کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,056
 شؤمارە عەسگەل  106,673
 کتاووەل 19,294
فایل های مرتبط 97,290
Video 1,392
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ئایا جیهانێکی نائاساییشتر بەڕێوەیە؟
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا جیهانێکی نائاساییشتر بەڕێوەیە؟

ئایا جیهانێکی نائاساییشتر بەڕێوەیە؟
ناونیشانی بابەت: ئایا جیهانێکی نائاساییشتر بەڕێوەیە؟
ئامادەکردن: #نیگار نادر#

سڕکردنی شارستانییەت، تێکشکاندنی پایەکانی سیستەمی تەندرووستیی جیهانی، سەرهەڵدانی تراومایەکی جیهانی، بە مەبەستی زەندەقچوون و هەترەشبردنی توانا و ورەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، هەڵپەساردنی جومگەکانی ئابووری، ئایین، سیاسەت، داخستنی سنوورەکان، لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنان.
لەگەڵ ئەوەشدا کە لە مێژوودا ئەو لە یەکترگرتنەوە و گواستنەوە خێرا و نامۆیە بەزەبرترین و بە بەهێزترین داچڵەکان و شۆکی جیهانیی دەژمێردرێت، کە مرۆڤایەتی دووچاری بووە ئەزموونی دەکا، ئەمەش بە مانای گواستنەوەی خێرای ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ، لە ئاسیاوە بۆ ئەمەریکا.
ئاستی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی تووشبوان زۆر سەرسوورهێنەرە، چونکە بەدرێژایی مێژوو، هیچ یەک لە قەیرانەکان، کارەساتە سرووشتییەکان، پەتا و جەنگە جیهانییەکان، هێندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسناک نەبووە و، هێزی ئەوەی نەبووە، تا تەواوی جیهان پێکەوە و لە یەک کاتدا سست بکا و ڕایبوەستێنیت، یا ئاوا شۆکی بکات.
هەرچەندە حاڵیحازر زۆر سەختە بتوانرێ پێناسەیەک یان لەیبڵێکی سیاسی، ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژی، لە باهۆزی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بدرێ، سەبارەت بە سرووشتی پەیدابوون و دەستکردی و بڵاوبوونەوەی، بەڵام گریمانەکان زۆرن، چونکە تا ئێستاش لە هەندێک شوێنی وڵاتە جیاوازەکانی جیهان دا نیشانەکانی لە یەکتر ناچن.
بۆ نموونە هەتا ئێستاش لە هەندێک وڵات و کەمپی ئاوارەکاندا ئەو پەتایە سەریهەڵنەداوە، یان بەو شێوە کوشندەیە دەرنەکەوتووە، سەرەڕای قەرەباڵغی و نەبوونی سیستەمی تەندرووستی و پاکوخاوێنی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڤایرۆسە لە هەر دەوڵەتێک، پێش کۆنترۆڵکردنی، کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای بۆ دەرکراوە و باری لەناکاوی بۆ ڕاگەیەنراوە.
