Bibliothèque Bibliothèque
Rechercher

Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!


Search Options





Recherche avancée      Clavier


Rechercher
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
Outils
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Langues
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mon compte
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
Rechercher Envoyer Outils Langues Mon compte
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 À propos
 Élément aléatoire!
 Conditions d'utilisation
 Kurdipedia Archivists
 Vos commentaires
 Collections de l'utilisateur
 Chronologie des événements
 Activités - Kurdipedia
 Aide
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 519,277
Images 106,554
Livres 19,263
Fichiers associés 97,081
Video 1,384
Bibliothèque
L'Arménie dans le folklore ...
Bibliothèque
Documents du VIème Congres ...
Bibliothèque
Les Kurdes d'Irak
Bibliothèque
L' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres...
چیرۆکەکەی ڕۆژین کەمال شا محەمەد
Groupe: Articles | Articles langue: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Classement point
Excellente
Très bon
Moyenne
Mauvais
Mauvais
Ajouter à mes collections
Donnez votre avis sur ce produit!
Histoire des Articles
Metadata
RSS
Recherche dans Google pour les images liées à l'élément sélectionné!
Recherche dans Google pour l'élément sélectionné!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکەکەی ڕۆژین کەمال شا محەمەد

چیرۆکەکەی ڕۆژین کەمال شا محەمەد
ناونیشانی چیرۆک: چیرۆکەکەی #ڕۆژین کەمال شا محەمەد#

ئەوەی لەنزیکەوە من بناسێ، دەزانێ کە زۆربەی ژیانم لەگەڵ لاپتۆتەکەمدا بەسەردەم چونکە ئارەزوو و خولیام بۆ زانست و زانیاری و فێربوون هێندە زۆرە، تەندرووستی و خێزان و کەس و هاوڕێکانم بەدەست ئەو ئارەزووانەمەوە دەناڵێنن!
سەرئەنجام، گرنگییەکی تایبەت دەدەم بە داتا و فایل و ئەرشیفە زانیاریەکانم تا ئاستی دانانیان بە یەکێک لە هەرە شتە بەنرخەکانی ژیانم، لە دوای خێزان و کەس و هاوڕێ دڵسۆزەکانم.
لە هەمان کاتدا، ئەوەی لەنزیکەوە من بناسێ دەزانێ هەمیشە دژی بێ دەنگیم. هەمیشە دژی شاردنەوە و بزرکردنی داتا و زانیاری و چیرۆکەکانی ستەم و زوڵم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتم چونکە باوەڕم وایە شاردنەوە و بزرکردنی ئەو چیرۆکانە هۆکاری سەرەکین بۆ بەردەوامی خراپەکاری و داڕمان لە ناو ئەم کۆمەڵگەیەمان دا.
لە وڵاتێکی وەکوو کەنەدادا پڕۆگرامی تایبەتی تەلەڤزیۆنی هەیە بۆ ئاشکراکردن و بەدواداچوونی چیرۆکی ستەم و زوڵم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بەرانبەر بە هاووڵاتییەکانیان بۆ دادگای ڕای گشتی و پێدانی عیبرەت و وانە!
لە نەبوونی پرۆگرامێکی میدیایی هاوشێوەدا لەم وڵاتەماندا، من لێرەوە دەمەوێت چیرۆک و هەستی تاڵ و شیرینم لەگەڵ سڕینەوەی هەلپەرستانە و نایاساییانەی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانی چەند ساڵی کارکردنم لە زانکۆیەکی ئەم هەرێمە باس بکەم، چونکە سەرباری هەڵبژاردنم بۆ بژاردەی دووەم، نامەوێ چیرۆکەکەم (هاوشێوەی داتا و ئەرشیفەکانم) بزر بکرێ.
