图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,144
图片 106,406
书籍 19,242
相关文件 96,857
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گشتپرسی چی دەگۆڕێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گشتپرسی چی دەگۆڕێت؟

گشتپرسی چی دەگۆڕێت؟
ناونیشان: گشتپرسی چی دەگۆڕێت؟
نووسەر:#هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون:#24-09-2017#

کوردستان هەموو دنیای بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە. جاران دەمانوت زۆر گرنگە فڵان بەرپرسی گەورەی دنیا ناوی پێشمەرگە و کوردستانی هێناوە، ئێستا وتاری سەرۆک و سەرکردەکانی هەموو جیهان باسی گشتپرسیی کوردستانی تێدایە. کەچی کوردستان بڕیاری لێبڕاوی خۆیداوە و گشتپرسییەکەی هەر دەکات. چی ڕوویداوە و هەر وڵاتێک و لایەنێک چیی دەوێت؟

=KTML_Bold=تورکیا:=KTML_End=
ئاکەپە هەڵبژاردنێکی لەپێشە لە ساڵی 2019دا. لە پەڕڵەمانی تورکیا هەریەکە لە جەهەپە و مەهەپە لۆمەی ئەردۆغان و ئاکەپەیانکرد کە ئەو هەمووە ڕێزی بارزانی و هەرێمی کوردستانی گرتووە، کەچی ئێستا بارزانی حیسابی هیچیان بۆ ناکات. ئەردۆغان و ئاکەپە دووڕیانێکی دژواریان لەپێشە و بڕیاری گشتپرسیی کوردستان پلانەکانی ئەوانی تێکداوە. چونکە قبووڵی بکەن، دەنگدەری هاردلاینەری تورک لەدەستدەدەن، قبووڵینەکەن و دژی کوردستان ڕابوەستن، دەنگدەری باکووری کوردستان لەدەستدەدەن کە ژمارەیان گەورە و یەکلاکەرەوەیە. بۆیە تورکیا ناچارە تووند بێت و هەندێک کاردانەوەشی هەبێت، وەک کشاندنەوەی کۆنسوڵ و پێنەدانی ڤیزە بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێراقی لەو ناوچانەی گشتپرسییان تێداکراوە و سنوورداخستنی کاتی و ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیش لە #قەندیل# و چیای #شنگال# و #کەرکووک# و #سیدەکان#. هەموو ئەوانە ڕوو دەدەن و خەڵکی بێگوناهی سیڤیلی باشووریش شەهیددەکرێن لەسەر سنوورەکان، بەڵام تورکیا دەزانێ پاش گشتپرسی، کوردستان قازانجی بۆ ئەوان زۆرتریش دەبێ لە پێش گشتپرسی. بۆ نموونە تورکیا دەتوانێ ببێتە ناوبژیکار یان بەشدار لە تیمی ناوبژیکار لەنێوان #هەولێر# و بەغدا بۆ دانووستاندن لەسەر ئاییندەی ئێراق. مەزندە دەکەم تورکیا داوا لە کوردستان بکات تا دوای هەڵبژاردنی 2019 سەربەخۆیی ڕانەگەیەنن. ئەمە کارتێکی باش دەبێت بەدەست ئاکەپەوە بۆ هەڵبژاردنەکان تا بیسەلمێنێ بە حیکمەت و زانایی، سەرەڕای گشتپرسیش، سەربەخۆیی کوردستانی دواخستووە.

=KTML_Bold=ئێران:=KTML_End=
بەپێچەوانەی ئەوانەوە کە پێیانوایە ئێران لە گشتپرسی تۆقیوە، من پێم وایە لەو هەڵوێستانەی لە بەغدای ژێر هەژموونی ئێرانەوە دەیبینین، دەریدەخات ئێران پێیخۆشە گشتپرسییەکە بکرێت. کوردستان بشبێتە دەوڵەت ناتوانێ و پێویستی پێنییە ببێتە هەڕەشە لەسەر دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئێران. بەپێچەوانەوە لە سەردەمی ڕەزاشا و حەمەرەزا شا و خومەینی و خامنەییشدا ئێراقی یەکگرتوو هەمیشە هەڕەشە بووە لەسەر ئاساییشی ئێران. جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق بەواتای ڕادەستکردنی بەغدایە لەسەر سینییەکی زێڕ بە ئێران. بیرتان نەچێت کوردستان بازاڕێکی باشیشە بۆ ئابووریی ئێران کە پێدەچێ ترەمپ دیسان بینەقاقایان بگرێتەوە و ئومێدی بووژانەوەیان کەمبکاتەوە. کاردانەوەی ئێران ڕەنگە زۆر تووندبێت بەڵام ئەوەندە نابێت کە ئاگری شەڕ بخاتە سەر سنوورەکانی خۆی. بیرتاننەچێت ئێستا ئێران ئاگری شەڕی بردووەتە سووریا و یەمەن و ئێراق و هیچیان لەسەر سنوورەکانی خۆی نین. شەڕ لەگەڵ کوردستان و پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بۆ ئێران ئاگربەردانە لە ماڵی خۆی کە ترەمپ و ئیسرائیل بە پارە دەیکڕن. تاران پراگماتیکییە و پاش گشتپرسیش پەیوەندیی لەگەڵ کوردستان ناپچڕێنێ و هەوڵدەدات هەندێک هێزی کوردی هەر لەژێر هەژموونی خۆیدا بهێڵێتەوە.

