پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,095
وێنە 106,601
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئایا ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بێهیوا بووە، کێ ڕێگریکرد مایکرۆسۆفت لە هەولێر کاربکات؟
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بێهیوا بووە، کێ ڕێگریکرد مایکرۆسۆفت لە هەول...

ئایا ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بێهیوا بووە، کێ ڕێگریکرد مایکرۆسۆفت لە هەول...
ناونیشانی بابەت: ئایا ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بێهیوا بووە، کێ ڕێگریکرد مایکرۆسۆفت لە #هەولێر# کاربکات؟
ئامادەکردن: #فازڵ کوردی#

ڕۆژگارێکی درێژە لە زۆر ڕووداو و گۆڕانکاریی پەیوەست بە کوردستانەوە، وەک کەسێک کە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان کارمکردووە، ئاگادارم. ئەو ڕۆژانە ئێراق و هەرێمی کوردستان، بە قۆناغێکی سەرنجڕاکێشدا دەڕۆن. ئەمریکا، بەتایبەتتریش لە سەردەمی ئیدارەی تڕامپدا، کۆمەڵێک گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردون، کە ئەو گۆڕانکارییانە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر کورد و پێگەکەی لە ئێراق و ناوچەکە دەبێت. لە ماوەی سێ دەیەی کارکردنم لەگەڵ ئەمریکییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، شاهیدی کۆمەڵێک ڕووداو و پرسی سەرنجڕاکێش بومە. بۆ هەندێکیان شانازییەکی گەورە بە خەڵک و وڵاتی خۆمی تێدا درووستکردوم، بۆ هەندێکیشیان، ئاخێکی قوڵم هەڵکێشاوە کە وڵات لەلایەن کەسانی شیاوەوە بەڕێوەنابرێت. دەمەوێت لەو وتارەدا، هەندێک لە یاداشتەکانم بەکوورتیی لەگەڵ ئێوەدا پارڤەبکەم. وەڵامی ئەوەشمان دەستبکەوێت چیمان لەدەستداوە لە سێ دەیەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕۆژاوا/ئەمریکادا، ئایا ئەمریکاش بێهیوا بووە لە هەرێمی کوردستان؟
لە گەرمەی بایکۆتی سوننە لە حوکمڕانی ئێراق و چالاکی چەکداری ڕۆژانەی گرووپە چەکدارە تیرۆریستەکان لە دژی حکومەتی خۆجێیی و ناوەند و هێزەکانی ئەمریکا، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ (ناوەڕاستی ساڵی 2005 هەتا 2007) بەڵێندەری حکومەتی ئەمریکا بووم لە موسڵ لەگەڵ (پی ئاڕ تی) وەک نوێنەری (یو ئێس ئەی ئای دی) بۆ کارکردن لەسەر تواناسازی حکومەتی خۆجێیی و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە هەموو بوارەکانی ژیان کە لەلایەن ئەمریکاوە بودجەی بۆ تەرخانکرابوو. (پی ئاڕ تی نەینەوا) لە قونسوڵگەری موسڵ بو بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی موسڵ و دهۆک و هەولێر. (پی ئاڕ تی کەرکووک) لە قونسوڵگەری کەرکووک بو بۆ سەرپەرشتی پڕۆژەکانی کەرکووک و تکریت و سلێمانی. ئەو کات نە (ئاڕ ئاڕ تی) ، نە قونسوڵگەری هەولێر دەست بەکار نەبوون.
ئەو کات باری ئەمن و ئاساییش لە نەینەوا بەگشتی و ناو شاری موسڵ بەتایبەتی زۆر خراپ و ناجێگیر بوو، هەفتە نەبوو هاوەن باران نەکرێین یان مین و بۆمب نەچێندرێ لەسەر ڕێگامان لەلایەن چەکدارە توندڕەوە تیرۆریستە ئیسلامییەکان.