=KTML_Bold=چیرۆکەکەم:=KTML_End=
بەیانی ڕۆژی شەممە، 13-05-2023، ئێمەیڵێکم لەلایەن شوێنکاری پێشووم (زانکۆی پۆلیتەکنیکی #سلێمانی#) یەوە پێگەیشت بۆ ئاگادار کردنەوەم لە بڕیاریان بۆ سڕینەوەی ئەکاونت و داتا و ئەرشیفەکانم بەهۆی ئەوەی کە ڕاژەم لایان نەماوە. بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا مۆڵەتی هەفتەیەکیان دامێ بۆ گواستنەوەی داتا و ئەرشیفە زۆرەکانم!
بێگومان بڕیار و مافی هێشتنەوە یان سڕینەوەی ئەکاونت تەواو لای سەرۆکایەتی زانکۆکە خۆیەتی و منیش تەواو ڕێزی ئەو بڕیار و مافەیان دەگرم. بەدەر لەوەش خودی خۆم سوومەندی یەکەم دەبم لە سڕینەوەی ئەکاونتەکەی پێشووم (پاش گواستنەوەی داتاکانم) تا ناو و ئێمەیڵی من خراپ بەکارنەهێنرێ، بەتایبەتی پاش ئەوەی چەند مانگ بوو دەستم کردبوو بەبەکارهێنانی ئێمەیڵی شوێنکاری نوێم لە دوای تەواوبوونی گواستنەوەی ڕاژەکەم لەو زانکۆیەوە بۆ دەزگایەکی تری ئەکادیمی سەر بەهەمان وەزارەت، #وەزارەتی خوێندنی باڵا#.
تا ئەویا، هیچ کێشەیەکم نەبوو، جگە لە کێشەکەی کات نەبێ. بۆیە ڕاستەوخۆ لە هەمان ڕۆژدا بە ئێمەیڵ و دواتر بە نووسراوی فەرمی لە ڕێگەی شوێنکاری نوێمەوە داوای درێژکردنەوەی کاتم کرد بۆ سڕینەوەی ئەکاونتەکەم و داواکەم ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و خودی سەرۆکی زانکۆکە و جێگرێکی سەرۆکی زانکۆکە کرد. لە ناو داواکەشمدا، هۆکارەکانم بۆ ڕوونکردنەوە کە لەنێوانیاندا پێویستی تەکنیکی بوو بەهۆی زۆری قەبارەی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانم (کە زیاد لە 30 هەزار ئێمەیڵ و230 گێگابایت داتابوو کە بەشێکیان محازەڕەی ڕیکۆرد کراوبوون بە زمانی کوردی و خوێندکارانی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆکەش ئێستاش سوودی لێ وەردەگرن) . جگە لەوەش لە داواکەم دا باسی پێویستی پاراستنی فۆڵدەرە هاوبەشەکەی کارکردنم بۆ کردن لەگەڵ خوێندکارێکی ماستەری خودی ئەو زانکۆیە خۆیدا تا کاتی تخرج کردنی بەهۆی بەردەوامێتیم لە هاوسەرپەرشتێتی کردنی خوێندکارەکەیان تا ئەم ساتە و هۆکارێکی تریش!
ئەوەی جێگەی پرسیار بوو ئەوەبوو کە هیچ کام لەو هۆکارە منێقی و بدیهیانە بۆ درێژکردنەوەی کاتی سڕینەوەکە نەک گوێی لێ نەگیرا، بەڵکوو سەرۆکایەتی زانکۆکەی سوورتر کرد لەسەر سڕینەوەی ئەکاونتەکەم لەو ماوە کەمەی هەفتەیەکدا و دواجار ئامادەنەبوون تەنیا 5 ڕۆژی تر کاتەکە زیاد بکەن و بەشەوی شەممە داتا و ئەرشیفەکانمیان سڕیەوە! ئەمەش بڕیار و هەڵوێستێکی تەواو نەشاز و هەلپەرستانە و ناشرین بوو لە سەرۆکایەتی دەزگایەکی ئەکادیمیەوە، چونکە ئەگەر سەرکردەی ئەکادیمی زانکۆکان نرخی داتا و ئەرشیفی کاری زانستی نەزانن و لەلایەنی تەکنیکی گواستنەوەی داتا تێنەگەن، دەبێ کێ بیزانێ و کێ تێبگات؟!