=KTML_Bold=ئەمریکا:=KTML_End=
بۆ ئەمریکا گشتپرسی هەم باشە و هەم خراپە. بۆیەش دژی نییە بەڵکوو کاتەکەی پێ گونجاو نییە. بەڵام ئەگەر کرا، دیسان هەمان ئەمریکا هەوڵدەدات لەنێوان هەولێر و بەغداا بێت و وابکات نە شیشەکانی بسووتێن و نە کەبابەکەی. مەکگورک جێبەجێکاری سیاسەتی ئەمریکایە بۆ کوورتمەودا و زۆریش حەزدەکات ببێتە قاسم سولەیمانیی ئەمریکا، بەڵام ئەوانەی دەزانن کوردستان بۆ ئەمریکا چ قازانجێکی هەیە زۆر لە مەکگورک گەورەترن. بۆیە لە هەڵوێستی ئەمریکا نیگەران مەبن و بزانن پاش گشتپرسی بەدڵی کوردستان دەبێت.

=KTML_Bold=رووسیا:=KTML_End=
بێدەنگیی ئێستای بۆ کوردستان نرخێکی زۆری هەیە. ئەوان کەمترین هێلکەیان بە شڵەقانی ئێراق دەشکێ و بەپێچەوانەوە دەوڵەتە ئاییندەییە بچکۆلەکانی کوردستان و ئێراقیش باشترین نێچیرن بۆ ئەوەی ڕووسیا بەروبوومی پاش هەڵەی ئەمریکایان تێدا بچنێتەوە. ڕۆزنەفت ئەمە باشدەزانێ بۆیە کاتێک هەموان دەترسن، وەبەرهێنان لە کوردستان دەکات. باڵیۆزی ڕووسیاش لە بەغدا ئەوە دەزانێ، بۆیە دەڵێت ڕێز لە بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرن ئەگەر بڕیاری سەربەخۆیی بدات _ پار ئەم قسەیەیکرد.

=KTML_Bold=بەغدا:=KTML_End=
لەژێردەستی شیعەدایە، بەڵام شیعەش یەکدەنگ نین. هاشمی شاهروودی، کە وەک جێگرەوەی خامنەیی دەناسرێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاتە ئێراق. ئەو پیاوە لە نەجەف لەدایکبووە و لەوێش خوێندوویەتی. دامەزرێنەرێکی جووڵانەوەی بەرهەڵستیکارانەی شیعەکانی ئێراقە و کۆتایی حەفتاکان چووەتە ئێران. شاهروودی بە هەموو هێزی خۆیەوە نەیتوانی نێوماڵی شیعە لە ئێراق ڕێکبخات و هیچ مەرجەعێکی شیعەی ئێراقیش پێشوازیی لێنەکرد. نائومێدانە گەڕایەوە ئێران. ئەو هەرا و زەنایەی دژی کوردستان لە بەغدا هەیە شیعەی مالیکی و ئەوانیدیکەی سەر بە شاهروودی و ئێرانن دەیکەن. عەبادی ناچارە هەڵوێستی وابێت و سەرۆکوەزیرانە و هەڵبژاردنی لەپێشە. موقتەدا کە لەژێر هەژموونی ئێراندانییە هەڵوێستی تووند نییە. شیعەی سەر بە ئێران لە کاژێرەکانی داهاتوودا هەموو هەوڵێک دەدەن گشتپرسی نەکرێت. دوای ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بە سنگ کوتان بۆ یەکپارچەیی ئێراق دەستپێدەکەن. خراپترین شت کە ڕەنگە ڕووبدات ئەوەیە کە مالیکی پاش گشتپرسی کودەتا بکات. ئەمەش دووشەشە بۆ کوردستان!

=KTML_Bold=دۆستەکانی کوردستان:=KTML_End=
فەرەنسا و سعودیە و ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی دیکە بە ئەمریکاشەوە، بە سەرکەوتنی گشتپرسی شەرعیترین پاساویان لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی پشتیووانیی خۆیان بۆ ئیرادەی میللەتێک پیشانبدەن. چونکە ئەمە بنەمایەکە کە نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر دامەزراوە و کەس ناتوانێ ڕەخنەیان لێبگرێت کە ڕێزیان لەو بنەمایە گرتووە.

=KTML_Bold=نێوخۆی کوردستان:=KTML_End=
کاژێرەکانی داهاتوومان قوورس دەبن. دڵەڕاوکێمان بۆ درووستدەکەن و هەوڵدەدەن پەشیمانمان بکەنەوە. لەنێو حیزبەکاندا سەرکردە هەڵدەکەون کە دەترسێن و نایانەوێ بەشداربن لەم چرکەساتە مێژووییەدا. لە کۆتاییدا ڕۆژی دووشەمە لەخەو هەڵدەستین و دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان یانیش دەچین ئاهەنگ دەگێڕین کە شتێکی باشتر لە گشتپرسیمان دەستکەوتووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览289
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-09-2017
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 24-09-2017 (7 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on03-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览289
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,144
图片 106,406
书籍 19,242
相关文件 96,857
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!