گریمانە و شرۆڤە زۆرن، هەر بیرمەند و سکۆلار و زانایەکی ئەو جیهانە بگری، جۆرێک گریمانە و لێکدانەوە و توێژینەوەی جیاوازیان هەیە، کە دوور نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا لێی پەشیمان ببنەوە، یا ڕایەکی پێچەوانە دەربڕن، چونکە هەر گریمانەیەک وەک سرووشتی گۆڕانکاری لە ڤایرۆسەکە شیمانەو ئەنجامەکانیش دێنە گۆڕین. هەروەها لەگەڵ پەخشکردنی ملیۆنەها هەواڵی جیاواز لەسەر کۆرۆنا، شەپۆلێکی گەورە و گشتگیری زانیاری چەواشەکەر و ناڕاست و نازانستی ئاڕاستەکراو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانییەکان بەرزدەبێتەوە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، تا ئێستا جیهان بەرانبەری دەستەپاچەیە و ڕوون نییە، لەمەودوا پۆست-کۆرۆنا، چ سیستەمێک بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت؟ ئایا لێبرالیزم دەکەوێ؟ ئایا بەجیهانیبوون سست یان چڕدەبێتەوە؟ ئایا دیموکراسی دەتوێتەوە و دیکتاتۆری جێگەی دەگرێتەوە؟ ئەوانە کۆمەڵێ پرسیار و گریمانەن، کە هەمیشە ڕووبەڕوومان دەبنەوە. ڕەنگە لەمەودوا تاقیگە زانستییەکان بکەونە کێبڕکێ لە گرتنەدەستی جڵەوی سەروەری دەستەڵاتی جیهان، یان کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەبەرهەمهێنەری ئۆلگۆریتمی هۆشی دەستکرد، سیستەمێکی ئابووری نوێ بسەپێنن، یان کاپیتالیزمێکی ئاساییش و چاودێری چڕتر جێگیر بکرێ.
هەڵبەتە دەمێکە زاناو بیرمەند و سکۆلارانی ئەو جیهانە، پێشبینی ئەو ڕووداوانەیان کردووە، لەوانەش نووسەری کەنەدی خاتوو نوامی کلاین، لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەیدا* (شۆککردنی باوەڕ) ، باسی لەو قەیرانانە کردووە، کە دەستەڵات درووستیان دەکات، بۆ چەسپاندنی سیستەمێکی نوێ، یان چۆن دەستەڵات چوارچێوە بە سیستەمێک وەردەگرێت، لە ئەنجامی قەیرانەکاندا .
هەروەها *پڕۆفیسۆر یاڤاڵ نوح هەراری، ئاماژە بەوەدەدات، کە چۆن مرۆڤ لە داهاتوودا لە کۆرۆنا ترسناکتر ئەزموون دەکات، هەروەها دەڵێت: سوپاکانی ئێستا، وەک سوپایەکی ئیمپڕیاڵی دەبینم، کە بەم نزیکانە، کۆلۆنیایەکی داتایی دادەمەزرێنن. پێویست ناکات، سەرباز بنێردرێتە وڵاتێک، لە کاتێکدا ئەگەر هەموو داتای وڵاتەکەت لەبەردەستدا بێت.
هەروەها لە گۆشەنیگایەکی تری زانیاری بەخشدا ، کە چەندین فیلمی سینەمایی بەناوبانگی جیهانین، کۆی ئەو پێداویستی و ئامادەکارییەی بۆ شێوازی ژیانکردن و کەرەنتین پێشبینیکراوە، کە بەهۆی هێرشی ڤایرۆسیەوە ڕوو دەدەن، بەڵام لە تایتڵ و ناوەرۆکی ناڕووندا.
ئەو بابەتانە هەموو پێشبینیکراون، بەڵام ئەوەی لە شۆکی کۆرۆنادا تا ئێستا ڕوون نییە، بریتییە لەوەی: ئایا گۆڵەکە لە سەدەی بیستوویەکەمدا بە مەبەستی چییە؟ مرۆڤایەتی بەرەو چ چارەنووس و ئاقارێک دەبات، لەوانەشە ببێتە هۆی قازانجی ترلیۆنان دۆلاری تەکنەلۆژیای زانیاریی -ئینفۆ-تێکنۆلۆجیی-، لە سیلیکۆن ڤاڵی و چین، یان سەرهەڵدانی بازرگانییەکی نوێی دڵنیایتتەندرووستی و دەرمان، یان مەترسی لێکەوتنەوەی سیستەمێکی ئاڵۆزی تەندرووستی بێت بۆ مرۆڤ! یان ڕاگەیاندنی هەسارەیەکی دیکەی ئاساییشتر بێ لەسەر زەوی بۆ ژیان؟
حاڵیحازر لەگەڵ ئەوەی، هەموو مرۆڤایەتی کەوتۆتە ناو بازنەی شۆکێکی ڕیشەیی گشتگیر ، ئەوەی ئەو ڤایرۆسەش، لە قەیران و پەتایەکانی تر جیادەکاتەوە، پێکانی خاڵی هەرە سەرەکی ئاساییشی مرۆڤە ، تا بەتیژترین و تەمومژاویترین کوورت ماوە، بیپێکی و بیکاتە مەرگەساتێکی کتوپڕ و تراژیدی، پاشان تەرمەکەشی بەنهێنی بنێژرێ!
