پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,401
پەرتوک PDF 19,241
فایلێن پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەدەبی ئیرۆتیکی ژنانی عەرەب
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەدەبی ئیرۆتیکی ژنانی عەرەب

ئەدەبی ئیرۆتیکی ژنانی عەرەب
ناونیشامی بابەت: ئەدەبی ئیرۆتیکی ژنانی عەرەب
ئامادەکردن: #چنوور فەتحی#

سێ هەزار ساڵ عەشق و شەهوەت ژنانی نووسەری جیهانی عەرەب چ لە کاتی ئاشتی و ئارامی و چ لە سەردەمی قەیران و شەڕ و کۆیلەیی و یەخسیریدا، دەستیان داوەتە ئێرۆتیک ‌نووسین و نووسین لە یاساخکراوی عەشق.
پەیکەرێکی بچووک لەنێو جامی حیفازی ژمارە 38ی مۆزەخانەی نەتەوەیی دیمەشق دانراوە پەیکەرێک لە (ئیشتار) کە ئیلاهەی جوانی و عەشقی ئاشووریەکانە. پەیکەرێکی ڕووت کە بە چاوانی ئەبڵەق و کراوە وە لە بینەر و سەیرکەری دەڕوانێ. گەر ئەم پەڕتووکە و ئامانجێکەکانیشی، هێمایەکیان هەبێت، هەر ئەم پەیکەرە بچووکە و دەستە مست کراوەکانییەتی.
ئەمانە ڕستە سەرەتاییەکانی کتێیی (ئێمە بە هێماکان دەنووسین - عەشق و شەهوەت بە قەڵەمی ژنانی عەرەب) ە پەڕتووکێک کە گوڵبژێرێکی ئەدەبییە پێکهاتووە لە 101 بەرهەمی ئەدەبی (شیعر، چیرۆک، بەشێک لە ڕۆمان، وتار) لە 75 ژنی نووسەری عەرەب لە سێ هەزار ساڵی ڕابردوودا. ژنانێک بە پێشینە و سەربوردەی جیاوازەوە، هەندێکیان پێشتر هەرگیز بەرهەمیان بڵاو نەکردۆتەوە، دوو کەسیان نەناسراون، ژمارەیەکیشیان بەهۆی جەبری زەمانەوە تەنیا بە ناوی خوازراوەوە بوێریی ئەوەیان هەبووە بنووسن، هەندێکیشیان سەرەڕای ئەوەی کە بە ڕەچەڵەک عەرەب بوون بە زمانی عەرەبی هیچیان نەنووسیوە، ژنانێک لە ئەندۆلۆس و دەمیشقەوە تاوەکوو بەرلین و نیۆیۆرک.
سەلمی ئەلدەبباغ، نووسەری فەلەستینی - بریتانیایی ئەرکی سەرنووسەریی ئەو گوڵبژێرە ئەدەبییەی لە ئەستۆ بووە. دەبباغ کە دەیەی 1980ی زایینی لە کوێت گەورە بووە، دەنووسێت ئەویش وەک زۆرێک لە ژنانی نەوجەوان و گەنج، لەگەڵ هەستی تووڕەیی و هەندێجار ڕق و قین لەو شوێن و کولتوورەی تێیدا گەورە دەبوو، گەشەی کردووە. ساڵانی دوایی کە دووبارە دەستی کردەوە بە سەفەرکردن بۆ وڵاتانی عەرەبیی و توێژینەوە لەسەر گەنجینەی ئەدەبیاتی عەرەب، تێگەیشت کە چەندە ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی عەرەب دوورە لە کڵێشەکان و چۆن بە تێپەڕبوونی هەزارەکان، ژنانی عەرەب لە نووسینەکانیاندا باسی عەشق، جەستە، چێژی سێکسی و شە‌هوەتیان کردووە و بەردەوامیشن و پێچەوانەی کڵێشە باوەکان، قەڵەمی خۆیان لە نووسین سەبارەت بە تایبەتیترین و ناڤۆکیترین مەیل و خواستەکان نەبوواردووە.
