بڕیارە ئەمشەو #24-05-2023# لە دەباشان #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان لەگەڵ #بافڵ تاڵەبانی# کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمان و فراکسیۆنی یەکێتی دوای ڕۆژێک لە دانیشتنی پەڕڵەمان و ڕوودانی گرژی لە دانیشتەکە دێت کە جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان و پارتی ڕایانگەیاندووە کە کۆمیسیۆن کاراکراوەتەوە. لەبەرانبەردا سەرۆکی پەڕڵەمان و یەکێتی ڕەتی دەکەنەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی 24-05-2023 بافڵ تاڵەبانی بۆ پشتگیریکردنی سەرۆکی پەڕڵەمان و فراکسیۆنی یەکێتییە و بەرچاو ڕوونیان پێ دەدرێت بۆ هەڵوێستیان لە قۆناغی داهاتوو. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 438