی بوو بوو بە سێ شەو و سێ ڕۆژ ئەوەی من وەبیرم بێ. شایێری وام دیوە لە ئەنجامی زەماوەندەکە بە تەواوەتی دەنگی نووساوە و خەڵک لە غەڵدەغەڵدەکەی تێنەگەییوە و بە ئاماژە قسەی کردوون. جا تۆ بێنە پێش چاوی خۆت لەو ماوە دوور و بەردرێژەدا بەو ماندوێتییەو بێ پسانەوە شایێر ئەگەر هەر ژمارە بژمێرێ یەک دوو سێ تا هەزار و ملیۆن و ملیار چەند هەڵە و پەڵەی تێدا دەکا و چەند شتی بێ سەروبەر دەڵێ: لە بەندی شایێرانم سادەتر و بێ سەروبەرتر و گەلایی (شەعبی) تر نەدیون. کاتی خۆی بەرهەڵستکاران نێوی شایێری دەرباریان لە یەکێک لە شاعیران نابوو و وەکوو جنێو بەکاریان دەهێنا.
دەوەرە کاکی فەیلەسووف تۆ نالی و جزیری و مەولەوی و گۆرانت دەگەڵ شایێران لێ تێکەڵ بن و نەزانی کامیان کامەیە.
نێوی مانگان: ئایا درووستە لەنێو زمانی کوردیدا نێوی مانگان بنووسرێ؟ نەخێر. لە هەموو پارچەکانی کوردستان نێوی مانگەکانی ساڵی عیسایی و ساڵی نەتەوەی داگیرکەر جودان - بێجگە لە ساڵی کۆچی مانگی - ئەو کوردانەی لەدەرەوەی کوردستانیش دەژین نێوی مانگی ئەو وەڵاتانە بەکار دێنن کە تێیدا دەژین. ئەو نێوی مانگانەی لە پارچەیێکی کوردستان بەکاردێن لە پارچەکانی تر خەڵک تێیناگەن. بۆ نێوی مانگە کوردییەکانیش هەر پارچەی نێوی خۆی جودان تەنانەت لە یەک پارچەی کوردستانیشدا هەر مانگەی پتر لەنێوێکی هەیە. جا ئەو سەر لێشێواندنەی پێناوێ لە جیاتی بنووسی 1ی نیسان/ ئپریل، بنووسە 1/4 هەموو خوێندەوارێک تێیدەگا.
دار یان درەخت: یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبێک لە دەهۆک کۆڕێکی دەگێڕا، ئەو برادەرە پیاوێکی قسەزان و زۆر بەزاروکارە زۆر خوێندەوار و ڕۆناکبیریشە. (ڕۆشنگەر) یشە. من پەرتووکێکی ئەوم خوێندۆتەوە کوردیێکی ڕەوانیش دەنووسێ. بەڵام دەست بۆ هێندێک کون و کەلێنی زمان دەبا پێم وایە دەبێ بە پارێزەوە ئەو کارە بکا و بەبێباکی نەیکا. دیاربوو لەکاتی گفتوگۆیدا لەگەڵ خەڵکەکە کەسێک قسەی دەگەڵ دەکردن و وشەی (دار) ی بە دەمدا هات. برادەری سەرکردە گوتی (دار هەڵەیە ڕاستەکەی درەختە، بەوە دەڵێن دار ئەوەی بۆ سووتان بەکاریدێنن) . یەکەم: لە باکووری زێی بچوکەوە یاخود زێی دوکانەوە تا دەگاتە قاڕس و ئەسکەندەروونە کورد هەمووی یان زۆربەی هەرە زۆری وشەی دار بەکاردێنێ بۆ داری ڕواو و داری سوتان یاخود داری زیندوو و مردوو، بە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە. دووەم: دار ئەوەی من ئاگاداربم تەنیا ماڵی زمانی کوردییە. نەمزانیوە بەشی هیچ زمانێکی تری پێوەبێ ئەگەر شتێکی واش هەبێ من ئاگادار نیم. لە زمانی فارسیدا وشەی دار تەنیا بە داری سێدارە و بەو دارانە دەڵێن کە بۆ پشتەبانی خانوو بەکاریان دێنن. بە داری سووتانیش ناڵێن دار. (بڕوانە فەرهەنگی فارسی - عەمید لاپەڕە 653 ستوونی یەکەم) . ڕەنگە فارسیش داری سێدارە و دارەڕایان