ئەمریکا بە هەموو توانای هەوڵی بەرقەراری ئەمن و ئاساییشی دەدا لە موسڵ لە ڕێگای پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە شارەکە، بە جۆرێک داوا لە مایکرۆسۆفت و ستی بانک و کۆمپانیای تراکتۆری فارگەسۆن کرا وەک سێ وەبەر‌هێنەری زەبەلاح پڕۆژەی وەبەرهێنان بە چەندین ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بکەن لە موسڵ. لە بەغدا تیمەکە ڕەوانی موسڵ کران، پێشوازیم لە هەرسێ نوێنەرەکان کرد، بۆ شارەزابوون لەباری ئەمنی و پڕۆژەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژانەی (پی ئاڕ تی) بەشدار بوون، سەردانی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگامان کرد و چەندین جار کۆبوونەوەمان ئەنجام دا کە زۆر هاوکاربوون بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان. سەرئەنجام هەموومان گەیشتن بەوەی کە لەم بارودۆخە ئەمنیە خراپە و ناجێگیرە پڕۆژەکانی ئەوان لە موسڵ جێبەجێناکرێن و تیمەکە بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ بەغدا. بەڵام من هەولێرم پێشنیازکرد وەک شارێکی ئارام و ئەلتەرناتیڤێک بۆ موسڵ هەتا بارودۆخی شارەکە چاک دەبێ. بیرۆکەکەی منیان پەسەند کرد و دەستمان کرد بە ئامادەکاری و پلاندانان بە تەنسیق لەگەڵ ئۆفیسی (یو ئێس ئەی ئای دی) هەولێر و پەیوندیکردن لەگەڵ حکومەتی خۆجێی و پارێزگار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە ئۆفیسی هەولێر پێیان ڕاگەیاندین کە هەموو ئامادەکارییەک کراوە و چاوەڕێی سەردانی سێ نوێنەرەکەن بۆ هەولێر.
بە سێ ئوتومبێلی سەربازی و سترایکەرێک بەیانی زوو بەڕێکەوتین بەڵام لە ناوچەی پیشەسازی کەوتینە بەر دەستڕێژی گولە و (ئاڕ پی جی) . بڕیاری سەربازی گەڕانەوە بوو بۆ ناوشار بۆ ئەوەی ئەمجارەیان لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەرچین، بە هەمان شێوە لە ناو تاقی دەروازەکەش کە پێکهاتبو لە دوو تاق بۆمبیان چاندبوو پێمان تەقیەوە. لە ڕووداوێکی هاوشێوە، جارێکی تریش لەنێوان موسڵ و تەلەعفەر بۆمبێکی تریش لەژێر هەمڤیەکەمان تەقیەوە.
هەرچۆنێک بێ گەیشتینە ئۆفیسی هەولێر، بۆ پاشنیوەڕۆ بڕیار بوو کۆبوونەوە بکەین لەگەڵ لایەنی حکومی بەڵام بەبێ ئاگادارکردنەوە نەهاتن. بۆ بەیانی بڕیاردرا کە ئێمە بچین بۆ لای ئەوان، ئەویشیان هەڵوەشاندەوە. دەستی دەستیان پێکردین بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەبێ ئەوەی هیچ بەرپرسێک ببینین. لە دوایین ڕۆژ نوێنەری پەیوەندییەکان لە حکومەتی هەرێم پەیوەندییان کرد بە ئۆفیسی هەولێر و پێیان گوتن بە قسەی خۆیان کە ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ ئەم پڕۆژانە پێویستە بدرێ بە وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی خۆیان پڕۆژەکان جێبەجێبکەن، هەر لەلایەن خۆیان چەند کەسێکی سەرپەرشتیاری کارگێڕیش دادەنێن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وەبەرهێنەرەکان بکەن. ئەم داوایە لەلایەن هەرسێ کۆمپانیا ڕەتکرایەوە و ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە باشانە لەدەستچوو، چونکە لە بنەڕەتدا پڕۆژەکان بۆ تواناسازی و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت بوو بە هاوکاری حکومەت.
دوو بیرەوەریی ترتان بۆ باسدەکەم. لەگەڵم بن دەچیینە ئەفغانستان.
یەکەم: کاتێ کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم لە ئەفغانستان؛
پاش ئازادکردنی ئەفغانستان لە دەست تاڵیبان و گرووپە تێرۆریستە ئیسلامییەکان لەلایەن هێزی هاوپەیمانان، ناتۆ پاراستنی ناوشاری کابوڵی سپار بە هێزی سەربازیی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی ئەمن و ئاساییشی شار، بۆ ئەم مەبەستە سەربازەکانیان شەو دەبوایە لە شەقامە تاریکەکانی شار بسوڕێنەوە. کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانیی بۆ سەلامەتیی سەربازەکانی خۆیان، پڕۆژەیەکیان گەڵالە کرد بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامەکانی کابوڵ. کە چوین بۆ لای وەزیری پێشەسازی (براتان ئەندامی شاندەکە بوو) ، کاکی وەزیر گوتی: “پڕۆژەیەکی زۆر باشە بەڵام ئێمە چەندمان دەست دەکەوێ؟”
تەماشای ئەو لۆجیکە بکەن، شەقامەکانی پایتەختی بۆ ڕووناک بکەوە بەخۆڕایی، پارەش بدرێ بە کاکی وەزیر. لەوانەیە بپرسن بۆچی ئەفغانستان بەو ڕۆژە گەییشت، بڕوام وایە وەڵامی ئەو وەزیرە هاوکار دەبێت.
