ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,421
画像 105,714
書籍 19,160
関連ファイル 96,493
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
ئەردۆغان و مافی زمانی کوردی لە باکوور
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp4
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوداد ڕەسووڵ

سوداد ڕەسووڵ
#سوداد ڕەسووڵ#
دوای نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، زۆر جار لێرە و لەوێ دەبیستم و دەخوێنمەوە، بە تایبەت هەندێک لەو ئیسلامییانەی کورد کە فریوی ئەردۆغانیان خواردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دۆخی کورد لە سەردەمی ئەردۆغان زۆر باشتر بووە ئەگەر بەراورد بکرێ بە پێش سەردەمی ئەو، بۆ ئەمەش ئاماژە بە مافی زمان دەدەن کە لە سەردەمی ئەو، زمانی کوردی بووژاوەتەوە و کورد دەتوانی بە زمانی خۆی قسە بکات و بخوێنی.

بەپێی ئاگاداریم لە دۆخی زمانی کوردی لە هەموو بەشەکانی کوردستان، هەروەها ئاگاداری تەواوم بە ڕەوشی زمان لە باکووری وڵات هەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی کە ساڵی پار سەردانی ئەوێم کرد و لە نزیکەوە بارودۆخەکەم بینی و لەگەڵ ڕۆشنبیر و مامۆستاکانی بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی دجلە لە ئامەد و زانکۆی ئارتوکلوی مێردینیش قسەم کرد، تەواو بە دۆخی زمانی کوردی ئاشنا بووم. بۆیە پێم خۆشە ئەم بابەتە ڕوون بکەمەوە و بزانین ئەوەی ئەردۆغان لە تورکیا بە کوردی داوە پێی دەگوترێ مافی زمان، یان جۆرێکە لە سووکایەتی بە مافی زمان؟
لە هەموو شارەزایانی مێژووی تورکیا ڕوونە کە لە دوای بەرقەراربوونی سیستەمی کۆماری تورکیای نوێ لە ساڵی 1923، دەسەڵاتێکی تاک نەتەوەییی تورکی هاتە سەر کار کە نکوولی لە مافی هەموو نەتەوەکانی دیکەی ناو تورکیا کرد، ئەم دەوڵەتە نەتەوەییە بە غەیری تورک باوەڕی بە مافی زمانی و نەتەوەیی هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەبووە، بۆیە کورد و هەموو نەتەوەکانی دی هیچ ڕێگەیەکیان لەبەردەمدا نەبوو بە غەیری تواندنەوە لە بۆتەی نەتەوەی تورکدا. کورد وەک دووەم نەتەوەی تورکیا لە پاش تورک، زۆر بەتوندی ئەم سیاسەتەی بەسەردا سەپێنرا، نکوولی لە هەموو مافێکی نەتەوەیی کرا، بە تایبەت زمان کە بەتوندی قەدەغە کراوە، تەنانەت قسەکردن بە کوردی سزای لەسەر بووە. ئەم پرۆسەی تواندنەوەی زمانە هەتا کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بوو. سەرهەڵدانی خەباتی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوور و ڕاپەرینی جەماوەریی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بارودۆخی کورد چووە قۆناغیکی دیکەوە کە بۆ تورکیا چیدی ئاسان نەبوو لەسەر سیاسەتی نکوولیکردنی کورد بەردەوام بێت، بۆیە لە سەردەمی تورگۆت ئۆزال بۆ یەکەمجار زمانی کوردی بۆ قسەکردن