پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,467
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ناکۆکی و یەکەم پرۆسەی جیابوونەوە لە کۆمەڵە- بەشی یەکەم
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فوئاد قەرەداغی

فوئاد قەرەداغی
#فوئاد قەرەداغی#

بەشی یەکەم

ئەو هاوڕێیانەی لە ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی بەر لە دامەزراندنی کۆمەڵەدا بوون ، لەبەرانبەر حزبەکەیاندا هەڵوێستێک ییەکگرتوویان هەبوو . هەمووان ، سەرەتا بەرپاکردنی ڕیفۆرم و ، دوای نائومێدبوونیش لە سەرکردایەتیی حزب ، هەڵوەشاندنەوەی حزب و دامەزراندنی ڕێکخراوێکی نوێیان کردبووە نیازی خۆیان ، بۆیە لەو هەلومەرجەدا کەمتر ناکۆکییەکان دەردەکەوتن ، زیاتریەکگرتن لەسەر پرسە سەرەکییەکە لەنێوەندیاندا هەبوو .

ئەگەرچی یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی یەکبوونی ئەم ئەلقانە داشکاندن بوو بەلای چین و حزبی کۆمۆنیستی چیندا و ، بەپێی بۆچوونە ماویستییەکانی ئەو حزبە ، پرەنسیپی ململانێی دوو هێڵ لەنێوخۆی هەر ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستیدا شارەزابوون ، بەڵام لەڕووی پڕاکتیکەوە نەیانتوانی ئەو پرەنسیپە لە چۆنییەتییەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوخۆدا بەکاربهێنن و یەکگرتوویی ڕێکخراوەکە بهێڵنەوە .

لەڕاستیدا ، چ ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی بەر لە دامەزراندنی کۆمەڵە و ، چ شانە سەرەتاییەکانی دوای دامەزراندن و ، چ ئەندامان وەک تاک لە خوێندنەوەکانیاندا ئەو پرەنسیپانەیان لەڕووی تیۆرییەوە لەبەر بوو ، بەڵام کە ناکۆکییەکان پەرەیسەندو ململانێ سەریهەڵدا ، هیچ لایەنێکیان بۆیان پڕاکتیک نەکراو دووکەرتبوونی کۆمەڵەی لێکەوتەوە کە هێشتا سەردەمی ساوایەتیی بوو .
هەمووان باوەڕیان بەوە هەبوو کەیاسای ( یەکێتیی دژەکان ) یاسایەکی بنەڕەتیی دیالێکتیکە ، دەیانزانی کە لایەنەکانی ناکۆکی لەیەکگرتن و ململانێدان و ئەوە سەرچاوەی جوڵان و گۆڕانکارییە ، کۆکبوون لەسەر ئەوەی واقیعی بابەتی ، ئایدیاییەکگرتنی ڕەهاو نەبوونی ململانێ ڕەتدەکاتەوە ، پرەنسیپەکانی: ( ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتن و ، یەکگرتن – ڕەخنە – یەکگرتن و ، ناوەندێتی دیموکراتی و ، بەکارهێنانی شێوازی دیموکراتی بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان لە ڕێی گفتوگۆو ڕەخنە و ئیقناع و هۆشیارکردنەوە ) یان دەسەلماند ، بەڵام لەو کاتەدا کەپێویستبوو پڕاکتیکی بکەن ، هەموویان خستەلاوەو بە ڕاپرسی و چەمکی زۆربەو کەمایەتی کێشەکەیان بڕاندەوە ، لەورێکخستنەدا کە بە هەردوولایەن ( زۆربەو کەمایەتی ) نەدەگەیشتنە 30 بۆ 35 کەس .
بڕیاردانی ڕاپرسی بەڕای هەمووان بوو ، واتە هەردوولایەنی ناکۆک لەسەری کۆکبوون و ، بۆ ئەو کاتە زامنی چارەسەرکردنێکی هێمنانەو پاراستنی بزووتنەوەکەبوو لە پەرشوبڵاوی و ئەگەری دەرکەوتن و سەرکوتکردنی لەلایەن ڕژێمەوە ، بەڵام کۆتایی بە پڕوپاگەندەو هێرشی زۆربە نەهێنا ، لەکاتێکدا کەمینە چوونەدەرەوەو ڕێکخستنێکیدیکەیان پێکهێناو دوورونزیک هێرشی نەیارانەیان بەرانبەر کۆمەڵە نەکرد .

