پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,145
وێنە 106,408
پەرتووک PDF 19,242
فایلی پەیوەندیدار 96,860
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
هەڵبژاردنی تورکیا و ئەنجامەکانی ئەردۆغان یان کلیچدار؟
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵبژاردنی تورکیا و ئەنجامەکانی ئەردۆغان یان کلیچدار؟

هەڵبژاردنی تورکیا و ئەنجامەکانی ئەردۆغان یان کلیچدار؟
ناونیشانی بابەت: هەڵبژاردنی تورکیا و ئەنجامەکانی ئەردۆغان یان کلیچدار؟
ئامادەکردن: #لوقمان ئابڵاخی#

هەڵبژاردنەکەی ئەمجارەی تورکیا، بەتایبەتی بۆ سەرۆکایەتی، کەیەکشەممە، 14ی مایسی 2023 دەکرێت لەهەرسێ ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و تاڕادەیەکیش نێودەوڵەتیدا بایەخێکی زۆری پێداروە.
وا بۆ بیست ساڵ دەچێت ئەردۆغان، لەپێشدا وەکوو سەرۆکوەزیران و دواتریش وەکوو سەرۆککۆماری تورکیا، حوکمی کردووەو ئێستایش سەرباری ئەوەی کە تەندرووستی باش نییە. بەڵام لەکێبڕکێی ئەم هەڵبژارنەیشدا بەشدارە بۆ درێژەپێدان بەپۆستی سەرۆککۆماری تورکیا.
لەلێکۆڵینەوەیەکی نۆردیک مۆنیتەر کە لە 25-03-2023 دا بڵاکراوەتەوە، دەریخستووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا نەشتەرگەری بۆ لابردنی وەرەمێکی شێرپەنجەیی بۆ کراوە و تووشی نەخۆشی سەرئێشە بووە، لەنێو ئاڵۆزییە تەندرووستییەکانی دیکەیدا، هەندێکجار ڕەفتاری ناڕێک و تەقینەوەی تووڕەیی و لێدوانە ناکۆکەکانی لەدەرکەوتن و گفتوگۆکانییدا هەستپێدەکرێت.
ئەو لەسەرەتای دەستبەکاربوونیدا وەکوو سەرۆکوەزیران، بەچەند هەنگاوێکی ئەرێنی دەستی بەکارەکانی کرد کە بۆ ماوەیەک سەقامگیری ئابووری و سیاسی لەناوخۆدا درووستکردبوو. نەیارەکانی و وڵاتانی ڕۆژاوایشی بەوە دڵنیادەکردەوە کە سیاسەتیێکی دیموکراسی، لیبراڵی و ئایینییە.ی میانڕەو پیادەدەکات. بەو شێوەیە ناوخۆو دەرەوەیشی دڵنیاکردووەتەوە کە ئەو سەرچاوەی ئارامی و سەقامگیری ئابووری، سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی دەبێت کەدوایی دەرکەوت ئەمە تەنیا فریودانی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا بووە بۆ ڕەگ داکوتان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی حوکمەکەیەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕاستەقینەکانی.
بەڵام ئەردۆغان و ڕژێمەکەی ئێستا سەرچاوەی نائارامی، پشێوی و ناسەقامگیرین نەک تەنیا لەناو تورکیادا بەڵکوو لە ناوچەکەو لە جیهانیشدا.
وتاری سیاسی ئەردۆغان لەسەرەتاداو لە ساڵی 2000 ەوە وتارێکی کۆنسێرڤەتیڤی، نیمچە عەلمانی و نیمچە لیبراڵی بوو و بەڵێنی (سفر گرفت) ی دابوو لەناوخۆو دەرەوەی تورکیادا. بەڵام لەدوای 2010 ەوە وتارکەی دەگۆڕێت بۆوتارێکی ئایینی توندڕەوو شۆڤێنییە.ی نەتەوەپەرست و ڕەگەزپەرست کەبەرگی ئیخوانی ئیسلامی بەبەردا کردبوو.
ئەگەری هەرەسی ئەردۆغان و ڕژێمەکەی ساڵ بەدوای ساڵ و بەهۆی سیاسەتە چەوت وهەڵەکانی ئەردۆغان و لەشکرکێشیەکانی و شەڕەنگێزەکانی بەردەوام لەهەڵکشاندا بووە.
