پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 106,364
پەرتووک PDF 19,231
فایلی پەیوەندیدار 96,826
ڤیدیۆ 1,375
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان چ کاریگەرییەکیان لەسەر نەتەوەسازی هەیە؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان چ کاریگەرییەکیان لەسەر نەتەوەسازی هەیە؟

چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان چ کاریگەرییەکیان لەسەر نەتەوەسازی هەیە؟
ناونیشانی بابەت: چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان چ کاریگەرییەکیان لەسەر نەتەوەسازی هەیە؟
ئامادەکردن: #کەیهان محەمەد نەژاد#

هەر شتێک کۆن بێت و مێژوویەکی دوورودرێژی هەبێت پێی دەوترێت فۆلکلۆر. گرنگترین بەشی فۆلکلۆری نەتەوەی کورد “ئەدەبیاتی زارەکی”یە. لێرەدا بەشێوەیەکی لێکۆڵینەوەیی باسی هەندێک لەلایەنە سەرەکییەکانی ئەدەبی زارەکی دەکەین. گرنگترین بەش لە ئەدەبیاتی زارەکیدا “چیرۆکی فۆلکلۆر”ییە. بەشی هەرە گرینگی فۆلکلۆری کوردی چیرۆکە. باسکردن و گێڕانەوەی ڕووداوێک بە شێوەی زارەکی پێی دەوترێت چیرۆک. لە چیرۆکەکاندا ڕووداوە ڕاستەقینەکان، فانتێزی، شەڕ و ململانێ، خۆشەویستی و ئوستوورەیی باس دەکرێت و ئەمانە بە شێوەیەکی وروژێنەری دەگێڕدرێنەوە.
لەم بەشەدا لەگەڵ دوو توێژەر و شارەزای فۆلکلۆری کوردی بە ناوەکانی پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر و توێژەری فۆلکلۆری کوردی و هەروا “زەینەلعابدین زنار”، توێژەری فۆلکلۆری کوردی چاوپێکەوتنێکم ئەنجام داوە و هەوڵم داوە هەم بەخۆم هەندێک زانیاریتان پێ بدەم و هەمیش دواتر دەربارەی ئەو زانستە پرسیار لە توێژەران بکەم بۆ ئەوەی کە ئێوەش زیادتر کەڵکی لێوەرگرن. ئەم پرسیارانەم لەم توێژەرانە کردووە: مێژووی چیرۆکی کوردی بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە؟ چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی چەند جۆری هەیە؟ ئاست و بەرزی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بەراورد بە چیرۆکی نەتەوەکانی دیکە چۆنە؟ لەنێو نەتەوەی کورددا داهێنەرانی چیرۆکی فۆلکلۆر لە کام چین و توێژن؟ چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان تا چەندە کاریگەرییان لەسەر نەتەوەسازی هەیە؟ چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی وەک ئەدەبی زارەکی تا چەندە کاریگەریی لەسەر ئەدەبی نووسراو هەبووە؟ تا چ ڕادەیەک نەتەوەی کورد توانیویەتی لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان بگوازێتەوە بۆ سینەما و فێستیڤاڵەکان؟ داگیرکەرانی کوردستان چەندە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی کوردییان دزیوە و کردوویانە بە هی خۆیان؟ دۆخی ئێستای چیرۆکنووسان و خوێنەران لەنێو نەتەوەی کورددا چۆنە؟
چیرۆک گوێگرەکانی دەباتە نێو خەیاڵەکانەوە و هەندێک جار دەیانباتە شاخەکان و هەندێک جاریش دەیانباتە حەوت تەبەقەی ئاسمان، هەندێک جاریش دەیانباتە لای پاڵەوانی ڕزگاربوونیان. لە ڕابردوودا ئەم چیرۆکانە هەمووی بە شێوەی زارەکی دەگێڕدرانەوە؛ هەر نەتەوەیەک چیرۆکی تایبەتی خۆی هەیە و چیرۆکەکانیان باس لە سەرکەوتنی ژیانیان دەکات. نەتەوەی کورد یەکێکە لەو نەتەوانە کە لەباری چیرۆکی فۆلکلۆریدا زۆر دەوڵەمەندە. چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی نەتەوەی کورد ئاستێکی بەرزیان هەیە. لە ڕاستیدا چیرۆک مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و کاتێک مرۆڤەکان لە هەر شوێنێک نیشتەجێ بوون، ئەزموونەکانیان بوونەتە چیرۆک و ئەو چیرۆکانە سینگ بە سینگ گواستراونەتەوە. سەبارەت بەم بابەتە لە لێکۆڵەرانم پرسی، ئاخۆ مێژووی چیرۆکی کوردی بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە؟
لە وەڵامدا پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” دەڵێت: “توێژەران دێن لەنێو چیرۆکەکاندا توێژینەوە دەکەن و لەنێو هەر دەقێک بەتایبەت دەقە کۆنەکاندا مێژوو دەدۆزنەوە؛ ئەمەش بە چی؟ بۆ نموونە با ئێمە بێین جوگرافیای چیرۆکی فۆلکلۆر یان چیرۆکی حکایەتی ببینین، ئەو چیرۆکانەی کە لە ئەشکەوتن، ئەو چیرۆکانەی کە لەژێر زەویدان، ئەو چیرۆکانەی کە لەسەر ئاسمانن، (واتە پاڵەوانەکانییان دەچنەوە ئاسمان) ، ئەو چیرۆکانەی کە زۆر کۆنن؛ بۆ نموونە چیرۆکێکمان هەیە کە زۆر بەناوبانگ و سادەیە، لەسەر “مەڕۆکە و بزنۆک”ە کە بە چەندین شێوە بە زمانی کوردی گێڕدراوەتەوە، ئەمەش بەم شێوەیە؛ بزنۆکە بە مەڕۆکە دەڵێت با ماڵێک درووست بکەین، بەڵام مەڕۆکە ناڕوات چونکە خورییەکەی زۆرە و سەرمای نابێت و ئەگەر دەخەوێت خورییەکەی وەکوو لەحێفە، بەڵام بزنەکە تووکەکەی کەمە و ئەگەر لە یەک شوێن دابنیشێت یان بخەوێت، دار و بەرد و هەرچی بەردەست بێت گۆشار بۆ لەشی دێنێت. یان مەسەلەیەک دیکە لەنێو کوردەکاندا هەیە کە دەڵێن؛ بزن جێگای خۆی بۆ شەوێک خۆش دەکات، کەواتە ئایا ئەم داواکارییەی بزن بۆ مەڕ بۆ درووستکردنی ماڵ، دێتەوە سەر چ سەردەمێک؟ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە مرۆڤەکان بۆ جاری یەکەم ئەشکەوتییان بەجێهێشت و بۆ یەکەمجار خانوو و گوندییان ئاوەدان کرد. دەتوانین بەم نموونەیە بڵێین مێژووی چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە مرۆڤەکان لە ئەشکەوتەوە هاتنە دەرەوە”.
