پۆندی ژاڵەی مەملەحە لە گوندی ژاڵەی مەملەحە درووستکراوە، لە شارەدێی (#سەنگاو#) سەربە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی شاری سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری #سلێمانی#ەوە جێبەجێکراوە لە ساڵی (2014) بە گوژمەی (749,233,920) دینار.
1 پۆندەکە توانای کۆکردنەوەی بڕی (200,000) م3 ئاوی هەیە لە ئێستادا بڕی (185,000) م3 ئاوی تێدایە.
2 پێش درووستکردنی پۆندەکە (17) خێزان لە گوندەکە نیشتەجێ بوون ، دوای درووستکردنی پۆندەکە ژمارەیان بووە بە (25) خێزان.
3 لەدوای درووستکردنی پۆندەکە (40) دۆنم زەوی کراوە بە بەراو.
4 دانیشتووانی گوندەکە کەڵک لە ئاوی پۆندەکە وەردەگرن بۆ بەکارهێنانی ژیانی ڕۆژانە و ئاژەڵداری، ژمارەی ئاژەڵیان پێش درووستکردنی پۆندەکە (300) سەر ئاژەڵ بووە، دوای درووستکردنی پۆندەکە ژمارەیان بووە بە (5000) سەر ئاژەڵ.[1]