پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ

دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
ناونیشانی بابەت: دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
ئامادەکردن: #میرە جاسم بەکر#

هەرێمی کوردستان وەکوو هەموو ناوچە جیاجاکانی دونیا بێبەری نەبووە لە دیاردەی سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم. لە ساڵی 2009ەوە کە #بزووتنەوەی گۆڕان# دادەمەزرێت، پۆپۆلیزم خۆی دەتەنێتە نێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە. گۆڕان سەردەستەی پۆپۆلیزمی سیاسی دەکرد تاوەکوو 2018، بەڵام درووستبوونی نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحید، ئەم سەرکردایەتییەی لەگۆڕان وەرگرتەووە و ڕەگ و ڕیشەی پۆپۆلیزمی پارتی سیاسیی بەڕێژەیەکی زۆرتر قوڵکردەوە. لەم بابەتەدا، سەرەتا پێناسەیەکی کوورتی پۆپۆلیزم دەخەمەڕوو. دواتر، هەوڵدەدەم مێژوویەکی کوورتی سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم باسبکەم لە هەرێم. پاشان، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕونبکەمەوە لەسەر بێهیوابوون لەگۆڕانکاری لە سیستەمی دووحزبی یەکێتی و پارتی، هەروەها چۆن و بۆچی پۆپۆلیزم خۆ-ڕوخێنەرە، بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
=KTML_Bold=پۆپۆلیزم چییە؟=KTML_End=
وەکوو هەموو ناوچەکانی دونیا، هاووڵاتییان، لە میدیای بیستراو و بینراو، گوێبست دەبن کە پارتێکی سیاسی یاخود سیاسییەک پۆپۆلیستە. تاوەکوو ئێستاش، دەکرێت ڕوون نەبێت بەلای زۆرێکەوە کە پێناسەی پۆپۆلیزم چییە، و ئەو ئامرازانە چین کە بەکاردەهێنرێن بۆ دیاریکردن پارتێک وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی. لە ڕاستییدا، ئەدەبییاتێکی یەکجار زۆر بەردەستە بۆ دیارکردنی ئەو خەسڵەتانە. من پێناسەیەک بەکاردەهێنم کە لە توێژینەوەیەکی زۆر دەوڵەمەندا وەمگرتووە کە لەسەر پۆپۆلیزم لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە. پێناسەکە فرەڕەهەندە.
=KTML_Bold=پۆپۆلیزم:=KTML_End=
وەکوو ئایدۆلۆژیا؛ پۆپۆلیزم ئایدۆلۆژییایەکی تەنکە کە کۆمەڵگە بەسەر دووبەرەدا دابەش دەکات، کە ئەوانیش بریتینن لە خەڵک و نوخبەیەکی گەندەڵ، وتارگەلێک بڵاودەکەنەوە کە سیاسەت دەبێت دەربڕین و ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵک بێت.
وەکوو ستراتیژی-سیاسی؛ سیاسی و پارتە پۆپۆلیستەکان، پۆپۆلیزم وەکوو سترایژیەکی سیاسی، بەکاردەهێنن بۆ بردنەوە و مومارەسەکردنی دەسەڵات، هەڵبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە.
پێناسی ئابوورییانە؛ پۆپۆلیزم وا ڕوندەکاتەوە کە پارت و سیاسییە پۆپۆلیستەکان خەڵک دەجوڵێنن لەسەر بەڵێنی دابەشکردنەوەی خێروبێری ئابووری بەسەر خەڵکدا بەبێ بیرکردنەوە لە دەرەنجامەکانی ئەو سیاسەت و بەڵێنە ئابوورییانەی دەیدەن لەسەر خودی ئابووری خۆی.
