پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,421
Kuvat 105,714
Kirjat 19,160
Liittyvät tiedostot 96,493
Video 1,307
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
زلهێزەکان دێنەوە هەولێر
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زلهێزەکان دێنەوە هەولێر

زلهێزەکان دێنەوە هەولێر
ناونیشانی بابەت: زلهێزەکان دێنەوە #هەولێر#
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #07-01-2019#
=KTML_Bold=بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم هەفتەیە پۆمپێیۆ گەشتێکی درێژی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دەبێت. ناوی ئەو وڵاتانەش نووسراوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانیان دەکات و ئێراقی تێدا نییە، بەڵام وەک من ئاگادارم‌ دەچێتە ئەوێش و ‌کۆتایی هەفتەی داهاتووش هەم پۆمپێیۆ و هەم وەزیری دەرەوەی فەرەنسا میوانی کوردستانن و لە هەولێر دادەبەزن.=KTML_End=
سەردانی پۆمپێیۆ پێش بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و ئەجێندای سەردانەکەی ئەویش گۆڕانی بەسەرداهاتووە. کاتی خۆی ئۆباما لە قاهیرە وتارێکی دا و تێیدا هەوڵی دا وێنە جوانەکەی ئەمریکا بە وڵاتانی موسڵمان و بەتایبەتیش عەرەب پیشانبدات. پۆپمێیۆ دیسان لە قاهیرە هەمان کار دەکاتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەی سەردانەکەی بۆ تەواوکردنی ئەو سەردانەیە کە جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆ ئیسرائیل و تورکیا کردوویەتی و ئامانج لێی سنووردارکردنی ئەو زیانەیە کە بڕیارەکەی ترەمپ لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای داوە. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا پاشەکشەیەکی بەخشکەیی بە بڕیارەکەی ترەمپەوە دەرکەوتووە، بەتایبەتیش بۆ کوردی ڕۆژاوا، وێنەی هاوپەیمانێکی بەجێهێڵدراو خەریکە کاڵ دەبێتەوە و هەم بۆڵتن و هەم پۆمپێیۆش ئەوەیان بەئاشکرا پشتڕاست کردووەتەوە.
هاتنی پۆمپێیۆ و لەگەڵیشیدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر، تەنانەت ئەگەر بەناوی هەماهەنگی بۆ درێژەپێدان بە شەڕی #داعش#یش بێت، بەڵام لەڕووی سیاسی و مەعنەوییەوە بۆ کوردی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان سەردانێکی گرنگ دەبێت. فەرەنسا بە سەرۆک و وەزیری دەرەوەیەوە لە ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەڵوێستی کورددۆستانەی زۆری هەبووە. هەرچەندە لودریانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەر لە ئەنجامدانی گشتپرسی هۆشداریی دایە هەولێر و داوای کرد دوابخرێ، بەڵام هەم وەک وەزیری پێشووی بەرگریی فەرەنسا لە قۆناخی دەستپێکردنی شەڕی داعش و هەم وەک وەزیری نوێی دەرەوەی فەرەنساش کۆششی زۆری کرد بۆ ئەوەی پاش شازدەی ئۆکتۆبەر هەموو دەرگاکان، بەتایبەتی لەڕووی دیپلۆماسییەوە، بەسەر هەولێردا دانەخرێن.
ئێستاش کە فەرەنسا و ئەڵمانیا بەئاشکرا باسی جیاکردنەوەی ڕێگەی خۆیان لە سیاسەتی بەرگری و دەرەوەیاندا لە ئەمریکا دەکەن، فەرەنسا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا وەک هێڵی نێوەڕاست و نێوانکار لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکادا دەردەکەوێت.
پۆمپێیۆش کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی ترەمپە و بەپێچەوانەی تیلەر#سنە#وە کۆتایی بە بانێک و دوو هەوای سیاسەتی دەرەوە لەنێوان کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا‌، بەتایبەتیش سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هێناوه، وەک کەسێکی بڕوادار بە دژایەتیی ئێران و لە هەندێک هەڵوێستی لێزاندراویشیدا وەک دۆستی کورد ناسراوە. ‌بۆیە سەردانی ئەو دوو کەسە بۆ هەولێر، لەم دەستپێکی ساڵی 2019 یەدا، سەردانێکی گرنگ دەبێت.
ئەوەی لە وتاری گۆڕدراوی ئەمریکادا لەدوای بڕیارەکەی ترەمپەوە دەخوێنرێتەوه، ‌ ئەوەیە کە دەیانەوێ تورکیا ڕازی بکەن، بەڵام دەشیانەوێ کوردی ڕۆژاوا پارێزراوبێت. واتە ناڵێن دەبێ #یەپەگە# یان پەیەدە یان #هەسەدە# پارێزراوبێت. کاتێک پۆمپێیۆش گوتی: نامانەوێ کورد لەلایەن تورکەکانەوە قەتڵوعام بکرێن، نەیگوتبوو نامانەوێ ئەو هێزانەی سەر بە #پەکەکە#ن لە سووریا‌ لە شەڕدا بەرانبەر تورکیا بدۆڕێن. ڕەنگە بۆ هەموو لایەکیش باشتربێت کە لە ‌کۆتاییدا ڕێگەیەکی نێوەڕاست بدۆزنەوە هەم تورکیا ڕازی بکات و هەم کوردیش ئەوەی هەیانە لەدەستیان نەچێت.
لەوەشدا، ئەگەر پەکەکە هەنگاوی هەڵە نەهاوێژێت، دەکرێ هەولێر هەم بۆ دڵنیاکردنەوەی ئەنقەرە و هەم بۆ هەماهەنگیش لەگەڵ ئەمریکا و فەرەنسای دۆستی کورد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت. ئەمەش تەنیا بەوە دەکرێت کە پەکەکە تێبگات لەوەی چیدیکە ناتوانێ درێژە بە حوکمی تاکحیزبی بدات لە ڕۆژاوا و دەبێ هەم هەولێر ڕازی بکات و هەم بیانووش بۆ ئەنقەرە نەهێڵێتەوە تا دژایەتیی بکات.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 341 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 07-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-01-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 341 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,421
Kuvat 105,714
Kirjat 19,160
Liittyvät tiedostot 96,493
Video 1,307
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.484 toinen!