图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,317
图片 105,685
书籍 19,152
相关文件 96,409
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جۆ بایدن چی بۆ کورد پێیە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جۆ بایدن چی بۆ کورد پێیە؟
文章

جۆ بایدن چی بۆ کورد پێیە؟
文章

ناونیشانی بابەت: جۆ بایدن چی بۆ کورد پێیە؟
ئەم وتارە بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژی: #22-01-2021#
وینثرۆپ ڕۆجەرز، تایبەت بۆ کوردستان تایمز
وەرگێڕانی: ڕێنوار نەجم

دوای چوار ساڵی سەخت لە مامەڵەکردنی لەگەڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی، چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەی بایدن وەک سەرۆک دەیکات و دەیڵێت زۆر بەرز دەڕۆن. بۆ زۆرێک، لەنێویاندا کورد، هەڵبژاردنی نوێنەری دیموکراتەکان هەلێکە بۆ دەستپێکێکی نوێ. بایدن مێژوویەکی هەیە لە دەربڕینی هاوسۆزی بۆ کورد؛ لە ڕاستیدا دەزگایەکی توێژینەوە (Think Tank) ی ئەمەریکی پێشبینی دەکات بایدن ببێتە پاڵپشتیکارترین سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کورد لە مێژوودا. ئاسانە بەم جۆرە بیرکردنەوەیە بخرۆشێیت و سواری ئەو شەپۆلە خۆشبینانە ببیت کە لەسەر بنەمای ئاماژە سەرەتایییەکان و هەڵبژاردنی ستافەکە بنیاتنراوە، بەڵام کارێکی باش دەکەین گەر چاوەڕوانییەکانمان سنوورداربکەین بۆ ئەو جوغزەی ئەم ئیدارە نوێیە دەتوانێت و دەیەوێت بیکات بۆ کوردستان.
قسەکردن لەبارەی کوردەوە بە شێوەیەکی گشتگیر درووست نییە بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی پارچەپارچە و لێکدابڕانی جوگرافی، بەڵام کارێکی زەحمەت نییە ببینین چۆن هەموو کوردەکان لە ئێراق، سووریا، ئێران و تورکیا بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ و بڕیارەکانی سەرکردە ناجێگیرەکەیەوە تووشی ناڕەحەتیی بوون.
لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە 2017 و لێکەوتە کارەساتبارەکانی، ئیدارەی ترەمپ لەسەر حوکم بوو. سەرەڕای دامەزراندنی پۆڵ مانفۆرت لەلایەن دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە وەک ڕاوێژکار، کە کەسێکی دۆست و لایەنگری ترەمپ بوو لە هەمان کاتدا بەهۆی ساختەکارییەوە سزادرابوو، ئەوانەی بانگەشەیان بۆ ڕایفراندۆم دەکرد نەیانتوانی قەناعەت بە ویلایەتە یەکگرتووەکان بێنن دەستبەرداری سیاسەتی “یەک ئێراق” بهێنێت و پشتگیریی جوڵەکانی سەربەخۆیی بکات. دەشێت حکومەتێکی بەهێزتر لە ئەمەریکا بڕوای بە هەولێر بهێنایە کە واشنتن جددییە لە پشتگوێخستنی هۆشدارییەکانی. ڕەنگە دۆخی کەرکووک زۆر جیاوازتر بوایە ئەگەر ئەو حکومەتە بەهێزترە لە ئارادابووایە.
لە سووریا، بڕیارە کتوپڕەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆکتۆبەری 2019 ڕاستەوخۆ بووە هۆی ئۆپەراسیۆنی “کانیی ئاشتی”، هاوکات شکستهێنانی لە بەرگرتن بە دەستتێوەردانەکانی دیکەی تورکیا لە عەفرین و باکووری حەلەب؛ بێ ئەندازە وێرانکەربوون. ئەمە لەدەرەوەی کارە هاوبەشە بەرهەمدارەکانە لەنێوان سوپای ئەمەریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ، بەڵام ئەمە ئاماژەیە بۆ پەیوەندییەکی لاوازتر لەسەر ئاستی سیاسی.