هەروەها “زەینەلعابدین زنار” سەبارەت بە مێژووی چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان دەڵێت: “مێژووی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی زۆر کۆنە”. مرۆڤ ناتوانێت لە سەدی سەد بڵێت چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی کەی دەستی پێ کردووە، بەڵام بەپێی هەندێک گومان و ناوەرۆکی بڕێک چیرۆک، چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی پێش هاتنی هەندێک پێغەمبەران دەستی پێ کردووە. بە ئێزداتی دەستی پێ کردووە. کاتێک پێغەمبەر نەبووە و کورد بیری کردووە و وتوویە هێزێکی نهێنی و مەعنەوی هەیە کە گەردوون کۆنتڕۆڵ دەکات، ناویان لێناوە ئەزدا. واتە ئەوەی کە منی خۆڵقاندووە، واتە ئەویش خودایە. بە جۆرێک ئەو ئەزدایە بۆ کوردەکان بوو بە ئایینێکی مەعنەوی کە ئێمە پێی دەڵێین ئێزدی و ئێزدایەتی؛ چیرۆکی فۆلکلۆریش لەم سەردەمەوە دەستی پێ کردووە. دووەم: هەندێ چیرۆکی کوردی لەسەر پێغەمبەر ئادەم و حەوای دایکمان وتراوەتەوە. پێغەمبەر ئادەم سەرەتای هاتنی پێغەمبەرانە و بە گوتەی زانایانی ئایینی پێغەمبەر ئادەم لەنێوان 10 بۆ 11 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەستی بە ژیان کردووە. بە واتایەکی تر ئەگەر چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی لەسەر ئەو شتانە بێت، وا دیارە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوام بووە”.
لەنێو فۆلکلۆری کوردیدا دەیان چیرۆکی جیاواز هەیە و هەریەکەیان باسی شتێک دەکەن. زانراوە کە بەشێک لە چیرۆکەکان باس لە ژیانی ڕاستەقینە دەکەن و هەندێکیشیان خەیاڵین. بەم شێوەیە لە فۆلکلۆری کوردیدا ئەم چیرۆکانە هەن: ئەوانەی وەک چیرۆکی ڕاستەقینە، خەیاڵی، گیانلەبەر، مێژوو، ئەڤینداری، ئەفسانەیی، کۆمەڵایەتی و ئوستوورەیی. داهێنەری چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان نادیارە و ئەو چیرۆکە فۆلکلۆریانە بە هی گەل ناسراون. چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان فێرمان دەکەن کە زانیاری لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەربگرین. ئەو چیرۆکانە ڕەوشت، داب و نەریت وهەڵوێستی باوک و باپیرانمان پیشان دەدەن.
=KTML_Bold=لەم بارەوە پرسیارم لە توێژەران کرد ئاخۆ چەند جۆر لەچیرۆکی فۆلکلۆری کوردیمان هەیە؟=KTML_End=
پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” لە وەڵامی پرسیارەکەمدا وتی: “لەنێو چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا چەند جۆر چیرۆکی فۆلکلۆریمان هەیە. بەداخەوە لەنێوئەمانەی کە لە بەشی فۆلکلۆردا ئاماژەیان پێکراوە، تەنیا ئەفسانە و چیرۆکی حکایەتی گیانلەبەرەکان باس کراون. بەڵام لەگەڵ لێکۆڵینەوەدا چەندین چیرۆکم دۆزیەوە، ئەو چیرۆکانەی کە شێوازی چیرۆکییان هەیە. بۆ نموونە چیرۆکە ئاساییەکان؛ چیرۆکی ئاسایی ئەو چیرۆکانەن کە ڕووداوێک لە ژیانی مرۆڤدا ڕوودەدات و هیچ فانتێزی و ڕەگەزی ئەفسانەیی و خەیاڵ و زانستی تێدا نییە. چیرۆکە ئەفسانەییەکانمان هەیە کە پێیان دەوترێت خورافات. پێکهاتەی چیرۆک و حکایەت لە خەیاڵەوە بۆ خەیاڵە، واتە هیچ پەیوەندیێکی بە واقعەوە نییە. حکایەتی گیانلەبەرەکانمان هەیە؛ ئەم چیرۆکە لەنێوان گیانلەبەر و مرۆڤ تەنانەت لەنێوان مرۆڤ و سرووشت و بوونەوەرە هەیە، وەک ئاو و دار و با کە ئەوان پاڵەوانی ئەم حکایەتەن و بەم چیرۆکە دەوترێ حکایەتی بوونەوەرەکان، لە دنیادا بە ناوبانگن و بە کوردیش گەلێک هەن. ئەفسانە; ئەم جۆرە چیرۆکە لە ڕاستییەوە بۆ خەیاڵە و بە پێچەوانەی خورافاتە. چیرۆکی خورافات لە خەیاڵەوە بۆ خەیاڵە، بەڵام ئەفسانە لە ڕاستییەوە بۆ خەیاڵه. هەموو ئەفسانەیەک ڕەگ و ڕیشەیێکی ڕاستی هەیە، بۆیە ئەگەر بەوردی لە هەموو دەقە ئەفسانەییەکان بکۆڵینەوە، دەتوانین شوێنی جوگرافیای بدۆزینەوە و دەتوانین کاتەکەی بدۆزینەوە تەنانەت ئەگەر هەموو ڕەگەزەکانی ئەفسانەیش تێدا بێت.
