پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کوردستانا سۆر
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستانا سۆر

کوردستانا سۆر
کۆماری کوردستانا سۆر، لە نەخشەی کوردستانی گەورەدا دەکەوتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم نەخشەیە و، بە پارچەی پێنجەمی کوردستانی گەورە دادەنرا. کوردستانا سۆر ببووە خاڵی جیاکەرەوەی هەرێمی قەرەباغ و ئەرمەنستان لە یەکتر.
شەهاب خالیدی

بە پێی بەڵگە مێژووییەکان کوردانی قەفقاز کە دەکەونە نێوان هەردوو ڕووباری کوور (کوورا) و ڕووباری ئەرەس، دانیشتووی ڕەسەنی ئەو جوگرافیایەن و کۆچبەر نین. یەکێک لەو مێژوونووسانەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کوردی قەفقاز لە سەدەی 7-10 کردووە ئارشاک پۆلادییەنە. ناوبراو سەلماندوویەتی کوردی قەفقاز دانیشتووی ڕەسەنی ئەو جوگرافیایەن. دیرۆکزانانی ڕووسی و فەرانسەوی و یۆنانییش سەلماندوویانە کە مێژووی نیشتەجێبوونی کورد لە قەفقاز لانی کەم دەگەڕێتەوە بۆ 6 هەزار ساڵ لەمەوبەر و ئەو هەرێمە تا ساڵی 1827یش لە دەست کورددا بووە کە میرنشینیان هەبووە. هەروەها تا ساڵی 1813ش کە پەیماننامەی گوڵستان لەنێوان هەردوو دەوڵەتی ڕووسیە و ئێراندا واژۆ کرا ، ئەو هەرێمەش یەکێک لەو هەرێمانە بوو کە ئێران بە ڕووسیەی دا.
لەنێو ئەو کوردانەی لە ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان دەژیان، تەنیا کوردانی ئازەربایجان بوون کە لە دوای شۆڕشی ئوکتۆبەری 1917 لە ڕووسیە، یەکەیەکی کارگێڕییان بە ناوی ئویەزدی کوردستان ( واتە شارۆچکەی کوردستان) بە ڕێبەرایەتیی گوجی قاجی ئۆف لە ساڵی 1923 دا بۆ درووست کرا، کە ئەم یەکەیە بە کوردستانا سۆر نێوی دەرکرد.
لە کوردستانا سۆر خوێندن و نووسینی کوردی بە پیتی کریلیک بوو تا ئەو کاتەی کە ئەو هەرێمە هەڵوەشێندرایەوە. بەڵام خوێندنی کوردی بە پیتی لاتینی لە ساڵی 1932ەوە تا چەند ساڵێک بەردەوام بووە.
بڕیاری دامەزراندنی کوردستانا سۆر سەرەتا لە 7-07- 1923 لەلایەن کۆمیسیونی دیاریکردنی سنووری قەرەباغی ئۆتۆنۆم و کوردستانەوە بەم شێوەیە ڕاگەیەنرا:
1-کوردستانی ئۆتۆنۆم دەبێ دابمەزرێ.
2-دوای ئەوەی کە سنوورەکانی قەرەباغی چیاییی ئۆتۆنۆم دیاری کران، دەبێ ناوەند و سنووری کوردستانیش دیاری بکرێ.
لە ڕۆژی 16ی ژوئەنیش کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئازەربایجان بە واژۆی سکرتێری ئەو حیزبە بە ناوی سەرگەی کیرۆڤ بڕیاری خۆی لە مەڕ دامەزراندنی هەرێمی کوردستانا سۆری ڕاگەیاند.
سۆر نیشان و هێمای سۆڤییەتی سۆسیالیست بوو. سۆر هێمای بەهێزبوونی ئەرتەش بوو، هەر بۆیەش کوردستانا سۆر بە واتای کوردستانی سۆڤیەت بوو.
بە پێی داتاکانی ساڵی (1925) ئەم یەکە ئەتنیکییە- کارگێڕێیە، شەش (هەرێم) و (330) ئاواییی لە خۆ گرتبوو، کە هەموو دانیشتوانەکەی لە (63) ئەنجوومەنی لادێدا کۆ کرابوونەوە. بەپێی یەکەمین سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی کۆمارەکانی یەکیەتیی سۆڤیەت لە ساڵی (1926) ژمارەی دانیشتوانی ئەم یەکە کارگێڕییە (51200) کەس بوو، واتا کورد (73، 1٪)ی هەموو دانیشتوانیان پێک دەهێنا. بەڵام ئازەرییەکان (26، 3٪)ی دانیشتوانیان پێک دەهێنا. ئەرمەنییەکانیش ژمارەیان تەنیا (256) کەس بوو، کە دەیکردە (0، 5٪).
