پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەوەی پێویستە لەبارەی رەگەزپەرستیی و جیاکاریی لە ئەمریکا و کوردستان بیزانین
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوەی پێویستە لەبارەی رەگەزپەرستیی و جیاکاریی لە ئەمریکا و کوردستان بیزانین

ئەوەی پێویستە لەبارەی رەگەزپەرستیی و جیاکاریی لە ئەمریکا و کوردستان بیزانین
ناونیشانی بابەت: ئەوەی پێویستە لەبارەی ڕەگەزپەرستیی و جیاکاریی لە ئەمریکا و کوردستان بیزانین
ئامادەکردن: #ئارام قادر کۆکۆیی#
ئەم =KTML_Bold=وتارە لە 10-06-2020 نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە=KTML_End=
هەفتەی ڕابردوو بەڕێز جێیک هێس لە بابەتێکدا بۆ کوردستان تایمز لەژێر ناوی ئەوەی پێویستە خوێنەری کورد دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بیزانێ تیشکی خستبووە سەر ئەو خۆپیشاندانانەی کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی بۆ خوێنەری کوردی ڕوونبکاتەوە کە هەنوکە چی لە ئەمریکادا دەگوزەرێت؟ منیش لێرەوە و بەم بابەتە دەمەوێت شرۆڤە و ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر بدەم بەو خوێنەرە کوردانەی تامەزرۆی زانیاری زیاترن لەسەر ڕەگەزپەرستیی/ڕێیسیزمی پۆلیس لە ئەمریکا و ڕەگوڕێشەی ئەو تووندوتییژیانەی بەرانبەر ڕەگەزەکانی تر هەم لە ئەمریکا و هەم لە هەموو گۆشەیەکی ئەم دونیایەدا دەکرێت. سەرەتا بە چیرۆکی خودی قوربانییەکە دەستپێدەکەم و پاشان باکگراوند و هۆکارەکانی ئەو ڕووداوگەلە و ئینجا دەیبەستمەوە بە کۆمەڵگەکەی خۆمان و هۆکار و نیشانەکانی ڕەیسیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردییدا.
ڕۆژی 25 مایس هەر وەک ڕۆژانی دی جۆرج فلوید George Floyd سەردانی سوپەرمارکێتی کپ فوودس Cup foods دەکات کە خاوەنەکەی محەمەد ئەبو مەیلای بە ڕەگەز فەڵەستینییە بۆ کڕینی پاکەتێک جگەرە. بەڵام پاش ئەوەی کاشێرە 17 ساڵەکە گومانی ئەوەی لێدەکات کە ئەو 20 دۆلارییەی داویتە دەستی تەزویرە، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات. لێکەوتەکانی ئەو پەیوەندییە و توندوتیژی پۆلیس، پاش 20 خولەک لە دەرچوونی جۆرج لە سوپەرمارکێتەکە بە شێوەیەکی تراژیدی کۆتایی بە ژیانی دێت.
بڵاوبوونەوەی کوورتە ڤیدیۆی دەستگیرکردن و گیانلەدەستدانی جۆرج فڵوید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەلایەن ڕاگوزەرەکانی ئەو شەقامەوە گیرابوو، بوو بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی بابەتی مامەڵەی زەبروزەنگ و توندوتیژی پۆلیس و چەوساندنەوەی ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا. هەرچەندە نامەوێت وشەی ڕەشپێست بەکاربهێنم بۆ جیاکردنەوەی ڕەگەزێ کۆمەڵێک لە کۆمەڵێکی کە بەڵام لەنێو ڕێزمانی کوردیدا هێچ وشەیەکی دیکە بەکارنەهێنراوە وەک ناسنامەیەک بۆ ئەم ڕەگەزە. بەکارهێنانی وشەی ڕەشپێست خۆی لە خۆیدا بە ناڕاستەخۆ کاریگەریی نەرێنی لەسەر نەست هەیە و جیاکاری درووستدەکات. هۆکاری ئەوەی کە ئەم کەیسەی فلۆید بوو بە جێگەی سەرەنجی ڕای گشتی ئەمریکا و جیهان و ئەو کاردانەوە گەورەیەی لێکەوتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کوشتنی جۆرج فلۆید هاوکات بوو لەگەڵ ڕووداوێکی هاوشێوە لە ویلایەتی جۆرجیا کاتێک باوک و کۆرێکی سپیپێست نەوجەوانێکی وەرزشکاری ڕەشتپێست دەکوژن بە ناوی ئماد ئاربیری Ahumaud Arbery تەنیا لەبەر ئەوەی گومانیان هەبوو لەوەی کە دز بێت. زۆربەی چاودێران پێیان وایە خۆپیشاندانەکانی ئێستا هاوشێوەی ئەو زنجیرە خۆپیشاندانان کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە ڕێبەرایەتی مارتن لوسر کینگ بەڕێوەچوو، کە بە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی 1960 ناودەبرێت، و گۆرانکارییەکی گەورەی لە کۆمەڵگەی ئەمریکی و جیهاندا کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەشپێستەکاندا.