لەنێو ئەفسانەشدا چەندین جۆری هەیە. دوای ئەفسانە حکایەتێکمان هەیە بە ناوی کۆسە. چیرۆکی کۆسه؛ ئەم حکایەتە پاڵەوانی کۆسەیە. کۆسە کەسایەتییەکی زۆر زیرەک و بیرمەندی هەیە. بەڵام خۆی لە هیچ تاوانێک ناپارێزێت. ژن و منداڵ و بەساڵاچووان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا دەکوژێت، بەڵام مێشکێکی زۆر باشی هەیە کە زوو دەکەوێتە کار، واتە زوو خۆی لە کێشەکان ڕزگار دەکات. ئەمەش حکایەتی کۆسەیە کە پاڵەوانەکەی کۆسەیە. حکایەتێکی ترمان هەیە بە ناوی حکایەتی حەیاس. حەیاس نموونەی زیرەکی و حیکمەتە، واتە حەیاس پاڵەوانێکە کە هەمیشە مێشکی دەخاتە کار و حیکمەتی خۆی بەکاردەهێنێت و بۆ بەرژەوەندی مرۆڤەکان بە پێچەوانەی کۆسەیە وهەمیشە مێشکی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی کەسە بەرانبەرەکەی بگەیێنێت بە قەناعەت و جوانییەک بە دوای خۆیدا بەجێ بهێڵێت. بۆیە لە کۆتایی هەموو حکایەتەکانی حەیاسدا، حیکمەتێک بۆ ئێمە هەیە و هەر بۆیە تا ئێستاش ئێمە لە حیکمەتەکانی ناوبراو فێری حیکمەت دەبین. بەم شێوەیە چەند جۆرێکی تر هەن کە وەک چیرۆک دەگێڕدرێنەوە”.
هەروەها “زەینەلعابدین زنار” لە وڵامی پرسیاری ئاخۆ چەند جۆر چیرۆکی فۆلکلۆری هەیە؟ دەڵێت: “ئێمە دوو جۆر چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیمان هەیە. یەکیان ناوی چیرۆکە و ئەوەی تریان چیرڤانۆکە. ئەوەی ناوی چیرۆکە چەندین لقی جیاوازی هەیە. چیرۆکی مێژوویی، ئابووری و بازرگانی لەخۆدەگرێت، کە دۆخی کۆمەڵگە و خۆشەویستی و شەڕ پیشان دەدات. کەواتە چیرڤانۆک چییە؟ چیرڤانۆک بە تەواوی فانتێزیی و خەیاڵییە. مەبەستم ئەوەیە کە شتی وا سەیر و سەمەرە هەیە کە لەدەرەوەی هێزی مرۆڤە، بەڵام گێڕدراوەتەوە و ئەدەبێکی زۆر جوان و دەوڵەمەند لەو چیرۆکانەدا هەیە”.
چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی وەک دەریایەکی بێ بنە. چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی کورد تاریکی دەگۆڕن بۆ ڕووناکی. ئەوان چراکانی کولتووری کوردین. چیرۆکی کوردی لە بارەی وتنەوە و دەقەکەیدا زۆر بەرزە و بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ چیرۆکی نەتەوەکانی دیکە دەرکەوتووە کە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی چەندین قات لە چیرۆکی ئەوان دەوڵەمەندترە. زۆرێک لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی نەتەوەی کورد هاوشێوەی چیرۆکی نەتەوەکانی دیکەن و لە ڕووی وشە و دەقەوە بە هەمان شێوە دەوڵەمەند و ئاست بەرزن؛ لێکۆڵەرە کوردەکان دەڵێن ئەوان ئیلهام و سەرچاوەی چیرۆکەکانیان لە چیرۆکە کوردییەکان وەرگرتووە.
ئەمن لەسەر پرسیارەکانم بەردەوام بووم و لە لێکۆڵەرەوەکانم لە بارەی بەرزی چیرۆکی فۆلکلۆر و هەڵسەنگاندنیان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە پرسی. ئایا ئێوە ئاست و بەرزی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی لەگەڵ چیرۆکی نەتەوەکانی دیکە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
توێژەر و نووسەر “زەینەلعابدین زنار” دەڵێت: “کاتێک باس لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی دەکەم، زۆر چیرۆکی گەلانی دیکەم کۆکردووەتەوە و بەراوردم کردووە. ئەو دەوڵەمەندی و ئەدەبیاتەی کە لەنێو چیرۆکە فۆلکلۆرییە کوردییەکاندا هەیە لەنێو نەتەوەکانی جیهاندا نییە یان زۆر دەگمەن دەدۆزرێنەوە. بەڵام هەندێک چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی و یوونانی لەیەک دەچن. لێکۆڵینەوەیەکی زۆرم لەسەر ئەوە کرد کە سەرچاوەی چیرۆکی فۆلکلۆری یوونانی لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی وەرگێڕاوە. هەندێک چیرۆکی فۆلکلۆری یوونانی هەیە، دەبینین لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی دەچن. کەواتە بۆ دەڵێم سەرچاوەکەیان کوردییە؟ بەهۆی دەستپێکردنی ژیان لەنێوان ئەو دوو ڕووبارەدا، نەتەوەی ئاری لەوێ سەریهەڵداوە، کە تا ئێستاش پاشماوەی کورد لەوێ دەژین و تەشەنەی کردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپا. ئێستا زۆرێک لە زمانناسان دەڵێن سەرچاوەی زۆربەی زمانی جیهان و کولتوورەکەی لە کولتووری کوردییە. بەڕاستی ئەو 44 ​​وڵاتەی کە ڕەگەزەکەیان ئاریاییە و زمانیان هیندۆئەورووپییە، دەبینین کە لە زمان و کولتوورەکەیاندا گەلێک وشە، چیرۆک و مەتەڵەکی کوردی هەیە.”
پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” لەم بارەوە بەم شێوەیە دەدوێ: ” بە پێی بیروبۆچوون ، ئاستی پێشکەوتن، ژیان و شارستانییەت، فۆلکلۆر بەرهەمی کۆمەڵگە و نەتەوەکەمانە، بۆیە فۆلکلۆر ئەو هیندەی کە بۆ ئێمە گونجاوە، کەمتر بۆ نەتەوەیەکی تر گونجاوە و فۆلکلۆری نەتەوەیەکی تر بۆ خۆی گونجاوە. بە واتایەکی تر یانی هەر نەتەوەیەک لە فۆلکلۆر و چیرۆکدا تایبەتمەندی خۆی هەیە، کەواتە ئەگەر تایبەتمەندی خۆی هەبوو دەستنیشان کردنییان زۆر ئاسان نییە. بەڵام فۆلکلۆر و چیرۆکەکانمان ئەوەندە لەسەر واقیعی ژیان نووسراون، بەشێکن لە ژیان و لەنێو قووڵایی ژیاندا دەرکەوتوونە کە مرۆڤەکان بە تەواوی دەچنە نێو قووڵایی ئەواندا. کاتێک چیرۆکەکە دەخوێنمەوە، هەست دەکەم کاتەکەی زۆر کۆنە، بەڵام بۆ ئێستا گونجاوە؛ ئەمە ئاستی داهێنەرانەی چیرۆکەکەمان نیشان دەدات کە دەبێت ئێمە دان بەوەدا بنێین کە هەموو دەقە فۆلکلۆرییەکان و هەموو هوونراوەیێکی فۆلکلۆر و ئەوەی وتراوە داهێنراوەیی بووە. داهێنەرێک کە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بووە. کەواتە دەقێکی فۆلکلۆری و چیرۆک و حیکایەتێکی فۆلکلۆر چەندین هەزار ساڵ لەمەوبەر گێڕدراوەتەوە و ئەمڕۆش دەیڵێین و جوانی ئەدەب و حیکمەتی تێدا دەبینین و ئەوە چییە؟ ئەمەش گرینگی توانای داهێنەرەکەیە کە لە ئاستێکی بەرزدا داهێنان کراوە. بۆیە چیرۆکەکانمان لە ئاستێکی زۆر بەرزدان و پەیوەستن بە ژیانی کۆمەڵگەکەمانەوە و زۆر لەگەڵ سەلیقەی گەلەکەمان گونجاوە تا ئەوانی تر”.
خوڵقێنەرانی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی لە هەموو چین و توێژەکانن. لە گێڕانەوەکە و شێوەی هۆنراوە و تەنانەت ئافراندنی چیرۆکەکەدا دەردەکەوێ کە ئەو چیرۆکانە لەلایەن کام لە چین و توێژەکانەوە داهێنراوە. زۆر جار مرۆڤی عاشق نەگەیشتووەتە خۆشەویستییەکەی، چیرۆکێکی لەسەر خۆشەویستی خۆی و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم خۆشەویستییە ئافراندووە. یان زوڵم و ستەم و چەوسانەوەی نەتەوەیی یان چەوساندنەوەی بەگ و ئاغاکان یان سەدان نموونەی بندەستی و چەوساندنەوە وایکردووە داهێنەر و خوڵقێنەری چیرۆکەکە بێت و هەموو ژیانی بندەستی خۆی لە ڕێگەی خەیاڵ و ڕاستییەوە بکاتە چیرۆک و بۆ نەوەی دوای خۆی بەجێ بهێلێت. بۆیە لە پاشاوە تا دەگاتە هەژار، ئەڤیندار و شوان، داهێنەر و خوڵقێنەری چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی بوون.
ئەمن جەختم لەسەر ئەم پرسەش کرد، “ئایا لەنێو نەتەوەی کورددا خۆڵقینەری چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی لە کام چین و توێژ بوونە”؟ لێکۆڵەرەکان بەم شێوە وڵامیان دا:-
پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن”: “ئەگەر مرۆڤ سەیری هەندێ لە حکایەتەکان دەکات، دەبێنێ کە لە سەرەتادا ئەو حکایەتە لە کوڕێکی کەچەڵەوە دەست پێدەکرێت یان باسی شوان و گاوانێک دەکرێت و بە بەردەوامی چیرۆکەکە ئەم گاوانە دەکاتە بە پاشا؛ یانی وا لە مرۆڤ دەکات کە ئێمە بڵێن خۆڵقینەری ئەم چیرۆکە لە چینی هەژارە و ڕەنگە ئەمەش بێت، بەڵام مەرج نییە کە هەموو دا‌هێنەرەکان لە چینی هەژار بن. هەموو مرۆڤەکانی وەک پاشا، ئاغا، سواڵکەر، هەژار، زانا و نەزان، ئایینی و بێ ئایین لە بەرهەمهێنانی فۆلکلۆردا هاوبەشن. بەڵام هەرکەسێک بە پێی شوێن و سەلیقە و مەبەستی خۆی چیرۆکی ئافراندووە. ڕەنگە مرۆڤ لە چینێکی دەوڵەمەند و بەرزەوە بێت، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵ کرێکار بێت و داهێنانی چیرۆکەکەی بۆ بەرژەوەندی هەژاران بێت؛ ڕەنگە هەژارێکمان هەبێت و چیرۆک نووس بووبێت، بەڵام چیرۆکەکانی لە بەرژوەندی پاشاکاندا بێت، وەک ئێستا”.