پتر لە ناکۆکییەک هەبوو
ئەوە ماوەی زێتر لە چل ساڵە ئەم ناکۆکییە تاووتوێدەکرێت ، خەرمانێک نووسین دەربارەی نووسراوە ، وەک ئامرازێکی سازدان لەسەردەمی ڕێکخستنداو ، دوای ئەوەش تا دەگاتە ئەو مشتومڕەی ئەمڕۆ لە ئارادایە ، باسیلێوەکراوە و هەرکەس بە خواست و ئارەزووی خۆی ئەو مێژووە دەنووسێتەوە ، پێشبڕکێی کوردستانیبوونی لەسەردەکرێ و بەرانبەرەکەش بە تۆمەتی ئێراقیبوون ( تەکفیری نەتەوەیی ) دەکرێت ، بەم هۆیەشەوە ڕاستیی ململانێکەی ئەوکاتە ناناسرێتەوە ، یان لانی کەم کەسێک تا ئێستا وەکخۆی لێینەدواوەو ناڕۆشنییەکی لەرادەبەدەر سەبارەت بەو بابەتە هەیە کە زۆرجار بۆ سەردەمی درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقی دەگێرنەوە لە ساڵی 1921 دا و ... هتد . بەم پێیە ئەم ناکۆکییە لە قەوارەکەی خۆی چەندان جار زێتر گەورەکراوە و ، هەندێ جاریش لە ململانێ ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکەدا گەیشتۆتە لوتکەو ، ئەو هەستەی لێدەڕسکێ ، کە ململانێی سەدەیەکی کۆمەڵگەی کوردستان ، یان لانی کەم پەنجا ساڵی ڕابردوو ، مەسەلەی کوردستانیبوون و ئێراقچێتی بووبێت لە بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکەیدا .

وەک ئاماژەمان پێدا ، لەگەرمەی کارکردن بۆ دامەزراندنی کۆمەڵە ئەم جیاوازییانەی بیروڕا نەدەبینرا ، یان بابەتی ئەو ڕۆژە نەبوون ، بەڵام دوای دەستبەکاربوون ، بارودۆخی کارکردن و ئاڵۆزییەکانی ، وردەوردە ناکۆکی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا ، تەنانەت ناکۆکییەکان پەلی بۆ ژیانی شەخسیی هاوڕێیان لە هەموو ئاستەکاندا دەهاویشت بەپاساوی خۆ پەروەردەکردن لەسەر بنەمایەکی نوێ و ، ئەوەی ئەمکارە نوێیەو ، دەبێت جیاوازی لەگەڵ کاری حزبییانەی پێشووتردا هەبێت . لەبەرئەوە بۆ هەریەکێک هەبوو جگە لەڕەخنەی گشتی ، ڕەخنەی زۆر شەخسی لە هاوڕێکانی شانەکەیەوە تا سەرکردایەتی بگرێت . بەم جۆرە ناکۆکییەکان تەنیایەک خاڵ و یەک پرس نەبوو ، بەڵکوو مەسەلەی ناسنامەی ڕێکخراوەکە یەکێک بو لە چەندێک .

سەرەتا ناکۆکییەک هەبوو لەسەرئەوەی مام جەلال لەم کارەدا هەبێتیان نە . هەندێ لە هاوڕێیانی سلێمانی دژی ئەوەبوون مام جەلالی تێدابێت ، ڕایەکی وەهاش هەبوو ، کە ئەگەر مام لەم ڕێکخراوەدا کاربکات ، نابێت لە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەدا بێت ، ئێمەش ، وەک دەستەی دامەزرێنەرو چەند هاوڕێیدیکەش بوونی مام جەلال- مان بە زەرورەت دەزانی ، هاوڕێیانی ( سازمانی ئینقیلابی حزبی تودەی ئێران ) یش ناڕاستەوخۆ ڕایەکی وەهایان بۆمان دەربڕی بەوەی کە کەسایەتیی مام جەلال بۆ خۆی ناوەندێکە نابێت دەستبەرداری ببین . لێرەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە هیچییەکێک لە ئەندامانی ئەڵقەی ناوەندی ، کە بەپێێ پێڕەوی ناوخۆ تا یەکەم کۆنگرەیان کۆنفرانس ، ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی کۆمەڵە بوون ، ئیعتیرازیان لەسەر مام جەلال نەبوو کە سکرتێری کۆمەڵە بێت.