هەرچەندە ئابووری تورکیا لە 10 ساڵی یەکەمی حوکمڕانییە.ەی ئەردۆغاندا گەشە و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەدەیەی دووەمی حوکمڕانییە.ەیدا هەموویانی لەدەستداوەو ڕووی لەهەڵدێرکردووە.
ئەمانەی خوارەوە مشتێکن لەخەرواری شکستەکانی ئەردۆغان بەهۆی سیاسەتە چەوت و شەڕەنگێزیەکانییە.ە:
1- خراپبوونی باری ئابووری کەبەرزبوونەوەی هەڵئاوسان بەهۆیەوە بەڕێژەی 80٪ لەسەدا هەشتا زیادی کردووە. ئەم ڕێژەیە ئەوەیە کەحوکمەتەکەی ئەردۆغان خۆی دانیپیاناوە بەڵام چاودێران ڕێژەی هەڵاوسانەکە بەدوو ئەوەندەی ئەو ڕێژەیە زیاتر مەزندە دەکەن.
2-دابەزین و هاڕەی لیرەی تورکی کە بەهاکەی لە ساڵی 2005 دا بەرانبەر بەدۆلار لە 1، 5 واتە لەلیرەو نیوێکەوە گەیشتە سەروو 19، 5 نۆزدە لیرەو نیو لە ساڵی 2023.
3- بەکوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی تورکیا لەو جەنگە درێژخایەنانەی نێوان سوپای تورکیاو هێزەکانی پەکەکە کە بەدڵنیاییەوە بەردەوام چارەسەری ئاشتیانە بوونی هەبووە کە ئەردۆغان بەهیچ کلۆجێک ئامادەگی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە لەهەگبەکەیدا نەبووە.
4-بەفیڕۆدانی کات، وزە و ڕەنجی حوکمەتەکانی پێش خۆی بۆچوونە ناو یەکێتی ئەوروپاوە بەدوورکەوتنەوە لەو ئامانجە و ناشرینکردنی تورکیاو بوونە هۆکاری پەراوێزبوونی تورکیا لەمەحفەلی نێودەوڵەتی.
5- بەفیڕۆدانی سەدان ملیار دۆلار بەهۆی درێژەدان بەشەڕە درێژخایەنەکەی لەگەڵ پەکەکە و لەشکرکێشیەکانی تری بۆ داگیرکردنی خاکی سووریاو لیبیا کەئەگەر ئەو پارانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی تورکیاو خۆشگوزەرانی هاووڵاتییەکانی تورکیا بەبێ جیاوازی تەرخان بکرایە، لیرەی تورکی هاڕەی نەدەکرد و ئابووری تورکیا ئابووریەکی بەهێز دەبوو و ئەگەریش زۆر بوو کەئێستا تورکیا ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بووایە.
6-رێژەی بێکاری و هەژاری گەیشتووەتە بەرزترین ئاست کە خەڵکی تورکیای تەواو تووڕەو بێزارکردووە لەئەردۆغان و دەسەڵاتەی کەهۆکاری ئەو بێکاری و هەژاریەی ئێستای خەڵکی تورکیان.
7- لەکاتێدا پتر 50000 پەنجا هەزار هاووڵاتی تورکی گیانیان لەدەستداوەو پتر لەملیۆنێک هاووڵاتی ماڵ و کەسانی نزیکیان بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی ئەمساڵەوە بێلانە و ماڵ و دەرەتان، بوون کەهۆکاری سەرەکی هەرەسهێنان و ڕووخانی زیاتر لەو 170 هەزار بینایە لەو 11 پارێزگایەدا دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی حوکمەتەکەی ئەردۆغان لە چاودێری و سەپاندنی یاساو جێبەجێکردنی ڕێساکانی تایبەت بەسەلامەتی خانووبەرە. کەچی ئەردۆغان خۆی لەکۆشکێکدا دەژی سەدان ملیۆن دۆلاری تێچووە، خاوەنی فڕۆکەی تایبەتە کەپتر لە 400 چوارسەد ملیۆن دۆلاری تێچووە و مووچەکەیشی لە 88، 000 هەشتاو هەشت هەزار لیرەوە بووە بە 119000 سەدونۆزدە هەزار لیرەی تورکی.