“زەینەلعابدین زنار”: لەنێو کوردەکاندا گەلێک توێژی جیاواز هەن، هەر یەکەیان بەپێی ژیانی خۆی چیرۆکی هۆنیوەتەوە، بۆ نموونە هەندێک چیرۆک تەنیا باسی هەژارەکان دەکات؛ لەواندا هەندێک کەس هەن هەژارن و نانییان نییە بیخۆن و سواڵ دەکەن. هەندێک مرۆڤ هەن دەوڵەمەندن و چیرۆکیان لەسەر دەوڵەمەندی خۆیان ئافراندووە؛ یان هەندێک مرۆڤ هەن ئایینین و دین پەرەستن و چیرۆکیان لەسەر مەعنەویەت هۆنیوەتەوە؛ بۆ نموونە کاتێک کوردەکان خوای گەورەیان ناسیەوە و ناویان لێ نا “ئەزدا”، چیرۆکەکەیان بە پێی ئەو هۆنییەوە. کاتێک پێغەمبەر زەردەشت دەرکەوتووە و زۆربەی کوردەکان بڕوایان پێ هێناوە و ناوی ئایینەکەیش “بەهدینە”. یا بە شێوەێک دیکە، کاتێک هەندێ لە کوردەکان باوەڕیان بە پێغەمبەر مووسا هێناوە، چیرۆکی خۆیان لەو بارەوە ئافراندووە؛ بۆ نموونە مووسا پێغەمبەر لە گەلەکەی دوور کەوت و چووە چیاکانی کوردستان و لەوێ بووە میوانی کوردێکی خاوەن مەڕ کە سێ کچی هەبوو و مووسا پێغەمبەر لەگەڵ کچێکی ژیانی پێک هێنا و کاتێ مووسا پێغەمبەر گەڕایەوە ژنەکەیشی لەگەڵ خۆی بردووە؛ هەندێ شتی وا هەیە کاتێک دەبینین، جۆرەکانی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی زۆر فراوانن.
وەک لە سەرەتای ئەم بابەتەدا ئاماژەم پێ کرد چیرۆکەکانی فۆلکلۆری کوردی زۆر دەوڵەمەندن و لە ڕابردوودا کە کارەبا و تەکنەلۆژیای مۆدێرن نەبووە، خەڵک و بنەماڵە پێکەوە لە خانووە قوڕاوییە کۆنەکاندا لە دەوری یەکتر کۆبوونەتەوە و لە تاریکی شەودا لە بن کورسییەک دادەنیشتن و بەسەرهاتیان باس دەکرد و چیرۆکیان دەخۆڵقاند. ئەو چیرۆکانە سینگ بە سینگ بۆ نەوەی نوێ گوازراونەتەوە و ئەوانیش چەندین چیرۆکی فۆلکلۆری کوردییان نووسیوە و کردوویانە بە پەڕتووک. لەو چیرۆکانەدا گەلێک وشەی ڕەسەنی کوردی هەن، کە نووسەران و لێکۆڵەرانیش بۆ فەرهەنگی زمانی کوردی بەکاریان هێناوە. لەسەر ئەم تەوەرە پرسیارم لە توێژەران کرد کە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی کوردی وەک ئەدەبیاتی زارەکی تا چەندە لەسەر ئەدەبیاتی نووسراوەیی کاریگەریان بووە؟
“زەینەلعابدین زنار” وڵامی پرسارەکەمی دایەوە و وتی: “دەوڵەمەندییەکی زۆر فراوانی فۆلکلۆری کوردی هەیە کە تا ئێستاش بە شێوەی زارەکی لەنێو خەڵکدا قسەی پێدەکرێت. بەڵام بەداخەوە هەر کە کات تێپەر دەبێت پیر و بەساڵاچووەکانمان دەمرن و دەڕۆن و ئەو کولتوورەش کە لەگەڵیاندایە لەنێو دەچێت. بۆیە هیوادارم توێژەر، نووسەر و ئەکادیمییەکانمان پەیوەندی لەگەڵ کەسانی بەساڵاچوودا بکەن و ئەو چیرۆک و مەتەلۆکە فۆلکلۆرییەکان کە لە مێشکیاندانە بنووسن. با نموونەیەک بهێنمەوە؛ ساڵی 1986 یان 1987 بوو، باش لەبیرم نییە کام ساڵ بوو، کابرایەک لە “ئیلێح”ی باکووری کوردستان هەبوو، پەیوەندیم پێوە کرد و بڕێک پارەم بۆ نارد و پێم گوت، سڵاوم بۆ ئەو پیرە بنێرە و چیرۆکێک بەناوی “عابیدێ شکەوت” لە لایە، با چیرۆکەکە بۆ بگێڕێتەوە و بە کاسێت تۆمار بکا. دەنگی تۆمار کردبوو و سێ کاسێتی بۆ ناردم، هێشتا چیرۆکەکەم نەنووسیبوو کە بیستم ئەم پیرە کۆچی دوایی کردووە؛ دەڵێم ئێستا خوای گەورە ڕەحمەتی لێ بکات و لێی خۆش بێت. دواتر پرسیارم لە سەدان کوردی کرد، چ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو شکاکەکاندا، چ لە باشوور و ڕۆژاوا و باکووری کوردستان، یان لەنێو ئەو کوردانەی ئەو کاتە لە یەکێتی سۆڤیەت بوون، پرسیاری چیرۆکی “ئابیدێ شکەوت”م کرد، بەڵام هیچ کەس نەبوو کە بەڵێ ئەو چیرۆکەم بیستبێت و بوونی هەبێت. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە، پیرەکانمان کە هێشتا لە ژیانن و کۆچی دواییان نەکردووە، لە 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوودا هیچیان نامێنن و هەموویان دەچن و دەمرن، کەواتە دەبێت لاوەکان و توێژەران و ئەکادیمییەکانمان ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندییان لەگەڵدا بکەن و ئەو شتانەی کە هەیانە بینووسن و بیکەن بە ماڵی مێژوو و بڵاویان بکەنەوە”.