لە زمانی کوردی وەرگرتبێ، چونکە فارس لە فەرهەنگەکانیاندا ئاماژە بۆ وشەی هەموو ئەو زمانانە دەکەن کە وشەکەیان لێوەرگرتوون تەنیا ئاماژە بۆ زمانی کوردیی ناکەن، چونکە بە تۆبزی دەڵێن دەبێ زمانی کوردی زاراوەیێکی زمانی فارسی بێ. فەرهەنگە عەرەبییەکانیش لەژێر ئەو وشە کوردییانە دەنووسن فارسی کە فارس هەر نەشی بیستوون. سێیەم: وشەی درەخت هاوبەشە لەنێوان زمانی فارسی و کوریدا و بەشی فارسی پتر پێوەیە کەواتە دار کوردیترە لە درەخت. چوارەم: ئەو بەڕێزە سی ساڵ زیاترە لە سلێمانی دەژی چۆن جارێک (داری ئازادی بەخوێن ئاو نەدرێ) ی فایەق بێکەس و (داری بەردار بۆ لق و دار) ی پیرەمێردی بەرچاو نەکەوتن و گوێی لە سروودی ئەو شیعرەی گۆران نەبوو کە دەڵێ: (دارستانانی زەبەند و چڕت بەهەشتی سەر زەمینن هێلانەی خۆشی ژینن) ؟ ئەدی گوێی لەنێوی دارەبەن و داربەڕوو و دارگوێز و دارسێو و هەموو جۆرە دارەکان نەبووە؟
جاش: ڕوونکردنەوەیێک دەربارەی وشەی جاش.
لە شوینی تریش دەربارەی ئەم وشەیە دواوم. زۆر کەس لە کوردستان و جەماعەتی حیزبی کەران و کەرکراوان و کەر مەزەبان ڕەخنە لە وشەی جاش دەگرن، تەنانەت بیستوومە ڕۆژنامەنووسی ڕۆژاواییش هەبووە کە هاتۆتە کوردستان ئەو ڕەخنەیەی گرتووە کەوا خائینان وەبەچکەی ئەو گیانەوەرە دڵسۆزە خزمەتگوزارە نیشتمانپەروەرە چەوساوەیە دەچوێنن. بەڵام پێویست دەکا ڕوونی بکەینەوە کە جاش بەچکەی کەر نییە بەڵکوو ئێستری بەچکەیە، ناشێ بشگوترێ بەچکە ئێستر چونکە ئێستر نازێ و بەچکەی نابێ دەبێ بگوترێ ئێستری بەچکە یان ئێستری جاش یان هەر جاش بەتەنێ. بەچکەی کەر پێی دەگوترێ جاشک یان جاشەکەر نەک جاش. تازە لەدایک بووەکانیش پێیان دەگوترێ جاشوولە، منداڵیش بۆ خۆشەویستی پێیدەڵێن حاشوولە. جاشک یاخود جاشەکەری یەک ساڵە پێیدەڵێن یەکبڕ، دووساڵە دووبڕ، سێ ساڵە بەرپشت، واتا لە ڕووی تەمەنەوە ئامادەیە بۆ پشتکردن، بارکردن، بارخستنە سەر پشتی. دیارە بەگوێرەی زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردیش ڕەنگە زۆر نێو وەزارگراو (مصطلح) ی تریش هەبن بۆ ئەو نێو و وەزارگراوانەی کە من نووسینم.
دەمێنێتەوە سەر ئەوەی بۆچی جاشی کورد وە ئێستری جاش دەچوێنن. ئێستر دایک و باوکی لە دوو نەتەوەی جیاوازن. جووتبوونی دایک و باوکیشی بەشێوەیێکی ناسرووشتی و ناشەرعی و زینایە. مرۆڤ بە تۆبزی ماینە بەستەزمان و بێگوناح و بێدەستەڵاتەکە دێنن بۆ نێرەکەری هەوەسبازی ڕادەگرن و مرۆڤەکان نێرەکەرەکە وەکوو ئامراز بەکاردێنن بۆ دەسدرێژی کردنە سەر نامووسی ئەو مااینە بەستەزمانە. ئیدی ئاوس دەبێ و زۆڵە جاشی بیژمۆتی حەرامزادەی لێوەپاشدەکەوێ. لەکاتی کا و ئالیک پێدانیان لەقەو جووتە لەدایک و خوشک و برا و خاڵ و مام و پوور و خاڵۆزا و ئامۆزا و پورزاکانی خۆی دەدا و ئێستری شەمووس یان چەمووش بەناوبانگە لە دڕی و مەترسیداریی.