ئەمە جگە لەوەی ئەو سڕینەوەیە بێ پێدانی کاتی پێویست و لەکاتێکدا خۆم و چەند دڵسۆزێک لەناوەڕاستی هەوڵی چڕ دابووین بۆ گواستنەوەی داتا و ئەرشیفەکانم، بوو بەهۆی لەدەستدانم بۆ چەندین ئێمەیڵ و داتا و دۆکیومێنت کە زۆریان مافی فکری تێدایە و ئەوەش کارێکی تەواو نایاساییە بەپێی یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێراقیش!
بەدەر لەیاساش، چ پێوەرێکی عورفی ئەخلاقی و ئیتیک و ئەتەکێتی ئیداری و زانستی ڕێگە دەدات بە سەرکردەکانی دەزگایەکی خوێندنی باڵا کە ڕوویان بێت بە نەخێر وەڵامی دەزگایەکی تری خوێندنی باڵای سەربەهەمان وەزارەتەکەی خۆیان بدەنەوە بۆ داوای کات بۆ پاراستن و گواستنەوەی داتا و ئەرشیفی زانستی پڕ مافی فیکری مامۆستا وتوێژەرێک! مەگەر ئەوە مەسەلە عەرەبییەکە نەبێ کە دەڵێ بەڕاستی ئەوانەی شەرم دەکەن مردوون!
=KTML_Bold=چۆن هەستم کرد؟=KTML_End=
نایشارمەوە، ئەو نیوە شەوی شەممەیە لە 20-05-2023 کە دواجار سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەلپەرستانە داتا و ئەرشیفی کەڵەکەبووی 6٫5 ساڵی کارکردنم وەکوو مامۆستا و توێژەر لەو زانکۆیەدا سڕیەوە، هەستم کرد گولەیەک نرا بە دڵمەوە و بەقەدەر ئەوەش ئازارم چەشت و زەرەرم پێگەیشت.
ئاخر سڕینەوەی ئێمەیڵ و داتا و ئەرشیفە زانستییەکانی مامۆستا و توێژەرێک لە ئەکاونت و گۆگڵ درایڤ و گۆگڵ کڵاسڕووم دا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆیەکەوە لەسەدەی 21 دا، فەرقی نییە لەگەڵ دڕاندن و نقوم کردن و سووتاندنی پەڕتووکەکان و ئەرشیفە زانستییەکان لەلایەن مەغۆل و تەتەرە هەمەجی و نەزانەکانی چاخە تاریکەکانەوە!
ئاخر کاتێک هەوڵە هاوتەریب و یەک لە دوای یەکەکانی خۆم و چەند دڵسۆزێکی تر کوورت یان شکستی دەهێنا بۆ داونلۆد کردن و ئەپلۆدکردنەوە یان گواستنەوەی داتا و ئەرشیفەکانم بەتەواوەتی لە ئەکاونتی شوێنکاری پێشووم بۆ ئەکاونتی شوێنکاری نوێم (کە ئەویش هەر دەزگایەکی سەر بە خوێندنی باڵایە) ، لەژێر فشاری کات و لە پێشبینی کردنی ستەم و نییەتی زەرەر گەیاندنی بەناو سەرکردە ئەکادیمیەکانی زانکۆکەدا و وەکوو دوا هەوڵم بۆ پاراستنی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانم، ڕاستەوخۆ لە گۆگڵەوە شوێنی زیادە (storage) م بۆ ئەکاونتێکی تایبەتم کڕی بۆ ئەوەی بتوانێ داتا و ئەرشفیە قەبارە زۆرەکانی کارەکەم بگرێتە خۆی و بەڵگەکانیشم نارد بۆ جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا (کە بەسوپاسەوە لە کاتی پشووی خۆی دا لە کۆتایی هەفتەدا لە بەدواداچوون دا بوو بۆ داوا ڕەواکەم) . بەڵام بەداخەوە، گوێیان لە جەنابی وەزیریش نەگرت!