(ئێمە بە نیشانەکان دەنووسین) وەک خۆی یەکەم بەرهەمە لەم بوارەدا. پێشتر گولچنێک لە بەرهەمی ئەدەبیی ژنانی عەرەب چاپ نەبووە کە هەموو نیشانەکان لەسەر میحوەری عەشق، شەهوەت و ئەدەبی ئێرۆتیکیی ژنانی عەرەب بێت.
ژنانێک کە سەر بە ئایین و ئایینزا جۆراوجۆرەکانی وڵاتە عەرەبییەکانن، هەندێکجار تەنانەت پێش پێغەمبەرەکانی خۆیان لە دایک بوون و ژیاون. ژنانێک کە تەنیا نووسەر نەبوون، هەندێکجار کابان بوون و هەندێکجاریش پارێزەر، بڕێکیان ئەندازیار و کەسانێکیشیان زانکۆیی. تیایاندا بووە کەم‌خوێندەوار و تیاشیاندا بووە خاوەنی پلەی بەرزی زانستی، هەندێکیان دەوڵەمەند و زەنگین و هەندێکی دیکەشیان کۆیلە و یەخسیر و … سەلمی ئەلدەبباغ، لە بیری نەچووە کە بەرهەمی ژنانی کووئییریش لەم گوڵچێنەیدا بگونجێنێت. زۆرێک لەم بەرهەمانە لە سەردەمی ژیانی نووسەرەکانیاندا یان تەنانەت هەر ئێستاش لە وڵاتەکانیاندا یاساخ کراون یاخود گیرۆدەی تێغی سانسۆڕ هاتوون.
ئەلدەبباغ ڕوونی دەکاتەوە چۆناوچۆن لێکۆڵێنەوە مێژووییەکان نیشانی دەدەن کە ژنانی جیهانی عەرەب، ساڵانێکی دوورودرێژ بەر لەوەی ژنان لە جیهانی ئینگلیزیزماندا دەست بۆ قەڵەم ببەن و پەڕتووکێک بنووسن و بڵاوی بکەنەوە، دەیانووسی و خاوەنی دەنگی خۆیان بوون. پێش هەزار ساڵ لە بەغدا، ژنێکی شاعیر -جارییە ئەلناتفی - بوو بە ئەندامی گرنگترین گرووپی ئەدەبیی بەغدا بە ناوی (گرووپی مەجنوون) گرووپێک کە خۆشیان زۆربەی شیعرەکانیان هەڵگری ناوەرۆکی ئێرۆتیک بوو.
هەڵبەستەکانی ئەم ژنە شاعیرە ئەوەندە ڕاکێشەر و باش بوو کە پیاوانی شاعیری ئەو سەردەمە لەوانە ئەبوو نەوواس ئێرەییان پێ دەبرد. شاعیرێک کە ناوی لە ئەدەبی کۆنی عەرەبدا بە گەلێک هۆنینەوە و شیعر لەسەر شەراب و سەرمەستییەوە پەیوەست بووە.
لێکدانەوەکانی ئەو و دیتران نیشانی دەدات کە ژنانی جیهانی عەرەب هەم لە کاتی سوڵح و ئاشتی و هەم تەشقی قەیران و شەڕ و کۆیلەیی و ئەسیریدا، دەستیان داوەتە ئێرۆتیک‌نووسین و نووسین لە یاساخکراوی عەشق.
“کزبوون و تەشقی ئێرۆتیک‌ نووسینی ژنانی عەرەب”
دوو قۆناغی گرنگ، خەلافەتی بەنی ئومەییە و بەنی عەبباس بوو کە سەردەمانی ئارامی، ئۆقرەیی و ئیمکانیاتی زیاتر بوو و زۆرێک لە شاعیران و نووسەرانی ئەم قۆناغە لەوانە ژنانی نووسەر، بەرەو نووسین لە “چێژە دونیاییەکان” دەکشان. ئەو بەڵگانەی لەم قۆناغانە دەستکەوتوون نیشانی دەدەن کە لە چەند بڕگەیەکی خەلافەتی بەنی عەبباس، ژنان دەیانتوانی گەر لە پێوەندیی سێکسییان لەگەڵ هاوسەرەکانیان ڕازی نەبوون، داوای تەڵاق بکەن.
