הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,446
תמונות 105,713
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,458
Video 1,307
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئەحمەدی خانی و نەتەوەیی بوونی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەدی خانی و نەتەوەیی بوونی

ئەحمەدی خانی و نەتەوەیی بوونی
ناونیشانی بابەت: ئەحمەدی خانی و نەتەوەیی بوونی
ئامادەکردن: #کەیهان محەمەد نەژاد#

ئەحمەدی خانی لە مێژووی کورد و کوردستاندا ناوبانگێکی تایبەت و جیاوازی هەیە. پێویستە کە ئێمە ژیانی بەباشی بزانین و بیناسین. ئەحمەدی خانی فێربوونی فەرهەنگ، هونەر، وێژە و زمانی کوردی لا گرینگ بووە و بایەخێکی زۆری پێ داوە و لەوبارەوە خەباتی کردووە. پێشەکی دەبێ ئێمە لە ژیان و بەسەرهاتی ئەحمەدی خانی بەباشی تێ بگەین. “ئەحمەدی خانی” کوڕی ڕۆستەم بەگە و لە هۆزی خانی-یە، ئەو لە دایکبووی ساڵی 1651ی زایینی لە شاری “بازید”‌ی کوردستانی باکوورە. ناوی “خانی”، ناوی دایکی “ئەحمەدی خانی”‌یە و هەمیش ناوی گوند و هۆزی ئەوە، لە پەیوەندی لەگەڵ ناوی “خانی” کە لە کوێ هاتووە زانیاریێکی تەواو لەبەر دەستدا نییە. “ئەحمەدی خانی” گرینگیێکی زۆری بە پەروەردە و بارهێنانی خۆی داوە. ناوبراو بۆ منداڵانی کورد قوتابخانەی درووستکردووە و وانەی بۆ منداڵان وتووەتەوە. لەو قوتابخانەیەدا نە تەنیا وانەی مەزهەبی دەوترا، بەڵکوو وانەکانی فەلسەفە، مێژوویی، وێژە، جۆگرافییا و ئەستێرەناسیش دەوترا. سەبارەت بە دەستپێک و شوێنی خوێندنی “ئەحمەدی خانی” هیچ بەڵگەیەکی فەرمی لەبەر دەستدا نییە. بەڵام بە دەڤکی بەم شێوە باسییان کردووە؛ ئەحمەدی خانی لە قوتابخانەی مورادیا لە شاری بازید دەستی بە خوێندن کردووە، بۆ قۆناغی کۆتایی خوێندن چووەتە شارەکانی وەک ئەخلات، بدلیس، ڕووحا و جەزیرەی بۆتان و دواتر چووە سووریە، میسر و ئێستانبۆل و پاش کۆتاییهاتنی خوێندن گەڕاوەتەوە بۆ شاری بازید. “ئەحمەدی خانی” هەر لە شاری بازید-دا دەستی بە وانەوتنەوە و هەروەها نووسین کردووە. “ئەحمەدی خانی” بەرەو جەزیرەی بۆتان چووە و ماوەیەک لەوێ بووە، بەڵگەی ئەم ڕاستییەش پەرتووکی مەم و زینە. بۆیە “ئەحمەدی خانی” لە پەرتووکی مەم و زینی خۆیدا جۆگرافیا شاری جەزیرە، ناوی جێگا و شوێنەواری ئەم شارە بە شێوەیێکی ڕاست بەیان دەکات؛
وەستانی و نێرگیزی و سەقلان
دەروازە و ئۆمەری و مەیدان
وان سەیرانگەهان تۆ لێ دکی گەشت
ئەز مامە ژ بۆ مەرا دار و دەشت
“ئەفلاتوون” فەیلەسووفی ناودار دەڵێ؛ “شیعر ڕەنگ و ڕەوشێکی وەحی و ئیلهامی ئیڵڵاهییە، لە سەرچاوەی ڕووحانی و سرووشتییە”. شیعرەکانی ئەحمەدی خانیش، گەوهەرەکانی بێ وێنەی هونەری جوان و دەریای بێ بن و بەرینی ئەون، کە ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە؛ ئەحمەدی خانی فەیلەسووفی نەتەوی وێژەیی کوردە. دەڵێن؛ لە جەننەتدا دارێکی پڕ خێر و بەرەکەت هەیە، کە ناوی ئەم دارە تووبایە. دەڵێن؛ ئەم دارە چەندین شاخەی داوە، و بە هەر شاخە و چڵەکانییەوە میوەی جۆر بەجۆر و تامخۆشی هەیە، کە هەر کەسێک جەننەتی بێ دەتوانێ میوەکانی بخوات. کاتێک مرۆڤ سەیری کەسایەتی “ئەحمەدی خانی” دەکات، دەتوانێ بڵێ کە “ئەحمەدی خانی” داری تووبای جەننەتی کوردستانە، پڕ شاخەی پیرۆزی هەیە و بەخێر و بەرەکەتە، کە نەتەنیا گەلی کورد، بەڵکوو گەلانی جیهانیش دەتوانن لەو میوە بەنرخە کەڵک وەرگرن. لە شاخەکانی چوار شاخی هەرە بەنرخ هەیە کە ئەمانیش بەم شێوەن؛
1- شاخەی شیعر و وێژەی ئەو.