ئەو ترسە، بە شێوەیەک کاریگەری، لەسەر باری دەروونی تاکەکان داناوە، کە تەواو سیستەمی بەرگری مرۆڤ دادەبەزێنیت، هەروەها مرۆڤ چرکە-بە-چرکە، چۆنییەتی مەرگی کوشندەهێنەری ئەو ڤایرۆسە، لە شاشەی سمارتفۆن و تیڤییەکان دەبینێت.
لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە چین، هەموو کۆمپانیاکانی سۆپەر ئینفۆتەکنەلۆژی، هەماهەنگییان لەگەڵ دەوڵەتدا کرد، بە مەبەستی چارەسەرو بەرگری. لیستی ئەو کۆمپانیایەش پێکهاتبوون؛ لە ڕۆبۆتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکاندا، درۆنە گوێزەرەوەکان، بۆ گواستنەوەی نموونەی خوێن بۆ تاقیگەکان.
کۆمپانیاکانی تیلیکۆمیونیکەیشن، لە ڕێگەی کوورتەنامە و، کۆکرنەوەی زانیاری تەندرووستی، ئەلپەی کۆدی تەندرووستییان دابەزاند و بەیاسا سەپێنرا، بەهۆی دابەزاندنی کۆدێکی سێ ڕەنگی لە ڕێگەی سمارتفۆنەکانەوە، بە مەبەستی پشکنینی پلەی گەرمی کەسەکان .
هەروەها کۆمپانیای کوانجی، کە تایبەتمەندە لە بواری درووستکردنی هۆشی دەستکرد، توانی پشکنینەکانی لەناو کڵاوێکەوە ئەنجامبدات کە لەلایەن تیمی پارێزگاریکردن و پۆلیسی دیجیتاڵیەوە لەسەر دەکرا، لەو ڕێگەیەوە دەتوانرا، پلەی گەرمی کەسانی بەرانبەر بخوێنرێتەوە، لە ماوەی چەند چرکەیەکدا، کەسە تووشبووەکان بناسرێنەوە.
کۆمپانیای سەنسی تایم، توانی لە ڕێگەی کامێرا و شاشەکانییەوە، لە وێستگەی شەمەندەفەر و شوێنە قەرەباڵغەکان، وێنەی ئەو کەسانە دەستنیشان بکات، کە ماسک و دەستکێشیان لە دەستدا نییە و ڕێنمایییە تەندرووستییەکان ڕەچاواناکەن تا سزا بدرێن. هەروەها کۆمپانیای خواریزمی زیرەکی دەستکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتدا، دەتوانێ بەهۆی تەلەفۆنە زیرەکەکانەوە دەستنیشانی شوێن و ڕێچکەهەڵگرتنی ملیۆنان کەس بکات کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن بە مەبەستی بەرگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەی جیگای سەرنجە، ئینفۆتەکنۆلۆژی، وەک ئیمپراتۆریەتێک خۆی دەناسێنیت لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە چینەوە دەبینین و جڵەوی بەرگریکردنی باڵا، لە دەستی ئەودا نیشاندەدرێت و، لە چەند فۆرمی جیاوازدا دەچێتە ناو تایبەتمەندییەکانی ئاساییش و چاودێرکردنی کەسیی تاکەکانی کۆمەڵ بە یاسا و بەبێ ڕەزامەندی کەسەکان. لێرەدا دەتوانین بڵیین، ئەوەش نیشانەیەکە، لە نیشانەکانی سەرهەڵدانی، فۆرمیکی نوێ، لە پێشێلکردنی ئازادی و ئاساییشی کەسی تاکەکان.
