بابەت: ڕوونکردنەوە
نووسین: #شێرزاد حەسەن#
دۆستانی ئازیزم.. سڵاو.. ماوەی هەفتەیەکە دەنگۆیەک لە ئارادایە کە گوایە من کاندیدی خەڵاتی نۆبل-ی ئەدەبیاتم بۆ ئەمساڵ، کە لە ڕاستیدا وشەی کاندید زێدەڕۆییە، چونکە بێجگە لە وتەبێژی، یانژی زمانحاڵی ئەنجوومەنی خەلاتی نۆبل، هیچ نووسەرێک نازانێت کە کێ بەهرەمەند دەبێت لەو خەڵاتە، وەک نەریتێک پەیوەندی بەو نووسەرەوە دەکرێت بە تێلیفۆن یان هەر ئامرازیکی دیکە.
من وەک خۆم دڵنیام کە ئەمەیان هەواڵێکی فاڵسۆیە و ڕاست نییە، تا ئەم ساتەوەختەش سەرچاوەی یەکەمی ئەم ڕاگەیاندنە نەزاندراوە، من دەخوازم کە ئەگەر سەرچاوەیەکی فەرمی ئەم دەنگۆیەی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە ڕێکخراوێکە لە کوردستانی باکوور دەستپپێشخەری کردووە و ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە، من وا دەخوازم کە هەقە داوای لێبوردن بکات.. لەگەڵ ڕێز و سوپاسمدا…
دڵسۆزتان: شێرزاد حەسەن!
#26-05-2023#
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 518 ganger