ئاخر دواجار داوا 3 مانگیەکەم گۆڕی بۆ تەنیا 5 ڕۆژی زیادە تا گۆگڵ گواستنەوەکەی تەواوبکات بۆ ئەکاونتە تایبەتەکەم کە لە ناچاری دا و بەپەلەپەل شوێنی زیادەم بۆ کڕی بوو!
ئاخر هەر مرۆڤێکی پڕۆفیشناڵ و خاوەن ئیتیکی ئەکادیمی دەزانێت کە سڕینەوەی نابەرپرسانەی داتا و ئەرشیفی زانستی مامۆستا و توێژەرێک بێ پێدانی کاتی پێویست بۆ گواستنەوەیان لەهیچ شوێن و کاتێکدا کارێکی ڕاست و دادپەروەرانە نییە و بگرە کارێکی هەلپەرستانە و ئاست نزمە و تەواو بەدوورە لەبەهاکانی پەروەردە و خوێندن و فێرکردن، کە دەبێ چەقی بەها و کاری سەرکردە ئەکادیمیەکانی زانکۆکان بێ!
ئاخر سڕینەوەکان لە زانکۆیەک دا ئەنجام دراوە کە بەدرێژایی و چڕی 6٫5 ساڵی تەمەنم خۆم وتیمەکەم (بەپشتگیری خوای گەورە و هاوکاران و هاوبەشانمان) شەو و ڕۆژمان خستە سەریەک بۆ خزمەتکردنی و بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و ناوەکەی، تا ئاستی هێنانی ناو و لۆگۆکەی بۆ تەنیشت ناو و لۆگۆی باشترین زانکۆکانی بەریتانیا و جیهان وەکوو زانکۆی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆرد و لیستەر و ڕێدینگ لە پڕۆژەی هاوبەش دا لە خزمەت زانست و کەلەپووری کولتووری کوردی دا کە بوو بوونە جێگای سەرسامی و دەست خۆشی پسپۆڕان و ئەکادیمیانی بەناوبانگی نێودەوڵەتی پێش ناوخۆیی!
ئاخر هۆکاری بڕیاردانم بۆ جێهێشتنی ئەو زانکۆیە (پاش دەستپێکردنی دژایەتیکردنی ئاشکرا و شاراوەم بەهۆی پابەندبوونم بە پرنسیپەکانی لەسەریان پەروەردەبووم و ڕەتکردنەوەم بۆ بوون بە بەشێک لە گوفتار و کردارە قێزەون و پڕ دووڕوویی و خولە چەخماخەیی ەکانی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە کاتی گۆڕانکاری ئیدارەدا لەم هەرێمەدا دەگوترێ و دەکرێ) ، تەنیاوتەنیا بۆ درووست نەبوونی کێشە و ناکۆکی بوو چونکە لای من ڕێز و مێشک کراوەیی لە شوێنی کاردا لە ئاو و هەوا پێویستترە و تەنیا ئەو دوو داواکاریەم هەیە لە هەر شوێنێک کاری تێدابکەم. بۆیە لە نەمانی ئەو دووانەدا دوورکەوتنەوەم باشترین بژاردەیە بۆ هەموولایەک.
ئاخر من لە دوای گواستنەوەی ڕاژەکەشمەوە بەردەوام بووم لە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بێ گوێدانە کار و کاردانەوە ناشرین و نزمە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتییە نوێکەیان بەرانبەر خۆم و هەندێ لە ئەندامانی تیمەکەم!
لەگەڵ هەر ئاخرێک دا، تاوێک خەفەتبار دەبووم... تاوێک توڕە دەبووم... تاوێکی تر سوپاسگوزار دەبووم بۆ سووربوونم لەسەر ڕۆیشتن لەو ژینگە ژەهراوی بووە بچوک و داخراوی کارکردنەی سەرۆکایەتییە نوێکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە نە ڕێز و شەرم دەزانێ و نەدەتوانێ لە گرنگی و پێویستی پاراستنی داتا و ئەرشیفی زانستی و مافی فیکری تێبگات!
