图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,949
图片 105,377
书籍 19,098
相关文件 95,915
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: چارەسەری من بۆ کێشەکانی تورکیا و سووریا و کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: چارەسەری من بۆ کێشەکانی تورکیا و سووریا و کورد

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: چارەسەری من بۆ کێشەکانی تورکیا و سووریا و کورد
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#: چارەسەری من بۆ کێشەکانی تورکیا و سووریا و کورد
نووسینی: #عەبدوڵڵا ئوجەلان#
وەرگێڕانی: #زانا عوسمان#

مۆدێرنەی سەرمایەداری بەردەوامترین و کوشندەترین قەیرانی شارستانییەتە. بەدیاریکراوی، وێرانکارییە گشتییەکەی دوو سەد ساڵی ڕابردوو هەزاران ڕایەڵەی پەرەسەندنی لە ژینگەی سرووشتیدا پچڕاندووە. واپێدەچێت ئێمە بەباشی ئاگاداری ئەو وێرانکارییە نەبیین ئەم دیاردەیە تووشی جیهانی ڕووەک و ئاژەڵی کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە ڕوونە کە، هەر وەک کەش‌وهەوا، ئەو دوو جیهانە بەردەوام ئاماژەی (بەفریامان‌ بگەن) دەنێرن.
تا چەندێک مرۆڤایەتی دەتوانێت لە شاندانەبەر ئەم جۆرە لە مۆدێرنە بەردەوام بێت، کە بووەتە هۆی کاولکاریی ژینگەیی بەربڵاو و لێکهەڵوەشانی کۆمەڵگە؟ چۆن مرۆڤایەتی ئازار و ژانی جەنگ، بێکاری، برسێتی و هەژاری دەڕەوێنێتەوە؟
ئەو بانگەشەیەی کە دەوڵەت-نەتەوە کۆمەڵگە دەپارێزێت وەهمێکی گەورەیە. بەپێچەوانەوە، کۆمەڵگە بەشێوەیەکی ڕوولەزیادبوو لەلایەن دەوڵەت-نەتەوە وە بەسەربازی دەکرێت و تەواو نوقمی جۆرێکە لە جەنگ. من ئەمە ناودەنێم جەنگی کۆمەڵگەکوژ، کە بەدوو شێوە بەسەر کۆمەڵگەدا سەپێنراوە.
یەکەم، دەسەڵات و دەزگاکانی دەوڵەت هەڵدەستن بە جڵەوکردن و چەوساندنەوە و چاودێریکردنی کۆمەڵگە.
دووەم، تەکنەلۆجیای زانیاری (قۆرخکارییەکانی میدیا) لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵگەی ڕاستەقینەی گۆڕیوە بۆ کۆمەڵگەیەکی مەجازی. چۆن دەکرێت بەرگری لە کۆمەڵگە بکرێت لە دژی یاساوڕێساکانی ناسیۆنالیزم، ئایینگەرایی، سێکسیزم، زانستگەرایی، هونەرەکان، هەروەها پیشەسازی سەرگەرمی (لەنێویاندا وەرزش، درامای تەلەڤزیۆنی، هتد.) کە لە ڕێیانەوە شەو و ڕۆژ کۆمەڵگە لەلایەن میدیاوە هێرشی دەکرێتە سەر؟
ئەو ڕاستییە تەوا ڕوون بۆتەوە کە دەوڵەت-نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێکە لە ئامرازەکانی باڵادەستیی مۆدێرنەی سەرمایەداری. پەیماننامەی ڤێرسەیڵس (Treaty of Versailles) بۆ ئەوروپا چی بوو، ڕێکەوتننامەی سایکس‌بیکۆ-ی نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا لە ساڵی 1916 دا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمان شت بوو: “ئاشتییەک بۆ کۆتاییهێنانی هەموو ئاشتییەکان.”