لە کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا ، سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و هەڵوێست بەرانبەر سەرکردایەتی پارتی ( باڵی مەکتەبی سیاسی ) ، بەتایبەتی مەکتەبی سیاسی و چەند کەسایەتییەکی دیاری ئەو حزبە ، ناکۆکی سەریهەڵدا ؛ کۆمیتەی سەرکردایەتی دوو ڕای تێدابوو: ڕایەکیان ڕاستوچەپی بەسەر حزبەکەو سەرکردایەتییەکەشیدا دەهێناو ، ڕایەکەیدی شانازی بە حزبەکە دەکرد و سەرکردایەتییەکەی بە کەسانی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لەقەڵەم دەدا .

ناکۆکییەکیدیکەی ناوەند لەسەر هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتی بەعس بوو ، هەڵسەنگاندنێک بە دەوڵەتێکی فاشستی پێناسەدەکرد و ئەویدیکەیان بە دەوڵەتێکی پێشکەوتنخواز ، بەڵام ڕەفتارفاشی . ئەم ناکۆکییە دەوڵەتی سووریای ژێر سایەی بەعسیشی گرتەوە ، بە هەمان ئەو دوو هەڵسەنگاندنە جیاوازەوە .

ناکۆکییەکیتر سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی حزبی شیوعی ئێراقی ( قیادەی مەرکەزی ) بوو. ڕایەک وەک ڕێکخستنێکی کۆمۆنیستی دەیناساندو بە دەستەیەکی کارای بزووتنەوەی نوێی کۆمۆنیستی لە ئێراقدا دادەناو خوازیاری دۆستایەتییان بوو ، ڕایەکی بەرانبەریش هەبوو کە بە ڕێکخستنێکی وردەبۆرژوازی دەزانی ، تەنانەت لەنێو ئەم ڕایەی دواییاندا جۆرێک هەڵسەنگاندنی ڕەها هەبوو جەختی لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەم ڕێکخراوە هەرگیز نابێتە ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی . لایەنییەکەم ئەم ڕایەی بە هەڵسەنگاندنێکی نالۆژیکیی دەزانی و لەبەرانبەریدا ئەو پرسیارەی دەکرد: بۆ دەشێت ئێمەی پەروەردەکراوی ناو حزبێکی بۆرژوازی و نەتەوەیی ببینە کۆمۆنیست ، بەڵام ئەوانی لەبنەڕەتدا کۆمۆنیست نەتوانن پەرە بە ڕێکخراوەکەیان بدەن و بەشداریی بنیاتنانەوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئێراقدا بکەن ؟ ئەم پرسیارو بیروبۆچوونەی بەشێک لە هاوڕێیان ، کە دواتر لە کۆمەڵە دەرچوون بە ناکۆکییەکیترەوە گرێدرا ، ئەویش پرسی کوردستانیبوون و ئێراقچێتی بوو ، ئەو پرسەی کە بۆ زێتر لە چل ساڵ دەچێت ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵەو پاشان یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش دەیڵێنەوەو ، لەوە زێتریان لەسەر کۆی ناکۆکییەکان پێنەگوتراوە . نەک هەر ئەوە ، بەڵکوو ڕێکخستنەکان ئاگاداری خاڵی جەوهەریی ململانێکەش نەبوون کە دواتر ڕوونیدەکەمەوە .

جەوهەری ململانێ لەسەر ناسنامەی کۆمەڵە
لەنێو ئەدەبی عەرەبیدا ( کراسەکەی عوسمان ) بۆ بڕوبیانووهێنانەوەو تێپەڕاندنی هەندێک کەیس بەکاردەهێنرێت ، پرسی ململانێش لەسەر ناسنامەی کۆمەڵە ( کوردستانی ) بێت ، یان ( ئێراقی ) ، کە داڕشتنەکەی بەم واتاو شێوەیە شێواندنێکی تێدایە ، کرایە کراسەکەی عوسمان و ، ئێستاش کە کۆمەڵە ، وەک فیکر و ڕێباز و سیاسەت و ڕێکخستن نەماوە ، کەچی هەندێک لە هاوڕێ دێرینەکان دەستبەرداری نمایشکردنی بەو شێوەیەنابن و هەمان کراس ڕادەوەشێننەوە .