2- شاخەی نەتەوە و وڵاتپارێزیی ئەو.
3- شاخەی تەسەووف و حورمەتی.
4- شاخەی فەلسەفە و یەکرێزی ئەو.
“ئەحمەدی خانی” خزمەتێکی زۆری بە فەرهەنگ و زمانی کوردی کردووە. بەشێک لە مێژوونووسان دەڵێن؛ ئەحمەدی خانی لە تەمەنی 14 ساڵیدا دەستی بە نووسین کردووە. ناوبراو لە 14 ساڵی بەرهەمی “مەم و زین”ی نووسیوە و لە 30 سالێدا کۆتای پێ هێناوە. کاتێ خانی کۆتایی بە بەرهەمی مەم و زین هێناوە تەمەنی 44 ساڵ بووە. بەڵام بەپێچەوانەی ئەم مێژوونووس و لێکۆڵەرانە، مامۆستا “عەبدولڕەحمان دوڕە” لە پەرتووکی “شەرحا دیوانا ئەحمەدی خانی، فەلسەفە و ژیانا وی”دا بە شێوەی شیعر و توێژینەوە، شرۆڤەی لەسەر ئەحمەدی خانی و بەرهەمی “مەم و زین” کردووە و نووسین و شرۆڤەی نووسەران ڕەتی دەکاتەوە؛
خەتێ تە‌‌یە سەرنوشت و سەرمەشق
سی ساڵە خەتێ خەتا دکە مەشق
لەورا کو دەما ژ خەیبێ فەک بوو
تاریخێ هەزار و شێست و یەک بوو
ئیساڵی گهیشتە چل و چاران
وی پێشیرەوێ گوناحیکاران
“عەبدەووڵڕەحمان دوڕە” وتوویەتی بۆچی 30 ساڵ؟ ئەو دواتر وڵامی پرسیارەکەی دەدات و دەڵێ؛ “کاتێک کە ئەحمەدی خانی لەدایک بووە، ئەو کات تاریخی کۆچی 1061 بوو و لەبەرانبەر تاریخی زایینی دەکاتە 1651، ئەو کات خانی دەبێتە 44 ساڵ، 14 ساڵی منداڵیشی دەربێنی دەکاتە 30 ساڵ و لە سی ساڵیدا خەتێ سەرنووشتی مەشق کردووە و لە 44 ساڵیدا کۆتایی بە پەرتووکی مەم و زین هێناوە”. وەکوو هەموو زانایانی جیهان، “ئەحمەدی خانی” میراتێکی زانستی و وێژەیی گرینگ بووە و بەرهەمە بەنرخەکانی بۆ گەلی خۆی بەجێ هێشتووە. بەرهەمی “نووبەهارا پچووکان” یەکێک لەو بەرهەمە هەرە گرینگانەی ئەحمەدی خانییە. ئەو بەرهەمە فەرهەنگی عەرەبی و کوردییە لە ساڵی 1683دا چاپی کردووە. ئەحمەدی خانی وتوویەتی؛ “من ئەم پەرتووکمە بۆ منداڵانی کورد نووسیوە تاکوو ئەوان لە خوێندندا تووشی هیچ گرفتێک نەبن”. “نووباهارا پچووکان” لە مێژووی کورددا یەکەمین فەرهەنگی کوردییە. چونکا ناوبراو هیوایەکی زۆری بە داهاتووی منداڵان هەبووە. ئەو بەرهەمە هەتا ئێستاش لە قوتابخانە کوردییەکاندا دەخوێندرێ. بە هەبوونی ئەم بەرهەمە زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا دەوترێ و بەردەوامە. پەرتووکی “عەقیدەی ئیمان” لە ساڵی 1687دا چاپکراوە. ئەم پەرتووکە لەسەر مەرجەکانی ئیسلام نووسراوەتەوە. زانستەکانی ئیسلام بە زمانی زگماکی، واتە؛ زمانی کوردی شرۆڤە کراوە. خانی زمانی کوردی تا ئاستێک بردووە کە مرۆڤ دەتوانێ لە پەروەردەی مەزهەبیدا بە کاری بهێنێ. بە هەبوونی ئەم بەرهەمە وای کردووە کە زمانی کوردی لە بابەتە مەزهەبییەکاندا بەکار بهێندرێت. ئەم پەرتووکە تا ئێستاش لە قوتابخانە کوردییەکاندا دەخوێندرێ.