جەنگی جیهانیی سێیەم لە ئاستی جیهانیدا لەئارادایە، ئەم جەنگەیان قووڵتر و درێژمەوداترە لە جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم. ئەنجامەکەش بریتییە لە پووکانەوە و لەبەریەک‌هەڵوەشان. تەنیا لەڕێگای درووستکردنی هاوسەنگییەکی نوێی ناوچەیی یان جیهانییەوە دەکرێت ئەم جەنگە کۆتایی پێبێت.
دەوڵەت-نەتەوەکانی ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا هەمان ئەو مانایەیان هەیە کە فەرمانڕەواکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی سەردەمانێک هەیانبوو، بەڵام ئەمان زیاتر هەماهەنگن لەگەڵ مۆدێرنەی سەرمایەداریدا_ زۆر زیاتریش دوورکەوتوونەتەوە لە نەریتە کولتوورییەکانی ناوچەکە. ئەم دەوڵەتانە لە ناوخۆدا لەگەڵ خەڵکەکەی خۆیاندا و لەدەرەوەشدا لەگەڵ ئەوانی تردا لە جەنگدان. لەنێوبردنی کۆمەڵگە نەریتییەکان بەمانای شەڕ دژی خەڵکی دێت_هەروەها ئەو نەخشانەی بە ڕاستە کێشراون بانگهێشتێکن بۆ جەنگی نێوان دەوڵەتان. هیچکام لەو دەوڵەتانە کارامەیی پێویستیان نییە بۆ سەرکەوتن بەسەر قەیرانە قووڵبووەوەکاندا: لەڕاستیدا، بوونی خودی ئەو دەوڵەتانە قەیرانەکان قووڵتر دەکاتەوە.
بە تێڕوانینی من، جەنگی جیهانیی سێیەم لە ئاستی جیهانیدا لەئارادایە، ئەم جەنگەیان قووڵتر و درێژمەوداترە لە جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم. ئەنجامەکەش بریتییە لە پووکانەوە و لەبەریەک‌هەڵوەشان. تەنیا لەڕێگای درووستکردنی هاوسەنگییەکی نوێی ناوچەیی یان جیهانییەوە دەکرێت ئەم جەنگە کۆتایی پێبێت. من جەخت لەوە دەکەمەوە کە چارەنووسی جەنگی جیهانیی سێیەمی مۆدێرنەی سەرمایەداری لەلایەن بەرەوپێشچوونەکانی کوردستانەوە دیاری دەکرێت. ئەمە تەواو ڕوونە لەو دۆخەی ئێستا لە ئێراق و سووریا دەگوزەرێت.
هەبوونی دەوڵەت-نەتەوەکان ناڕێکییەکە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا_پێداگریلێکردنیشیان سەردەکێشێت بۆ کارەسات. دەوڵەت-نەتەوەی تورکی باوەڕی وایە کە بە کۆمەڵکوژییەکی کۆتایی کوردەکان خۆی دەکات بە دەوڵەتێکی نەمر_دەوڵەت-نەتەوەیەک کە ئێستا خاوەنی وڵات و نەتەوەی خۆیەتی. ڕوونە، مەگەر تورکیا دەست لەم دونیابینییە هەڵبگرێت، دەنا دەوڵەتەکە دەبێتە گۆڕهەڵکەنێک بۆ کلتوورە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکانی ناوچەکە_لەنێویاندا خودی تورکەکان. بەهەمان شێوە، دۆخی داهاتووی ئێرانیش هەم بۆ خۆی و هەم بۆ ناوچەکەش بەناڕوونی دەمێنێتەوە.
بەڵام بارودۆخی کوردان_کە لەلایەن دەوڵەت-نەتەوەگەراییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارچەپارچە کراوە و شێوازی جیاوازی پاکتاوکردن و توانەوە بەسەر هەر یەک لەم پارچانەدا دەسەپێنرێت_ تەواو کارەساتاوییە. بەشێوەیەک لە شێوەکان، کوردەکان تەوقی ژانێکی کوشندە و درێژخایەنیان لە ملدایە.