پۆپۆلیزم لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم، لەڕاستیدا لەخۆڕا نییە. داڕووخانی متمانە لەنێوان حکومەت و پارتە سیاسییەکان و خەڵکی، ژینگەیەکی بەپیت درووستدەکات بۆ سەرهەڵدانی پارتی پۆپۆلیستی. پارتی سیاسی بەئاسانی دەتوانێت بانگەشەکە بۆ کۆمەڵێک سیاسەت بکات کە بەتەواوی ڕەنگدانەوەی وتاری گشتی نێو خەڵکە و دەکرێت داخوازی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگەبێت. ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە کە ئەو بەڵێنانەی کە پارتە سیاسییە پۆپۆلیستییەکانی دەیدەن بەڵێنی مەزنن کە هەست و سەرنجی خەڵک بە شێوازێکی کاریگەر دەجوێڵێن، بەدیاریکراوی کاتێک ناڕازیبوونێکی قەبە هەیە لەنێوان خەڵکدا دژ بە دەسەڵات. بە وشەگەڵێکی تر، پارتە سیاسییە پۆپۆلیستەکان کێشە ڕیشەیی و قوڵەکانی سیستەمی سیاسی وەلادەنێن و لە قاڵبیان دەدەن لە چوارچێوەی بەڵێنی سادەدا و ئامانجیانە دەنگ و پشتگیری خەڵک بەدەستبهێن کە ئەوان یەکسەر و بەئاسانی ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن.
درووستبوونی گۆڕانیش لە کاتێکدابوو، لەپای کاریگەرییەکانی بەهاری عەرەبی لەسەر هەرێمی کوردستان، توڕەیی خەڵک لە دەسەڵات بەرەوهەڵکشانێکی گەورە سەری دەنا. لەڕاستیدا، ناڕەزایەتی و توڕەیی خەڵکی لە ئاستێکی باڵادا هەبوو لە دژی سیستەمێکی گەندەڵی، ناشەفافی، دووبنەماڵەیی یەکێتی و پارتی. بۆ نموونە، سێ ساڵ پێش درووستبوونی گۆڕان و لە 2006، خۆپیشاندانی خەڵکی #هەڵەبجە# دژ بە دەسەڵت و هەوڵی دەرکردنی پارتە سیاسییەکان، بەدیاریکراوی یەکێتی، لە 16ی 3دا، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گەواهیدەری ئەو ناڕەزایییە گەورەیەیە. بەڵام گۆڕان توانی ڕێکخستن و سەکردایەتییەک بۆ ئەو ناڕەزایەتییە درووستبکا. بەڵام چی وادەکات گۆڕان وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی بناسرێت؟
گۆڕان بەشی زۆری ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکی دەدا دەکەوتنە چوارچێوەی پێناسەکردنی پارتێک وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی. بۆ نموونە، کۆتایی هێنان بە حوکمی بنەماڵەی یەکێتی و پارتی، لە چوارچێوەی دانانی تەواوی کۆمەڵگە لەلایەک و یەکێتی و پارتی لە لایەکی تر، بەلایەنگرەکانیشیانەوە. پشتبەستن بە وتار و بەڵێنی چاکسازی ڕیشەیی و ستڕەکچەری لە مەودایەکی کەمدا. بەردەوام بەڵێندان بە خەڵک بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوورییان لە ڕێگەی بەڵێنی سادە بەڵام گەورە، کە جێبەجێکردنیان کاری چەندین ساڵە و ویستی سیاسی لەباری دەوێ. کەم هاووڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە ئاشنانەبێت بەڵێنی “دەیگۆڕین، چوارساڵی ئارامی، کۆتایی بە حوکمی بنەماڵە، مووچەی کابانی ماڵ، هتد”. بەڵام، ئایا چەند لەم بەڵێنانە بەدیهاتن؟ ئەوەی کە زۆر گرنگە ئاماژەی پێبدەم، ئەم بەڵێنانە وەکوو خۆیان بەڵێنگەلی باشن و دەبێت هێڵی گشتی سیاسی و ئەخلاقی هەموو ئەوانەبێت کە بەهیوای داهاتوویەکی دیموکراتین بۆ هەرێمی کوردستان. بەڵام، ئەوەی کێشەیە سادەکردنەوەی کێشەی بنەڕەتی و قوڵە، وە داڕشتنەوەیانە لەچوارچێوەی بەڵێنی سادەدا، بردنە سەریان لە چێوارچێوەی سیستەمی دووحزبی پارتی و یەکێتی ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر دەبێتەوە. گۆڕان بەڵێنەکانی جوان و گەورە بوون، تێڕوانینیشی بۆ سیستەمی سیاسی دژ نەبو بەو واقیعەی یەکێتی و پارتی درووستیان کردبو، بەڵام گۆڕان بێ هیچ پڕۆژەیەکی ئابووریی گشتگیر بو کە بتوانێت ئەو بەڵێنانە بەجێبهێنێت و کۆی سیاسەتەکەی لەوەدا کوورتکردەوە کە حکومی بنەماڵەیی خراپە و گەندەڵی مەترسیدارە و گۆڕان دەتوانێت کۆتایی پێ بێنێ.