ئێمەی کۆمەڵەی ئەو سەردەمە خۆمان بە کۆمۆنیست دەزانی و ، دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە بۆ خەباتێکی کۆمۆنیستی بوو . لە ململانێی نێو بزووتنەوەی کۆمۆنیستیی جیهانیشدا ، لایەنگیری هێڵی حزبی کۆمۆنیستی چین و ، دژ بە هێڵی ڕیڤیژنیزم و سۆسیاڵ – ئیمپریالیزمی سۆڤیەتی بووین . ئامانج لە ڕێکخستنەکەش لە دوو تەوەرەدا چڕدەبووەوە:

- یەکەم ، پیادەکردنی مەرجەکانی حزبێکی کۆمۆنیستی بوو ، کە بتوانێت سەرکردایەتییەکی کۆمۆنیستی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوایەتیی کورد بهێنێتەکایەوەو ، بەسازدانی بەرەیەکییەکگرتووی نیشتمانی و لەشکرێکی میللی ، جەنگی گەل و ڕێگای ئابڵووقەدانی شار لە لادێوەبگرێتەبەرو ، قۆناغی شۆڕشی دیموکراتی نوی ببڕێت و کۆمەڵگە بەرەو سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم ببات .

- دووەم کارکردن وەک دەستەیەک ( فصیل ) ی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نوێ لە ئێراقدا شان بەشانی هەموو ئەو ڕێکخراوانەی هەبوونیان پێشبینی دامەزراندنیان دەکرا لە ئێراقی ئەو سەردەمەدا .

ئەو کاتە مەسەلەی حزبە کۆمۆنیستەکەی دوارۆژ ، کە لەسەر ئاستی ئێراقدا دەبێتیان لەسەرئاستی کوردستاندا ، دەستنیشان نەکرا ، چونکە لۆژیک ئەوەی دەخستە ئەستۆی کات و ڕادەو شوێنی گەشەکردنی بزووتنەوەکە لە داهاتوودا ، بەرنامەی کۆمەڵەش هیچ خاڵێکیان ئاماژەیەکی بۆ ئەو ناسنامەیە تێدانەبوو . کەواتە ململانێکە لەسەر ئەوەنەبوو کۆمەڵە کوردستانی بێتیان ئێراقی و ، هیچ کەسێک نەیدەویست ناوی کۆمەڵە ( کوردستان ) ی لێبکرێتەوەو لەشوێنیدا ئێراق دابنرێت ، بەڵام دوای پەرەسەندنی ناکۆکی ، لەسەر ناسنامەی حزب بۆ ئاییندە ، کە زێتر ناکۆکییەکیتیۆری بوو سەبارەت بە ڕێکخستنی کۆمۆنیستی لە سنوورییەک وڵاتی فرە نەتەوەی خاوەنیەک دەوڵەتدا ، ئەم پرسە هاتەپێشەوەو دوو ڕای جیاواز سەریهەڵدا: ڕایەک لەسەر بنەمای پرەنسیپە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی پێی لەسەر ئێراقیبوونی حزب ( لەجەوهەردا ڕێکخستنێکی ئینتەرناسیۆنالیستی ) داگرت و ڕایەکی بەرانبەریش کە ئەوەی ڕەتدەکردەوەو سووربوو لەسەر کوردستانیبوونی حزب ( لە جەوهەردا ناسیۆنالیستی ) ، دیارە هەر لایەنەش وەک کولتووری ئەوسای گفتوگۆکردن و پۆلیمیک لەسەر خاڵەکانی ناکۆکی ، پەنای بۆ تێکستەکانی ( مارکس ، ئەنگڵز ، لێنین ، ستالین و ماوتسیتۆنگ ) سەبارەت بە ڕێکخستنی کۆمۆنیستی دەبرد ، کە سەرجەمی تێزە تیۆرییەکان بەلای باڵی ئێراقی ، واتە باڵی ئینتەرناسیۆنالیستیدا دەشکایەوە .

