دەوڵەمەند ئەیەڵێ، بە ئاش بێتەوە، هەژار نایەڵێ، لە ساج بێتەوە.
ئاش: چێشت یان خواردن. ساج: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، کابان نانی پێدەبرژێنێت، بەو جۆرە نانە دەوترێت: نانی ساج. دەوڵەمەند لەبەر ئەوەی بەردەوان سکی تێرە، کاتی نانخواردن لەسەرخۆ ناندەخوات بەڵام کەسی هەژار لەبەر ئەوەی برسییە، نان لەسەر ساج کەوتەخوار بەپەلە دەیخوات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لەکاتی خواردندا، زۆر پەلەپەل بکات.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 410 keer bekeken