قەدەغەی لەسەر هەڵگیرا، ڕێگە درا چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکیش بە کوردی چاپ و بڵاو بێتەوە، بەڵام سیاسەتی تورکیا بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومییەکان وەک خۆی مایەوە. ئەم کرانەوەیە بۆ مافی زمان، وەک دیارە لە باشیی دەسەڵاتدارانی تورکیا نەبووە، لە ناچاری بووە. دوای ئەوە، تورکیا پلانی ئەوەی هەبوو بچێتە ناو یەکێتیی ئەوروپاوە، بۆ ئەمەش مەرجی ئەوەی لەسەر دانرابوو کە لەم یەکێتییە قبوڵ ناکرێ هەتا ڕەوشی مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکانی ناو تورکیا باشتر نەکات، ئەمەش هاندەرێک بوو بۆ تورکیا کە دەبێ هەنگاوێکی دی بۆ مافی زمان بچێتە پێش و کەمێک نەرمتر بێت. لە دوای دوو هەزارەکان، پاش هاتنەسەر کاری پارتی داد و گەشەپێدان بە ئەجێندا ئیسلامییەکەیان بۆ دەسەڵات لە تورکیا، نیازی خۆیان وا خستە ڕوو کە دەیانەوێ کێشەی کورد لە تورکیا بە ئاشتی چارەسەر بکەن، لە سەرەتا چەند هەنگاوێکی عەمەلییان نا وەک ڕێگەدان بە کردنەوەی بەشە کوردییەکان لە چەند زانکۆیەک، کردنەوەی کەناڵیکی تەلەفزیۆنی بە کوردی TRT Kurdi، هەروەها بۆ مافی خوێندنیش بە زمانی کوردی ڕێگە درا بە دەرسێکی ئارەزوومەندانە لە قوتابخانەکان، بۆ ئەوەی قوتابی ئازاد بێت لەناو چەندین دەرسی ئارەزوومەندانە، ئەگەر حەزی لێ بوو بە کوردی بخوێنی، دەتوانی ئەو دەرسە هەڵبژێرێ.
هیچ گومان لەوەدا نییە کە لە سەرەتا هەنگاوە چاکسازییەکانی داد و گەشەپێدان بۆ چارەسەری کێشەی کورد بۆ هەموو کەسێک جێگەی دڵخۆشی بوو، کە لەوانە خۆم یەکێک بووم کە پێم وا بوو ئەمجارە مەسەلەی کورد لە تورکیا لە سەر دەستی ئیسلامییەکان چارەسەر دەبێ، ئەردۆغان بە بەرنامە ئیسلامییەکەی کارێک دەکات باری قورسی عەلمانیەت و تۆڕانیەتی تاک نەتەوەیی تورک لەسەر شانی کورد لا دەبات و هەنگاو بە هەنگاو مافە نەتەوەییەکان بۆ کورد دابین دەکات، هەروەها تورکیاش بەرەو ئاشتی و پێکەوەژیان دەبات.

لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ئەزموونی ئەردۆغان بۆ مامەڵەی لەگەڵ کورد، نیشانی هەموو دنیای دا کە نەک هەر نایەوێ کێشەی کورد چارەسەر بکات، بەڵکوو یەکێکە لە دوژمنە سەرسەختەکانی کورد، دوژمنێک زۆر بە خوێنی کوردیش تینووە، دەرکەوت ئەویش هەمان تۆڕانی دژ بە کورد و هەمان ئەجێندای ئەتاتورکی هەیە، بەڵام خۆی لە بەرگێکی ئیسلامیدا شاردۆتەوە، لە هەمان کاتدا سواری شەپۆلی ئیسلامیی سیاسیی ئیخوانی بووە بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێک ئامانجی سیاسی و ئیقلیمی بۆ تورکیا. چارەسەری بۆ مەسەلەی کوردیش تەنیا چەند چاکسازییەکی ڕووکەشانەیە، کە دەیەوێ بە ڕووالەت وا نیشان بدات مافی نەتەوەی کوردی داوە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچ مافێک نەدراوە، تەنیا درێژەدانە بە سیاسەتی تواندنەوە و نکوولیکردن.