بۆچی ململانێکە لەم ناکۆکییەدا بەرجەستەبوو
بوونی ئەو ناکۆکییانە لەو سەرەتایەدا ، بەربەستێکی گەورەی بۆ پێشخستنی ڕێکخراوەکە درووستکرد ، لەڕاستیدا ئێمەش ، هەموومان ، لە ئاستی ئەو گیانی بەرپرسیارییەتییەدا - بەپلەو ڕادەی جیاواز – نەبوین . لانی کەم نەمانکرد ، پرەنسیپی ( یەکگرتن و ململانێ ) ناوبژیوانمانبێت . جگە لەم ناکۆکییە ، خاڵەکانیدیکەی ناکۆکی ، کە پێشتر باسمکردن ، هیچیان بۆ کەرتبوونی ڕێکخراوەکە نەدەشیان ، واتە نەدەکرا لەسەر ئەو ناکۆکییانە لایەنێک ئەویدیکە بکاتە دەرەوەیان ناچاری بە چوونە دەرەوە بکات ؛ بەڵام ناکۆکی لەسەر ناسنامەی ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی هەمیشە لەبارە بۆ ئەم مەبەستە ، هەر لەبەر ئەوەبوو لایەنی کوردستانیی لە ململانێکەدا پێیان لەسەر ئەم خاڵە گرنگە داگرت و دوای ئەوەی ماوەیەک گفتوگۆی لەسەرکرا ، وەک مەرجی پێکەوەبوون و پێکەوەکارکردنی لێهات . ئەوەی کە ئەم لایەنەی بەهێزتردەکرد ، بوونی چەند هۆکارێکی بابەتی و خودی بوو کە لایەنی بەرانبەر ( ئێراقی ) نە بۆی ڕەخسابوو و ، نە لەو ئاستەشدابوو وزەی بەردەوامبوونی بە سەرکەوتوویی بۆ دابینبکات:

- لەڕووی بابەتییەوە دوو پێشینەی بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستاندا ، زەمینەی ڕووکارە کوردستانییەکەی خۆشکردبوو: یەکێکیان بنەما ناسیۆنالیستییەکەی ئەندامانی کۆمەڵە بوو کە هێشتا زۆربە ئەندامی پارتێکی بۆرژوازی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بوون ، یان ماوەیەکی ئێجگار کەمبوو لەڕیزەکانی هاتبوونەدەرەوە ، ئەویدیشیان ئاسەواری ئەو ململانێیەی دوای شۆڕشی چواردەی تەموز بوو لەنێوان حزبی شیوعی و پارتیدا لەسەر پرسی ( پارتی پێشڕەو ) کە شەخسی مام جەلال کاتی خۆی لە ڕێی زنجیرەیەک وتارەوە بە ناوی خوازراوی ( پیرۆت ) ەوە بڵاوی کردەوەو بەرگری لە پێداویستیی پارتی پێشڕەو کرد بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوایەتی کورد لە باشووری کوردستاندا .

- هۆکاری خودیش ئەوەبوو کە هەر شەخسی مام جەلال ڕابەری ئەم ڕووکارە کوردستانییەی ئەمجارەش بوو . مام جەلال لەڕووی تیۆری و سیاسییەوە بەتواناترین کەسێکی نێو کۆمەڵەبوو ، ئەو خاوەنی ئەزموونی ئیدارەی ململانێی حزبی بوو ، بەتایبەتی هەر لەبیرەوەری ئێمەدا کەسێکی کاراو ڕابەر بوو لە دوو ململانێی گەورەی حزبیدا ، یەکێکیان دوای شۆڕشی چواردەی تەموزو هاتنەوەی بارزانی مستەفا بۆ ئێراق ، لە دژی هەمزە عەبدوڵڵای سکرتێری پارتی دیموکراتییەکگرتووی کوردستان ، کە بە دەرکردنی کۆتاییهات ، دووەمیشیان دژی مەلا مستەفای بارزانی لە ساڵی 1964 دا ، کە ئەو کاتە شەش ساڵی خایاندوو ، دواتریش سەریهەڵدایەوە و هەتا ئەمڕۆش بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە . بۆیە خاڵی ناوەندی ململانێکە لەم ناکۆکییەدا ( کوردستانیبوونیان ئێراقیبوون ) چەقیبەست و ئاڕاستەی ئیدارەکردنی ململانێکە ڕووی لەم خاڵەکرد .