“مەم و زین” یەکێک لە بەرهەمە هەرە بەناوبانگەکانی ئەحمەدی خانییە. ئەم بەرهەمە چیرۆکی ئەڤینداری، نیشتمانپەروەری، وڵات پارێزی و خەزانەی وێژەیی، فەرهەنگ و کولتووری گەلی کوردە. ئەو بەرهەمە نە تەنیا بەرهەمێکی ئەڤیندارانەیە بەڵکوو بۆ گەلی کورد ژیان، بەرخۆدان، هیوا و مێژووە. “ئەحمەدی خانی” هۆکاری نووسینی ئەم پەرتووکە لە مە#سنە#وی خۆیدا هێناوە. ناوبراو ویستوویەتی نەتەوەی کورد لەنێوان نەتەوەکانی دیکەدا لە ئاستێکی بەرزدا بێت. هەروەها ویستوویەتی لە داهاتوودا نەتەوەی کورد لە باری وێژە، زانست، عۆرف، عەشق و ئەڤیندا کەمایەسی نەبێت. خانی بە ئامانج و هیوا ئەم پەرتووکە گرانبەهایەی بۆ ئێمە نووسیوە و بۆ پاشەڕۆژی نەتەوەی خۆی بە جێ هێشتووە. خانی لەم بەرهەمەدا بارودۆخی گەلی کورد دێنێتە بەرچاو. لە مەم و زیندا گەلێک نەسێحەتی لە کوردان کردووە و ڕێگای نیشانی ئەوان داوە. چیرۆکی “مەم و زین” مێژووی زیندووی کورد و کوردستانە. ئەم بەرهەمە خەزێنەی ئەحمەدی خانییە، ئەو وەک کوردستان دەوڵەمەند و ڕەنگینە. هەر بۆیەش ئەحمەدی خانی لەوبارەوە لە شیعرێکی خۆیدا دەڵێ؛
ساقی بدە من شەرابێ گوڵگوون
بێ دەنگێ دەف و سەدایێ قانوون
دا شەهنە و موهتەسیب نەبینین
شاهی ب جڤین چۆ خەم نەمینن
تەشبیهێ نەیێ بکم تەرەننوم
تووتی سفەت، ئەز دکم تەکەڵوم
شەرحا خەمێ دڵ بکم فەسانە
زینێ و مەمێ بکم بەهانە
نەخمێ وی ژ پەردەیێ دەرئینم
زینێ و مەمێ ژ نوو ڤە ژینم
دەرمان بکم ئەز، ئەوان دەواکم
وان بێ مەدەدان ژ نوو ڤە ڕاکم
ئەو ڕەنگە ژ نوو سەرئەفراز
دا بێنە تەماشایێ نەزەرباز
“میر جەلادەت بەدرخان” وتوویەتی؛ ئەحمەدی خانی نە تەنیا پێغەمبەرە، بەڵکوو ئەو خاوەن پەرتووکە. ئەو پێغەمبەری مەزهەبیی نەتەوەی کوردە کە خاوەن پەرتووکی مەم و زین‌‌‌-ە. “ئەحمەدی خانی” گەلێک دیوانی نووسیوەتەوە، بەڵام دیوانەکانی کۆ نەکردووە. شیعرەکانی ناوبراو لەلایەن دۆست و قوتابییەکانییەوە کۆکراون و دواتریش چاپکراون. “ئەحمەدی خانی” هەمیشە لەسەر کێشەی لەتبوونی کۆمەڵگە و جوگرافییای کوردستان جەختی کردووە و لە شیعرەکانییدا بە شێوەیێکی مامۆستایانە باسی کردووە و هەروا باسی مێرخاسی کوردانی کردووە. خەم و پەژارەی دڵی ئەوە بووە کە گەلۆ بۆچی هەر نەتەوەیەک خاوەن دەوڵەت و سەڵتەنەتن، بەڵام گەلی کورد هێشتا ئازاد نییە و لە خەو دایە؟ لەو بارەوە “ئەحمەدی خانی” لە شیعرێکیدا دەیڵێ؛