نەوەی نوێ درێژەپێدەری ئەم جۆرە بەڵێنانەیە. هاتنەناوەوەی نەوەی نوێ بەسەرکردایەتی شاسوار عەبدولواحێد لە کاتێکدابوو کە ژینگەی سیاسی تەواو زیاتر لەباربوو لەبەرئەوەی بابەتی متمانەی خەڵک و دەستەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر داڕمابوو. وتار و سیاسەتی نەوەی نوێ، بەسەرکردایەتی شاسوار عەبدولواحێد، تەواو پلانی تێگەیشتنی لە سیستەمی سیاسی و ئابووری هەرێمی وەلاناوە. کردار و بەڵێنەکانی هاوتەریب دەڕۆن لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان بەئاسانی دەسەڵات دەگرنە دەست و هەمووشتێک چاک دەکەن. هەر لەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی 2018 دەیاندا کە 30 کورسی دەهێنن، بۆ چاککردنی ڕێگاوبان، دابینکردنی بەنزینی 500 دیناری، و لە هەمووی گرنگتر دابەشکردنەوەی سەرچاوە ئابوورییەکان بەسەر خەڵکدا. وتاری پۆپۆلیستی شاسوار گەیشتۆتە ڕادەیەک کە دامودەزگاکانی هەرێم و دەوڵەتی ئێراق وەکوو کاڵا سەیردەکات بەو پێیەی کە ئەوان هەرگیز نە لە بەغدا و نە لە هەرێم هیچ وەزارەتێکیان وەرنەگرتووە، کە شەڕی پلەوپۆست ناکەن. لە هەمووی گرنگتر بانگەشەی ئەوە دەکەن کەهیچ شتێک ناکەن لە دژی بەرژەوەندی خەڵکی بێت. ئەوەی جێگەی تێڕامانە لە هەموو دونیادا، بەشی زۆری چاکسازییە ڕیشەیی سیاسی، و ئابووری، وەبگرە کۆمەڵایەتییەکانیش لە ڕێگەی داموودەزگاکی دەوڵەتەوە دەکرێت، ساڵانێکی دوورودرێژ دەخایەنێت لە پانەی سەقامگیری سیاسی.