ڕۆژاڤا نموونەی چارەسەرێک هەم بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمیش بۆ دەوڵەت-نەتەوەکان دەخاتەڕوو. ئەوەی ئەم نموونەیە دەیخاتە ڕوو نکۆڵیکردن نییە لە دەوڵەت-نەتەوە، بەڵکوو دەیەوێت دەوڵەت-نەتەوەکان وابەستەی چارەسەرێکی دیموکراسی و دەستووری بن.
تێکۆشانی کورد
لەگەڵ ئەوەشدا، بارودۆخەکە ئێستا گەشەی سەندووە_کوردەکانیش، لەڕێگای تێکۆشانیانەوە، دەتوانن لە هەڵمەتە فرەلایەنەکانی کۆمەڵکوژی خۆیان لابدەن. ئەمەش تەنیا لەڕێگای پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتەوە ڕێی تێدەچێت_پڕۆژەیەک لەسەر بنەمای هاووڵاتییانی ئازاد و یەکسان کە پێکەوە بەیەکڕیزی دەژین و هەموو واقیعە ئایینی و کولتوورییەکان دەگرێتە خۆ. ئەم پڕۆژەیەش وا دانراوە کە پێکەوە لەگەڵ خەڵکانی تری ناوچەکەدا دابڕێژرێت. ڕێگاکانی بەدەستهێنای ئەم ئامانجە لەئێستادا هەنگاوبەهەنگاو لە بەرەوپێشچووندایە.
ڕۆژاڤا و هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا_کە لەلایەن خۆسەرییەکی ئۆتۆنۆمی فرەنەژاد و فرەئایینەوە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن بەڕێوە دەبرێت_وەک مەشخەڵێکی ئازادی لە هەڵهاتندایە. ئەم قەوارەیەش نموونەی چارەسەرێک هەم بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمیش بۆ دەوڵەت-نەتەوەکان دەخاتەڕوو. ئەوەی ئەم نموونەیە دەیخاتە ڕوو نکۆڵیکردن نییە لە دەوڵەت-نەتەوە، بەڵکوو دەیەوێت دەوڵەت-نەتەوەکان وابەستەی چارەسەرێکی دیموکراسی و دەستووری بن. ئەمەش دڵنیایی دەدات لە پاراستن و سەربەخۆیی هەردوو نەتەوەی دیموکرات و “نەتەوەی دەوڵەت” _ئەو نەتەوەیەی لەلایەن دەوڵەتەوە چێکراوە.
کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی پێکهاتە نەژادی، ئایینی و مەزهەبییەکان و کلتوورە دەوڵەمەندەکانیان لەم ناوچەیەدا تەنیا لەڕێگای ئەم عەقڵییەتە دیموکراتەوە دەتوانرێت پێکەوە کۆبکرێنەوە_عەقڵیەتێک کە ئاوی ئاشتی، یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی بدات. لەلایەکەوە، هەر کلتورێک وەک کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی دیموکرات خۆی بوونیات دەنێت. پاشتریش، دەتوانن لە ئاستێکی باڵاتری یەکێتییەکی نەتەوەیی دیموکراتدا لەگەڵ ئەو کلتوورانەی تردا بژین کە خۆیان هەر ئێستا لەگەڵیان دەژین.
چارەسەری نەتەوەی دیموکرات کە لەلایەن کوردەوە خراوەتە بەردەست، توانای ئەوەی پێداون کە لەبری مرۆڤایەتیی، #داعش#_کە دەرئەنجامی تاکباوەڕی ئایینییە_لەناوبەرن. بێگومان ئەمە بەرەنجامی دونیابینیی ئێمەیە کە بنەماکەی ئازادی ژنە، ئەمەش دەیکاتە نموونەیەکی سەرمەشق لە تەواوی جیهاندا.
دەوڵەتی تورکیا لە بەردەم دوڕیانێکدایە. دەتوانێت یان لەسەر ڕێچکەی لێکترازان بەردەوامبێت هەر وەک دەوڵەت-نەتەوەکانی تری ناوچەکە، یان بچێتە نێو ئاشتییەکی بەقەدر و چارەسەرێکی دیموکراسیانەی مانادار.
