پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,668
Kuvat 106,195
Kirjat 19,172
Liittyvät tiedostot 96,658
Video 1,331
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
خامنەیی دەیکا، پووتین دەیخوا
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خامنەیی دەیکا، پووتین دەیخوا

خامنەیی دەیکا، پووتین دەیخوا
ناونیشان: خامنەیی دەیکا، پووتین دەیخوا
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #20-01-2020#

گەنگەشەیەک لەنێوەندە ستراتیژییەکانی ئێراندا لەپێش کوژرانی قاسم سولەیمانی و سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەوە دەستی پێ کردووە: لەو دژایەتییەی بەرانبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەیکەین، چ قازانجێکمان کردووە و بۆ کێی دەکەین؟ هەروەها ئەگەر ئەو شەڕەمان نەکردبووایە، دۆخی ئێران چۆن دەبوو؟ ئەوە ڕوونە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوڵەتێکی ئایینیی ئایدیۆلۆژییە و وەک خۆیان دەڵێن بڕوایان بە هەناردەکردنی “شۆڕشێکی ئیسلامی” هەیە بۆ سەرتاسەری دنیا. لە قسەکانی هەفتەی ڕابردووی ئایەتوڵڵا خامنەییشدا، کە کاتێک قسەی دەکرد تفەنگێکی نیشانشکێنی بەدەستەوە بوو، دیسان بەڕوونی جەخت لەسەر هەناردەکردنی “شۆڕش” و موقاوەمەتی “سنوورنەناس” و ناسینی “جێنتلمەنە دانووستاندنکارە تیرۆریستەکان” کرایەوە، بەڵام لە زۆر قۆناخدا بینیومانە کە چۆن تاران لەکاتی تەنگانەدا پێی ئاساییە دەستی ئەو جێنتلمەنانە بگوشێت. بەتایبەتیش وەک ئەم ڕۆژانە کە ستراتێژیستە ئێرانییەکان دەڵێن: ئێمە شەڕی ئەمریکا دەکەین و وڵاتی دیکە بەرهەمەکەی دەخۆن.
دەزانین کە ڕووسیا و ئێران و پرۆکسییەکانی ئێران (بە پارەی گەلانی ئێران) بەشار ئەسەد و حکومەتەکەیان پاراست، بەڵام هەمیشە ئێرانییەکان لەوە نیگەران بوون کە ڕووسیا ئاسمان و ڕێسمانی سووریای کۆنترۆڵ کردووە و براگەورەیە. هەمان ئەو ڕووسیایەی هەماهەنگیی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و هەبووە و لەئەنجامی ئەو هاوکارییەشدا بۆ نموونە سەرکردەیەکی گرنگ و بەهێزی وەک عیماد موغنییەی حیزبوڵڵا لە دیمەشق کوژرا. ئەو موغنییەی بۆ قاسم سولەیمانی وەک یاریدەدەرێکی دەستەڕاست وابوو لە لوبنان و سووریا. ئێرانییەکان دەڵێن بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە شەڕی #داعش# و شەڕی سووریا و کێشەکانی ئەمدواییەوە لەگەڵ ئەمریکا، ڕووسیا فرسەتی هێناوە و لە وڵاتانی دەوروبەری ئێران پێگەی خۆی بەهێزتر کردووە. بەگوتەی ئەوان ڕووسەکان لەجیاتی ئەوەی دۆستایەتیی ئێران بکەن، وردەوردە دەورەی دەدەن و ئەوکات مەترسیی ڕووسیا زۆر گەورەتر دەبێ لە ئەمریکا، کە وەک ڕووسیا لەڕووی جوگرافییەوە لە ئێرانەوە نزیک نییە و مێژووی شەڕ لەسەر خاکیشی لەگەڵی نییە.
