הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,441
תמונות 106,013
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,492
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ڕەخنەی ژینگەیی بە پێی ئاڕاستەی ئیکۆ شوانکاری (ژینگەیی شوانکاری)، بە نموونەی چەند شیعرێکی جەمیل ڕەنجبەر
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەخنەی ژینگەیی بە پێی ئاڕاستەی ئیکۆ شوانکاری (ژینگەیی شوانکاری)، بە نموونەی...

ڕەخنەی ژینگەیی بە پێی ئاڕاستەی ئیکۆ شوانکاری (ژینگەیی شوانکاری)، بە نموونەی...
ڕەخنەی ژینگەیی بە پێی ئاڕاستەی ئیکۆ شوانکاری (ژینگەیی شوانکاری) ، بە نموونەی چەند شیعرێکی جەمیل ڕەنجبەر..
ئینداد عیسا
#22-05-2023#
ژینگە پێدراوێکی یەزدانی مەزنە بۆ سەرجەم بوونەوەران لەم شوێنە مرۆڤایەتی ژیان بکات و لەسەری بسازێن، لە هەمان کاتدا گەوهەرێکی تری بە مرۆڤ بەخشیووە، بۆ ئەوەی بەکاری بێنێت، ئەویش پێ دەوترێت ئەقڵ، ئێمەی نەوەی ئادەمیزاد لە ڕێگەی بەکار هێنانی ئەقڵەوە، زۆر شت دەگرینە ئەستۆی خۆمان بە نموونە ژینگە پارێزی، جا چۆن مرۆڤایەتیی لە زۆرێکی لە شتەکان جیاوازن لە گرتنە ئەستۆی شتەکان. ڕەخنەی ژینگەیی خۆی لە چەند ئاڕاستەیەک دەبینێتەوە، یەکێک لەو ئاڕاستانە ئیکۆ شوانکارییە، کە باسی ژیانی لادێکان دەکات، له ڕووی گوزەران و پیشەی شوانکارییەکان چۆن بووە، بۆیە لێرەدا بە پێویستمان زانی ئەو ئاڕاستەیە، له چەند نموونەی شیعری جەمیل ڕەنجبەر جێبەجێ بکەین، ئاخۆ چۆن ڕەنگی داوەتە له شیعرەکانی.
ئەگەر سەرەتا بێین، وەک زاراوە بزانین، ئیکۆڵۆژی بە چ شێوازێک لای زمانەکانی تر ناسێندراوە، هەر وەک سۆران لە بارەیەوە دەڵێت: “ڕەخنەی ژینگەیی (ئیکۆلۆژی) له ڕووی زاراوە، ڕەخنەی ئیکۆلۆژی زاراوەیەکی ئینگلیزیە، وشەی (ئیکۆکریتیزم) (Ecocriticism) بۆ بەکارهاتووە، لەلایەن (ارنست هایگل) زیندەوەرناسێکی ئەڵمانی بوو. لە ساڵی (1866) ”. (سۆران مامند عەبد️ اللّٰه ، 2022: 60) . سەرەتایی هەموو زاراوەیەک بۆ ئینگلیز و یۆنان دەگڕێتەوە، چونکە وەک لایەنی مەعریفی لە ئاستێکی بەرز دان. “ڕەخنەی ژینگەیی مامەڵە لەگەڵ پەیوەندی زیندووی نێوان ئەدەب و ژینگەی سرووشتدا دەکات، و بەم شێوەیە تێگەیشتنێکی قوڵتر لە کارلێکی نێوان هەردوو زمان و ژینگە لە ئەدەبدا دابین دەکات. ڕەخنەی ژینگەی وەک بوارێکی مەعریفی دەوڵەمەند، چونکە یارمەتیمان دەدات له ڕووی تیگەیشتن و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدەب و هەر شتێکی تری ناو دەق. ئەدەبی کوردیش هەڵکەوتووە بۆ ئەوەی ئەدەبی ژینگەی لەسەر جێبەجێ بکرێت. ڕەخنەی ژینگەی وا لە مرۆڤ دەکات بە دووربینییەکی سەوزە وە بڕوانێتە ژینگە، ڕەخنەی ژینگە بەدوای ژینگەیە بۆ نموونە: هەر کام لە گەشەی خێزان و دانیشتوان و پیسبوونە ژینگەیەش، کە بەهۆیەوە