پڕۆفیسۆر “مەولوود ئیبراهیم حەسەن”یش بەم شێوەیە وڵامی پرسیارەکەمی دایەوە: ” ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەد ساڵ یان سەد و پەنجا ساڵ لەمەوبەر، دەبینین توێژەران ڕێک لەنێو فۆلکلۆردا کاریان کردووە. بۆ نموونە لە ئێستادا دەیان چیرۆکمان هەیە کە لە ڕووداوە فۆلکلۆرییەکانەوە وەرگێڕاون و چیرۆکنووسان بە تەکنیکێکی نوێ گێڕاویانەتەوە. بۆ نموونە خوا لێخۆشبوو “سەید ناکام” ڕۆمانێکی هەیە بە ناوی “ئاگیری بنکە”، هەر ناوەکەی ناوێکی فۆلکلۆرییە، بەڵام ناوەرۆکێکی مۆدێڕنی هەیە بە شێوەیەک کە کەڵک لە ڕابردوو وەرگرتووە و دواتر ڕۆمانەکەی خەڵاتێکی بەدەستهێنا. لە شانۆنامە، چیرۆک، ڕۆمان و شیعردا دەبینین کە فۆلکلۆر هەنگاوێک لە پێش ئەدەبی نووسراوەییە و ئەدەبی نووسراویش کەڵکێکی زۆری لە ئەدەبی زارەکی وەرگرتووە و ئەم بناغە پتەویە بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی نوێمان لەسەر بنیات بنرێت. تەنانەت زمانی ئەدەبی نووسراوەی ئێمە لە سەرەتاوە زۆر نزیک بوو لە فۆلکلۆر تا زمانی ئەدەبی ئێستا. بۆیە هەموو ئەو کەڵک و گەنجینانەیە کە کەڵکمان لێ وەرگرتووە فۆلکلۆرە و لەڕاستیدا چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان کاریگەرییەکی زۆر باشیان لەسەر ئەدەبیاتی نووسراوەیی هەبووە”.
فۆلکلۆر بناغەی نەتەوەیە و نەتەوە بە فۆلکلۆری خۆیەوە دەناسرێت و ناسینی کولتوور ناسینی میللەتە. بەشی سەرەکی فۆلکلۆری کوردی چیرۆکە. چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نەتەوەسازی هەیە. چونکە بەسەرهات و ڕابردووی نەتەوەی کورد هەمووی لەنێو چیرۆکەکاندا باس کراوە و ئەو چیرۆکانەش زۆر گرنگن بۆ ئەوەی گەلی کورد لە ڕابردوو وانە وەربگرێت. زۆرێک لە دەنگبێژە کوردەکان کەڵکیان لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان وەرگرتووە و ئەو چیرۆکانەش هەم مێژووی گەلی کورد بووە و هەمیش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر پڕۆسەی نەتەوەسازی هەبووە.
هەر ئەو چیرۆکانەن کە هەستی نەوەی نوێ بۆ ناسیۆنالیزم بەرز دەکەنەوە و ئەمەش بۆ من زۆر گرینگ بوو کە ئەم پرسیارە لە توێژەران بکەم، “ئایا چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان تا چەندە لەسەر نەتەوەسازی باندۆردار بوونه؟
“زەینەلعابدین زنار” لەو بارەوە دەڵێ: ” چونکە لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی کوردیدا هەمیشە دەسەڵاتدار، زیندان، شەڕ و ململانێ هەیە، بۆیە کاتێک مرۆڤ ئەو چیرۆکانە دەخوێنێتەوە، واتەی دەوڵەت و نەتەویبوون بۆ مرۆڤ درووست دەبێت بۆ گەلێک جار لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا مانای ناسیونالیزم و دەوڵەتداری دەبینیت، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرتر لە باکووری کوردستان، ئەم شتە لای کورد بوونی نییە، بەڵام ڕەنگە لە باشووری کوردستان، ئەم شتە کەمێک باشتر بێت، یان لە ڕۆژاوا ئەو دە و پانزە ساڵی ڕابردوودا ئەو هەستە درووست بووبێت، یان لە ڕۆژهەڵاتیش بەم شێوە، بەڵام لە باکوور ئەمە لەنێو کوردەکاندا وا نییە و زۆر لاواز لەبەر چاو دەکەوێت”. فۆلکلۆری کوردی خزمەتێکی گەورەی بە نەتەوەکەمان کردووە و بەردەوامیشی دەکات و بۆ هەموو پێشکەوتنی زمانەکەمان لەمڕۆدا دەبێت ڕوو لە فۆلکلۆر بکەین و ئەمەش لایەنێکی مەسەلەکە و لایەنێکی تری مەسەلەکە ئەوەیە کە، ناوەرۆکی فۆلکلۆرەکانمان خەڵک دەهێنێتە لای ئەوە سەبر، کۆڵنەدان و ڕێگەیەک بۆ سەرکەوتن. ئێمە لەنێو چیرۆکەکان و بە تایبەتی لاوکەکاکندا هەستی ناسیۆنالیستیمان هەیە؛ ئەگەر ئێمە تەماشا بکەین هەندێک جار ناوەرۆکی حیکایەت و لاوک لە دژی نەتەوەیەکی تره، بۆ نموونە عەرەب، تورک، فارس، ئەرمەنی، یان حکومەتێکی تر یان چینێکی تری دەسەڵات. بۆ نموونە چیرۆکی “قەڵای دم دم”مان هەیە کە بەچەند شێوازێک باسی لێوە کراوە و کاتێک مرۆڤ ئەم چیرۆکە دەخوێنێتەوە دەتوانێت تێبگات کە چ جۆرە دوژمنێک هەیە و هەروەها تێبگات کە چ جۆرە خەباتکارێک هەیە کە دەچێتە ئاستی شەهیدبوون. لە فۆلکلۆری ئێمەدا ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر ڕیک و پێکیش نەبێت، بەڵام ئێمە ناسیۆنالیزمێکی نەرممان تێدا هەیە، واتە نەوەک تیۆرییەکانی ئەمڕۆیی کە ناسیۆنالیزم درووست دەکات، بەڵکوو ئامرازەکەیمان هەیە، ئەو کەرەستەی کە مرۆڤی کورد لەسەری کوردانە پەروەردە دەکرێت”.