خەبات بۆ داهاتوو
لە ئێستادا، بەرەوپێشچوونەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتوونەتە خاڵێکی گرنگ. دانپێدانان بە (بەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) و ئەو دیموکراتییە ناوچەییەی بۆ عەرەب و کورد و ئەرمەنی سیریانی و خەڵکان تر نوێنەرایەتی دەکات، دەبێتە بەرەوپێشچوونێکی گرنگ هەم بۆ سووریا و هەمیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. داواکاری ئێمە بۆ گەڕانەوەی خەڵکی لە ئەوروپا و تورکیا و ناوچەکانی ترەوە کاتێک ڕێی تێدەچێت کە دەستوورێکی دیموکراسی بۆ سووریا ڕابگەیەنرێت.
تێڕوانینی ئێمە دەربارەی ململانێی کورد و تورک کە نزیکەی سەدەیەکە بەردەوامە، تەواو ڕوونە. ئێمە هەر لە ساڵی 1993وە چارەسەرێکی دیموکراسیمان پەرەپێداوە. ئەو هەڵوێستەی ئێمە کە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەوڵەت-نەتەوەی تورکیا لە دورگەی ئیمڕاڵی بینرا و، لە (بەیاننامەی نەورۆز) دا خرایەڕوو، کاتێک چووینە نێو پڕۆسەی گفتوگۆوە، ئەمڕۆ لە هەر ڕۆژ گرنگترە. ئێمە لەو بەیاننامە حەوت‌خاڵییەدا کە ساڵی 2019 خستمانە بەردەست جەختمان لەم هەڵوێستەمان کردۆتەوە. ئێمە پێداگرین لەسەر پێویستیی ئاشتبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دانووستانێکی دیموکراسی بۆ جێگرتنەوەی کولتووری دووبەرەکی و کێشمەکێش.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، کێشەکان لەڕێگای ئامرازی فیزیکیی توندوتیژییەوە چارە نابن، بەڵکوو لەڕێگای هێزی نەرمەوە. لەژێر هەلومارجێکی خواستراودا، دەتوانم هەنگاوی پێویست بنێم بۆ نەهێشتنی ململانێکان لە ماوەی هەفتەیەکدا. ئەوەشی پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکیاوە هەیە، لە بەردەم دوڕیانێکدایە. دەتوانێت یان لەسەر ڕێچکەی لێکترازان بەردەوامبێت هەر وەک دەوڵەت-نەتەوەکانی تری ناوچەکە، یان بچێتە نێو ئاشتییەکی بەقەدر و چارەسەرێکی دیموکراسیانەی مانادار.
لە کۆتاییشدا، هەموو شتەکان لەلایەن ململانێی نێوان لایەنەکانەوە یەکلا دەکرێتەوە. سەرکەوتنی ئەو خەباتەی لەلایەن کوردەکانەوە لەڕێگای سیاسەتی ئاشتی و دیموکراسییەوە خراوەتە گەڕ دیاریکەری دەرئەنجامی کۆتاییە. ئازادیش سەرکەوتوو دەبێت.
تێبینی: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالیدا گۆشەگیرکراوە و ڕێگە بە پارێزەر و خێزانەکەی نادرێت هیچ سەردانێکی بکەن، ئەم وتارە لەلایەن هەندێک لە هاوکارییەکانەوە ئامادەکراوە بەرمەبنای ئەو پەڕتووکانەی لە زینداندا نووسیوونی و ئەو ڕاگەیەنراوانەی لەم ساڵانەی دواییدا لە زیندانەکەیەوە ئاڕاستەی ڕای گشتیی کردوون. وتارەکە لە ماڵپەڕی جاکۆبین بڵاوکراوەتەوە، کە دەزگایەکی دیاری چەپەکانی ئەمەریکایە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览398
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-06-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on03-06-2023
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):03-06-2023
URL
此产品已被浏览398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,949
图片 105,377
书籍 19,098
相关文件 95,915
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!