سەرهەڵدەدات”. (ملکۆ ئەحمەد، 2022: 3) . کەواتە، ژینگە ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت، مرۆڤ تێدا هەست بە خۆی دەکات، بەرپرسیار دەبێت لەو شتانەی کە لەناو سرووشت و ژینگەدا هەیە. پێشتر ئیکۆ شوانکاری بەو شێوەیە له سرووشت دەڕوانێت پێی وایە، ئەوە مرۆڤ دەبەستێتەوە بە خۆی ژینگە و سرووشتەکەیە، بێگومان سرووشتیش ڕەنگدانەوەی مرۆڤە لە بەر ئەوەی تێدا ژیان دەکات و خۆی بەرجەستە دەکات، بۆیەش شاعیران ئیلهام و خەیاڵ بۆ ناو شیعره کانیان لە سرووشت وەردەگرن، چونکە وەک ئاوێنە وایە مرۆڤ خۆی تێدا دەبینێتەوە. شوانکارەیی وەکوو خاڵێکی دژی تێکدان و کاوڵ کردنی سرووشت دەبینرێت، بە تایبەتی هەوڵەکانی مرۆڤ بۆ دەستخستنی وزە. شوانکارەیی پشت بە هەبوونی هاوسەنگی لە سرووشت دەبەستێت، پشت بە نموونەی بوونی سرووشت دەبەستێت، کە ئەم نموونەی بوونەی سرووشت له سەردەمی هاوچەرخدا شکستی هێناوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەیی ژینگەیی بووەتەوە.
ڕەخنەی ئیکۆ شوانکاری/ ژینگەی شوانکاری
“شیعری شوانکاری چەشنێکی ئەدەبییە، کە باس لە ژیان و گوزەرانی لادێ و دێهاتەکان دەکات. لە سەرەتادا ئەم چەشنە وا ناسندرا بوو، کە تایبەت باسی شوانکاری بکات، بەڵام دواتر گۆڕانی بەسەر داهات، زاراوەکە لە ڕووی مێژووییەوە هەمە چەشن کرا. بەسەر ژیانی ئەو کاتی لادێکان دابەشکرا، جا هەر پیشەیەک بێت.” ( سۆران مامند عەبد️ اللّٰه، 2022: 96) . هەر وەک ئاماژەی بۆ کرایە، پێشتر خەڵک له گوندەکان بژێوی ژیانیان لەسەر کارکردن بووە، بە تایبەت ئەو جۆرە پیشانە کە زیاتر باو بووە. کاری هەرەوەزی و جووتیاری و شوانکاری، … بەڵام بە حوکمی پێشکەوتنی سەردەم، کزی و لاوازی پێوە دیارە، وەک پێشتر نەماوە. ئەم ڕەخنەیە کار لەسەر ئەوە دەکات، کە سرووشت لەو دەقە تەنیا وەکوو وەسیلەیەک ئامادە نییە، بەڵکوو نیشاندەری ئەوەیە، کە مێژووی مرۆڤ لەگەڵ مێژووی ژینگەیە و لە ناوی بووە، بەتەنیا گرنگی دان نییە، بە کێشەکانی مرۆڤ ڕەوا نییە، واتە پێویستە گرنگی بە کێشە سرووشتییەکانیش بدرێ، لە ئیکۆڵۆژی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە بەرانبەر بە ژینگە لەنێو جەرگەی ڕەوای دەقدا، ئەوە دەقانەی شاراوەو نادیارن دەبێت هەستی ئیکۆڵۆژی تێدابێت. (قەرەداغی، 2020: 35) . بێگومان مرۆڤ دەرخەری زۆر شتە لە ناو سرووشت کاتێک سرووشت لە خزمەت مرۆڤ دەبێت، گەر پارێزگاری لێ بکات و هەوڵی لە ناو بردنی نەدات، تەنیا کاروباری خۆی تێدا جێبەجێ بکات. وەک پیشەکانی کە پێشوو دەی کرد، ئەمەش دەبێتە هۆی سرووشت جوانی خۆی لە دەست نەدات. پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگە: “پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان مرۆڤ و ژینگەدا هەیە، ئەم پەیوەندییەش بۆ سەرەتایی هاتنە سەر زەوی مرۆڤ دەگەڕێتەوە.
