مۆز چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، دژە ئۆکسان، زەیتی سرووشتی و ڤیتامین، کە خانەکانی قژ بەهێزدەکات و ڕێگە لە ڕوتانەوەی قژ دەگرێت، هەروەها قژ نەرم دەکات، کڕێشی سەر کەمدەکاتەوە و بە سرووشتی شێداری دەکاتەوە.
ئەو کەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە دەتوانن کەڵک لە ماسکی مۆز ببینن بەم شێوەیە.
پێکهاتەکان:
- دوو مۆز.
- کەوچکێکی گەورە زەیتی زەیتوون.
- یەک کەوچکی گەورە زەیتی گوێزی هندی.
- یەک کەوچکی گەورە هەنگوین.
بەکارهێنانی:
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بە باشی، بیدە لە قژت بۆ ماوەی 5-10 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. [1]