دووەمیان؛ با بگەڕێینەوە کورد. پڕۆژەی بەئەلکترۆنیکردنی شارەوانی و زانکۆکان لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی کوردستان پێشنیازکرا.
یەکسەر پاش ئازادکردنی ئێراق لەگەڵ کۆمپانیای (ڤیژن نێتوێرک) دەستمانکرد بە پەیوەندیکردن بە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە واشنتن و ئامادەکاری و نووسینەوەی پرۆپۆزەڵێک بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی حکومەت. ڕێکارە یاسایییەکانی وەبەرهێنان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم تاوتوێکران، پاشان ڕەشنووسی پڕۆژەکانمان تاوتوێکرد لەگەڵ دوو وەزیری هەرێم کە بە سەردان هاتبوون بۆ واشنتن.
لە زمانی خۆیانەوە: “پڕۆژەکان پڕۆژەی باشن بەڵام دەبێ ئێمە هاوبەش بین.” ئێمەش وتمان پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت ئاساییە بە مەرجێک حکومەت نیوەی تێچووەکە لەئەستۆبگرێ. گوتیان: “نەخێر پێویستە ئێوە هەموو تێچوەکە لەئەستۆبگرن، لە قازانج نیوە-بە-نیوە هاوبەشتانین، بەڵام لە زیان هاوبەشتان نین. هاوبەش بوونمان بە مەرجی ئەوەی کە هەموو بەڕێوەبەرە کارگێڕییەکان ئێمە دەسنیشانیان بکەین.” گوتمان ئەوی ئێوە داوایدەکەن زۆر دوورە لە یاسا و ڕێکارەکانی وەبەرهێنان کە لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێم وەرمانگرتووە. گوتیان: “ڕێکارەکانی وەبەرهێنان لای ئێمە بەم جۆرەیە، ئەوەی پێتان گوتراوە بۆ سەر کاغەز جوانە.”
پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە
هیوادارم پڕۆژەی یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدار لە ئێراق و کوردستان بە دەردی پڕۆژەکانی تر نەچێ کە لەم دواییە دەست پێکراوە.
لە بارەی یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدار لە ئێراق و کوردستان، ئاشکرایە بیرۆکەی ئازادکردنی ئێراق لە دیکتاتۆری لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەوە بوو کە وڵاتێکی هاوشێوەی کۆریای باشوور درووستبکرێ و ببێتە پێشەنگی حوکمی دیموکراسی و بوژانەوی لایەنەکانی تری ژیان وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم ئامانجەی ئەمریکا شکستیهێنا لەبەر چەندین هۆکار، کە گرنگترینیان دەستتێوەردانی وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە بوو کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بەدیموکراسیبوون و بوژانەوەی ئێراق نەبوون چونکە لە بەرژەوەندییان نەبوو.
هەروەها:
- دابەشبوونی شیعە و درووستبوونی چەندین هێزی سیاسی و چەکداری پرۆکسی.
- بایکۆتکردنی سوننە لە حوکمڕانی ئێراقو ڕووکردنە هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکان. *دابەشبوونی کوردستان بەسەر دوو بەرە (زۆنی زەرد و زۆنی کەسک-سەوز) .
پێویستە بگوترێ لەم جەنجاڵەی ئێراق پاش ئازادبوونی لە دیکتاتۆریەت، کوردستان هەلی زێڕینی لەبەر دەستدابوو بۆ پێشەنگی دیموکراسی و نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکا، بەڵام خۆگرێدانی هەردوو زۆنەکە بە ئەجێندای وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و پرسی گەندەڵیی، ئەو هەلەیان لەدەستدا.
پرسیارە گەوهەرەکە ئەوەیە، ئایا ئەمریکا بێهیوا بووە و دەستیهەڵگرتووە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان؟ بەدڵنیایی نەخێر.