دیاسپۆرا: لەوەتەی کورد هەیە هەر لە دەربەدەری و کۆچ و ڕەو و نیشتەجێبوون و دەربەدەربوونەوە و ڕەوتێکەوتنەوە و نیشتەجێبوونەوەدایە. بۆ دەبێ وشەی وا لە زمانەکەیدا درووست نەبووبن کە بۆ ئەم حاڵەتانەی دەستبدەن؟ من بەوردی مانا و مەبەستی وشەی دیاسپۆرا نازانم تا بەدوای وشەیێکدا بگەڕێم لە زمانی کوردیدا و لەجێگەی ئەوی دابنێم، بەڵام دەزانم پەیوەندی بەوانەوە هەیە کە کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وەڵات. دەشزانم کە ئەم جۆرە وشە ناپێویستانە زمانی کوردییان پێ بێ هێز دەبێ و جێگە بە وشەی ڕەسەنی کوردیی چۆڵ دەکەن و خۆیان جێگەی دەگرنەوە. بۆچی عەڕەب زمانی خۆیان بەم جۆرە وشانە ناشێوێنن و پیس ناکەن؟
پارساڵ: بۆچی پار -ی کوردیی بەکار ناهێنی و بۆچی پارساڵی فارسی بەکاردێنی؟ پاساوت چییە؟ چونکە چەند پارسالێک لەنێو فارسان خەباتت کرد؟ وشەیێک یان وەزارگراوێک کە لە زمانی کوردیدا وەدەستنەکەوێ کێشە نییە کە لە فارسی وەریانبگرین چونکە بڕوا وایە ئەو دوو زمانە ڕۆژگارێک یەک زمان بوون و لێک جودا بوونەتەوە. بەڵام بە هیچ شێوەیێک درووست نییە دەستووری زمانی فارسی بەسەر زمانی کوردیدا بسەپێنین. وشە وەرگرتنیش لە زمانی بێگانان دەبێ زانا و پسپۆڕانی زمان وەریانبگرن نەک کۆلکە خوێندەوارێکی وەکوو من و تۆ بچین لەنێو جامی تەلەڤزیۆن خۆی پێهەڵکێشین و دەرسی کەرایەتی بە خەڵکی بڵێین و مێشکی کۆمەڵگەی پێ بۆگەن کەین.
تۆ سەیری ئەو وشە ناقۆڵاو ئێسک قوڕسانە بکە بەبێ ئەوەی زمانی کوردیی هیچ پێویستیێکی بەوان هەبێ بەزۆر دەناو زمانەکەیان ئاخنیون: ئەکتیڤ، پاسیڤ، ئۆپۆزیسیۆن، غورفەی عەمەلیات، شەفافییەت، سیاسەتمەدار، هەماهەنگی، هوشداریی، ئامادەباشی و دەیانی تر.
نۆژدار: نۆژدارەکەی بادینان زۆر حاجباتییە، دەڵێی تەجاڵە شالوشاپکی خەتخەت و دەلینگ بەرینی دەبەرکردوون و بە سواری کەرەکەی دە ئاوەدانیەکانی بادینان دەگەڕێ و نەخۆشانیان بۆ چارەسەر دەکا.
دەزانن نۆژدار چییە؟ لە ئەفسانەی ئێرانیدا هاتووە کەیکاوس - ی شای ئێران دەرمانێکی هەبووە بە نێوی نوشداروو. ئەو دەرمانە تەنانەت لەکاتی گیانەڵادا بە نەخۆش و بریندار درابا چاکدەبۆوە و یەک بەڵای لێنەدەما. ڕۆستەم کە فەرماندەی لەشکری کەیکاوس بووە زۆراب (سوهراب) ی کوڕی خۆی نەناسی و بەدەستی خۆی برینداری کرد. داوای لە شاکرد دەرمانی نووشدارووی بۆ بنێرێ بۆ بڕینی زۆرابی کوڕی. کەیکاوس بێنمەکی کرد و نووشدارووی بۆ نەنارد و زۆرابی پاڵەوان مرد - ئەمە کوورتەیێکی سەربردەکەیە - دکتۆر نافیع ئاکرەییش خوا لێی خۆشبێ هەستا دەرمانی نووشدارووەکەی کردە مرۆڤ و گیانی وەبەرهێنا و کۆلێجی پزیشکیشی پێ تەواوکرد و بوو بە دکتۆر ئێستا نۆژدار لە بادینان دوختۆرە. یاخود دوختۆری بادینان نۆژدارە. (بڕوانە داستانی ئەفسانەیی ڕۆستەم و زۆراب بە شیعر وەرگەڕاوەتە سەر زمانی کوردیی) .