کە هەڵسوکەوتی لەگەڵ پێکهێنەرەکانی ژینگەیی دەوروبەری خۆیکردووە، توانیویەتی کەڵک لە دەرامەتە ساده و ساکارەکانی ژینگەی سرووشتیی خۆیببێنێت”. (مهدی أحمد محمود، 2022: ل29) . پێشوو ژیانی لادێ زۆر ساکار بووە، وەک ئێستا کە سەردەم پێشکەوتووە، تەکنەلۆژیا بالی کێشاوە بەسەر دنیا مرۆڤی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەمەش وای کردووە، مرۆڤ وەکوو پێشی ڕوو له شاخ و سرووشت نەکات، ئەگەرچی بۆ لایەنی بژێوی و ڕۆژانەیان ڕووی تێدەکەن.
چەند نموونەیەکی شیعری بە پێی ئاڕاستەی ئیکۆ شوانکاری لە شیعرەکانی جەمیل ڕەنجبەردا
ئەی خەڵکینە…
دۆڵ و چیا و دەشت و زەوی
هی کەسێکە بۆی ناخەوی
هی کەسێکە خۆی دەیچێنێ
لەپێناویا ماندوو دەبێ، بەرهەم دێنێ
من جووتیارم… لەسەر کێوی بڕوای بەتین
خۆم داوێمە باوەشی ژین
بەزبارەی، بیری جوتیاری جحێڵم
زەوی و خاکی باپیرانم ورد دەکێڵم.
منی جوتیار
کرێکاری برای گەورەم… ئاگای لێمە
ئامێرم بۆ درووست دەکا
بۆ کێڵان و دروێنەوەی سوودی ئێمە
جەرگی سرووشت بست بست دەکا
_ لەم شیعرەدا بە ئاشکرا شاعیر سرووشت و ژینگەی بەرجەستە کردووە، له خۆیدا باسی پیشەی جووتیاری دەکات، لە بەر ئەوەی پیشەی لادێکان ژیانێکی سادە و ساکار بووە، خۆیان مەشغووڵ دەکرد، بە ڕەنجبەری و کۆڵ نەدان و ماندوو بوون بۆ بژێوی ژیان. وشەکانی کە لە شیعرەکە دا ئاماژەی بۆ کردووە، دۆڵ، چیا، دەشت، زەوی، ئەمە ڕەنگدانەوەی سرووشتە. دەڵێت من جووتیارم باسی خۆی دەکات کە چۆن هەوڵ و تێکۆشان دەدات، له پێناو ژیان. لە دێڕێکی تر باسی زبارە دەکات، واتە هەرەوەزی لە کاتی گەنجی خۆی. بۆ کێلانی زەوی باب و باپیرانی.
لە نموونەیەکی تری شیعری باسی شوانکاری دەکات:
کاکەی شوانی چاپووک و دلێر
دڵسۆزی بلیمەت بۆم لێدە بلوێر
بیلاوینەوە جیهان بێنە جۆش
بە «لاوک» و «حەیران» لابەرە خامۆش
بەرانبەری دێ سۆزت ببەخشە
بۆ ڕاو شوێن دابنێ نەخشە
بۆ ڕووبارێ لەوەڕگەی جاران
دانیشە لە ژیر سێبەری داران
هەڵکێشە «ئاهی دەردی دڵداری»
ڕووکەرە کێو و لوتکەی هەزاری
ئەم خاکە جوانەی سرووشتی ژیان
دەنگی ئاگرین هەڵدە بۆ گیان!