8-ئازادی ڕادەربڕین و پرێس لەنزمترین ئاستدایە بەشێوەیەک کەتورکیا ئێستا یەکێکە لەخراپترین وڵاتەکانی دنیا بۆ ئازادی پرێس و ڕادەربڕین. وەکوو سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئاماژەیان پێکردووە، تورکیا تەنیا لەپێش ئەفغانستان و کۆریای باکوورەوەیە لەو بوارانەدا.
9-ئیفلیجکردنی سیستەمی دادوەری و دەستوەردانە کاریانەوە، دەرکردن یان پەراوێزخستنی دادوەرە بێلایەنەکان و و دامەزراندنی زۆرێک لەو دادوەرانەی کە تەنیا وەلائیان بۆ خۆی هەیە. ئەردۆغان بەردەوام ئەم دادوەرانەی بەکارهێناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانی خۆی و شەرعیەتدان بەزیندانیکردنی هەزاران کەسی بێتاوان کە بەتاوانی درووستکراو، فابریکەکراو، بەحوکمی ناڕەواو نادادپەروەرانە حوکمدراون و زیندانیکراون.
10-پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ڕێزنەگرتن لەڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.
11-پێشێلکردنی سەرەوەری وڵاتانی دراوسێ و نادراوسێ، داگیرکردنی خاکی ئەو وڵاتانە و گوێنەدان و بێڕێزیکردن بەیاسا نێودەوڵەتییەکان.
12-دەرچوون لەپەیماننامەی ئەستەنبوڵ کە پەیوەستە بەمافی ئافرەتەوە. دەرکردنی یاسایەک کەماف بەو پیاوانە دەدات کە بەزۆر لاقەی ئافرەتانیان کردووە، لەجیاتی ئەوەی سزابدرێن و زیندانی بکرێن، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنە لاقەکراوانەدا بکەن.
13- بەرزبوونەوەی گەندەڵی و ڕێژەی تاوان لە تورکیادا بەهۆی بێکاری، هەژاری، گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵاتەوە.
14- لەکاتێکدا کە لە تورکیادا لەشفرۆشی مۆڵەت پێدراوەو هاوڕەگەزبازی ڕێگەپێدراوە، ئەردۆغان بەردەوام خەریکی درووستکردن و پەروەردەکردن وپێدانی یارمەتیی دارایی بووە بۆ چەندین گرووپی ئیسلامی توندڕەوو ئیخوانی لە هەرێم و لە جیهاندا کە مەبەستی سەرەکی ئەردۆغان بەکارهێنانی ئەو گرووپ و لایەنە ئیسلامییە توندڕەوانەیە وەکوو کارتی فشار بۆ سەر ئەو وڵاتانە بۆ گەیشتن بە ئەجێنداکانی خۆی.
ئەمانە و زۆری تر کەبارودۆخی ئێستای تورکیاو ژیانی تورکەکانی لەخراپەوە بۆ خراپترو خراپترین بردووە و ئەگەر لەهەڵبژاردنەکەیشدا بیباتەوە، ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە، زۆر خراپتر دەبن.
لەبەرانبەردا کلیچدار ئۆغلۆ کەڕکابەرێکی بەهێزی ئەردۆغانە، سەرۆکی ئێستای پارتەکەی مستەفا کەمال ئەتاتورکە، کە پارتێکی نیمچە عەلمانی نەتەوەپەرستی ڕاستڕەوە، چەندین بەڵێنی داوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بارودۆخەی تورکیا کە ئەردۆغان بەو دەردەی بردووە.
کلیچدار دەڵێت کە ئەو دژی سیاسەتە چەوت و شکستخواردووەکانی ئەردۆغانە و ڕاستیدان دەکاتەوە.
=KTML_Bold=لێرەدا تیشک دەخەمە سەر ئەم بەڵێنانەی کە لەبەرنامەی هەڵبژاردنەکەیدا، کە 240 لاپەڕەیە، نووسراون:=KTML_End=
1-گرتنەبەری ڕێگای زانستی بۆ بووژانەوەی ئابووری تورکیاو لیرەی تورکی.
2- هەوڵی خستنەوەی تورکیا بۆ سەر بۆ ڕێچکەی ئەندامبوون لەیەکێتی ئەوروپا.
ل
3-زیندووکردنەوەی دیموکراسیەت و ڕێزگرتن لە ئازادی دەربڕین.
