ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,649
画像 106,316
書籍 19,217
関連ファイル 96,802
Video 1,358
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کۆچبەری هێندەش خراپ نییە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆچبەری هێندەش خراپ نییە

کۆچبەری هێندەش خراپ نییە
ناونیشان: کۆچبەری هێندەش خراپ نییە
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #25-11-2021#
خنکانی کۆچبەران لە سنووری ئاویی فەرەنسا و بەریتانیا چەندە دڵتەزێن بوو هێندەش چاوەڕوانکراو بوو. مانگی تشرینی دووەم دوایین مانگە بۆ کۆچبەران کە چانسی دەرچوونیان لە کەناڵی ئینگلیز زۆر بێ. دوای ئەوە سەرمای بەهێز و بێ سەرپەنایی لە دیوی فەرەنسا بڕستیان لێدەبڕێ. هەفتەکانی ڕابردوو، وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا باسی گەیشتنی زۆرتر لە هەزار کۆچبەریان لە ڕۆژێکدا بۆ دیوی خۆیان دەکرد. داتاکانیش پێشانیدەدەن کە بەدرێژایی ساڵی 2020 ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە بەلەم لە فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا 8500 کەس بوون، بەڵام ئەمساڵ تاوەکوو ئێستا ژمارەکە گەیشتووەتە 24500 کۆچبەر. واتە سێ قات بووە. ئەو کۆچبەرانە هەموویان خەڵکی باشووری کوردستان و ئێراق نین. کوردی ڕۆژاوا، سووری، ئەفغانی، سۆماڵی و ئەفریقیشیان تێدان. ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک کۆچبەری میسریمان لەوێ بینی و بۆ ڕووداو قسەیان کرد. وەک خۆیان دەیانوت لەدەست سیسی هەڵاتوونە و ساڵێکە لەو سەر سنوورە گیریان خواردووە، بەڵام لەبەرئەوەی ڕۆژانی ڕابردوو فۆکەسی زۆر لەسەر کۆچبەرانی بێلاڕووس بوو، کە زۆربەیان کوردن، بۆیە وا بیردەکرێتەوە ئەوانەی فەرەنساش هەموویان کورد بن.
کاردانەوە سەرەتاییەکان هەم لەلایەنی بەریتانی و هەم لەلایەنی فەرەنسیش پێشانیدەدەن کە هەردووکیان دەمێکە پشوو لەیەکدی دەخۆنەوە. گفتوگۆ تەلەفۆنییە تووندەکەی ماکرۆن بۆ جۆنسن دەربڕینی ئەو پشووخواردنەوەیە بوو. بەریتانیا ڕەخنەی ئەوە لە فەرەنسا دەگرێت کە سنوورە ئاوییەکانی پێ کۆنترۆڵ ناکرێ. دۆڤەر یەکەمین ناوچەیە کە زۆر لە کۆچبەرانی هاتوو لە فەرەنساوە پێیدەگەیشتن. پەڕڵەمانتارێکی بەریتانیا کە نوێنەری ئەو ناوچەیەیە دەڵێ بە چاوی خۆی بینیویەتی چۆن کۆچبەران بە بەرچاوی پۆلیسی فەرەنسییەوە سواری بەلەم دەبن و بەرەو بەریتانیا دێن. جگە لەوە بەریتانیا پێشنیازی کردووە سوپا و پۆلیس بنێرێتە دیوی فەرەنسا بۆ پاراستنی سنوورەکان. فەرەنسا ئەو پێشنیازە ڕەتدەکاتەوە. سنوورە ئاوییەکە نزیکەی 300 کیلۆمەترە و فەرەنسا ناتوانێ گەرەنتیی کۆنترۆڵکردنی 100%ی بکات. هاتنی پۆلیس و سوپای بەریتانیش پێشێلکردنی سەروەریی فەرەنسایە. لەوەش گرنگتر، فەرەنسی و ئەوروپییەکان لەندەنیان لەوە هۆشیارکردووەتەوە کە ئەوەی هەیە یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی برێگزیت. تەنیا بژارەیەک کە فەرەنسا بە چاکی دەزانێ، ئەوەیە کە بەریتانیا پارە بدات و بەوە وابکات فەرەنسا بودجەی پێویستی هەبێ بۆ پاراستنی سنوورەکانی لە کۆچبەران!