بەپێی ئاگاداریم لە بەرنامەکان و پرۆگرامەکانی ئەمریکا بۆ ئێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، لە سەرووی هەموویانەوە لە ڕووی یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدار و تەرخانکردنی دەیان ملیۆن دۆلار و ئامادەکردن و ڕاهێنانی چەندین ڕاوێژکار کە من خۆم بەڕێوەبەری بەشێکم لەم پرۆگرامە کە چەند ساڵێکە دەستی پێ کردووە و بەردەوامی هەیە.
(ئەم پرۆگرامە بۆ ئەفغانستانیش ڕاستە، لە ئەفغانستان بەرنامەکە زۆر بەچاکی بەڕێوەدەچی و بەردەوامیشە) .
لە هاوینی 2018 لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەوکات و سەرۆکی هەرێمی ئێستا کۆبوومەوە بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرۆگرامە لەژێر ڕۆشنایی کوردستانی ئێراق و ڕۆژاوای کوردستان کە خاوەن دوو هێزی چەکدارن و وێنەکراون لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانان بە دوو هێزی دژە-تیرۆر و ئاشتیپارێز. پێویستە بگوترێ کە لە ڕوانگەی ئەمریکا، کوردستان یەک ناوچەی جوگرافییە - ئەم تێڕوانینە زۆر گرنگە پێویستە وەبەرهێنانی لەسەر بکرێ، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست نەکراوە.
ئەوەی دڵخۆشکەرە لە ڕۆژاڤای کوردستان -ڕۆژاوای کوردستان- هێزی چەکدار ڕێکخراوە لەژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ، بەڵام بەربەستی گەورە لەپێش ئەم پرۆگرامە هێزە چەکدارە حیزبیە ناڕێکخراوەکەی کوردستانی ئێراقە.
بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە و بە تەنسیق لەگەڵ (ملحق عسکری) لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە زستانی 2019 لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر کۆبوومەوە، بەڕێزیان گوتی: “لە سەرۆکایەتی هەرێم بە ڕەزامەندی هەموو لایەنەکان ڕەشنووسی پڕۆژەی یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدارمان لە کوردستان ئامادەکردووە و لە سەرەتای ساڵی 2020 بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی بۆ دەردەکەین و دەیکەین بە بڕیار، ئەوکات ئامادەدەبێ بۆ جێبەجێکردن.”
پەیوەندیم کرد بە ملحقی عسکری باڵوێزخانەی ئەمریکا، گوتیان سەردانێکی هەولێر دەکەن و لە قونسولگەری یەکتر دەبینین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداربم لە جوڵە دیپلۆماسییەکان، ئەوە بوو لە هەفتەی یەکەمی 2020 هات بۆ هەولێر و کۆبوونەوەکەمان ئەنجام دا.
ئەوەی کە کوورتی هێناوە هەتا ئێستا و پاش چەندین بەدواداچوون لەگەڵ کاک مستەفا و چەندین برادەری تری گرنگیدەر بەم پرسە، ئێستاش ئەم ڕەشنووسەمان بەدەستنەگەیشتووە..
ڕاستییەک هەیە کە بناغە و کرۆکی چاکسازییە، ئەویش یەکخستن و ڕێکخستنی هێزی چەکدارە چونکە بەبێ هێزی چەکداری ڕێکخراو:
- نە ئەمن و ئاساییش دەپارێزرێ،
- نە دامودەزگاکانی حکومەت تۆکمە دەبن و وڵاتییان متمانەیان پێدەکەن،
- نە یاسا سەروەر دەبێ،
- نە بووژانەوەی ئابووری گەشە دەکا.
ئەوەی کە پێویستە دەستوبردی لێبکرێ:
- تەواوکردنی ڕەشنووسەکە و دەرکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم.
- پتەوکردنی پەیوەندی نێوان باشوور و ڕۆژاڤا تا دەگاتە مۆرکردنی پەیمانی ستراتیجی.
- ڕۆڵی هەرێم لە زیندووکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا.
- نموونەیەکی بچوکیش: کەپکی حەمەد ئاغا لە وەرتێ دووبارەنەبێتەوە.