بەکوورتی؛ هەم گۆڕان و هەم نەوەی نوێ (یەکەم) خاوەن ئایدۆلۆژییایەکی تەنکن؛ واتە تاوەکوو ئێستاش بەتەواوی ڕون نییە ئایە ئەم دووپارتە پارتی چەپن، ڕاست یان سەنتەرن، (2) دەیانەوێ سیستەمی ئابووری بەچ ئاڕاستەیەکدا بڕوا؛ بازاڕی ئازادی ڕەها، یان بازاڕی ئازادی ڕێکخراو. (3) بیروبۆچوونی ڕوونیان چییە لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وەکوو ژن، سیستەمی تەندرووستی، بەتایبەتکردن یان نەکردنی کەرتی پەروەردە هتد، کە وابەستەیە بە خاڵی دووەمەوە، زیاتر. بە دیوێکی تردا، پلان و پەیڕەوی ڕون و درێژمەودایان نییە بۆ ڕێکخستن و دامەزراندی پارتێک یان جووڵانەوەیەکی سیاسی کە بتوانێت لە دوورمەودادا خۆی بگرێت و بمێنێتەوە. ڕونتر، بۆ نموونە، بە لای کەمەوە، ڕوکەشییەن، #پارتی دیموکراتی کوردستان# پارتێکی پارێزگارکاری ئیتنۆ-ناسیۆنالیستی، تاڕادەیەکی زۆر پشتگیریکەری بازاڕێکی ئازادی ڕەهایە. لەڕوی مێژویییەوە، یەکێتیش وەکوو پارتێکی چەپی، پێشکەوتوو، سۆسیال دیموکرات دەناسێنرێت، کە لەگەڵ بازاڕی ئازادای ڕێکخراو دایە، کە بانگەشەی ئابووری خۆشگووزەرانی [Welfare Economics] دەکات هەرچەندە ئەو بانگەشانە ئێستا لەناو یەکێتیدا ونن و لەگەڵ پارتیدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. حزبە ئیسلامییەکانیش، بنەما ئیسلامییەکان ڕوونە بۆ ئامانجی سیاسییان. پارادۆکسی شاسوار ئەوەیە کە خۆی سەروەت و سامانی لەژێر بازاڕێکی ڕەهای ئازاددا بەدەستهێناوە و بانگەشە بۆ ئابوورییەکی خۆشگوزەران دەکات. ئەوەی جێی سەرنجە، شاسوار هەمیشە بانگەشەی ئابووری خۆشگوزەران دەکات- کە وا دەکات پارەیەکی زۆر لە شێوەی باج لە دەوڵەمەند و سەرمایەداران وەربگیرێت و بەسەر چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگەدا دابەشدەکرێتەوە، کە لەنێو کوردانی تاراواگە بە پارەی سۆسیال ناسراوە. بەڵام شاسوار خۆڵدەکاتە چاوی خەڵکەوە بەوەی کە کەس نابێت باج بدات بە حکومەت، کە ڕاستەوخۆ خودی خۆی دەدزێتەوە لە سیستەمێکی ئابووری خۆشگوزەران کە بانگەشەی بۆدەکات.
ئەوەی کە لێرەدا ئامانجمە ئاماژەی پێبدەم ئەم شیکارییە بۆ گۆڕان و نەوەی نوێ وەکوو دوو پارتی پۆپۆلیستی شیکارییەکی بەراوردکاری نییە لەنێوان ئەوان، لەلایەک، و پارتی و یەکێتی، لە لایەکی تر. یەکێتی و پارتی، نەک لای هاووڵاتییان، لە ناوچەکە و دونیاشدا وەکوو دوو حزبی بنەماڵەیی، گەندەڵی، تاکڕەوەی و قۆرخکار ناسراون، کە بە سەدان هەزارکەس ئاوەتەخوازی هەڵهاتنن لە حکومڕانییەکەیان. ئەم شیکارییە پەروەردەییە بۆ باشتر تێگەیشتن لە گۆڕان و نەوەی نوێ وەکوو دوو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کە دیسانەوە بە سەدان هەزارکەس هیوای لەسەر هەڵچنیبوون و هەڵچنیوون وەکوو فریادڕەسیان.
خود-ڕوخێنەری و بێهیوایی درووستکردنی پۆپۆلیزمی
پارت و کەسایەتییە پۆپۆلیستییەکان لە ئەدەبییاتی پۆپۆلیستییاندا وەکوو خود-ڕوخێنەر دەناسرێن. شیکارییەکان ئەوەیە کە پارت و کەسایەتی پۆپۆلیستی خودی خۆیان خۆیان لەناودەبن و دەڕوخێن لە مەیدانی سیاسییدا. لە ڕاستیدا، ئەم تیۆرییە گشتگیرە، بەڵام دەکرێت بەنێوخۆیی بکرێت بۆ سیاقە جیاوازەکان، لەوانە هەرێمی کوردستان. ئەم تێگەیشتنە لە پۆپۆلیزم، تاڕادەیەکی باش داڕمانی بزووتنەوەی گۆڕانمان بۆ ڕوندەکاتەوە. لە کاتێکدا، هۆکاری تر بۆ ڕونکردنەوەی داڕمانی گۆڕان خراونەتە ڕوو، لەوانە مردنی #نەوشیروان مستەفا#، تاپۆکردنی گردی گۆڕان و کۆمپانیای وشە لەسەر منداڵەکانی هتد، ئەم هۆکارانە وێنە گەورەکەمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە.
