دنیا وەک ماستی مەیو وایە.
درووستکردنی ماست لەئەنجامی کوڵاندنی شیر و هەوێنکردنییەتی بە ماست یان دۆ، شیر لە دۆخی شلیدایە بەڵام کە دەبێت بە ماست، گۆڕانی کیمیایی بەسەردا دێت و توند دەبێتەوە و دەچێتە دۆخێکی جێگیرەوە، پەندەکە بە ژیانێک ئەوترێ کە پڕ بێت لە هێمنیی و ئارامیی بۆ مرۆڤەکان و دۆخەکی جێگیریان هەبێت. [1]