پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,543
Kuvat 106,566
Kirjat 19,267
Liittyvät tiedostot 97,105
Video 1,385
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لەدایکبوونەوەی داعش
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەدایکبوونەوەی داعش

لەدایکبوونەوەی داعش
$لەدایکبوونەوەی #داعش#$
#هێمن عەبدوڵڵا#
#05-02-2018#
هەرچەندە نە لە کوردستان و نە لە ئێراقیش چیدیکە داعش موچڕکە بە لەشی خەڵکدا ناهێنێت، بەڵام زووزوو گوێمان لە هۆشدارییەک دەبێت کە دەڵێت داعش لە ئێراق کۆتایی نەهاتووە و دەتوانێ بگەڕێتەوە. هەڵبەت ئەگەر ئەمە ئەمریکییەک بیڵێت واتایەکی هەیە، ئەگەر شیعەیەکی ئێراقی بیڵێت واتایەکی هەیە و ئەگەر کوردێکیش گوتی واتایەکی دیکەی هەیە. چونکە هەریەکەیان گوێزەکان لە هەنبانەی خۆیانەوە دەژمێرن و مانەوەی هەڕەشەی داعش و گەورەکردنی ئەو هەڕەشەیە بۆ هەریەکێکیان دەستکەوتێکی جیاواز لەویدیکەی هەیە، بەڵام هەر بەڕاست مەترسیی گەڕانەوەی داعش یان لەدایکبوونەوەی داعشێکی نوێ لە ئێراق هەیە؟
ئەگەر وەڵامێکی کوورتت دەوێ، پێتدەڵێم: نا، بۆ کوورتمەودا ئەو مەترسییە نییە، بەڵام بەبێ ڕوونکردنەوە، ئەم وەڵامە لە پێشبینییەکی کوورتبینانەی بێ لێکدانەوە دەچێت. چونکە ناکرێ سوننەی ئێراق دۆخی خراپتر بووبێ و باشتر نەبووبێ لە سەردەمی سەرهەڵدانی داعش و پێمانوابێ هەرواش زەمینەی درووستبوونەوەی داعش لە ئێراقدا نییە. خۆی زەمینەکە هەیە، بەڵام پاڵنەر و کەرەستەی پێویست نین بۆ ئەوەی لەو زەمینەیەوە جارێکی دیکە داعش لە ئێراق درووستببێتەوە.
کاتێک داعش درووستبوو، لەپەنای زەمینەکە، کۆمەڵێک فاکتەری بەهێزیش هەبوون بۆ ئەوەی داعش سەرکەوێت. داگیرکاریی ئەمریکی و بەدوایدا بەهێزبوون و توندتربوونی سیاسەتی تائیفیی حکومەتەکەی مالیکی و هاوکاریی ماددیی سعودیە و قەتەر و تورکیا و دەوڵەتە سوننییەکانی دیکەی دنیا بۆ گرووپە جیهادییەکان و لەنێویشیاندا داعش، بوونە هۆی ئەوەی تەنیا زەمینە نا، بەڵکوو بەزیادەوە کەرەستەش فەراهەم بێت بۆ بەهێزبوونی داعش. ئێستا نەخشەکە بەتەواوەتی گۆڕاوە و زۆر لەو کەرەستە و پاڵنەرانە نەماون.
ئەگەر هەمان پرسیار لەبارەی سووریاوە بکەین، ناتوانم بڵێم لەوێ چانسی لەدایکبوونەوەی داعش هێندەی ئێراق لاوازە. مانەوەی ڕژێمی ئەسەد و جێگیربوونی سوپای ڕووسی و ئەمریکی و دەستتێوەردانی ئێرانی و تورکی و بەهێزمانەوەی گرووپە توندئاژۆ سوننەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە بەشێکیان بەئاشکرا یارمەتیی دارایی لە دەوڵەتانی جیهان وەردەگرن، هەروەها مانەوەی گرووپی گەورە و خۆرێکخەرەوەی هزر داعشی لە هەندێک ناوچەی سووریا، وادەکات سووریا هەمیشە وەک پاژنەی ئاشیل بمێنێتەوە بۆ گەشەکردنەوەی داعش یان گرووپێکی هاوشێوەی داعش.
ڕەنگە بڵێن خۆ جاری ڕابردووش داعش لە سووریاوە هات مووسڵی گرت و دواییش دەستی بەسەر نیوەی ئێراقدا گرت، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. جاری ڕابردوو داعش لەنێو ئێراقدا درووستبوو، ماوەیەکی درێژیش هەر لەنێو ئێراق شەڕی کرد، بەڵام کاتێک پەلی هاویشت بۆ سووریا، بووە خاوەنی تەریتۆریی خۆی و لەوێوە توانیی وا گەورەبێت. ئەم جارە لە ئێراق زەمینەی درووستبوونەوەکە نییە، تاوەکوو سەرکردە ئێراقییەکانی بچنە سووریا و لەوێوە بەهێزەوە بگەڕێنەوە. وەک هەندێک سەرچاوەی ئاگاداریش باسی دەکەن، لە سەرکردە ئێراقییە دامەزرێنەرەکانی داعش، کە نزیکەی پەنجا کەسن، تەنیا ئیبراهیم عەواد یان ئەبووبەکر بەغدایی ڕێبەریان لە ژیاندا ماوە.
ئەگەر دۆخی ناوچە سوننەنشینەکانی ئێراق هەر وەکوو ئێستا بمێنێتەوە و شیعە هەر بەهێز بمێننەوە، زۆرزۆرەکەی هەندێک لە گەنجانی عەرەبی سوننە لە کەمپەکانی کوردستان و لە ناوچەکانی دیکەوە دەچنە سووریا و لەوێ دەبنە جیهادی. ئەمەش جیاوازە لەوەی کە کۆنە ئەفسەری بەعسی و مامۆستای زانکۆی شارەزای شەرع و عەقائیدی ئیسلامی بچن.
بەکوورتییەکەی ئەوەی هەڕەشەیە لەسەر ئاییندەی ئێراق داعش نییە، بەڵکوو پێکهەڵنەکردنی پێکهاتەکانییەتی کە بەپێی دەستوورێک پێکەوە دەژین لەجیاتی ئەوەی دیوارێکی مەحکەم بێت بۆ پاراستنی هەموو ئێراقییەکان، ترەکەڵەکێکە و زۆر لایەن حەزدەکەن بەسەر ئەوانیدیکەیدا بڕووخێنن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 311 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-02-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 311 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,543
Kuvat 106,566
Kirjat 19,267
Liittyvät tiedostot 97,105
Video 1,385
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.36 toinen!