میللەتی کورد لە بواری سینەمادا تا ڕادەیەک لاوازە و نەیتوانیوە بە شێوەیەکی باش کەڵکی لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان وەرگرێت و بگوازێتەوە بۆ سینەما؛ سەدان چیرۆکی کوردی لە ڕووداوە ڕاستەقینە هەن کە سەرکەوتن و قارەمانێتیی گەلی کورد لەبەرانبەر دوژمن پێشان دەدات، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لەو چیرۆکانە نەنووسراون و هەر بە شێوەی زارەکی وتراون و نەتەوەی کوردیش نەیتوانیوە بە باشی بۆ سینەما کەڵکی لێ وەربگرێت.
لە لایەکی ترەوە زۆر کەم بۆ فێستیڤاڵەکان بەکارهێنراون. لەو پێوەندییەدا پرسیارم لە توێژەرانی ئەو بوارە کرد، نەتەوەی کورد تا چەندە توانیویەتی کەڵکی لە چیرۆکی فۆلکلۆر بۆ سینەما و فێستیڤاڵەکان وەربگرێت؟
“زەینەلعابدین زنار”: بەداخەوە نەک نەتەوەی کورد، تەنانەت سینەماکارەکانمان هیچ کەڵک و سوودێکیان لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی وەرنەگرتووە. بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووست بووە، ڕەنگە هەندێک کەس بە ئیمکاناتی خۆیان دەنگ و پەخشیان تۆمار و بڵاویان کردبێت ، بەڵام بەشیوازەکانی دیکە هیچ کەڵکێک وەرنەگیراوە. ئەگەر تەماشا بکەی دەیبینی کە سینەماکارانی بیانی دەچنە لای زانا و نووسەرانی کورد یان دەچنە کوردستان و دەیانەوێت ناوەرۆکی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردییان بۆ بگێڕنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن فیلمی لەسەر درووست بکەن. بۆ نموونە سینەماکارانی سویدی زۆر جار هاتوونەتە لام و دوو سێ جاریش ڕەوانەی کوردستانم کردوون و ناو و نیشانم پێداون و چوون پەیوەندیان بە چەند کەسێکەوە گرتووە و چیرۆکی فۆلکلۆری لە زاری بەساڵاچووانەوە وەرگرتووە. بەداخەوە وتەیێکی پێشینیان هەیە کە دەڵێت “گیای حەسارەکە تاڵە”. هەروەها سینەماکارانی ئێمەش تا ئەو جێگایەی کە دەتوانن دەڕۆن ناوەرۆکی فۆلکلۆری عەرەب، تورک، فارس، یۆنان و ئەوروپی وەردەگرن و بە پێی ئەوان فیلم درووست دەکەن، بەڵام بیر لەوە ناکەنەوە فیلم لەسەر چیرۆکی خۆیان یان چیرۆکی کوردی درووست بکەن”.
“پڕۆفیسۆر مەولوود ئیبراهیم”: “ئێمە لە بواری سینەما و شانۆ و تەکنیکە هونەرییە نوێیەکان کەمێک دواکەوتین و درەنگ دەستمان پێکرد و بەلاوازیش دەستمان پێکرد. بەداخەوە دەوڵەتێکمان نەبووە کە دەزگایەکی گەورەی سینەماکاریمان بۆ بنیات بنێت. بۆ نموونە زیاتر لە 50 ساڵە هونەرمەندانمان بە جۆرێک لە جۆرەکان خەریکی سینەماگەری بوون، بەڵام بەو پێیەی ئێمە دەوڵەتمان نەبووە و دەزگای گەورەمان نەبووە و داهاتێکی زۆرمان بۆ سینەما نەبووه، نەماندەتوانی زیاتر بەباندۆر بین. ئێمە ناوەرۆکێکی گەلێک مەزن لە چیرۆک، پەند و لاوک هەیە کە دەتوانرێت بکرێتە فیلمی سینەمایی و زنجیرە فیلمی لێ درووست بکرێت. بەڵام لەم ماوەیەدا هەندێکیان بوونەتە سینەما، بۆ نموونە هەندێک هونەرمەند لەم ماوەیەدا هەندێ کاریان کردووە و درووستیان کردووە کە لە فۆلکلۆر وەرگێڕاون. هەندێک فیلمی وەک “خەجێ و سیابەند، مەم و زین” هەن کە لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان وەرگێڕاون. بەڵام ئەمە زۆر دەگمەنە، چونکە ئێمە لە بواری فۆلکلۆردا زۆر دەوڵەمەندین و پێویستە بە پێێ دەوڵەمەندییەکەی کەڵکی لێ وەرگرێ”.
فۆلکلۆری کوردی لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دزراوە و بە دەستکاریکردنیان کردوویانە بە هی خۆیان. چەندین چیرۆک، گۆرانی، هەڵبەست و تەنانەت بەڵگەنامە کۆنەکانی کوردیان دزیوە و بە هەندێک دەستکاریکردن بە ناوی خۆیانەوە تۆماریان کردووە. ئەمەش دەگەرێتەوە سەر نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. من لەسەر ئەم پرسیارە وێستام و لە پڕۆفیسۆر “مەولوود ئیبراهیم حەسەن”م پرسی ئاخۆ دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان و داگیرکەرانی کوردستان چیرۆکی فۆلکلۆری کوردییان دزیوە و بە ناوی خۆیان تۆمار کردوویانە؟
پڕۆفیسۆر “مەولوود ئیبراهیم حەسەن”: ” داگیرکەر کە دێت تەنیا نایەوێت داگیرکاری جوگرافیا بکات، سەرەتا دەیەوێت داگیرکاری کولتوور بکات و کولتووری تۆ بتوێنێتەوە و فەرهەنگی خۆی بەسەرتدا بسەپێنێت. لەبەرئەوەی داگیرکەران خاوەنی قوتابخانە، ڕاگەیاندن، چاپەمەنی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوون و، بە ئاسانی دەتوانن بچنە ناو کولتووری ئێمەوە و داگیر بکەن. بەداخەوە کاتێکی زۆری دەوێت تا ماڵەکەمان بەدەست بهێنین. بۆ نموونە ئێمە نەوەیەکمان هەیە هی ئەم سەردەمەیە و وا دەزانێت کە ئەو کولتوورەی ئێستای فارس، تورک و عەرەبە. لە کاتێکدا لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و نەوەی پێشووەوە دەردەکەوێت کە ئەمە داگیرکراوە و وەرگێڕاوە و بە هی خۆیان دەزانن. بۆیە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبینەوە، کە چۆن کولتوورەکەمان بگەڕێنەوە و پاک بکەینەوە و بیخەینە مێشکی نەوەی نوێ”.