لەناکاودا، دەنگە هێمنەکەی دایکە مەزن و میهرەبان و پەپوولە ئاساکەم کۆتایی بە ئاخرەکانی ناو مێشکم هێنا کاتێک لە خەفەتی من و خۆی دا بە دەنگێکی تێکەڵ لە خەمباری و هیوا و ئیرادە پۆڵاینیەکەیەوە پێی وتم:
خەفەت مەخۆ کچەکەم... تخوا مەهێڵە توڕە بکرێی...
تخوا مەهێڵە ئاسوودەییت لە شوێنی کاری نوێت بشێوێنرێت...
تخوا مەهێڵە سەرقاڵ بکرێیت و کاتت بەفیڕۆ بدرێ...
تخوا مەهێڵە پڕۆژە و خزمەتەکانت بوەستێنرێ...
خەفەت مەخۆ کچەکەم، تۆ هەمیشە خوات لە پشت بووە.
خەفەت مەخۆ کچەکەم، خۆت باش ‌دەزانی هەموو بێتاقەتی و ناخۆشیەکی ژیانی تۆ دواجار بەخێری گەورە بەسەرت دا شکاوەتەوە.
قسەکانی دایکم سەرەتا نەیتوانی ئارامم بکاتەوە.
بگرە خەیاڵم چوو بۆ تەمێ کردنیان بۆ ئیستیفزاز و سنوور بەزاندنە یەک لەدوا یەکە وەڵام نەدراوەکانی ماوەی پێشوویان کە لە دوای گواستنەوەی ڕاژەکەمەوە تا ئەو شەوی شەممەیە سەبرم لێ دەگرتن تەنیا لەبەر درووست نەبوونی ناکۆکی و بە هەدەرنەدانی کات و وزەم لە ناکۆکی و تا بتوانم بەردەوام بم لە خۆتەرخانکردنم بۆ پڕۆژە و خزمەتە بەرهەمدارەکان.
خەیاڵم چوو بۆ ڕووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ دادگای ئیداری دا بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتیان و سڕینەوە پەلە نایاساییەکەی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانی پەیوەستە بەکاری زانستیم بۆ کەرتی گشتی کە مافی فکەریمیان تێدابوو.
خەیاڵیشم چوو بۆ هەق سەندنەوەی خوێندکاران و ئەکادیمیستە هاوەڵەکانی پێشووم لەو زانکۆیە بۆ بێباکانە خستنی ناوی زانکۆکەیان بۆ لیستی ڕەشی یەکێک لەهەرە زانکۆ بەناوبانگەکانی بەریتانیا بەهۆی ڕێزنەگرتنی یاسا و بیرکردنەوە بچوک و داخراوەکانی ئیدارە نوێکەیان کە تەنیا تا سەیتەڕەکەی تاسڵوجە بڕ دەکات!
خەیاڵم چوو بۆ دووبارە کردنەوەی کۆڵنەدانە درێژخایەنە جیڤارا ئاساییەکانی ساڵانی 2003 و 2004 م کە دواجار بووە جێگای هەڵوێستە مەردانە و لەبیرنەکراوەکانی چەند سەرکردەیەکی خوێنەر و گوێگری وەکوو جەنابی #مام جەلال# کاتێک بە ئاماژە کردن بۆ چەمکێکی یاسایی و دانانی لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە سنووری دانا بۆ ستەم و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە زۆر و ڕەها بێ لێپێچینەوەکانی ئەکادیمیەکی بێ ویژدان (بە بەرچاو و بەپشتگیری سوپایەک ئەکادیمی و سەرکردەی ئەکادیمی بێ هەڵوێست) لە ئەم هەرێمەمان بەرانبەر بە کچە خوێندکارێکی هەقخواز.