بەتایبەتیش کە مۆسکۆ وردەوردە لەسەر حیسابی سیاسەتی هەڵەی ئەمریکا و متمانە دۆڕاندنی لە ناوچەکەدا و زۆرتربوونی هەڕەشەی ئێران لەسەر وڵاتانی کەنداو، توانیویەتی لەگەڵ وڵاتانی وەکوو سعودیە و ئیمارات پەیوەندییەکانی پێشبخات، ئەمە ستراتێژیستەکانی ئێرانی هێناوەتە سەر ئەو بڕوایەی کە مۆسکۆ سوودمەندی یەکەمە لەو دۆخەی ئێران بە دژایەتیی ئەمریکا و وڵاتە عەرەبییە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا درووستیکردووە. بۆیە داوای بەخۆداچوونەوەی تاران و بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیادا بۆ ئێران دەکەن.
ڕەنگە هەر ئەو تێگەیشتنەش بێت کە وای لە عادل عەبدولمەهدیی ئابووریناس و جاران کاریگەر بە فیکری شیوعیی ماوی و سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئێراق کردبێت لەجیاتی ڕووسیا فۆکەس بخاتە سەر چین. چونکە ئەو دەروازەیەی چین لێیەوە دێتە ژوورەوە لەپێش هەموو شتێکەوە ئابوورییە و دەتکاتە بەشێک لەو پڕۆژە ستراتیژییە درێژخایەنەی بۆ گۆڕینی نەخشەی ئابووریی جیهان هەیەتی. هەروەها چین لەڕووی مێژووییەوە ڕابردوویەکی هاوشێوەی ڕووسیای بۆ پاوانخوازیی سەربازی و سیاسی لە ناوچەکەی ئێمەدا نییە و بۆ ئەمریکاش پاروویەکی گەورەترە لە ڕووسیا و بەئاسانی قووت نادرێت.
عادل عەبدولمەهدی باسی پڕۆژەیەکی نێوانگیریی لەنێوان سعودیە و ئێراندا کرد کە گوایە ئەگەر قاسم سولەیمانی نەکوژرابووایە، چەند کاژێرێک دواتر لەسەر ئەو پڕۆژەیە پێکەوە قسەیان دەکرد. ئەم خواستی دەستپێکردنی دانووستاندنە لە قسەکانی خامنەییش لە هەینیی ڕابردوودا لە بەشی عەرەبیی قسەکانییدا دیسان جەختی لەسەرکرایەوە و داوای هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی لەنێوان موسوڵماناندا کرد. ڕەنگە بەو باجگیرییەی ئەمریکا لە سعودیە دەیکات و نیو ملیارد دۆلار بۆ هێشتنەوەی سێ هەزار سەرباز لەسەر خاکەکەی وەردەگرێ، وای لە سعودییەکانیش کردبێت بەخۆیاندا بچنەوە و هەمان پرسیاری ئێرانییەکان لەخۆیان بکەن: بن سەلمان دەیکات بۆ ئەوەی ترەمپ بیخوات؟
بە هەموو بارێکدا لە ماوەی داهاتوودا نەخشەی سیاسیی ناوچەکەی ئێمە دەگۆڕێت. ڕەنگە هەژموونی سەربازیی ئێران و هەناردەکردنی شۆڕشەکەی لەژێر شۆکی لەدەستدانی سولەیمانیدا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت لە گەشەکردن بوەستێ و زمانی دیپلۆماسییەت بەسەر زمانی چەکدا زاڵبێت. بۆیە بڕیاری بێلایەنبوونی #هەولێر# لەو گرژییە هیستریاییەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەنێوان تاران و واشنتندا ڕاست و دووربینانە بوو. ڕاشکاوبوونیش لەبارەی پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێراق، هەرچەندە لە بیقاعەوە تا دەگاتە بەغدا و تاران نیگەرانیی درووستکرد، بەڵام شتێکیشی تێگەیاندن: تا ئەو ڕۆژەی تەنانەت بە دەستووریش گەرەنتیی پاراستنی کوردستانێکی هەڕەشەلێکراو نەکرێت، هەولێر ناتوانێ متمانە بەوانە بکات کە هوتاف بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەکێشن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 293 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 20-01-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-01-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 18-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,668
Kuvat 106,195
Kirjat 19,172
Liittyvät tiedostot 96,658
Video 1,331
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.735 toinen!