هەموو ئاماژەکان نیشانەن بۆ ئەوەی سیستەمی ئاساییشی جیهانی دەکەوێتە نێوان ئاڵنگاری گەورە بە دەرکردنی یاسا و چرکردنەوەی چاودێری. بۆ نموونە چۆن ئیسرائیل بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کاری بە یاسای دژە-تیرۆرکرد بۆ بەرگریکردن لە کۆرۆنا. دواتریش چەندین جۆر تەکنیکی نوێ بهێنرێتە بازاڕ بە مەبەستی پاراستنی ئاساییش و دژە-ڤایرۆس ، بەڵام سەڕەڕای ئەو گێژاوە نائاسایی و نائاساییشییەی ئەمڕۆ جیهانی تۆقاندووە، دەبێ بپرسین، زلهێزەکان بەدرێژایی پەنجا ساڵی ڕابردوو، کە تەکەنۆلۆژیا تێیدا گەیشتۆتە ترۆپک، جگە لە دەستەڵاتداری گۆی زەوی توانیویانە وێستگە گەردونییەکانیش بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، ئاخۆ چۆنە نەیاتوانیوە، پێشبینی هێرشێکی ڤایرۆسی کوشندە و گشتگیری لەو شێوەیە بکەن؟ یاخود چۆن سیستەمێکی بەرگری ئاساییش و ئاشکراکردنیان ئامادە نەکردووە؟
لە داهاتوودا ، پێدەچێ سوپا بایۆلۆژییە بە-ماسک-داپۆشراوەکانی کە کۆرۆنا نیشانی جیهانیدا، لەوانەیە ببنە جۆرێک لە جێگرەوەی سوپا سەربازییەکان، وێستگەی بەرگری هێرشە ئەتۆمییەکان، بکرێتە بەشێک لە وێستگەی تاقیگە بایۆلۆژییەکان، هەروەها ڕێبەدی دەکرێ، کۆی ئەو ڕۆبۆت و ئامێر و کەلووپەلە خۆپارێزییانەی، لە سەردەمی بەرگری لە کۆرۆنادا بەکارهێنران، دەکرێ دواتریش، پەلبهاوێژێنە ناو چەندین بازرگانی و پیشەسازی قازانجبەخشی تر، هاوشێوەی پیشەسازی زامنکردنی ئاساییش و، پیشەسازی دژە-تیرۆر، بودجەی گەورەی، ئەو جیهانەیان بۆ تەرخانبکرێ.
هەموو زاناو بیرمەندانی جیهان دەزانن، زۆر گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەن، بەڵام گۆڕانکاری هەرە بنەڕەتی، کۆنترۆڵکردن و درزبردن ئاساییشی مرۆڤە، کە هاوشێوەی کاپیتالیزمێک بۆ پاراستنی ئاساییشی جیهانی دادامەزرێت، بە مەبەستی زامنکردنی ئاساییشی تەندرووستی مرۆڤ، لە ژیانی داهاتوویدا، لەوانەشە جێگۆڕکێی یاساکانی دژە-تیرۆر بێت، بە یاسای دژە-ڤایرۆس یان داڕشتنەوەیان پێکەوە، لەناو چوارچێوەیەکی نوێدا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 198 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: گزارش
کتاب: تحقیقات
کتاب: اجتماعی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 02-06-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شادی ئاکۆیی ): أڕا02-06-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 198 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,056
 شؤمارە عەسگەل  106,673
 کتاووەل 19,294
فایل های مرتبط 97,290
Video 1,392
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.391 ثانیه(اێس)