دەم دەم ئەگۆڕی شوێنی ئاژەڵت
هەست و هیوای نوێ دەچێتە دڵت
_شاعیر بە شێوەیەکی وەسف باسی شوان دەکات، کە چەند بوێر و ئازایە، بە شمشاڵی دەستی، بۆی لێ بدات نەغمەی ئاواز و دەربڕینی دەنگە زوڵاڵەکەی، ئەو قسانەی لە ناو سرووشت دەکرێت، چونکە شوانکارەکان لەگەڵ مەڕووماڵاتیان شمشاڵ بەکار دێنن. بە بەسەر بردنی کات و ڕۆژەکەیان دەی ژەنن. سرووشت و ژینگەی بێ بەش نەکردووە، کە دەڵێت بۆ ڕاو شوێن دابنێ نەخشە بۆ ڕووبارێ لەوەڕگەی جاران دانیشە لە ژیر سێبەری داران، ئەم دێرە دەرخەی ئەو ڕاستییە، کە لە ئیکۆ شوانکاری باسی لێوە کراوە. لە ڕێگای گێڕانەوەی بەسەرهات و ئەو ڕووداوانەی کە ڕووبەڕوویان دەبوویەوە، لە ژیانی ڕۆژانەیاندا. ئەمەش هەوڵێکە بۆ دیاریکردنی لایەنی بەرجەستە کردنی سرووشت.
لە کۆتاییدا بۆمان دەرکەوت، شاعیران بە گرینگی لە سرووشت و ژینگەیان دواینە. چونکە سەرچاوەی ئیلهام داڕشتنی خەیاڵەکانیان بووە. ئەگەر باسی جەمیل ڕەنجبەریش بکەین، لەو دوو نموونەی شیعرەدا یەکێک لە ئاڕاستە ژینگەیەکانی بەرجەستە کردووە، کە ئیکۆ شوانکارییە، باسی ژیانی لادێ و بژێوی و بەسەرهات و ڕووداوەکان دەکات. خۆیان بە پیشە هەمە جۆرەکان خەریک کردووە، وەک جوتیاری و کاری زەوی کێڵان، شوانکاری ، …هتد. گەیشتن بەوەی کە ڕەخنەی ژینگەیی چەندە گرینگ و بایەخ دارە، لە ژیانی مرۆڤدا بۆیە، بە چاوێکی بەرز لێی دەڕوانن، هەموو ئاڕاستەکانی نێو ڕەخنەی ژینگەیی بۆ کات و سەردەمێک دەگەڕێنەوە، باسی ئەو هەلومەرجە دەکەن، کە ڕووی داوە.
سەرچاوە:
سۆران مامند عەبداللّٰه، (2023) ، ڕەخنەی ئیکۆلۆژی له شیعری هاوچەرخی کوردیدا، بە نموونەی شیعره کانی شێرکۆ بێکەس و سەباح ڕەنجدەر، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر.
دلاوەر قەرەداغی، (2020) ، لێرە و لەوێ باران، دووراودوور هەتاو، چاپی یەکەم، تاران.
گۆڤاری کوردستانی نوێ، پ.ی.د.ملکۆ ئەحمەد، ڕەخنەی ژینگەیی وەک ڕێبازێکی ڕەخنەی سەربەخۆ پێنجشەممە، 2992022
ئ. جەوهەر کرمانج، (2007) ، دیوانی شیعر (جەمیل ڕەنجبەر) ، سلێمانی.
مهدی أحمد محمود، (2022) ، ڕەخنەی ژینگەیی لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا، زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردە_ قەڵادزێ، بەشی کوردی.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 422
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | dengekan.info
קבצים הקשורים: 4
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( کاکۆ پیران ) על 05-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( ئاراس ئیلنجاغی ) ב- 05-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هومام تاهیر ) על: 31-07-2023
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 422
Attached files - Version
סוג Version שם עורך
קובץ תמונה 1.0.1166 KB 05-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,441
תמונות 106,013
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,492
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.437 2!