ویستم بزانم بارودۆخی نووسەران و خوێنەری چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان لەنێو کورددا چۆنە و من لەسەر پرسیارەکانم بەردەوام بووم و دیسانەوە لە دوو توێژەری بەڕێز پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” و “زەینەلعابدین زنار”، پرسیارم کرد کە ئایا دۆخی ئێستای نووسەران و خوێنەرانی چیرۆک لەنێو نەتەوەی کورددا چۆنە؟
لە سەرەتادا پڕۆفیسۆر “مەولود ئیبراهیم حەسەن” بەم شێوەیە وڵامی دایەوە: ” ئێستا بە خۆشحاڵییەوە دەتوانم بڵێم چیرۆکی فۆلکلۆری زیاتر چاپ دەکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە دەتوانم ئەوەش بڵێم کەمتر دەخوێندرێنەوە. مەبەستم ئەوەیە ئێستا کۆمەڵێک نووسەری کوردمان هەیە، ڕەنگە شارەزای فۆلکلۆر نەبن، بەڵام تێدەگەن کە فۆلکلۆر گرنگە و دێن لە شوێنێک دەرفەتێک دەدۆزنەوە و چیرۆک یان هەر بەشێک لە فۆلکلۆر کۆدەکەن و دواتر چاپی دەکەن. بەڵام وا هەست دەکم کە ئەم چاپەکردنەوە کەمتر خوێنەری هەیە. بۆ چی؟ لەبەر ئەوەی کە بەرهەمە نوێیەکانی نووسەرانی ئێستامان لە وان شاعیر، چیرۆکنووس، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووسان و…هتد کەمتر بەرهەمی فۆلکلۆری کوردی لە نووسینەکانیاندا دەبینرێن. بەڵام ئەوەندەی فۆلکلۆری ئێمە دەوڵەمەندە و ئەوەندەی حیکایەتی گەورەمان هەیە، لەنێو نووسینی خوڵقێنەرانماندا ڕەنگی نەداوەتەوە. ئەگەر نووسەرانمان بەوردی و بە لێکۆڵینەوە فۆلکلۆری ئێمە بخوێننەوە، توانای داهێنەرانەیان زۆر لەوە گەورەتر دەبێت کە ئێستا هەمانە. هەر بۆیە من پێم وایە ئەو فۆلکلۆرەی کە بەدەوڵەمەندییەکەیەوە هەمانە و ئێستا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە، نەچووەتە ناو نووسینی داهێنەرانی ئەمڕۆوە. بۆیە هەست دەکەم خوێندنەوەی چیرۆکە کۆنەکانمان و فۆلکلۆر بە گشتی زۆر کاریگەر نەبووە بۆ نووسەران، تەنانەت ئەگەر خوێندبێتیانەوە، بە بەرهەمەکانیانەوە دیار نییە”.
“زەینەلعابدین زنار”: ” بەداخەوە نەک تەنیا خوێندنەوەی چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی و بەرهەمە کلاسیکییەکان، بەڵکوو خوێندنەوە لەسەر کاغەز ئەمڕۆ نەماوە، نەک تەنیا لای کورد، بەڵکوو لە جیهاندا. دوای ئەوە ئینتەرنێتی مۆدێرن هاتە دەرەوە و مۆبایلە زیرەکەکان هاتنە ئاراوە و فەیسبووک، تێلێگرام، واتسئەپ و هەموو ئەو شتانە دەرکەوتن، خوێندنەوە لەسەر کاغەز لەناکاوەوە کەم بوو. کەواتە، ئەگەر مرۆڤ بەرهەمە کۆنەکان لەسەر کاغەز و پەڕتووک نەخوێنێتەوە و لە ئینتەرنێتدا بیخۆنێتەوە هیچ تێناگات. تەنیا مرۆڤی توێژینەوە لێی تێدەگەن کاتێک دەچنە ژوورەوە و لێکۆڵینەوە دەکەن، ئەگینا زۆرتر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە و لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵدایە، شتی بێکەڵک دەخوێننەوە و نامە بەخۆڕایی بۆ یەکتر دەنێرن، بۆیەش دەڵێم خوێنەری پەڕتووکی فۆلکلۆری زۆر کەم بووەتەوە”.
ئەمن لێرەدا کۆتایی بە بابەتەکە دێنم و سوپاسی ئەو دوو توێژەرە دەکەم کە کاتیان بۆ ئەم بابەتە گرینگە تەرخان کردووە. لە ڕاستیدا فۆلکلۆری کوردی زۆر دەوڵەمەندە و پێویستە مرۆڤ بە گەلێک خۆماندووکرنەوە بە دوای بکەوێ و لێکۆڵینەوە بکات یان پەڕتووکێک بنووسێت. هەروەک توێژەران ئاماژەیان پێدا، پێویستە بەدوای پیر و بەساڵاچووی کورددا بگەڕێن و ئەو چیرۆکانەی کە لە سنگیاندایە لێیان وەربگرین و بیکەنە سامانی گشتی. لە ئێستادا چیرۆکە کوردییەکان دەتوانن زۆر کاریگەر بن لەسەر ناسنامەی گەلی کورد و تەنانەت خەڵکی کوردستانیش دەتوانن لە ڕووی ناسیۆنالیزمەوە سوودی لێ وەربگرن. چونکە مێژوو و ناسنامە و ئەزموونمان لەو چیرۆکانەدایە و دەبێت بە هەموو تواناکانمانەوە کۆیان بکەینەوە و لە بواری سینەمادا بەکاریان بهێنین. [1]
ئەم بابەتە 255 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 255 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 106,364
پەرتووک PDF 19,231
فایلی پەیوەندیدار 96,826
ڤیدیۆ 1,375
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!