لەڕاستیدا ویستمان کەس لەم ململانێیەدا نەچێتە دەرەوەو هەر بە یەکەوە بمێنینەوەو لەڕیزەکانی کۆمەڵەدا درێژە بە خەباتی خۆمان بدەین ، بۆ ئەم مەبەستە ، لەسەردانێکی مام جەلال دا بۆ بەغدا جگە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی کۆمەڵە ، بەجیاشیەکتریمان بینی و ئەو پێشنیازەم بۆکرد ، بەڵام ئەو سووربوو لەسەر ڕایەکەی خۆی و لەسەر ڕاپرسی بۆیەکلاییکردنەوەی ئەو کێشەیە و ، بە ڕاشکاوی ئەوەی پێگوتم کە: ئێمە لە نەقڵیات ( تێرمیناڵ ) ێکدا ڕاوەستاوین ، ئەوەی دەچێت بۆ دهۆک بە سەیارەی دهۆک دەڕوات و ئەوەی دەچێت بۆ سلێمانی ، سواری سەیارەی سلێمانی دەبێت ، ئیتر ئێمەی ئێراقچی ملمان بە ڕاپرسییەکە داو ، بە کردەوە کارەکانمان هەڵپەسارد و چاوەڕێی ئەنجامەکەیمان کرد .

لە کاتی ڕاپرسییەکەدا ، هەوڵێکیترماندایەوە بۆ مانەوە بە یەکەوە ، بۆ ئەوەش چەند پەڕەم لە نووسینەکانی ڕابەرانی کۆمۆنیست دەربارەی ڕێکخستنی کۆمۆنیستی کۆکردەوەو لەگەڵ نامەیەکدا ناردم بۆ مام جەلال ، کە ئەو کاتە لە چۆمان بوو . لەنامەکەدا ئەوەم بەبیرهێنایەوە کە چۆنخۆی لە پەڕتووکەکەیدا لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوایەتیی کورد ( کوردایەتی ) ، گلەیی لە هەمزە عەبدوڵڵا دەکات سەبارەت بە هەڵوێستی توندی لە ( ساڵح حەیدەری ) و بەوە کەسێکی تێکۆشەری دەرپەڕاندووەو لە بزووتنەوەکەیدوورخستۆتەوە ، بۆیە دەبێت هەمان هەڵوێست دووبارە نەبێتەوەو لەگەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵە ، کە ڕووکاری ئێراقییان بەلاوە پەسەندە ، توند نەبێت و بە هێمنی و شێوازی ئیقناع ململانێیان بکرێت ، بەڵام دوای ماوەیەک وەڵامی نامەکەی دامەوەو ناردبووی بۆ فەرەیدون عەبدولقادر لە کەرکووک ( ئەو کاتە فەرەیدون لێپرسراوی کۆمەڵەبوو لەوێ ) . بۆ وەرگرتنی نامەکە سەردانی کەرکووکم کرد ، لە ماڵی فەرەیدون دابەزیم ، ڕێکەوت ئەو ڕۆژە شەهید جەعفەر عەبدولواحیدیش لە هەولێرەوە هاتبوو و لەوێ بوو ، بەڵام لە ماڵی کاک خالید دلێری برای دابەزیبوو . نامەکەم وەرگرت ، وەڵامێکی زۆر توندی دابوومەوە ، دیارە ئەویش بەهەمان شێواز ، بۆ بەرپەرچدانەوەم ، چەندین پەڕەگراف وتەی ڕابەرانی کۆمۆنیزمی لە چەندین پەڕەدا بۆ نووسیبووم ، تیادا بە وردەبۆرژوازی وەسفکردبووم هەروەها نووسراوەکەمی بە دۆگم پێناسەکردبوو ، تۆمەتی ئەوەی دابووە پاڵم کە حەرفی مارکسییەتم خستۆتە جێگەی جەوهەری مارکسییەت . بەم نامەیە و دەنگوباسی ئەوەش کەزۆربە دەنگی بۆ کوردستانیبوون داوە ، بە کردووە جیابوونەوە بووە چارەنووسمان ، بۆیە نامەکەم پێچایەوەو خستمە شوێنێکی شاراوەی جانتاکەمەوە ، بەڵام کە ڕۆژی دوایی هاتمەوە سلێمانی نامەکەی تێدا نەمابوو ، دوای سەرەخولەیەکی زۆریش هەر نەمدۆزییەوە .