بە پشتبەستن بەو پێناسە تیۆرییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە دەکرێت قوڵتر تێبگەین کە بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان، وەکوو بزووتنەوەیەکی پۆپۆلیستی، تۆوی ڕوخاندنی خۆی هەرلە سەرەتاوە چاندبوو. لە هەمان کاتدا، چۆن ئەم تۆوە ڕوخێنەرە بوونی هەیە لە جووڵانەوەی نەوەی نوێدا.
یەکەم: بزووتنەوەی گۆڕان خاوەن دید و ئایدۆلۆژییاکەی ڕوونی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی نەبوو. جووڵانەوەیەک بوو بە سەرکردایەتی چەند سەرکردەیەکی دیاریکراو، بەتایبەتی نەوشیروان مستەفا. کاتێک پارتێک کۆمەڵێک هێڵی گشتی نابێت بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنی کادرەکانی لەسەر ئەو بنەمایانە و وە کاتێک سەرکردایەتی و بزووتنەوە جەماوەرییەکەی دەخولێنەوە لە چوارچێوەی کەسێکی کاریزمیدا، ئەوا ئەو پارتە یان جووڵانەوەیە، زۆربەی کات، لێک هەڵدەوەشێت کاتێک ئەو کەسە بەهەر هۆکارێک بێت نەمێنێت لە جووڵانەوەکەدا. ئەمەش سەرەتایی شیبوونەوە و داڕوخانی گۆڕان لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفا. لای زۆربەمان دەکرێت پرسیار بێت کە بۆچی چەندین کەسایەتی بزووتنەوەی گۆڕان چونە ناو پارتی و یەکێتی، لەوانە وەزیری دارای حکومەتی هەرێم، ڕێباز حەملان، سەرکەوتی کوبە، مەسعود حەیدەر هتد. ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە چوارچێوەیەکی ئایدۆلۆژی و پرەنسیپی هاوبەش نەبووە بۆ کۆکردنەوەیان لە جووڵانەوەیەکدا، بەڵام نزیکبوونەوەیان و سوڕانەوەیان بووە لە چوارچێوەی شەخسێکدا. کاتێک کادر و کەسایەتییە هەرە بەرزەکانی جووڵانەوەیەک دڵسۆزییەکی ئایدۆلۆژی دیاریکراویان، جا هەر ئایدۆلۆژییەک، نەبێت بۆ جووڵانەوەکە، بەئاسانی دەکرێت کۆنتڕۆڵبکرێن لەلایەن حزبە دەستەڵاتدار و ڕەگداکوتاوەکان.
ئەم شیکارییە بۆ نەوەی نوێش ڕاستە؛ تەواوی جووڵانەوەکە نەک بەتەنیا لە چوارچێوەی شاسواردا دەسوڕێتەوە، بەڵکە لە ئێستا قاڵبێکی بنەماڵەیی وەرگرتووە. شاسوار عەبدولواحید بەرپرسە لە سیاسەتەکانی جووڵانەوەکە لە هەرێمی کوردستان و سروە عەبدولواحیدی خوشکیشی سەرکردایەتی جووڵانەوەکە دەکات لە بەغدا. گەر سیناریۆیەک وێنابکەین، کە شاسوار بەهەر هۆکارێک بێت لە ساحەی سیاسیدا نەمێنێت، ئایە ئەو پرەنسیپ، و هێڵە گشتی، ئایدۆلۆژییانە چین کە وا بکات نەوەی نوێ وەکوو جووڵانەوەیەکی جەماوەری یان تەنانەت وەک ڕێکخراوێکی بچوکیش بمێنێتەوە؟ لە هەر باردۆخێکی وادا، چارەنووسی جووڵانەوەکە چی لەوەی گۆڕان باشتر نابێت.