لە تورکیا و ئێران، ئیدارەی ترەمپ کارێکی کەمی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی کورد، بەردەوام تیشکی لەسەر داونانەوە بوو لەنێوان واشنتن و پایتەختەکانی ئەو دوو وڵاتە. ئەو فەرامۆشیەیش ڕێگەی خۆش کرد بۆ ئەو ڕژێمە تا بەردەوام بێ لەسەر سیاسەتە سەرکەوتکەرەکانیان و بەربگرن لە بەرەوپێشچوونی چارەسەری ڕاستەقینە. لە ئێران، سزا ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتوندی کاریگەریی کردە سەر شارە کوردییەکان. لە تورکیا، ویلاتە یەکگرتووەکان هیچ هەوڵێکی ڕاستەقینەی نەدا تا ئەنقەرە بهێنێتەوە سەر مێزی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە.
هەروەها شێوازی تێڕوانینی شەخسیی ترەمپ بۆ کورد، هەرچەندە کەمبایەخە، بەڵام شایانی باسکردنە. باسکردنی ئەوەی کوردەکان “فریشتە نین” و ڕەخنەکردنیان بەوەی بەشداریی شەڕی نۆرماندیان نەکردووە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، دەرخەری نادۆستی و بێئاگایی سەرۆکی پێشوو بوو. بەڵام، سەیریکەن، هەمیشە شتانێک هەیە لەیادمان بمێنێتەوە وەک ئەوەی لە داڤۆس نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی کوردستان بانگکرد یاخود کە پەیامنێرێکی بە “مستەر کورد” ناوبرد.
لەوەش گرنگتر، بڕێکی زۆر کەم دەستکەوت هەبوو پەیوەست بە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی بەدیموکراسیکردن لە زۆربەی بەشەکانی کوردستان. لە هەرێمی کوردستان، قۆناغەکانی کۆتایی ترەمپ لە سەرۆکایەتی، شایەتی پاشەکشەیەکی زۆری بوو لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریی، ڕادەربڕین، گردبوونەوە، کۆنسوڵخانەی ئەمەریکایش لە هەولێر کارێکی ئەوتۆی ئاشکرای لەوبارەیەوە نەکرد. چاوپۆشیکردن لە ڕقەبەرایەتییە دەستەڵاتخوازییەکەی ترەمپ و وتارە دەژی میدییاییەکەی نمایندەی ڕێگایەکی ترسناک دەکات.
دیبلۆماتکارە ئەمەریکییەکان دەتوانن و پێویستە لە دهاتوودا کاری زیاتر بکەن بۆ هاندانی هاوبەشەکانیان لە کوردستان تا پابەندبن بە بنەما سەرەکییە دیموکراسییەکان.
ئەمەش بەرەو لای بایدن ڕاماندەکێشێت.
بێگومان تا ئێستا ئاماژەکان دڵخۆشکەرن کە بایدن زیاتر دەزانێت و گرنگیی زیاتر بە کورد دەدات لە ترەمپ، کە بە دانپێدانانی هەموان زۆر بێئاگابوو لەو بارەیەوە. بەرپرسان لە هەولێر و قامیشلۆ سەرۆکی نوێ دەناسن بەهۆی دەرگیربوونی درێژخایەنی لە هەرێمەکە وەک سیناتۆر و وەک جێگری سەرۆک لە سەردەمی باراک ئۆبامادا. ڕەخنەکانی خودی بایدن و بەشێکی لە یاریدەدرەوە سەرەکییەکان لە ئەنقەرە، وەک خاڵی جیاکەرەوە دادەنرێت لە پەیوەندیی دۆستانەی ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، ئەردۆگان. دەستنیشانکردنی برێت مەکگۆرک بۆ پێگەیەکی گرنگ لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانی، پێدەچێت لەلایەن هەندێک لە حزبەکانەوە لە چەند پارچەیەکی کوردستان پێشوازی بکرێت، بەڵام لەلایەن هەندێکی دیکەوە مایەی پێشوازیی نییە.
ئەوەی دەکرێ چاوەڕێی بکەین ئەوەیە کە بەپێچەوانەی ترەمپەوە، بایدن لە ڕێی پڕۆسەیەکی سیاسیی بەئاگاوە کاردەکات. واتە پەیوەندییە دامەزراوەیییەکان گرنگییان هەیە، بەداخەوە کە کورد لەم خاڵەدا زیان دەکات بە بەراورد بە بەغدا و ئەنقەرە، تەنانەت تاران و دیمەشقیش.