یەکلاییبوونەوەی ناکۆکییەکەو کەرتبوونی کۆمەڵە

ئەو کاتەی ڕاپرسییەکە کرا ئامارێکی وردمان لەسەر ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵە نەبوو . جگە لە ئەندامان ، بەشداربووانی ئەڵقەی ڕۆشنبیری و دۆستانیش هەبوون ، بەهۆی بارودۆخی کاری نهێنییەوە تێکەڵییەک لەو سێ جۆرە ئینتیمایەدا بۆ کۆمەڵە هەبوو ، لێپرسراوی هەر هێڵێکی ڕێکخستن خۆی ئەوەی دەزانی و هێڵەکانی تریش هەر بەو جۆرە ، بەڵام ئەوەی ئێمە لە کۆمیتەی سەرکردایەتیدا مەزەندەمانکردبوو ، ژمارەی ئەندامەکان لە 30 بۆ 35 دەبوون ، ئێمە وەک لایەنی ئێراقی ژمارەی هاوڕێیانی خۆمانمان بە ئەندام و دۆستەوە دەزانی کە لە 14 کەس تێپەڕیان نەدەکرد ، بۆیە بێسێودوو ئەنجامەکەیمان قبووڵکرد و پەیوەندیی ڕێکخراوەییمان لەگەڵیاندا پچڕاند ، لەنێو خۆماندا پەیوەندییەکی فەردیمان هێشتەوە ، بەنیازی ئەوەی ماوەیەک بۆ بیرکردنەوە تەرخانبکەین و دواتر پێکەوە بڕیارێک سەبارەت بە چارەنووسمان بدەین. چەند مانگێک بەم شێوەیە ماینەوە ، هاوڕێ فازیلی مەلا مەحموود پێشنیازی چوونە ناو قیادەی مەرکەزی بۆ کردین ، تێکڕای هاوڕێیان دوای تاووتوێکردنی پێشنیازەکە ، ڕەتیانکردەوە ، ئیتر ئەو ئاگاداریکردین کە ڕێگەی خۆی هەڵبژاردووەو دەچێت لەگەڵ قیادەی مەرکەزیدا کاردەکات .

هاوڕێکانمان پەیوەندییەکانی خۆیان چڕکردەوە ، یەکتربینین و کۆبوونەوەکان ڕێکوپێکییەکیان بە خۆیانەوە دی ، چەند مانگێک گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی ڕێکخراوێکی ماویستی نوێ کراو لە ڕۆژانی 1 و 2 ی ئایاری ساڵی 1972 دا کۆبوونەوەیەکمان لە ماڵی ھاوڕێمان ھوشیار شێخ محەمەد بەرزنجی لە گەڕەکی سابوونکەرانی سلێمانی سازکرد و ناوی کۆنفرانسمان لێنا ، کۆنفرانس بڕیاری پێکهێنانی ڕێکخراوێکی داو ، بەرنامەو پێڕەوێکی ناوخۆی پەسەندکرد و دەستەیەکی سێ کەسیی بۆ سەرپەرشتی کاری ڕێکخراوەکە هەڵبژارد ، (فوئاد قەرەداغی و ئەشرەف تاڵەبانی و سلێمان عومەر ) ئەندامی ئەو دەستەیەبوون و ، لەنێویشیاندا فوئاد قەرەداغی ئەرکی سکرتێریی ڕێکخراوەکەی پێسپێردرا .

لێرەدا پێویستە دان بەو ڕاستییەشدا بنێین کە هەڵوێستی ئێمەش کاریگەرێتی لەسەر توندبوونەوەی ناکۆکییەکە هەبوو . هەلوێستی ئێمە کە دەتوانم بە چەپڕەویی منداڵانەوەسفی بکەم گەیشتە ئاستی ڕەتکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی وەک واقیعێکی بابەتی ، کە لە ناونان و ناسنامەی ڕێکخراوەکەماندا ( ڕێکخراوی مارکسی لێنینی شیوعییەکانی ئێراق ) ڕەنگیدایەوە و ، ڕەنگە ئێستا خاڵیکیتر بۆ پارسەنگی ڕووکارە کوردستانییەکە زیادبکات . دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکخراوەش ، چەند هەڵسووڕاوی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوە بە باڵی وحدە القاعدە ی قیادەی مەرکەزیەوە پەیوەستبوون .[1]
ئەم بابەتە 465 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net 03-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 465 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 517,467
وێنە 106,116
پەرتووک PDF 19,166
فایلی پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!