جووڵانەوەکە بێ متمانەییەکی ئەوەندە زۆری نێوخۆیی هەیە کە چەندین کەس و دامەزرێنەری دوورکەوتنەوە، لەوانە سەرکەوت شەمسەدین، ڕابوون مەعروف. وەکوو گۆڕان، پەڕڵەمانتارەکانیشی جودابوونەوە و چونەتە نێو حزبە دەستەڵاتدارەکانەوە. بۆ نموونە، شادی نەوزاد دوای وازهێنانی لە جووڵانەوەکە پەیوەندی بە یەکێتی-ەوە کردووە. لە کۆتاییدا، پێکهاتە و سەکردایەتی و خەسڵەتەکانی نەوەی نوێ تەواو نزیکە لەوەی گۆڕانەوە و دەکرێت لە هەرکاتێکدا بێت جووڵانەوەکە تووشی لەمپەڕ و پوکانەوە بچێت.
دووەم: پشتبەستن بەدیاریکراوی بە هەڵبژاردن وەکوو تاکە ئامراز، یاخود ئامرازی سەرەکی، بۆ گرتنەدەستی دەستەڵات. دەمەوێت گرنگییەکی لەڕادەبەر ببەخشم بەم خاڵە. سەرەتا، دەبێت پێشینەیەکی کوورت ڕونبکەمەوە بۆ سیستەمی جوت حزبی یەکێتی و پارتی، بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا هەڵبژاردن تاکە هۆکارە یاخود یەکێکە لەهۆکارەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستەڵاتی سیاسی.
تێگەیشتنەکە دەبێت بەم شێوەیە بێت؛ لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، پارت و کەسایەتی پۆپۆلیستی دەکرێت هەڵبژاردن بەکاربهێنن وەکوو تاکە ئامراز بۆبەدەستهێنانی دەستەڵات، لەوانە سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، وەکوو کەسایەتییەکی پۆپۆلیستی بووە بە سەرۆکی ئەمریکا، بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشوی بەڕازیل، میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیتاڵیا، و بگەنە تروپکی دەستەڵات، لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن تاکە ئامراز نییە، بەڵکوو یەکێکە لە ئامرازەکان. ئەمە، واتای ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستان، مەرج نییە کە پارتێک لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی بوو یەکەم بوو یاخود دووەم ئەوا، دەستەڵات دەگرێتەدەست، گۆڕان بەنموونە.
بۆچی تاکە ئامراز نییە: تاکە ئامراز نییە لەبەر یەک هۆکاری تایبەت و سادە، کە ئەویش بریتییە لەوەی کە تاوەکوو ئێستاش پارتی و یەکێتی کۆنتڕۆڵی ئامرازی بەکارهێنانی توندوتیژیان لە دەستدایە [monopoly of the use of violence] ئەمە پێناسە تیۆرییەکەیەتی بۆ دەوڵەت. بە زمانێکی سادە، پارتی و یەکێتی، تاوەکوو ئێستاش، خاوەنی دوو سیستەمی ئەمنی سەربەخۆن، هەر لە دەزگای هەواڵگیرییەوە، بۆ هێزەکانی ناوخۆ، و پێشمەرگە، کە ئەمەش وادەکات هەر حزبێک لەدەرەوەی ئەم دوانە، لەپای پشتگیری جەماوەری، نەتوانن مومارەسەی سیاسەتەکانیان بکەن و بەردەوام بەربەست دێتە بەردەمیان. ئەمە وادەکات دەستەڵاتی ڕاستەقینە هەردەم لای ئەم دوو پارتە بمێنێتەوە هەتاوەکوو خاوەنی دوو سیستەمی ئەمنی سەربەخۆبن. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری #سلێمانی#یە و #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، بەڵام هەموان دەزانن دەستەڵاتی ڕاستەقینە لەلای کێیە، لەکاتێکدا هەڤاڵ ئەبووبەکر بەدەنگی زیاتر لە 240 هەزار دەنگدەر ئەو پۆستەی بەدەستهێناوە.