4-هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
5-گەڕانەوەی شکۆو سەربەخۆیی بۆ دادوەرو دادگاکان.
6-ئازادکردنی زیندانە سیاسییەکان و هەڵوەشاندنەوەی یاسا قەرەقوشیەکانی ئەردۆغان.
7- گەڕانەوە بۆ پەیماننامەی ئەستەنبوڵ و بەیاسا مسۆگەرکردنی مافی ئافرەت بۆ حیجابکردن.
8-ناردنەوەو گەڕانەوەی 3، 7 ملیۆن، سێ ملیۆن و حەوت سەد هەزار کۆچبەری سووریایی لە ماوەی دوو ساڵدا بۆ سووریا. هەڵبەتە ئەم کارە هەروا ئاسان نییە. پێویستی بە کاتێکی زیاترو هەوڵی دیپلۆماسی بەردەوام و بودجەیەکی زەبەلاح هەیە.
9-هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی کە لە 2018 ەوە ئەردۆغان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەیاسا جێگیری کرد و گەڕانەوە بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان. هەڵبەتە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە.کە پێویستی بە 5/3 واتە لە 60٪ دەنگی پەڕڵەمان هەیە بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای سەرۆکایەتییەکە.
ئەردۆغان هەر ئەوەندەی باوەڕی بەدیموکراسیەت هەیە کە لەخزمەت ئەجێنداکانی خۆیدا بێت، تەنانەت هەڵبژاردنیش لای ئەو نوکتەیەکی بێتامەو هیچ سەنگێکی نییە. بۆ نموونە لەکۆی 104 سەدو چوار سەرۆک شارەوانی کە لەهەڵبژاردندا و بەدەنگی خەڵک ئەو پۆستەیان وەرگرتبوو، ئەردۆغان بەحوکمێکی قەرەقووشی 101 سەدو یەک پۆستی لەو هەڵبژێردراونە سەندەوە، بەتاوانی درووستکراوی بێ بنەما و درۆ دادگاییکران و خرانە زیندانەوە و پۆستەکانیشی بەخشی بەئەندامانی پارتەکەی خۆی کەناوی (قەیوم) ی لێنابوون.
ئەردۆغان ئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019 ی قبووڵنەکرد کە حزبەکەی خۆی و کاندیدی پارتەکەی ئەو پۆستەیان دۆڕاندبوو، خولێکی تری هەڵبژاردنی سەپاند کە ئەگەر لەبەر فشاری گەورەی ناوخۆو نێودەوڵەتی نەبوایە و لەبەرئەوەی زەرەرمەندی یەکەم کەسی خۆی نەبوو، دۆڕاندنی خولی دووەمیشی قبووڵنەدەکرد.
ئەمە خۆی لەخۆیدا ترس و خەم و نیگەرانییە.ی قووڵی درووستکردووە کە لەئەگەری دۆڕاندا، ئەردۆغان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵنەکات، بەتایبەتی کەهەموو دادوەرەکانی دادگای باڵای تورکی دەستەبژێری ئەردۆغان خۆیەتی و کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە بەسەریانەوە. ئەمە جگە لەوەی ئۆپۆزیسیۆن ترسی ئەوەیشیان هەیە کە ئەردۆغان سووپایەکی ئامادەکردووە بۆ تەزویرکردن و تەنانەت بەکارهێنانی بەشێک لەکۆچبەرە سووریەکان بۆ دەنگدان بۆ بەرژەوەندی خۆی.
ترسی زیاتریشیان لەوەیە کە لەئەگەری دۆڕاندا، ئەردۆغان هانی ئەندامان و هەوادارانی حزبەکەی بدات کە پشێوی، نائارامی و ناسەقامگیریەکی ئەوتۆ درووستبکەن کەبگاتە شەڕی ناوخۆو لە ئەنجامدا داوا لە ئەردۆغان بکرێت لەبەرانبەر کردنەوەی خۆی بەسەرۆککۆمار، بارودۆخە شڵەقاو و ناجێگیرەکە سەقامگیرو ئارام بکاتەوە. [1]
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-05-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 28-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,145
وێنە 106,408
پەرتووک PDF 19,242
فایلی پەیوەندیدار 96,860
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
نەسرین کوردە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!