ئەگەر سەرنجێکی ئەو مافە زمانییە بدەین کە دەرسێکی ئارەزوومەندانەیە بۆ کورد لە قوتابخانەکان هەیە، ئەمە نەک هەر مافی زمان نییە، بەڵکوو ئەمە جۆرێکە لە سووکایەتی بە مافی زمان، چونکە مافی زمان بۆ نەتەوەیەکی بیست ملیۆنی لە وڵاتیکدا کە سەد ساڵە زمانەکەی بەتوندی قەدەغە کراوە، دەرسێکی ئارەزوومەندانە نییە؛ بۆ بووژاندنەوەی ئەو زمانە، بە لایەنی کەمەوە دەبێ ڕێگە بدرێ، هەر هیچ نەبێ دوازدە ساڵ لە سیستەمی پەروەردە هەموو بابەتێک بە کوردی بخوێندرێ؛ وەک ئەو مافە زمانییەی لە دوای بەیانی یازدەی ئاداری ساڵی 1970 لە عێراق بە کورد درا، یانیش ئەو مافەی لە دوای دامەزراندنی حکومەتی هەرێم بە هەردوو کەمینە نەتەوەی ئاشووری و تورکمان درا کە بە ژمارە کەمیشن، بەڵام ڕیگەیان پێ دراوە بۆ دوازدە ساڵ بە زمانی خۆیان بخوێنن. یانیش لە ئەزموونی ئەو وڵاتانەی کە فرە نەتەوەن و مافی زمانی بۆ نەتەوەکان دابین کراوە، وەک لە مالیزیا کە نەتەوەی چینی و هیندی (تامیلی) هەیە و لە سیستەمی پەروەردەی مالیزیادا ڕێگەیان پێ دراوە بە زمانی خۆیان بخوێنن، ئەمە لەکاتێکدا ئەوان لەو وڵاتە بە کۆچبەری بۆ مالیزیا هاتوون، کەچی مافی زمانیان بە چاکی بۆ دابین کراوە، بەڵام کورد دانیشتوانی ئەسڵیی وڵاتەکەیە، لە سەردەمی ئەردۆغان مافی بۆ زمان تەنیا دەرسێکی ئارەزوومەندانەیە!. ئەم جۆرە مافە لە سیاسەت و پلانی زمان بە جۆرێک لە سووکایەتی بۆ زمانەکە دادەنرێ کە ئەو زمانە هیچ پلەوپایەیەکی نییە، شایەنی ئەوەش نییە لە سیستەمی پەروەردە پێی بخوێندرێ، تەنیا بۆ ئەوە دەست دەدات کە وەک دەرسێکی ئارزوومەندانە بێت، بێگومان زمانێک تەنیا ئارەزوومەندانە بێت ئەو پایەیەی نابێت بۆ خوێندن، چونکە زمانەکە هیچ هێزێکی ئابووری نابێت، کاتێک ئەو کەسە کوردی فێری دەبێ، لە بازاڕی کار ناتوانی کاری پێ پەیدا بکات، بۆیە ئەگەر ئەم دەرسە ئارەزوومەندانە هەرکەسێک بیخوێنێ، تەنیا وەک حەز و خوولیا وایە، نەک وەک مافی زمانی نەتەوەیەکی بیست ملیۆنی. زۆر لە چاودێرانی زمان لەسەر ئەو مافە زمانییە دواون و پێیان وایە ئەمە ماف نییە، ئەم دەرسە هەڵبژاردییە بۆ تورکێکە کە دەیەوێ وەک حەزێک بۆ زمانی کوردی دەرسێکی زیادەی هەبێت، کەمێک کوردی فێر بێت.