نەوەی نوێش پشتی بەستووە بە هەڵبژاردن تائاستێکی زۆر وەکوو تاکە ئامراز. بگرە، نەوەی نوێ بانگەشەیەکی زۆر چڕوپڕتری گرتنەدەستی دەستەڵات دەکات لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە. هەمووکات مژدەی ئەوە بە خەڵک دەبەخشێت کە دەستەڵات دەگرنە دەست و هەمووشت دەگۆڕن. دیسانەوە، ئەمانە بەڵێنی پوچی پۆپۆلیستین. بێگوومان سەرکەوتن لە هەڵبژاردن هێز و توانای باش بە نەوەی نوێ دەبەخشێت، بەڵام قوڵایی دەستەڵات، دیسانەوە وەکوو ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە، لەلای یەکێتی دەمێنێتەوە بەهۆی کۆنتڕۆڵییان لەسەر دامەزراوە ئەمنییەکان.
سێییەم: پۆپۆلیزمی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووستبوونی بێهیوایییەکی تەواو قوڵ لە کۆمەڵگدا، لە کایەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیش. خاڵێکی تەواو گرنگ هەیە کە دەبێت ڕوون بێت بۆ خوێنەران کاتێک باسی بێهیوایی و خود-ڕوخێنەری دەکەین. خاڵەکە پەیوەندی ئەو بەڵێنانەیە کە گۆڕان وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی دەیدا بە خەڵکی [ئێستاش نەوەی نەوێ] و ئەو سیستەمەیە کە پارتی و یەکێتی دایانمەزراندووە لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا. تێگەشتنەکە ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ئەوبەڵێنانەی کە گۆڕان دەیدا بەڵێنی گەورەن و بانگەشەن بۆ چاکسازی ڕیشەیی و بوونیادی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا. بێهیواییەکە لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەم بەڵێنە ڕیشەییانە دەبنە هۆی ئەوەی کە
دەنگدەر چاوەڕوانی مەزنی هەبێت لەو پارتەی دەنگی بۆداوە، هەروەکوو ئەوەی چارەسەری ئاسانی بۆ کێشەی مەزن داوە. کاتێک، بۆ نموونە، گۆڕان دەچێتە حکومەتەوە و تێدەگات کە چاکسازی ڕیشەیی بەڕاستی ئاڵۆز و قوورسە، لە هەمووی گرنگتر، لە هەموو کۆمەڵگەکانی دنیا ساڵانێکی زۆری دەوێ بۆ ئەو گۆڕانکارییانە. جگە لەمانەش، هەم پارتی و هەم یەکێتی چاکسازی گەلێک قبووڵناکەن کە ببێتە هۆی هەڕەشەی ستراتیژی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان. هەروەک چۆن بینیمان پارتی سەرۆکی پەڕڵەمانی دەرکرد و وەزیری پێشمەرگەی سەر بە گۆڕانیشی دەرکرد لە حکومەت لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە #داعش#دا بوو.
پاشان، دەنگدەر بێهیوا دەبێت کاتێک دەبینێت ئەو پارتەی کە دەنگی پێداوە بەهۆی کۆمەڵێک بەڵێنی دیاریکراوە وە ناتوانێت بەڵێنەکانی بەجێبگەیەنێت.
ئیتر، لێرەوە، بێهوایی لە کۆی سیستەمی سیاسی دێتە ئاراوە، چونکە تۆ دژی یەکێتی و پارتی دەنگت بە گۆڕان داوە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەڵێنی دیاریکراو، بەڵام دەبینیت کە بەڵێنەکان بەدینایەن. دوابەدوای ئەوە، نەک بەتەنیا ئامادەییت تێدا نییە دەنگ بەو پارتە بدەیتەوە، بەڵکوو تەواو متمانە لە دەست دەدەیت لە گۆڕانکاریی سیاسیدا. ئیتر، ئەمە سەردەکێشێت بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێین بێهیوایی دەنگدەران. لای هەموان ئاشکرایە، کە لە کاتێکدا، ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2013 هەرێمی کوردستان 74% بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دابەزی بۆ کەمێک سەروو لەسەدا 50%.