لەو خەیاڵانەدا بووم، لە پڕ وتەکەی مارک توینم بیرکەوتەوە کە دەڵێ ئاگادار بە هەرگیز مەچۆرە دەمەقاڵێ وە لەگەڵ نەفام دا، چونکە هەم دەتهێنێتە ئاستی خۆی و هەم لێت دەباتەوە چونکە ئەو لە نەفامی دا لە تۆ بە ئەزموونترە!
بیرم کەوتەوە کە ئەگەر ئەوان بێ ئیشن و مێشک و کات و وزەیان بۆ شتی بچوک و لاوەکی تەرخان کردووە و شەڕیان پێ باشترە لە بەتاڵی، ئەوە خۆم و تیمەکەم چەند مانگێکی پڕ چالاکی چڕی ماندووکەرمان لە پێشە.
بیرم کەوتەوە کە جێبەجێکردنی هەریەکێک لەم خەیاڵانەم کات و وزەی دەوێ کە تاوانە لە ئێستادا لە کەسانی مێشک بچووک و داخراو دا خەساری بکەم لە کاتێکدا (سوپاس بۆخوا و دڵسۆزانم) فریای وەڵامدانەوە و قبووڵ کردنی فرسەت و بانگهێشتە زۆرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ناکەوم.
بیرم کەوتەوە کە پۆلێک گەنجی کورد بەپەرۆشیەوە- هیوایان لەسەر پڕۆگرامە ڕاهێنانە نێودەوڵەتییە پلانکراوەکانمان هەڵچنیوە بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.
بیرم کەوتەوە کە چەندین ئەکادیمیست چاوەڕێی ۆرک شۆپ و سیمینار و وێبینارە ڕاهێنانە نێودەوڵەتییەکانمانن بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.
بیرم کەوتەوە کە چەندین ئەکادیمیستی لێهاتووی نێودەوڵەتی لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانانی پلان بۆ پڕۆژەی نوێی هاوبەشمان وەستاون بۆ ئەم چەند مانگەی داهاتوو.
بیرم کەوتەوە، کە من نەیەکەم و نەئاخیر تاکی کورد ئەبم کە لە هەرێمی کوردستان دا بەم شێوە ناشرین و نزمە دژایەتی بکرێ، بگرە ئەمە ئەو باجەیە کە دەیدەین بۆ کارکردن وبەرکەوتنمان لەگەڵ نەفامی ئەقڵ بچوک و بێ ڕەوشت دا.
بیرم کەوتەوە کە نووسینی زانا و دانا و بیرمەندە لێهاتووەکانی کورد پڕن لەم چیرۆکانە! هەر بۆیە کۆمەڵگەکەمان تا ئێستا نەیتوانیوە باز بدات بەسەر دەردی دووبارەکردنەوەی مێژووە سەختەکەی دا!
بیرم کەوتەوە کە پێش گەڕانەوەم بۆ کوردستان من سوێندم خواردووە کە جوابی ئاستەنگ و دژایەتییە زۆرەکانی نەفامە ڕق لەدڵ و بێ ڕەوشتەکان بە پڕۆژەی زۆرتر و خزمەتی گەورەتر بۆ گەنجی کورد بدەمەوە چونکە گەنج و کۆمەڵگەی کوردی ئەوەی پێویستە نەک ڕقەبەرایەتی و ناکۆکی خۆکوژانە و بێ بەرهەم.
بۆیە، سەرباری خەفەت و ئازارەکانم بۆ سڕینەوە هەمەجیانەکەی داتا و ئەرشیفە زانستییە زۆرەکانم پێش تەواو بوونی گواستنەوەیان بۆ ئەکاونتە تایبەتەکەم، بڕیارم دا کە بژاردەی دووەم هەڵبژێرم: بژاردەی پشتگوێخستنیان.