بۆ نموونە، لە ئیدارەکانی قەرەقشڵاغ (99، 7٪)، لە کەڵبەجاڕ (99، 8٪)، لە قوتورلی (99، 9٪)، لە کوردحاجی (98، 6٪) و لە مورادخانلیش (98، 2٪)ی هەموو دانیشتوان کورد بوون. تەنیا لە قوبادلی ڕێژەی دانیشتوانی ئازەری (98، 9٪) بوو و لە دوای ئەوانیش ئەرمەن دەهات، کە ڕێژەیان تەنیا ( 1٪) و دانیشتوانی کوردی لێ نەبوو. توێژەران وای لێک دەدەنەوە کە قوبادلی بە مەبەست خرایە سەر ئویەزدی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕێژەی دانیشتوانی کورد لە هەرێمەکە لە (100٪) ەوە دابەزێنن بۆ (73٪) .
کۆماری کوردستانا سۆر، لە نەخشەی کوردستانی گەورەدا دەکەوتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم نەخشەیە و، بە پارچەی پێنجەمی کوردستانی گەورە دادەنرا. کوردستانا سۆر ببووە خاڵی جیاکەرەوەی هەرێمی قەرەباغ و ئەرمەنستان لە یەکتر.
دامەزراندنی کوردستانی سۆڤییەت لەلایەن دەسەڵاتی باڵای سۆڤییەتەوە لە مۆسکۆ بڕیاری لێ درابوو و دەبوایە جێبەجێ بکرێ.
بە بۆچوونی داڕێژەرانی بیرۆکەکە، دەبوایە ئەم یەکەیە ببێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بڵاوکردنەوەی بیری بلشویکی لەنێو کوردانی دەرەوەی سۆڤیەتدا.
هەروەها دەیانویست بە دامەزراندنی هەرێمی کۆردستانا سۆر، کوردانی تورکیە، ئێران، عێراق و سووریە، کە ئەو کات عێراق و سووریە لە ژێر دەسەڵاتی بریتانیا و فەرانسەدا بوون، هانبدات ببنە لایەنگری دەسەڵاتی سۆڤیەتی و لە دژی داگیرکەرانیان ڕاپەڕن.
بەڵام گەرموگوڕیی پەیوەندییەکانی سۆڤیەت و کەمالییەکان لە تورکیە، دواتریش دۆستایەتی لەگەڵ ئێرانی ڕەزا شادا، بوونە هۆی ساردبوونەوەی مۆسکۆ لە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتە و ئاستی چاوەڕوانییەکانی لە بارەی کوردستانا سۆرەوە کەم کرایەوە.
ئەمە دەرفەتێکی زێڕین بوو، کە کاربەدەستانی ئازەری لە چاوەڕوانیدا بوون و بۆ هەڵێک دەگەڕان شتێک بە ناوی کوردستان لەسەر ئەو خاکە نەهێڵن.
دامودەزگا فەرمییەکانی کوردستانیش لە شاری شوشێ لەدەرەوەی سنوورەکانی کوردستان بوون، بەبیانوی ئەوەی لە پایتەختی کوردستان (لاچین)، کە پێشتر ئاواییەک بوو بە ناوی عەڤداڵیار، هیچ باڵاخانە و شوێنێکی گونجاوی تێدا نەبوو بەکەڵکی ئەوە بێت دامودەزگاکانی حکومەتی تێدا جێگیر بکرێن.
هەروەها لە ئازەربایجان نەیاندەهێشت کوردەکان بچنە دەرەوە و خوێندن تەواو بکەن، هەر ئەم سیاسەتەی ئازەربایجانییەکان وای لە دانیشتوانی کوردستانا سۆر کرد کە ساڵانە کۆچ بکەن بۆ ناوچەکانی سۆڤیەت و ناوچەکانی دیکەی جیهان، هەر بۆیە ساڵ بە ساڵ ژمارەی کوردەکان کەمیان دەکرد و ئازەرییەکانیش زیادیان دەکرد.
لە کۆتاییدا کاربەدەستانی ئازەری فەرمانێکی مۆسکۆیان، سەبارەت بە سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕیی کۆمارەکانی سۆڤیەت بە هەل زانی و ناوی کوردستانیان لەسەر نەخشەی ئازەربایجان سڕییەوە.
ساڵی (1930) کاربەدەستانی باڵای حیزب و دەوڵەت لە مۆسکۆش ئەو بڕیارەیان پەسەند کرد.
دوا بە دوای ئەمە، سیاسەتی بە ئازەریکردنی کورد یەکسەر دەستی پێ کرد. ئەوەی کارئاسانیی زیاتری بۆ ئەم سیاسەتە کرد ئەوە بوو: کورد و ئازەری هاوئایین بوون، بەشێک لە کوردەکانیش تەنانەت لە کاتی دامەزراندنی ئویەزدی کوردستاندا ببوون بە ئازەری زمان، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتییش دابەش ببوون بەسەر چەندین خێڵ و عەشیرەتدا، کە کاری کاربەدەستانی ئازەرییان زۆر ئاسان دەکرد.
لە ساڵانێ 1937 – 1938 بەشێک لە کوردەکان لە ئازەربایجان و ئەرمەنستانەوە بە زۆرەملێ بۆ قەزاقستان و ئۆزبەکستان و قرقیزستان گوێزرانەوە.