هەڵبەت ئەم شیکارییانە بۆ نەوەی نوێش ڕاستە مەگەر تەنیا باردۆخێک بێتە ئاراوە کە لەناکاو پارتی و یەکێتی دەستەڵاتی ئەمنییان لەدەستبدەن. هەڵا و بانگەشەکانی نەوەی نوێ بۆ گرتنە دەستی دەستەڵات لە ڕێی هەڵبژاردنەوە بەتەنیا بەدیاریکراوی لە ڕێی هەڵبژاردنی ئەم جارە هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر بکرێت، بانگەشەیەکی بەتاڵە و دەکرێت بێهیوای زیاتر بکاتەوە لەنێوکۆمەڵگەدا چونکە قەبارەی دەنگەکانیان دەشارنەوە لە خەڵکی. بۆ نموونە، لە هەڵبژاردنە فیدراڵییەکانی 2021دا، لە هەرێمی کوردستاندا، پارتی 579 هەزار دەنگی هێناوە، لە کاتێکدا نەوەی نوێ 204 هەزاری هێناوە. بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی، دەکرێت پێشبینی بکرێت کە نەوەی نەوێ بکەوێتە پێش یەکێتییەوە چونکە یەکێتی تەنیا 215 هەزار دەنگی هێناوە. لەبەرئەوە، ئەو هەڵا پۆپۆلیستییەی شاسوار و نەوەی نوێ تەنیا بانگەشەی بەتاڵن.
=KTML_Bold=دەرئەنجام:=KTML_End=
بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە ژینگەیەکی بەپیتی ڕەخساندووە بۆ دەرکەوتنی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی بەهێز، ناڕەزایی خەڵکی دژبە سیستەمی دوانەیی پارتی و یەکێتی بەردەوام لە هەڵکشاندایە. لە کاتێکدا ئەو سیستەمە سیاسییەی بەرکارە ئەو ژینگەیە بەپیتەی خوڵقاندووە دەرکەوتنی پارتی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆنی پۆپۆلیستی نەک هەر نەیتوانییە گرێی ئەو سیستەمە دوانەیییە بکاتەوە، بەڵکوو خەڵکیان بێهیوا کردووە و خۆیان داڕووخانەوە. مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمی سیاسی پارتی و یەکێتی، وەکوو پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی، ڕووئیا و ئایدۆلۆژییای سەقامگیری دەوێت بۆ پێگەیاندنی کادر و بنکەی جەماوەریی، و لە هەمووی گرنگتر بۆ خۆڕاگری و بەرهەڵستکاری دوورمەودا لەبەرانبەری دوو پارتی دەستەڵات. بەڵێنی زەبەڵاحی گەورەی پۆپۆلیستی و چونە تروپکی دەستەڵات بەتەنیا لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە شتگەلێکی مانابەخشی لێ سەوز نابێت، جگە لە بێهیوایی و داڕوخانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، وەکوو گۆڕان. لەبەرئەوە، هەرێمی کوردستان لە هەمووکات پێویستی بە پارتێکە کە سەرکردایەتی یەکانگیری هەبێت لەگەڵ پلانێکی ڕشت و درشتی دوورمەودا، بە پشتبەستن بە شیکاری و توێژینەوەی قووڵ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی و پارتی، ئابووری، سیستەمی خۆشگوزەرانی، گۆڕانی کەشوهەوا، گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان، گۆڕانی دیمۆگرافیا، کێشە ئیقلیمی و ناوەدەوڵەتییەکان، پرسی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری، پرسی بێکاری، ئابووریی نەوت و ڕەنگاوڕەنکردنی ئابووری و هتد.. بۆ مانەوە و ئامادەبوون بۆ هەرباردۆخێکی سیاسی کە بێتەپێشەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 519 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ڤەلڤینا نەوەی نوێ
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 02-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 02-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 02-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 519 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.016 چرکە!