هەم لە چیرۆکەکانی سەر سنووری فەرەنسا و بەریتانیا و هەم لە چیرۆکە هاوشێوەکان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەند و پێشتریش لەسەر سنووری نێوان (تورکیا و یۆنان + ئیتاڵیا) کۆچبەران چەکن و دەوڵەتەکان بۆ باجگیری و گوشار خستنە سەر یەکدی بەکاریاندەهێنن. ئەمڕۆژانە لەگەڵ هاوکارانم لە شتراسبورگ بووین، کە پایتەختی دووەمی یەکێتیی ئەوروپایە. لە پانێڵێکدا لەگەڵ پەڕڵەمانتاران و لە هەڤپەیڤینێکیشدا لەگەڵ سەرکردەیەکی کاریگەریی پارتی دەسەڵاتدار لە پۆڵەند، پەڕڵەمانتارانی ئەوروپا بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا باسی پلانە ئاییندەییەکانی یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە کۆچبەرییان بۆ کردین. ئەمڕۆژانە بەکارهێنانی دەستەواژەی (چەکی هایبریدی) بۆ کۆچبەران بە ڕێکەوت نییە و ڕاستیی تێدایە. ئەوروپا لۆکاشێنکۆی گۆشەگیر کردبوو و شەڕێکی ساردی لەدژ دەکرێ، بەڵام ئەو لە شەڕەکەدا بە چەکی کۆچبەران فۆکەسی ئەوروپییەکانی لە بایەخدان بە سەرکوتکارییەکانی و پێشێلکارییەکانی دژی مافەکانی مرۆڤ گۆڕی بۆ ناکۆکیی نێوخۆیی ئەوروپییەکان لەسەر وەرگرتن یان وەرنەگرتنی کۆچبەرانی گیرخواردوو. واشی لە مێرکل (یەکێک لە دوو بەهێزترین ڕێبەرەکانی یەکێتیی ئەوروپا) کرد، کە دوو جار تەلەفۆنی بۆ بکات و جارێکی دیکە وەک سەرۆک مامەڵەی لەگەڵ بکات. کێ باجەکەی دا؟ کۆچبەری زۆرینە کوردی گیرخواردوو لەسەر سنوور. منداڵی بێگوناﮪ و پیرەژنی نەخۆش و دایکی پەرۆش و باوکی سەرگەردانی کورد.
ئەوروپییەکان دەیانەوێ پلانێکی درێژخایەنیان هەبێ، بۆ ئەوەی لۆکاشێنکۆ و ئەوانی دیکە نەتوانن ئاوا کۆچبەران بکەنە چەک. دەترسن لەوەی سبەی ڕووسیا لەسەر سنووری فینلەند و دوو سبەی سربیا لەسەر سنووری هەنگاریا و ڕۆژێکی دیکە کەشتییەکان لە کەناراوەکانی دانیمارک هەمان سیناریۆیان تێدا دووبارە ببێتەوە. گەنگەشەکە لەسەر ئەوەیە کە شێوازی داواکردنی مافی پەنابەری خێراتر بکرێ و جاڕنامەی جنێڤ بۆ مافەکانی کۆچبەران جێبەجێ بکرێ، بەڵام ئەوانەی ڕەتدەکرێنەوە زووتر لە ئەوروپا دەربکرێن. هەر بۆیەشە سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕێککەوتنی ئاشکراکراوی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا دەردەکەوێت، هەرچەندە ئاسانکاریی زۆرتر دەکرێ بۆ هاتن و هێنانی ئەوەی پێیدەڵێن (کۆچبەری بەکەڵک) ، بەڵام دەرگەی ئەوە بە کراوەیی هێڵدراوەتەوە کە ئەوانەی بەکەڵکی ئابووریی گەشەسەندوو و بازاڕی کاری ئەڵمانی نایەن شانسی مانەوەیان کەم بێت. لە بەرنامەی هەفتەی ڕابردووی دیاسپۆرادا میوانێکمان هەبوو کە دکتۆراکەی لەسەر دیاسپۆرای کوردییە. ئەو لە قسەکانییدا کۆچبەرانی ئێستای کورد بۆ ئەوروپای بە (کۆچبەر بۆ گۆڕینی لایف ستایڵ) ناساند. پێناسەکردنێکی جوان بوو. وردتریش بوو لەو قسانەی هەندێک کاربەدەستی کوردستان سەبارەت بەو کۆچبەرانە دەیکەن و هەوڵدەدەن بێ نرخیان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا پێناسەیەکی گشتگیری ئەو کۆچبەرییە نەبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەبەردەوامی سەروکارمان لەگەڵ کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی ئەوروپا هەبووە. لە یۆنانەوە تاوەکوو ئیتاڵیا و لەوێشەوە تاوەکوو فەرەنسا و بەریتانیاش قسەمان لەگەڵ کۆچبەران کردووە و شتێکمان بۆ ڕوونبووەتەوە. کۆچبەری کورد تەنیا لەبەر ناڕازیبوون لە حوکمڕانیی کوردی وڵاتەکەی بەجێناهێڵێت. بەڵکوو لەبەر نادڵنیاییش لە ئاییندەی خۆی و ماڵباتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەڵدێت. دۆزی کورد لە تورکیا و ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدایە. لە ڕۆژاوا نادڵنیایی هەیە. هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی قەوارەیەکی دەستوورییە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە هەمیشە وەک ئێستا بمێنێتەوە. کەس نازانێ کەی ئەمریکا پشتت تێدەکات، کەی عەرەبی شیعە و سووننە لە بەشداریکردنت لە پڕۆسەی سیاسیدا پەشیمان دەبنەوە یان کەی قەوارەی دانپێدانەنراوی ڕۆژاوا هەڵدەوەشێتەوە. جگە لەوەش خەڵکی کوردستان لە ڕێگەی میدیای نوێوە ستایلی ژیانی وڵاتانی پێشکەوتوو دەبینن و دەزانن دڵنیایی تەندرووستی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییان هەیە. ناترسن لەوەی ئەگەر نەخۆش بن نەخۆشخانە ئەهلییەکان بیانڕووتێننەوە. یان ئەگەر بێکار بوون هیچ دەستەبەرییەکی کۆمەڵایەتییان نەبێ. بۆیە ئەویش حەزدەکات ئەو دڵنیاییەی هەبێ و بچێتە ئەو شوێنەی ئەو دڵنیاییانە هەن، نەک بۆ دەرماڵەی قوتابیێتی خۆپیشاندان بکات و بەر شەق بدرێت. ئەو چونکە لە وڵاتەکەی خۆی ئەو ئومێد و پێرسپێکتیڤەی نەدراوەتێ و پیشاننەدراوە کە لە کوردستانیش ئەو دڵنیاییانە، ئەگەر وردەوردەش بێ، دەستبەردەکرێن، دەڕوات و لە شوێنێکی دیکە بەدوای ئەو دڵنیاییەدا دەگەڕێت.
وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆمەڵێک پێوەریان هەن بۆ پێدانی مافی مانەوە یان پەنابەری بە کۆچبەران. یەکێک لەو پێوەرانە هەڵسەنگاندنی دۆخی مرۆیی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن حکومەتەکانی ئەو وڵاتانەی کۆچبەران لێیانەوە هاتوونە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو پۆلێنبەندییانەی یەکێتیی ئەوروپادا وەک حکومەتێکی سەرکوتکار و پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەژمار نەکراوە، بەڵکوو وەکوو پارتنەر سەیری دەکرێ. حاشاهەڵنەگرە ئەوروپا تێبینییان لەسەر پارتنەرەکەیان هەیە، بەڵام دەیانەوێ یارمەتیی بدەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی خەڵک و دڵنیاکردنەوەیان لەنێوەوەی کوردستان. بۆیە پێویستە هەندێک لە کاربەدەستانی کوردستان وردتربن لە قسەکردن لەسەر کۆچبەری و کۆچبەران. سووککردنیان و بێبایەخکردنیان هیچ قازانجێکی بۆ کوردستان نییە. بەپێچەوانەوە ئەوانە بەڵگە و کارتێکی دیکەن بەدەست کوردستانەوە بۆ ئەوەی هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدەن گەرەنتی و دڵنیایی و گەشانەوەی ئابووریی زۆرتر بۆ خەڵکی کوردستان لەو ناوچە پڕ پیلان و شەڕاوییەدا وەدیبهێنن، چونکە ئەمە وادەکات لۆکاشێنکۆ و هاوشێوەکانی نەتوانن ئەو خەڵکە وەک چەکی هایبریدی بۆ گوشار خستنە سەر ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەکاربهێنن. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは244表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 25-11-2021
リンクされたアイテム: 2
伝記
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 25-11-2021 (3 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 政策的
ブック: レポート
ブック: 調査
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: エルビル
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 26-05-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 26-05-2023
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 07-04-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは244表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,649
画像 106,316
書籍 19,217
関連ファイル 96,802
Video 1,358
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.297 秒(秒) !