وەبیرهێنانەوەیەک لەبارەی وەرتێ و جوامێری خەڵکەکەی. یەو ڕووداوە دەگێڕمەوە تەنیا بۆ ئەوەی کە ئەگەر ئەو ویستی خەڵکە هەبوایە لەناو حکومەت و حیزبەکان و بەرپرسانی هەرێمیش، ئایا دۆخی هەرێمی کوردستان دوای ئەو هەموو پشتیووانییە نێودەوڵەتییە دەگەییشتە کوێ؟
کارمەندی یونیسێف بووم لە هەولێر، بۆ ماوەیەک ڕاسپێردرام کە سەرپەرشتی بەشێک لە پرۆگرامی فێرکردن بکەم بەتایبەتی لە بەشی دامەزراندنی خوێندنگا لەم گوندانەی خوێندنگایان نەبوو چونکە حکومەتی بەعس گوند و لادێکانی ڕوخاندبو و خەڵکەکەشی بەزۆرەملێ لە کۆمەڵگە زۆرەملێکان نیشتەجێکردبو، خەڵکی گوندەکانیش پاش ئازادکردنی کوردستان لە 1991 لە دەست حوکمی بەعس دەستیان ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان کردەوە. یونیسێف چەند سەد کابینەیەکی وەرگرتبوو بۆ خوێندنگا بەکاریانبێنێ بەشێوەیەکی کاتی هەتا حکومەت دەست بە درووستکردنیان دەکا لە گوندەکان، بەرپرسارێتی ئەم کارە بەمن سپێردرا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر.
کاتێ نۆرەی وەرتێ هات، بیرمان کردەوە چۆن بگەیەنە وەرتێ. وەرتێ کەوتۆتە ناو دۆڵێکی سەخت و دەورە دراوە بە شاخی بەرز، دەکەوێتە بناری کارۆخەوە، تاکە ڕێگا باریکە-ڕێگایەکی پیادەبوو لەگەڵ ڕێگایەکی سەختی تراکتۆر لە دۆڵی خانەقاوە بۆ وەرتێ. هەرچۆنێک بێ بۆ نیوەڕۆ چووین بۆ وەرتێ، مەلای گوندی پێشوازی لێکردین و مەلاژنیش تەماتە و ڕۆنێکی بۆ نانی نیوەڕۆ بۆ کردین، ئێستاش چێژی ئەو تەمەتە و ڕۆنەم لە دەم دەرناچێ.
مەلا لەسەربانەکەی خۆی بانگەوازی کۆبوونوەیەکی کرد بۆ خەڵکی گوندەکە، خەڵک کۆبۆوە و کوبوونەوەمان ئەنجام دا، لەبەر گەوەرەیی گوندەکە بڕیارمان دا دوو کابینە ببەخشین بە وەرتێ بەڵام ئاستەنگی گواستنەوەی پارچەکانی کابینەکە و کەرەستەی دانانی بناغە لە دۆڵی خانەقاوە بۆ وەرتێ کارێکی ئاسان نەبوو. خەڵکی گوندەکە لە خۆشی درووستکردنی خوێندنگا، کۆمەڵە گەنجێک بەخۆبەخشی گوتیان کەلوپەل و کەرەستەکان لە دۆڵی خانەقا دانێن ئێمە هەموو کەلوپەلەکان بە چەند تەنێک چەمەنتۆوە بە پشت دەگوازینەوە بۆ وەرتێ. هەموویان گواستەوە و کارەکەمان ئەنجام دا.
کە کارەکەمان تەواوکرد لە کۆبوونەوەی کردنەوەی خوێندنگاکە داوایان لێکرم لە وەرتێ بمێنمەوە و ببم بە مامۆستای خوێندنگاکەیان، بە گوتەی خۆیان: “مووچەی مامۆستا بخەرە گیرفانت، خۆراکی تەڕ و وشکیش لەسەر ئێمە.” ئەمەیە وەرتێی خۆڕاگر و میواندۆست و ژیاندۆست و پەروەردەدۆست.
لە شوێنێکی تر، ناوی گوندەکە ناهێنم، لە ڕۆژی کردنەوەی خوێندنگا ئاغای گوندەکە مەڕووماڵاتی لە کابینەکە کردبوو. ئاغایەکی سەر بە گوڵینگی سوک و چروکی گوندێکی تر لە بەر چاوتەنگی پارچە زەویەکی نەبەخشی بە خوێندنگا، هەتا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 140 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 07-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 07-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 07-05-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 140 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,095
وێنە 106,601
پەرتوک PDF 19,279
فایلێن پەیوەندیدار 97,185
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!