کەوتنی ئەندۆلس لە ساڵی 1492ی زایینی بە خاڵێکی وەرچەرخانی خەماوی لە ئێرۆتیک‌نووسینی ژنانی عەرەب دێتە ئەژمار.نەک هەر زۆریی بەرهەمە پێشووییەکانیان لەم قۆناغەدا لەنێو برا و لەدەست چوو، بەڵکوو تاکوو چەند سەد ساڵ دواتریش ئەو ژنانەی بە نووسین لەم جۆرە تابۆیانەوە سەرقاڵ بوون لە پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕی یان ئەگەریش نووسیویانە بەرهەمەکانیان هەرگیز چاپ نەبووە و یان نەماوەتەوە.
سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بە خاڵێکی وەرچەرخانی دیکە دێتە ئەژمار کە دیسانەوە شاعیر و نووسەرانی عەرەب بەرەو ئێرۆتیک‌نووسین چوونەوە. ئەدیب و نووسەران بە تایبەت لە ئیمپراتووریای عوسمانی و میسر دەستیان دایە ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵێک تەوەری وەک هاوسەرگیریی زۆرەملی و دووبارە بوێریی نووسین لەسەر مەیل و ویستی جەستە زیاتر بۆوە.
زەینەب فەوواز، چیرۆکنووس و چالاکی مافەکانی ژنان لە شیعەکانی لوبنان بوو، یەک لە دیارتەین ژنانی قەڵەم بەدەستی ئەو قۆناغەیە کە هەم لە وتارەکانی خۆیدا لە ڕۆژنامەکان و هەم لەو چیرۆکانەدا کە دەینووسی، وێرابووی باسی پێداویستیی سێکسیی ژنان، عەشقی یاساخ و جەستەی ژن بکات و ڕەخنە لە هاوسەرگیریی زۆرەملیی بگرێت.
ئەو کە خۆی کۆڕێکی ئەدەبیی پێک هێنابوو، لە یەکەم ڕۆمانی خۆیدا بە ناوی (کۆتایی خۆش) ئەو ئازایەتی و چاوانەترسییەکی نواند کە بڵێ عەشق بێ ڕێزگرتنی دوو لایەنە، بەهایەکی نییە و ڕێز و حورمەتی بە پێویستیی بوونی فەزایەکی سیاسیی گونجاوەوە گرێدابوو.
ڕەنگە ئەو لەو یەکەم کەسانە بووبێت کە پرسی عەشقی تاکەکەسیی مرۆڤەکانی جیا و دابراو لە واقیعی سیاسیی نەدەبینی و لە نووسینەکانییدا باسی کاریگەریی هەندێجار وێرانکەر و تێکدەری فەزایەکی سیاسیی گەندەڵ لەسەر چواردیواریی عەشق کردووە. زەینەب فەوواز یەک لە ژنانی ئێجگار کاریگەر لە هاندانی ژنان بۆ بوێریی دەست بە قەڵم بوونیان بوو تاوەکوو بنووسن سەبارەت بەوەی کە لە زەین و دڵیاندا دەگوزەرێت.
“بەرپەرچدانەوەی کڵێشەکان و دەورە جێندەرییەکان”
یەک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم گوڵبژێرە ئەدەبییە لەودایە کە سەلمی ئەلدەبباغ هەوڵی داوە لە بەرهەمەکاندا، هەوڵ و تەقەللای ژنانی عەرەب بۆ پێوەندیی خۆیان لەگەڵ شەهوەت، خواست و پێویستیی سێکسی و چێژی جەستە نیشان بدات.