ئەز مام ل حیکمەتا خوەدێدا
کورمانج ل دەوڵەتا دنێ دا
ئایا ب چ وەجهی مانە مەحرووم؟
بل جومڵە ژ بۆ چ بوونە مەحکووم؟
واتەی ئەم شیعرە بەم شێوەیە؛ ئەو دەڵێ من لە حوکمی خوا سەرم سووڕماوە، کە گەلۆ هۆکار ئەمە چییە کە کورد لە دەوڵەت و سەڵتەنەتی دنیا بێ بەشە و دەوڵەتییان نییە، گەلۆ بۆ چی مەحکووم و ژێردەست ماوە؟ ئەحمەدی خانی لە شیعرێکی دیکەیدا دەڵێ؛
هەر میرەکی وان ب بەزلێ حەتەم
هەر مێرەکی وان ب ڕەمزێ ڕۆستەم
هندی ژ جەسارەتێ خەیوورن
ئەو چەندی ژ منەتتێ نەفوورن
ئەو خیرەت و ئەو ئوولووێ حیمەتت
بۆ مانعێ حەملێ بارێ مننەت
لەو پیکڤە هەمیشە بێ تفاقن
دائیم ب تەممەرود و شقاقن
واتەی ئەم شیعرەش بەم شێوەیە؛ هەر میر و خانێکی کوردان، لە مەردایەتی خۆیدا وەکوو “حاتەمی تاعی”‌ن، پیاو و مێرخاسێکی ئەوانیش لە مێرخاسیی خۆیدا، وەکوو “ڕۆستەمی کوڕی زاڵ”‌ن. بە ڕادەیەکی کە لە جەسارەت و مەردایەتیی خۆیاندا بە غیرەتن، ئەوقاسیش لە منەت نفرەت دەکەن و خۆیان بۆ کەس ناچەمێنن، کە ئەم غیرەت و ئیرادە بەرزەیان بووە هۆکاری مشتومڕیان. “ئەحمەدی خانی” بۆ هۆشیارکردن و ئازادی نەتەوەی خۆی زۆر خەباتی کرد و زۆر ماندوو بوو. ئەحمەدی خانی لە ساڵی 1707ی زایینی، لە شاری “بازید”ی کوردستانی باکوور کۆچی دوایی کرد. گۆڕی “ئەحمەدی خانی” بۆ گەلی کورد جێگای تەوافە. ئەحمەدی خانی ئەمڕۆکە بۆ زۆربەی هەرە زۆری مامۆستایانی مەزهەبی کوردیش بووەتە جێگای شانازی و ئەوانیش لەسەر ڕێبازی “ئەحمەدی خانی” بەردەوامن و گرینگیێکی زۆر بە خەباتی نەتەوایەتی دەدەن. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 387
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-06-2023
פריטים המקושרים: 5
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על 05-06-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 05-06-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( شادی ئاکۆیی ) על: 05-06-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 387
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,446
תמונות 105,713
ספרים 19,160
קבצים הקשורים 96,458
Video 1,307
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.265 2!