لە لایەکی دیکەوە، لە بەشە کوردییەکان کە لە زانکۆکان چوار ساڵ کوردی دەخوێنن و بەکالۆریۆس وەردەگرن، لە سەرەتا خەڵکێکی زۆر ڕووی لەم بەشە کوردییانە کرد، چونکە پێیان وا بوو لە داهاتوو دەتوانن ببن بە مامۆستای زمانی کوردی و لە قوتابخانەکان دەرس بڵێنەوە، بۆیە لە سەرەتادا ئەم بەشانە زۆر ڕەواجی هەبوو، بەڵام دواتر، دەرچووانی ئەم بەشانە لە بازاڕی کار بێکار مانەوە، چونکە هیچ شوێنێک نەبوو دەرسی کوردی تێدا بڵێنەوە، حکومەتی ئەردۆغان هیچ پلانێکی نەبوو بۆ دامەزراندنی ئەم دەرچووانەی ئەم زانکۆیانە لە قوتابخانەکان، بۆیە دوای ئەوە ژمارەی ئەوانەی دەچوون بۆ خوێندن لەم بەشە کوردییانە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

لەم ئەزموونە بە ئاشکرا دیارە کە ئەردۆغان هەرگیز نیازی چاکسازی نەبووە، هەرگیز لە پلانیدا نەبووە زمانی کوردی گەشە پێ بدات و ئازادی بکات، بەڵکوو تەنیا مەبەستی ئەوە بووە، بە پلانێکی زمانی شاراوە و ژێر بە ژێر، درێژە بە هەمان سیاسەتی تواندنەوە و نکوولیکردنی پێشینانی خۆی بدات لە تورکیا، لە هەمان کاتدا دەیەوێ لە ڕوواڵەتدا خۆی وا نیشان بدات کە مافی زمانی کوردی داوە، بۆ ئەمەش بە هەزاران ئیسلامیی کوردی لە باکوور و باشوور هەڵخەڵەتاندووە و بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکەن، کە ئەردۆغان کێشەی کورد لە تورکیا بە ئاشتی چارەسەر دەکات و مافی زمانی کوردی داوە، لە بەرانبەر ئەوەش دەیانەوێ بڵێن: ئەوە هەدەپە و پەکەکەیە حەز بە شەڕ و توندوتیژی دەکەن و پرۆسەی ئاشتی تێک دەدەن.
ئەردۆغان ئەو کاتە ڕووی دزێوی خۆی باشتر نیشان دا کاتێک لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوای وڵات دەست پێ کرد، بەشێوەیەکی دڕندانە عەفرینی داگیرکرد و خەڵکەکەشی خەڵتانی خوێن کرد. ئەوجا دوای ئەوە بۆ گاڵتەجاڕی لە تەلەفزیۆن دەیگوت: کوردستانتان دەوێ؟ کوردستان لە تورکیا نییە، بڕۆن لە باکووری عێراقە!. ئەمەیە ڕووە قێزەونەکەی ئەردۆغان کە بە داخەوە زۆرێک لە ئیسلامیی کورد ناتوانن لێ تێ بگەن و زۆر بێشەرمانەش بەرگری لە ملهوڕێکی خوێنڕێژ دەکەن کە نموونەی لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا زۆر کەم بووە.

من وەک موسڵمانێک ئەوەندە لە ئیسلام فێر بووم کە دینەکەم دینی ئاشتی و پێکەوەژیانە، دینی خۆشەویستی مرۆڤ و یارمەتیدانی هەژارانە، دینێکە مرۆڤ فێرە بەها ئینسانییەکان دەکات و مرۆڤ بە جێنشینی خودا دادەنێت لەسەر زەوی، بۆیە دەبێ زۆر ڕێز لە مرۆڤ بگرین، و مافەکانی هەرچی بێت پێشێلی نەکەین، بەڵام ئەو ئیسلامەی ئەردۆغان و هاوبیران و بەرگریکارانی، کە پشتیوانی لێ دەکەن، ئەوەندە ئیسلامێکی ناشیرین و قێزەونە، وات لێ دەکەن ئیدی لە ڕووت نەیەت خۆت بە موسڵمان بزانی.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは680表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | Facebook.Sudad Rasool 10-05-2023
リンクされたアイテム: 5
グループ: 記事
Publication date: 10-05-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: クルド発行
プロヴァンス: トルコ
プロヴァンス: 北クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 10-05-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( سارا سەردار ) på 10-05-2023
最近の( هەژار کامەلا )によって更新この商品: 12-05-2023
URL
このアイテムは680表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,421
画像 105,714
書籍 19,160
関連ファイル 96,493
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.578 秒(秒) !