مزگەوتی چوار خولەفا: مزگەوتێک لە پیرمام هەیە ئەم ناوەی سەرەوەی لەسەر سەردەرەکەی نووسراوە. لێرەدا مەلا لێیان ناگیرێ چونکە تەنیا 25 ساڵ دەرسی سەرف و نەحوی عەرەبی دەخوێنن. کە چوارت نووسی نابێ بنووسی خولەفا، دەبێ بنووسی خەلیفە. کە خولەفات نووسی نابێ چوارەکەی دەگەڵدابێ دەنا خەلیفە ئەوەندە زۆر دەبن لە مزگەوتەکەدا جێگەیان نابێتەوە دەبێ بچن بۆ سەری ڕەش.
خوێندن لە زانکۆیان بکرێ بە ئینگلیسی: ئێستا باسی ئەوە لە گۆڕێیە. بەوە حکومەتی هەرێم یاخود ئەوانەی ئەو پێشنیازەیان کردووە دەیانەوێ ئیسپاتی بکەن لەسەر نەخشەیێک دەڕۆن کە بۆ لەناوبردنی زمانی کوردیی ئامادەکراوە. بۆ ئەوەی کورد بڕوای بەخۆی نەمێنێ کە نەتەوەیێکی سەربەخۆیە چونکە زمانەکەی گەواهییە لەسەر نەتەوەبوونی.
هۆڵ و مۆڵ: داوای لێبوردنم هەیە لە سەرمایەدارە خاوەن هۆڵ و مۆڵەکان بەخوا ئەم دوو وشەیە لە زمانی کوردیدا هەردووکیان شوێنی ئاژەڵن. زمانی کوردیش من درووستم نەکردووە تا خەتای ئاژەڵ تێکردنیان بخەنە سەر ملی من. شارەزایانی زمانی کوردیش دەتوانن نێوی بەرانبەر بۆ هەردووکیان پەیداکەن. زمانی کوردی لە وشەدا ئەوەندە دۆڵەمەندە - لە هەندێک بواردا - بەهۆی جۆراوجۆریی زاراوەکانییەوە وشەیێک لە کوردی ناوەڕاستدا دەستنەکەوێ بۆی بگەڕێ بەشێوەیێکی بیاژ (حەتمی) لە یەکێک لە زاراوەکانی لوڕ و گۆران و کوردانی قەفقاس و خۆراسان و ئەفغانستان هەر دەستدەکەوێ. ئەنتەرنێت و مۆبایلیش هەیە و پەیوەندیی کردن ئاسان بووە.
با عایدی من بێ: ئەم دەستەواژەیە سادە و بازاڕییە کاریگەریی لەسەر زمانی نووسین نییە. بەڵام کاریگەریی لەسەر نەفسییەت و سووککردنی کەسایەتی کۆمەڵگە و درووستکردنی کەسایەتی تەزویر و ساختە هەیە. فارس کە دەتەوێ پارەی هەقی خۆی بدەییێ هی شت لێکرین یان هەقی سەیارە یان هەر شتێکی تر دەڵێ قابیل نەدارەد واتا شایانی ئەوە نییە بمدەییێ یاخو مەیدە، بەڵام ئەگەر تمەنێکی کەمتر بدەیێ دەیکا بە شەڕ لەگەڵت. ئەم وشەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە (قابیلی نییە) ئەوانیش وەکوو فارسان ئەگەر نەیاندەییێ دەگەڵت بەشەڕدێن. لەوێشڕا هاتۆتە خوارێ بۆ گەرمێنێ. لێرە بووە بە (با عایدی من بێ) . لێرەش هەر بەو جۆرەیە ئەگەر نەیدەیێ دەیکا بە شەڕ. ئەمە هەرچەند قسەیە بەڵام هەر لەو کاتەدا بەکردەوە ئەو کەسەی ئەم دەستەواژەیە بەکاردێنێ دەبێ بە کەسێکی دووڕوو و گفتار پێچەوانەی ڕەفتار و قوللابی و ساختەچی. بۆ نموونە ئەو ئایەت و نزایانەی لە نوێژدا دەیانخوێنییەوە ئەگەر دە مانایان بگەی و بە تەواوەتی بڕوات پێیان هەبێ سەت لە سەت کار دە کردەوەکانی ڕۆژانەت دەکەن. چونکە هەموویان تەڵقینن. با عایدی من بێ -ش تەڵقینە بەڵام تەڵقینێکی سەلبی.