ئەو ئاگادارە کە ئەم کڵێشە باوە بەر چەلێنج بدات کە ژنانی عەرەب هیچیان لەسەر مەیلی سێکسی و چێژی جەستە نەنووسیوە و بە بەڵگەوە نیشانی دەدات کە ئەوان بە هەزاران ساڵە لە نووسینەکانیاندا باسی ئەم بابەتانە دەکەن. بەڵام هاوکات ئەم ئالنگارییە هەمیشەییەش دەخاتە ڕوو کە ژنان چۆناوچۆن بەردەوام و تا بە ئەمڕۆش، تەنانەت لە زەینی خۆشیاندا، گیرۆدەی تابۆ باوەکانی کۆمەڵگەن و چۆن نووسین لەبارەی سێکس و عەشق و پێویستیی جەستە، نەک تەنیا بوێریی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگە، بەڵکوو ئازایەتیی هەڵکردن لەگەڵ ئەم ئاڵۆزییە زەینییانەی خۆشیان داوا دەکات. لەنێو بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵەدا، ئەم ئاڵۆزی و تەقەللا زەینییە لە بەرهەمی ژنانی نووسەری هاوچەرخدا، بەرچاوترە لە چاو ئەو ژنانەی سەدان ساڵ پێش ئێستا لە ژیاندا بوون و دەیاننووسی.
لە یەک لە سەرنجڕاکێشترین بەرهەمەکانی ئەم پەڕتووکەدا چیرۆکی (شیرین انجیر) لە سامییە عیسا، نووسەری لوبنانی دەخوێنینەوە کە بە ڕادەیەکی ئێجگار کاریگەر ئەم هەوڵ و تەقەللا وێنە دەکێشێت. چیرۆکەکە لە کەمپێکی پەنابەرانی فەلەستینی ڕوو دەدات. فاتمە کە ژنێکی چل و چەند ساڵان و بێوەژنە، نیوەشەو کە هەموان لە خەودان دەچێتە تەوالێتی گشتیی کەمپەکە و لە تەنیاییدا (خودارچایی) دەکات. ڕەکعەت کە بەرپرسی (کۆمیتەی جەماوەری) کەمپەکەیە و لەلایەن هەموانەوە ڕێزی دەگیرێت، هاوکات لەگەڵ فاتیمە و بێ ئەوەی کە ئەو بزانێ، دێتە تەوالێتی گشتیی پیاوانە کە دیوار بە دیواری تەوالێتی ژنانەیە و لە خەڵوەتی نیوەشەودا بە دەنگی ئاە و ناڵەکانی فاتیمە دەستپەڕ دەکات.
ئەو هەموو نیوەشەوێک زۆر دەترسێ کە کەسێک لە دانیشتوانی کەمپەکە بیبینێت و هەموو ئابڕو و ئیعتیبارێکی لە دەست بچێت. هەروەک فاتیمەش هەموو نیوەشەوێک دەلەرزێ کە نەوەک کەسێک بێتە ناو تەوالێتەکە و گوێی لە ئاە و ناڵینەکانی ئەم بێت و بێ حەیسییەت بێت. هاوکات هەردووکیشیان ناتوانن دەست لەم چێژە یاساخە هەڵبگرن. لە درێژەی چیرۆکەکەدا زۆر بەئازارەوە ئەو ڕاستییە وێنە دەکێشرێت کە فاتمە تا ئەو کاتەی هاوسەری هەبوو، هەرگیز نەیزانی چێژی سێکسی چییە و جەستەی چ توانا و کارکردێکی هەیە. (پارچە گۆشت) ێک بوو لە دەستی حەز و مەیلی هاوسەرەکەیدا. دەبوو ببێ بە بێوەژن تاکوو لە خەڵوەتی ترسناکی تەوالێتێکی گشتیدا تێبگات جەستەی چ تایبەتمەندییەکی هەیە و چ حەز و مەیلێک داوا دەکات.