لە ساڵی 1944یش لە گورجستانەوە بە زۆرەملێ بۆ قەزاقستان و ئۆزبەکستان ڕاگوێزران.
دوای ساڵی 1929 و ڕووخانی هەرێمی کوردستانا سۆر تا ئەو کاتەی کە سۆڤیەت ڕووخا، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد لەگەڵ زۆر لە سەرکردە پلەبەرزەکانی حیزبی کۆمۆنیست چاوپێکەوتنیان کرد و داوای سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی هەرێمی کوردستانا سۆریان کرد، بەڵام بە داخەوە لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون.
لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکیەتیی سۆڤیەتیش، بە تایبەتی لە دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لەسەر کۆماری ناگۆڕنە – قەرەباخ، کوردانی قەفقاز بەر شاڵاوی ناسیۆنالیستانی ئەرمەن و ئازەری و گورجی کەوتن و لەنێو کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت، ئەوروپا، ئامریکا و ئوسترالیادا بڵاو بوونەوە.
دوای ڕووخانی سۆڤیەت و لە کاتی شەڕی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان (کە ئەو کات 20 هەزار کورد وڵاتی ئەرمەنستانیان بە جێ هێشتبوو) ڕۆژی 15ی مانگی مای ساڵی 1992حیزبی خەلق جبهەسی لە ئازەربایجان هاتە سەر کار و، بڕیاریان دا کە بە بێ شەڕ هەرێمی لاچین بە جێ بهێڵن. کاتێک ئەوان لە لاچین دەرکەوتن، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد ڕوویان کردە هەرێمی لاچین و سەرەتا لە 9 ی مانگی ژوئەن تەڤگەرا ئازادییا کوردستانێیان دامەزراند و لە 10ی مانگیش هەرێمی کوردستاناسۆریان بە ڕێبەرایەتیی وەکیل مستەفایێڤ دامەزراند، کە ئەندامانی بەڕێوەبەری لە 19 کەس پێک دەهات. ئەو هەرێمە کە پایتەختەکەی لاچین بوو، لە چەند شاری وەک کەلبەجاڕ، گوبەدلی، جبراییل و زەنگیلە پێک دەهات.
دواتر داوا لە کوردەکان کرا کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. بەڵام بە داخەوە ناکۆکی کەوتە نێوان ئەندامانی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکبوون، کە ئەو کات ئەو کۆمەڵەیە یەکێک لە ڕێکخراوە هەرە بەهێزەکانی ئەو سەردەمەی کورد بوو. ناکۆکییەکە لەسەر ئەمە بوو کە بەشێک لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی یەکبوون دەیانوت ئەگەر ئازەربایجان ئۆتۆنۆمیمان پێ بدات قبووڵمانە، بەڵام ئەگەر ئەرمەنستان پێمان بدات، نامانەوێ. وێدەچێ ئەو ئەندامانەی کۆمەڵەی یەکبوون لە کوردە موسڵمانەکان بووبن نەک لە کوردە ئێزدییەکان. مەبەستیشیان ئەوە بووبێ کە ئازەرییەکان موسڵمانن و ئێمە بڕوامان بە وان هەیە نەک بە ئەرمەنیەکان. لە بواری مەزهەبییەوە کوردانی ئازەربایجان موسڵمانی شیعە بوون، بەڵام کوردانی ئەرمەنستان و گورجستان بێجگە لە کەمایەتییەک کە موسڵمانی سوننی بوون، ئەوانەی دیکە کوردی ئێزدی بوون.
هەروەها وەکیل مستەفایێف لەم پێوەندییەدا دژایەتیی پ. ک. ک لەگەڵ دامەزراندنی کوردستانی سۆر و وەرگرتنی چەک و پارە لە دەوڵەتی ئازەربایجان بە هۆکارێکی دیکەی تێکچوونی هەرێمی کوردستانا سۆر دەزانێ.
سەرەڕای ئامادەیی ئەرمەنستان بۆ دامەزراندنی ئەو هەرێمە، مخابن بەهۆی ئەو ناکۆکییە و نەگەڕانەوەی کوردەکان بۆ وڵاتی خۆیان ئەو دەرفەتە زێڕینەیەیان لە دەست دا و هەموو هەوڵی وەکیل مستەفایێڤ و هاوڕێیانی بێ ئاکام مایەوە.
سەرچاوە:
-کوردانی ئازەربایجانی سۆڤیەتی: چیرۆکی لەنێوبردنی کەمینەکی نەتەوەیی ن: د. جەبار قادر
-پەڕتووکی کوردستانا سۆر ن: هاروون ییلماز، عیسمەت شەریف وانلی، دانیەل مولر
-هەڤپەیڤینێکی ماڵپەری ڕووداو لەگەڵ وەکیل مستەفایێڤ
-بەڵگەفیلمێکی ڕووداو لەسەر کوردستانا سۆر
-ویکیپیدیا.[1]
ئەم بابەتە 705 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdshop.net 01-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستانی (سوور)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 10-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 10-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 705 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.015 چرکە!