图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,207
图片 106,465
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,379
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
داعش نەخۆشییە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داعش نەخۆشییە؟

داعش نەخۆشییە؟
$#داعش# نەخۆشییە؟$
#هێمن عەبدوڵڵا#
#24-11-2014#
هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ داعشێکی کورد گفتوگۆیەکی دوو کاژێریم هەبوو. دوو کاژێری پڕ لە پرسیار و بێدەنگیی درێژ و دیسان تێهەڵچوونەوە. گفتوگۆیەک لەنێوان دوو گەنجدا بە دوو جیهانبینیی سەد و هەشتا پلە لەیەکدی جیاواز، بەڵام پڕ لە بەزەیی بۆ یەکدی. داعشە کوردەکە دەیوت حەزناکات کەس لە دنیاکەی دیکەدا بسووتێت و خەمی سووتانی منی بوو. ئەو بە چاوی بەزەییەوە تەماشای دەکردم.
منیش کە گوێم لە قسەکانی دەگرت، خەمم لەوە دەخوارد کە چۆن هاوزمانێکم بەو تێگەیشتنە سەرەتاییەوە لە ئایین لەخشتە دەبردرێت و دەکەوێتە پشت میلەکانی زیندان. بۆیە ئەو پرسیارەم بۆ درووست بوو کە: چۆن دەتوانین وابکەین گەنجەکانمان لەدەستماننەچن و نەبنە داعش؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پوختەی گفتوگۆکەم لەگەڵ داعشە کوردەکە دەنگیداوەتەوە، بەڵام کاردانەوەکان شۆکهێنەرن. قسەی هەمووان لەوەدا کوورتدەبێتەوە کە پێویستە ئەو گەنجە بکوژرێت.
کاریگەریی سایکۆلۆژیی دڵرەقییەکانی داعش بەئاسانی بە کاردانەوەی زۆربەی ئەوانەوە دیارە کە دوایین بەرنامەی تۆپ ستۆرییان لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو بینیوە. تەنانەت زۆرکەس لە من نیگەران بوون یان ڕەخنەیان لێگرتم کە چۆن لە کۆتایی بەرنامەکەدا گوتوومە بەدرێژایی گفتوگۆکەمان بیرم لە چارەنووسی ئەو گەنجە کوردە دەکردەوە.
ئەو داعشە کوردەی ڕووبەڕوو لە ژوورێکی زینداندا قسەم لەگەڵ دەکرد، مرۆڤێکی لاوازی تێکشکاوی هەرزەکار بوو. لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکی ببووە کرێکار و ئەو دەستانەی کەلەپچەیان پێوە بوو جەوری ڕۆژگار زبری کردبوون. ئەو لە ناوچەیەکی پشتگوێخراوی کوردستان، کە هەمیشە شەڕی لێبووە و براکان بەردەوام بەرانبەر یەکدی دەستیان لەسەر ماشەی تفەنگەکانیان بووە، تەمەنی هەرزەکاریی بە کۆڵەمەرگی تێپەڕاندبوو. بەدرێژایی ئەو ساڵانەش تەنیا گوللەیەکیشی نەتەقاندبوو و وەک خۆی بۆی باسکردم یەکەم فیشەکی لە ژیانیدا بە تفەنگی داعش لە سەعدییە تەقاندبوو.
ئەو گەنجە کوردەی بەرانبەرم دانیشتبوو جگە لە زمانی کوردی هیچ زمانێکی دیکەی دنیای نەدەزانی. هەرچی فێری ببوو و ڕادیکاڵیزەی کردبوو لە پەڕتووکی چاپکراو و فرۆشراو لە پەڕتووکخانەکانی کوردستاندا، لە مزگەوتەکان و لە شاشەی تەلەڤزیۆنە کوردییەکانەوە فێری ببوو. بە درێژایی گفتوگۆکەمان داعشە کوردەکە نموونەی بە خوتبە و لێکدانەوە ئایینییەکانی مەلایەکی دانیشتووی #هەولێر# دەهێنایەوە و زۆر پێی سەرسام بوو. مەلایەک کە هەندێک شەو لە شەقامی ئیسکان دادەنیشێت و بەپێکەنینەوە دەمەتەقێ دەکات، کەچی گەنجێکی وەکوو ئەوەی من بینیم بەهۆی قسە ئاگرینەکانی ئەوەوە دەچێتە ناو داعش و دەبێتە قوربانی!
خۆزگە بڵاوبوونەوەی گفتوگۆکەی من و ئەو داعشە کوردە، کە لەم ژمارەیەی (رووداو) دا دەقە درێژەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەرگا بەڕووی دیبەیتێکی ڕاشکاودا لەسەر هۆکارەکانی ڕادیکاڵیزەبوونی گەنجان لە کوردستان بکاتەوە. چونکە ناکرێ چیدیکە ئەم مەسەلەیە بە شەرم و بەدزییەوە قسەی لەسەر بکرێت. لە ناوچەکانی #هەڵەبجە# و بیتوێن و پشدەر و #گەرمیان#، بەدواشیدا لە هەولێر، زۆرترین ژمارەی گەنجان چوونەتە ناو داعش. خەڵکی ئەو ناوچانە هەڵە دەکەن ئەگەر خۆیان دەستپێشخەری نەکەن و گەنگەشەکە دانەمەزرێنن. بۆ هیچ ناوچەیەک شەرم نییە کە هەندێک لە گەنجەکانی چووبنە ناو داعش، بەڵام نابێ خەڵکی هیچ ناوچەیەک ئەو هەستەوەرییەیان بمێنێ کە ئێستا هەیانە بۆ گەنگەشەکردن لەسەر ئەو نەخۆشییە جڤاکییە. چونکە هیچ نەخۆشێک بە حاشاییکردن لە نەخۆشییەکەی چاک نەبووەتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览351
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-11-2014
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 24-11-2014 (10 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 13-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on13-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览351
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,207
图片 106,465
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,379
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!