لە هەندێ لە بەرهەم کۆنەکاندا کە ئەلدەبباغ بۆ ئەو گوڵبژێرە ئامادەی کردووە، جەخت لە ڕۆڵی دووانەی (حەرەمسەرا) دەکرێتەوە: فەزایەک کە بەجوانی بە دژەژنێتی، زیندانی کردنی ژنان و دەسەڵاتی پیاوانەوە گرێ دراوە. هاوکات شوێنێکیش بوو کە ببوو بە (فەزای ئەمن) ی ژنان بۆ کەشف و دۆزینەوەی جەستە و چێژەکان. تەنیا شوێنێک کە دوور لە چاوی پیاوان و زاڵێتی و وەحشیگەری و ئیرادەی ئەوان، دەیانتوانی نەک هەر جەستەی خۆیان و ژنێکی دیکەش کەشف و ئەزموون بکەن، بەڵکوو دەرفەتێکیشیان بۆ ڕامان لە هەڵچوونی هەستەکان بۆ دەڕەخسا.
غەلییە بنت ئەلمەهدی، خوشکی هاڕوون ئەلڕەشید، ژنێک بوو کە هاوکات هەم لەگەڵ پیاوان وهەم لەگەڵ ژنانیش پێوەندیی هەبوو. ناوی ئەم پەڕتووکە (ئێمە بە نیشنەکان دەنووسین) لە شیعرێک لەبارەی غەلییە بنت ئەلمەهدی وەرگێڕاوە کە لە چوارچێوەکانی زەمانە تێپەڕیبوو. لە بەشێک لەم شیعرەدا دەگوترێ”ئێمە لەنێو هەمواندا، بە نیشانەکان دەنووسین، کینایە پاڵەکییەکان بێ خەت دەنووسین” لە زۆربەی بەرهەمەکانی پەڕتووکەکەدا ئەم نیشانە، سیمبۆل و خوازانە بەرچاو دەکەون و دەرکێکی وردتر لە مەڕ مێژووی کولتووریی ئەم نیشانانە بە بەردەنگ دەدەن.
ئەلدەبباغ لە پێشەکیی پەڕتووکەکەدا لێکی دەداتەوە کە ئەم هەموو کڵێشە و ئاستەنگیی سێکسی و ڕەگەزییە لە سەردەمی پێش ئیسلام و سەدەی یەکەم و دووەمی پاش ئیسلامدا باو نەبوون یان بوونیان نەبووە. ئەوەی زیاتر لە هەموو شت پەرەی بەم دەریای کڵێشە و دەورە ڕەگەزییانە داوە، میراتی تاڵی ئەمپریالیزمە. زۆرێک لە بەرهەمە کۆن و کلاسیکە هەڵبژێردراوەکان لەم کۆکراوەدا، ناوەرۆکی وەک هەڵبژاردنی چەند پارتنێری سێکسی، هەم بۆ ژن و هەم بۆ پیاو، هەیە. زۆرێک لە بەرهەمەکانی ژنانی هاوچەرخ، یان لە شوێنێکی نەزانراو ڕوو دەدات یان لە سەردەمانێکی دیکە. بۆ نموونە سەعیدە ڕوواس، نووسەری بە ڕەچەڵەک مەراکیشی هاووڵاتیی لەندەن، لە چیرۆکی (داستانی کچێکی ئازاد) دا، گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمانی کۆن و عەشقی ئەفسانەیی (پسووخە و ئێرۆس) بە جۆرێکی دی وێنا کردووە و نووسیویەتەوە.
یۆسرا سەمیر عومران، نووسەری میسری، لە چیرۆکی (هیچ وابەستەییەکت نەبێت) دا بەسەرهاتی ژنێکی سەڵتی سی و چەند ساڵ تەمەن لە قەتەر دەگێڕێتەوە کە لە تویتەر لەگەڵ پیاوێکی خێزانداری خەڵکی سعوودیە ئاشنا دەبێت. کابرا جارنە جارێک بە سەفەر دێت بۆ قەتەر و لە هۆتێلێک بە نەهێنیی ژنەکە دەبینێت. کابرا هەرکە دەزانێت ژنەکە هەستێکی بەرانبەری پەیدا کردووە، لەناکاو ون دەبێت، ئەکاونتی تویتەرەکەی دەسڕێتەوە، ئیدی وەڵامی هیچ پەیامێکی ژنەکە ناداتەوە. چیرۆکەکە پڕە لەو نیشانە کولتوورییە گرنگانە کە دۆخی ئاڵۆز و چینایەتیی جێبەجێ کردنی خواستە سێکسییەکانە بەدەر لە چوارچێوەی زەواج و هاوسەرگیری، دەگێڕێتەوە. بۆ نموونە هەر ئەوەی کە ژن و پیاو تەنیا لە هۆتێلە پینج ئەستێرە و لووکسەکان دەتوان ژوان ببەستن و یەکدیی ببینن، لە بەر ئەوەی کە تەنیا ئەم هۆتێلانەن کە چاویان لەسەر ئەو ڕاستییە دەبەستن کە ژن و پیاوەکە هاوسەری یەکدیی نین.
لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئەم کۆکراودا، بە شێوەیەک جەخت لە گرنگی و کاریگەریی وشەکان لە هەر پێوەندییەکی عاشقانە و جەستەییانەدا کراوەتەوە. وشەکان بە درێژایی سەدەکان، عاشقانیان لێک نزیک یان دوور کردۆتەوە. لە هەندێ لە بەرهەمەکاندا، ژنانی نووسەر بەجوانی وێنەیان کێشاوە کە ئەم شەرمە مێژوویییە سەپێنراو و هەستی گوناە بە سەر ژنانی عەرەبدا، چۆناوچۆن بەردەوام دەیانخاتە دۆخی هەڵپەسێردراوی و ئازارەوە. لە ڕوودامان لەگەڵ خۆیان، لەگەڵ هاوبەشی ژیانیان، لەگەڵ پیاو، ژنێک کە خۆشیان دەوێ و… و وێنە کێشانی چێژی ڕەسەن و یەکەی تێپەڕێن لەم شەرمە و لە ناچاربوون بە بێدەنگی و شاراوەکاریی مێژوویی. زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئەم کۆمەڵە هەروەها وێنەیەک لە پێوەندیی نێوان ژنان و پیاوان هەم لە عەشق و هەم لە شەهوەت و هەم لە چواردیواریی ژوورەکانی نووستن، دەگێڕنەوە.
لە بەشێک لە ڕۆمانی (چاوی هەتاو) بە قەڵەمی ئەهداف سویف، نووسەری خەڵکی میسر، ئەم چەلێنج و ڕەنجەی پێوەندییە نایەکسانانە بە ڕوونی ڕەوایەت کراوە. کاتێک کە عورف و سوننەت و کڵێشە ڕەگەزییەکان، سێبەرێکی وەها ترسناک بە سەر پێوەندیی ژن و مێرددا دەسەپێنن کە وشەیان نییە تاوەکوو سەبارەت بە سێکسی خۆیان قسەی پێ بکەن، قسەیەکی ڕوون و ڕاشکاو و ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانە.
“ئێمە بە نیشانەکان دەنووسین”، کۆمەڵێک وێنەی فرەچەشن و سەرنجڕاکێشە لە مێژووی هەزاران ساڵەی ئێرۆتیک نووسینی ژنانی عەرەب، پەنجێرەیەک بەرەو جیهانێک کە زۆربەی جاران یان سانسۆڕ کراوە، یان بەهەند نەگیراوە و یاخود بە ئەنقەست بەرەو سووچێک ڕاو نراوە بۆ ئەوەی دوور لە چاوی بەردەنگ تۆزی لێ بنیشێت.
وێنەیەک لە سەرکوت، ترس و تۆقین و نائەمنی، عەزابی ویژدان، جۆش و خرۆش و چێژی ژنانی عەرەب لە ئەزموون کردنی جیهانی پڕاوپڕ لە ئەبێ و نەبێ‌‌ ی جەستە و عاشقیکردن. دەڵێی دەنگی هاواری ماندووی دژ بە بنت ئەلمەهدی لە سەردەمی خەلافەتی هاروون ئەلڕەشیدەوە تا هەنووکە دەنگ دەداتەوە: خودایا ویستن و ئەم مەیلە تاوان نییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 248 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هومام تاهیر ) ل : 04-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هومام تاهیر )ڤە: 04-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 248 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,401
پەرتوک PDF 19,241
فایلێن پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!