لە باشوور، سیاسەتی “یەک ئێراق”ی ئەمەریکا بەم نزیکانە لاناچێت، بەوەش هەرێمی کوردستان وەک هابەشێکی لاوەکیی دەبینرێت لە چوارچێوەی سیاقە گەورەترەکەدا کە ئێراقە. بوونی تورکیا لە ناتۆ و دیاریکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا، لەمپەڕ لە بەردەم گەشەسەندنێکی پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ کوردەکانی باکوور درووستدەکات. تەرکیزی بایدن لەسەر گەڕانەوەی ئێرانییەکان بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی کە بە (JCPOA) ناسراوە، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ میلیشیاکان لە ئێراق و سووریا پێدەچێت بەرنامەی کاری ئیدارەکەی لەبارەی ئێرانەوە بنەخشێنێت. ئەوەش مەودایەکی کەم دەهێڵێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ماف و خواستی کوردەکان لە ڕۆژهەڵات. بەهێزترین گریمانەیە ئەوەیە کە ئەوەی بایدن دەیکات لەو ناوچانە پەیوەست بە کوردەوە، هەنگاوی سادە و ئاسانە کە نەبێتە چەقی ململانێ و کێشەکان.
ڕەنگە کوردەکانی سووریا هەلێکی باشتریان لە بەردەمدا بێت تا لەسایەی ئیدارەکەی بایدندا بەرەوپێش بچن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو لینکە سەربازییە بەهێزەی بەدرێژایی شەڕی دژی داعش لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەئارادابووە. بەڵام خواستە سیاسییەکانیان ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکانی تورکیا و پڕۆسەی دانووستانەکانی جنێف دەبێتەوە. دەکرێت ئەو پرسیارە بکرێت تا بایدن چەندێک سەرمایەی سیاسیی بەکاردەخات لە داواکانی کورددا بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ ڕۆژاڤا لە سووریایەکی نوێدا.
لەوەش زیاتر، ئاڵنگارییە ناوخۆییەکان کە ڕووبەڕووی بایدن دەبنەوە ئێجگار گەورەن؛ لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە کوشندەکانی پەتای کۆرۆنا و بنیادنانەوەی ئابووریی، بۆ چەسپاندنی یەکسانیی ڕەگەزی و بەرەنگاربوونەوەی بزووتنەوە نا-دیموکراتەکان لە دڵی پڕۆژە سیاسییەکەی ترەمپ. سەرەڕای ئەوەی خۆی کەسێکە میلی زیاتر بە سیاسەتی درەوەدا دێت، دەبێت بایدن کاتێک زۆر تەرخان بکات بۆ پێداویستییەکانی نیشتمانە بریندارەکەی.
لە کۆتاییدا، لە کاتێکدا ڕەنگە هیوابخوازین ئیدارە نوێیەکە هەوڵەکانی دوو هێند بکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئازادیی میدیا، یەکسانی، هەروەها دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی گەورە، کوردیش پێویستە چاوەڕوانییەکانی ڕێکبخات و بزانێت دەکرێت چاوەڕێی چی لەئەمەریکا بکەن تا یارمەتییان بدات.
ئەگەر حەزت پێیەتی، ئاهەنگبگێڕە و دڵخۆشبە بە ئیدارەی نوێی بایدن، بەڵام وریابە و درکیش بەوە بکە کە لەکاتێکدا سەرۆکایەتی بایدن دابڕانێکی باش دەبێت لە سەرۆکەکەی پێش خۆی، بایدن نمایندەی گۆڕانکارییەکی گشتگیر ناکات لە پێگە سیاسییەکانی ئەمەریکای پێش خۆی. کوردەکان کارێکی باش دەکەن گەر هەوڵ بدەن نیشتمانەکەی خۆیان بنیات بنێت لە ڕێی تیکۆشان بۆ دیموکراسی، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزە دەستەڵاتخوازانەی دژی ئەوان خۆیان ڕێکخستووە، بێ گوێدانە ئەوەی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览281
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 22-01-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
书: 调查
书: 政治
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-06-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on03-06-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):03-06-2023
URL
此产品已被浏览281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,317
图片 105,685
书籍 19,152
相关文件 96,409
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!