ئەو بژاردەیەی هەرچەندە تەواو نامۆیە بە ڕۆحە بەرگریکار و هەق خوازە سەرسەختەکەی لە شەهید مفەوەز کەمالی باوکمەوە بۆم ماوەتەوە، بەڵام تەواو هاوتایە لەگەڵ پەیمانەکەم بۆ (مامۆستا سبریە) ی دایکم... بۆ تیمەکەم...بۆ ئەو گەنج و ئەکادیمیستانەی لەسەر فرسەتە ڕاهێنانە نوێکانمان وەستاون.. بۆ ئەو هاوبەشانەی لەسەر دەستپێکردنی پڕۆژەکانمان وەستاون. بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی کە تا سەر ئێسقان پێویستی بە نموونەی پۆزەتیف و جیاوازە... بۆ پاراستنی کات و وزەم بۆ کار و خزمەتە گەورە و گرنگەکان.
دواجار، چیرۆکەکەم تەنیا چیرۆکی هەوڵی وەستاندن و تێکدانی کار و خزمەتەکانی تاکێک نییە، بەڵکوو نیشانە و دەرهاویشتەی شێرپەنجە درێژخایەن و کوشندەکەی کۆمەڵگەی کوردییە!
لە کۆتاییشدا، دەبێت باسی ئەوەش بکەم کە لە ناوەڕاست و لە کۆتایی تامکردنی ئەو تاڵی سڕینەوە هەمەجی و هەلپەرستانەیەی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانم لەلایەن چەند بەناو سەرکردەیەکی ئەکادیمی یەوە، تامی شیرینترین هەڵوێستی لەبیر نەکراوەی هاوەڵە ئەکادیمیە ویژدان زیندوو و مرۆڤە جوان و هەقدۆستەکانی تری دەرەوەی ئەکادیمیام کردووە کاتێک دەمبینی کە لە خۆم پەرۆشانە تر هەوڵی پاراستن و گەڕاندنەوەی داتا و ئەرشیفە زانستییەکانم دەدەن بە شێوازی جیاواز. ئەم شیرینیەش ئەو دیاریە جوانەی خوای گەورەیە بۆم کە هەمیشە ئەزموونە ناخۆش و تاڵەکانی ژیانم شیرین و ڕەنگاو ڕەنگ و جوان دەکەن، هەروەک ئەوەی کە دایکی خۆشەویستم ئاماژەی بۆ دەکرد!. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 522
HashTag
Les éléments liés: 2
Biographie
Dates et événements
Groupe: Articles
Publication date: 00-00-2023 (1 Année)
Livre: Mémoire
Livre: True Story
Province: Kurdistan Sud
Publication Type: Born-digital
Type de document: Langue originale
Technical Metadata
L'auteur de cet article a été délivré à Kurdipedia par le propriétaire de l'article!
Point qualité: 99%
99%
Ajouté par ( ڕۆژگار کەرکووکی ) sur 05-06-2023
Cet article a été examiné et publié par ( شادی ئاکۆیی ) sur 05-06-2023
Cet article a récemment mis à jour par ( شادی ئاکۆیی ) sur: 05-06-2023
URL
Cet article a été lu fois 522
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Biographie
Hamit Bozarslan
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk

Actual
Bibliothèque
L\'Arménie dans le folklore Kurde
17-02-2014
هاوڕێ باخەوان
L\'Arménie dans le folklore Kurde
Bibliothèque
Documents du VIème Congres du PDK-I
28-01-2014
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIème Congres du PDK-I
Bibliothèque
Les Kurdes d\'Irak
11-04-2014
هاوڕێ باخەوان
Les Kurdes d\'Irak
Bibliothèque
L\' Homme Debout
14-10-2016
هاوڕێ باخەوان
L\' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres du PDK-I
31-08-2017
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIIème Congres du PDK-I
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 519,277
Images 106,554
Livres 19,263
Fichiers associés 97,081
Video 1,384
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Biographie
Hamit Bozarslan
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contactez | CSS3 | HTML5

| Page temps de génération: 1.016 seconde(s)!