بارەگای یەکەتی نووسەران: جاری وا هەیە و نووسەری وا هەیە لە حەوتوویێکدا بۆی ڕێکناکەوێ حەوت قسان بکا. دەگەڵ قەڵەم و قاقەزەکانی خۆی لە گفتوگۆدایە لە ژووری تاکەکەسیدا و لە گرتووخانەی خۆکردیدا دەژی، خوا خوایەتی مانگی جارێک هاو سەلیقە و هاوبیر و هاوپیشەیێکی مەعنەوی خۆی ببینی و چەند دەمژمێرێک پێکەوە گفتوگۆ دەربارەی ئەو بابەتانە بکەن کە حەزیان لێیە و جێگەی بایەخیانن. جارێکیان بەڕێککەوت ڕێگەم کەوتە بارەگای یەکەتی نووسەران، وەبیرم نەماوە چ کارێکم هەبوو. بینیم لایێکی کراوە بە مەیخانە و لایێکی کراوە بە یاریخانە، ناڵێم قومارخانە چونکە پێم وایە نووسەر ئەگەر پارەداریش بێ قومار لەسەر پارە و مادە ناکا. بێجگە لەوەش قومارخانە نێوێکی سووکە و من ڕێگە بەخۆم نادەم بۆ ئەو شوێنە بەکاری بێنم. بەڵام کات بەفیڕۆدان لە پارە بەفیڕۆدان بە زیانترە بەتایبەتی بۆ نووسەران و بیرکەرەوان. وێڕای ئەوە تۆ کە بە مانگ و ساڵ سەر بە سەر پەرتووک و پەڕاواندا شۆڕ دەکەیەوە لەش ساغیت وا دەخوازێ کە جاروبار سەرت قیت ڕابگری و گونجەکانی سەر ڕوخسار و چاو و برۆیانت کەمێک تەخت و لێک بڵاوبن و گوێ لە قسە و باس و گۆرانی و مۆسیقای دڵخوازی خۆت ڕابگری. تۆ کە لەسەر پەرتووک و پەڕاوان هەستای یەکسەر بچییە سەر کاغەزێنە و نەردێن و تاوڵە و نازانم چی و چی ڕێگە بەخۆت نادەی هەناسەیێکی بەئارامی و خۆشی هەڵبکێشی. وەرزش بە مێشکت بکەی و وزەی پێبدەیەوە و دووبارە ئامادەی بکەیەوە بۆ بەکارهێنان. دەبێ ئەوەش بزانی ئەو دەزگایەی ئەو شوێنەی بەو شێوەیە بۆ درووستکردووی ئەوە بە مەبەست وایکردووە و بۆ هەڵفریواندنی تۆیە. مەبەستییەتی سڕ و سەرقاڵت بکا و زەینت لەسەر پۆخڵەواتەکانی نەبێ. هەروەها بەرمنەتی خۆت بکا و هەوڵێکە بۆ ئەوەی بتکا بە دارەدەستی خۆی یان بەلای کەمی بێدەنگت کا و لە کردەوە ئاوڕووبەرەکانی وەدەنگ نەیەی. لە چەکی تۆ دەترسێ کە قەڵەمەکەتە، چونکە قەڵەم لە توانایدا هەیە چەکدار درووستبکا بەڵام ملیۆنان چەکدار قەڵەم بەدەستێکیان بۆ درووست نابێ. مەبەستیشم ئەوە نییە نووسەران خەڵک بۆ کاری تووندوتیژی و وێرانکاریی هانبدەن چونکە ئەو کارە تاڵان و بڕۆ و ماڵوێرانی گەل و هەژارتربووونی هەژارانی لێوەپاشدەکەوێ و بەرەڵڵا و ڕووتە و تاڵانکەر و پاتاڵخۆران دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و بەسەر پردی پشتی ئەواندا تاقمە بازرگانێکی تری خوێن دێتە سەرکار.[1]
ئەم بابەتە 932 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەوین کامەران )ەوە لە: 26-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 932 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.466 KB 26-06-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.315 KB 24-06-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.229 KB 06-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.196 KB 06-06-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
بڕیار
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
بڕیار
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.406 چرکە!