图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گۆڕان دەتوانێ لە پارتی فێربێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گۆڕان دەتوانێ لە پارتی فێربێ

گۆڕان دەتوانێ لە پارتی فێربێ
ناونیشان: گۆڕان دەتوانێ لە پارتی فێربێ
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #02-09-2019#
لەم مانگەدا گۆڕان هەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتییەکەی دەکات. ئەمە دووەمجارە لە پاش کۆچی دامەزرێنەر و یەکەمین ڕێکخەری گشتییەوە هەڵبژاردن بکات. کەچی لە هەمان ماوەدا و بۆ دەمێکی درێژتریشە یەکێتی ناتوانێ کۆنگرە ببەستێ و لە سەردەمی ڕاگوزەری پۆست غیابی تاڵەبانییەوە بپەڕێتەوە سەردەمی پۆست تاڵەبانی. لەگەڵ ئەوەشدا گۆڕان ئاڵنگاریی لەپێشن و مەترسیی جدیی لەسەرن.
پێشبینی دەکرێت و دڵنیاییش هەیە کە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان هەڵببژێردرێتەوە. ئەمەش واتە درێژەدان بەو سیاسەتە نەرم و پشوودرێژانەیەی لە قۆناخی پۆست #نەوشیروان مستەفا#دا ئەو حیزبە لەسەری ڕۆیشت و ئەنجامەکەی بەشداریکردنی بوو لە حوکمڕانیدا.
ئەمەش درووست ئەو شتەیە کە بەشێکی دیاری جەماوەری ڕانەهێنراوی گۆڕانی بەو خیتابە کەمتر تووڕە و تووندە نیگەران کردووە. بەڵام ئەو هەڵبژاردنەوەیە بەو مانایەشە کە لە پشت عومەری سەید عەلییەوە دوو گەنجی خوێندەوار لەڕووی سیاسییەوە (واتە چیا و نما) لە ساڵانی داهاتوودا بڕیارسازانی گۆڕان دەمێنن، ئەوان وایانکرد لەدوای مەرگی باوکیانەوە بزووتنەوەکەیان بەدەردی یەکێتی نەچێت.
زۆرجار گوێم لە جەماوەری گۆڕان دەبێت کە دەڵێن ئەم جارە بزووتنەوەکەیان دەنگی جاری ڕابردووشی پێ نایەتەوە. ئەمەش زۆر هۆکاری هەیە کە تەنیا یەکێکیان دوورکەوتنەوەی گۆڕانە لە خیتابی ئەنتی پارتی و بارزانی. هۆیەکانی دیکەی ئەوەیە کە گۆڕانی پاش نەوشیروان مستەفا دوو پێکهێنەری گرنگی گۆڕانی سەردەمی نەوشیروان مستەفای تێدا لاواز بووە، ئەوانیش بریتین لە یەکەم: نەبوونی سەرکردەیەکی کاریزمی لە واجیهەی بزووتنەوەکەدا و دووەمیش کەمبوونەوەی دەرکەوتنی گەنج، هەم لەنێوەوەی گۆڕاندا و هەم وەک نوێنەری گۆڕانیش لە شانۆی سیاسیدا.
دەرکەوتنی نەوەی نوێ لەسەر حیسابی گۆڕان و بردنی دەنگەکانی، هەردوو پەیامەکەی بۆ ئەو حیزبە لەلایەن دەنگدەرانی جا#رانیە#وە تێدابوو. چونکە شاسوار عەبدولواحید هێندەی زمانە ڕادیکاڵەکەی ڕووی لە یەکێتی و حوکمڕانیی #سلێمانی#یە و باسی هەڵواسینی دەکردن، بە چارەکی ئەوە خیتابی دژایەتیی پارتی نەبووە. ئەوەش سەلماندی کە دەنگدەری زۆنی ڕەنگاوڕەنگ هەرچییەک دژەپارتی نەبێ بە چاکی نازانێ. هەروەها سەلماندیشی، ناکرێ نەوەی نوێ لەلایەن کەسانێکەوە نوێنەرایەتی بکرێت کە ناچنە نێو نەوەی نوێ و نازانن چییاندەوێ.
ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارییەتیی گۆڕانیان ھەڵگرت، لەدوای کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی و ئەو شکستەی لە ھەردوو ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و ئێراقدا تووشیان بوو، ڕایان وایە بەشێک لەو سەرکردانەی گۆڕان کاتێک نەوشیروان مستەفاش مابوو، ھۆکاری ناسەقامگیریی نێو گۆڕان بوون. دەشڵێن ئەو سەرکردانە مەرگی ئەویان بە فرسەت زانی بۆ شکاندنی بزووتنەوەکە و ئەو کولتوورەی نێو یەکێتییان ھێنایە نێو گۆڕانیش، بەوەی کە هەرکەسێک هەوڵبدات لەجیاتی ئیشکردن بۆ بەهێزکردنی بزووتنەوەکە، پلە و پۆستی ھەستیاری لەلابێت. ئەوان دەڵێن ئەو سەرکردانە (کە سەرکردەی پێشووی یەکێتیش بوون) تەکەتول و بێ ھیواکردنی گۆڕانخوازانیان لە ژووری بەرپرسەکانەوە گەیاندە نێو ماڵی ھەوادارانی گۆڕانیش. بۆیەش دەڵێن، سەرەڕای تەزویری ڕێکخراو، ئەو کەسانە ھۆکاری سەرەکیی شکستەکان بوون و ھەزاران گەنج ھەبووە ھەر گۆڕان بووە، بەڵام نەچووە بۆ دەنگدان. وەک یەکێک لەو سەرکردانە بۆی باسکردم، کاتێک لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا هێرشکرایە سەر گردی زەرگەتە، بەدەیان کەس و بەتایبەتیش گەنجان هاتبوون داکۆکی لە گردەکە بکەن، بەڵام پەنجەیان مۆر نەبوو، دەنگیان بە گۆڕان نەدابوو.
بۆیە کاتێک سەرکردایەتیی گۆڕان هەڵدەبژێردرێ و ئەو کەسانەی تێدانامێنن کە بە هۆکاری لاوازبوونی بزووتنەوەکە دەزانران، دەنگدەرانی جاران و ئێستای بزووتنەوەکە چاوەڕوانییان گەورەتر دەبێ و بەتایبەتیش هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا (کە بەکردەوە بڕیاردەر و ڕێکخەری گۆڕانن) لە بەردەم تاقیکردنەوەی زۆر سەختدا دەبن و دەبێ بیسەلمێنن کە ئەوان گۆڕانیان لە شکستێکەوە نەبردووەتە نێو شکستێکی دیکە.
یەکێتی و حیزبە ئیسلامییەکانیش بەتەمان وەک گۆڕان، بەڵام بە بەستنی کۆنگرە هەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتییان بکەن. لەنێو زۆربەشیاندا هەستدەکرێ پەیامەکەی دەنگدەر بۆ هەبوونی سەرکردەیەکی کاریزماتیک وەک واجیهە و بایەخدان بە گەنج و خەمی نەوەی نوێ گوێی لێناگیرێ یان هێشتا نەگەیشتووە. ئەنجامی ئەمەش لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە نەرێنی بەسەر ئەو حیزبانەدا دەشکێتەوە.
لەو نێوانەدا، پارتی بە هەموو کەموکووڕییە زانراو و نەزانراوەکانییەوە، لە هەموو حیزبەکانی دیکە مونەزەمتر و بەئاگاتر لەو پەیام و گۆڕانکارییانە دەردەکەوێ. چونکە دەنگدەرەکەی ڕێبەرێکی کاریزمیی هەیە و سەرۆکی هەرێمێکی کراوە و گەنجدۆستی هەڵبژاردووە و سەرۆکی حکومەتێکی خوێندەوار و ئاگاداریشی هەیە. لەو گۆڕانکارییانەی لەنێو حیزبەکەی و حوکمڕانیشدا دەیکات، بەردەوام گەنج و دەموچاوی نوێ دێنە پێش. پێم وایە لەوەدا یەکێتی ناتوانێ و تەبیعەتی ململانێکانی ناویشی وان کە نەتوانێ، بەڵام گۆڕان دەتوانێ زۆر لە پارتی فێربێ.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览331
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 02-09-2019
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 02-09-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 18-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on18-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览331
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,040
图片 106,411
书籍 19,244
相关文件 96,889
Video 1,377
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!