پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,387
Kuvat 105,687
Kirjat 19,152
Liittyvät tiedostot 96,425
Video 1,307
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
بارەگای شۆڕشی ئەیلوول و مۆزەخانەی یادەوەرییەکان لە پردی بنکێلان لە باڵەکایەتی دەکرێنەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بارەگای شۆڕشی ئەیلوول و مۆزەخانەی یادەوەرییەکان لە پردی بنکێلان لە باڵەکایەتی دەکرێنەوە
Artikkelit

بارەگای شۆڕشی ئەیلوول و مۆزەخانەی یادەوەرییەکان لە پردی بنکێلان لە باڵەکایەتی دەکرێنەوە
Artikkelit

ناونیشانی بابەت: بارەگای شۆڕشی ئەیلوول و مۆزەخانەی یادەوەرییەکان لە پردی بنکێلان لە باڵەکایەتی دەکرێنەوە
ئامادەکردنی:#محەمەد هەسنانی#

بەرپرسی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتی دەڵێت: مۆنۆمێنتی وەفایەک بۆ ئەیلوول لە پردی بنکێلان، ڕێگای ھامڵتۆن، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی بارەگاکە، مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی پێشمەرگە و #شۆڕشی ئەیلوول# لە شوێنەکە درووست دەکرێت.
لەم بارەیەوە، ھونەر کاکە ئەحمەد، بەرپرسی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە دەڤەری باڵەکایەتی، بە (باسنیوز) ی ڕایگەیاند: لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە ھاوکاریی بارەگای بارزانی و لقی 26ی گوڵان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەمان و کوردستان، وەک وەفایەک، چەندین شوینی مێژووییمان لە دەڤەری باڵەکایەتیی سنووری شارۆچکەی چۆمان نۆژەن کردووەتەوە، کە سەردەمانێک لانکە و بارەگای پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوون، یەکێک لەم شوێنانەش نۆژەنکردنەوەی بارەگایەکی شۆڕشی ئەیلوول (مۆنۆمێنتی وەفایەک بۆ ئەیلوول) لە پردی بنکێلان، ڕێگای ھامڵتۆن لە دەڤەری باڵەکایەتییە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی شوێنەکە، مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی پێشمەرگە و شۆڕشی ئەیلوول لە شوێنەکە درووست دەکەین و لە قۆناغی جێبەجێکردندایە .
گوتیشی: کارەکانی ئۆفیسی بارەگای سەرەکیی شۆڕشی ئەیلوول لە پردی بنکێلان لە دەڤەری باڵەکایەتی تەواو کراوە و لە نزیکترین کاتدا بە شێوەی فەرمی دەکرێتەوە، کارکردنیش لە مۆەخانەکە لەژێر ئۆفیسەکە بەردەوامە، واتە کردنەوەی ئۆفیسەکە دەستپێکێک دەبێت بۆ بنیادنانی مۆزەخانەکە، لە ماوەی داھاتوودا ئەویش دەکرێتەوە، ئێستاش دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی یادەوەری و کەلوپەل و کەرستەکانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول وەک ئامادەکارییەک، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا لە مۆزەخانەکە دابنرێن، ھەروەک پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول، بە ناوی حەمید خوستی ئیسماعیل، وەک یەکەمین کەس بڕنۆی شانی خۆی لە ڕێگەی ڕێکەوت ڕزگار، ئەندامی دەستەی ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول، پێشکەش بە مۆزەخانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کرد لە پردی بنکێلان لە دەڤەری #باڵەکایەتی#، دڵسۆزی و وەفاداریی ئەو پێشمەرگەیەی شۆڕشی ئەیلوول، بە پێشکەشکردنی نزیکترین ھاوڕێی خەباتی چەکداریی خۆی کە چەکی شانییەتی، جوانترین و شیرینترین یادگاریی پڕ سەروەریی مێژوویی ژیانی خۆی بە مۆزەخانەکەمان بەخشی.
ئاماژەی بەوەش دا: شوێنی بارەگایەکی شۆڕشی ئەیلوول لە پردی بنکێلان لە دەڤەری باڵەکایەتی بەھۆی سەرنجڕاکێشیی شوێنەکە و بوونی مۆنۆمێنت و وێنە و یادەوەرییەکانی پێشمەرگە و شۆڕش، زۆربەی ئەو ھاووڵاتییانەی بە ڕێگاکەدا تێپەڕ دەبن، لەم شوێنە پشوویەک دەدەن و چاوێک بە یادەوەرییەکاندا دەخشێنن، بەتایبەتیش گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی سەردانی دەکەن و لەلایەن ئەندامانمان، بە شوێنەکە و یادەوەرییەکانی شۆڕشی ئەیلوول ئاشنا دەکرێن، بەتایبەتیش ئەگەر کارەکانی مۆزەخانەکە تەواو بکرێن و کەلوپەلەکانی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول تێیدا کۆ بکەینەوە و بایەخی زیاتر بە ناوچەکە بدەین، خەڵکیکی زیاتر ڕوو لە بارەگا و مۆزخانەکە دەکەن، ئومێدەوارین لەو ئاستەدا بین و بتوانین ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی ئەیلوول و ڕابەری ئەم شۆڕشە مەزنە پێشانی نەوەکانی ئێستا و داھاتوو بدەین، ئەوەش بە گەورەترین شانازی دەزانین. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 241 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 17-05-2023
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ڕواندز
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 18-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 241 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,387
Kuvat 105,687
Kirjat 19,152
Liittyvät tiedostot 96,425
Video 1,307
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.219 toinen!