لای هەندی لە ئێمەی خوێنەری کورد ئەو پرسیارە درووستدەبێت؛ بۆ لە وڵاتێکی ڕۆژاوایی کە خۆی بە یەکێک لە پێشەنگەکانی مەدەنییەت دادەنێت کۆمەڵە ڕووداوگەلێکی وەها نەخوازراو بەرانبەر ڕەگەزێکی دیاریکراو ڕوودەدات؟ ئایا هێشتا چەوساندنەوەی چین یان توێژێکی دیاریکراو بوونی هەیە؟ هەندێکیکەمان پێمانوایە کە ئەمریکا وڵاتێکی ڕەیسیتە و حکومەتەکان بەو فەرمەی کە ئێستا هەن بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرکوتکەرن. مادام ئەم ڕووداوە لە ئەمریکا ڕوویداوە و زیاتر سەرنجەکان لەسەر ڕێیسزمی پۆلیسە لە ئەمریکا دەبێت گێرانەوەیەکی مێژوویی بۆ ئەم کلتوورە نەرێییە بکەین و لە ڕەگ و ڕیشەی وردبینەوە.
ڕەشپێستە ئەمریکییەکان وبە تایبەتی ئەوانەی بازرگانە ئەوروپیەکان لە کیشوەری ئەفریقا پێش کۆلۆنیالیزم بە پارە و خشل و چەک لە پاشاکانی ئەفریقا دەیانکرێ، و پاشانیش لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا بەزۆرەملی بە کۆیلەیان دەگرتن و بۆ ئەمریکایان دەگواستنەوە، دەفرۆشران بە خاوەن زەوییەکان بۆ ئەوەی لە کێڵگەکانی کەتان و قامیشی شەکردا کار بکەن. ئەم ترانس ئەتلانتیک بازرگانییە بۆ ماوەی 400 ساڵ درێژەی کیشا. سپی پێستەکان ئەگەر بە دوای خەونەکانیاندا بۆ پێکەوەنانی سامان ڕوویان لە دونیای نوێ دەکرد، ڕەشپێستەکان بۆ بێگاری و یارمەتیی دانی سپی پێستەکان لە بەدەستهێنان ئەو خەونانەیاندا بەزۆرەملی ڕەوانەی ئەم جیهانە نوێیە دەکران. تەنانەت هەندێکیان وەک کاڵا فرێدرانە دەریاوە کاتێ کەشتییەکان ڕووبەڕووی گەردەلول دەبوونەوە بۆ ئەوەی کێشی کەشتییەکە کەمبێتەوە کاپتن و سەرنشینانی ڕزگاریان ببێت. چوار سەدە لە کۆیلایەتی تێروانینی نەرێیی لە هزر و بیری سپی پێست و ڕەگەزەکانی دیکە بەرانبەر ڕەشپێستەکان نەک هەر لە کۆمەڵگەی ئەمریکیدا بەڵکوو لە تەواوی کۆمەڵگەکانی جیهاندا ڕەنگیداوەتەوە. بەناڕاستەوخۆ کاریگەر کە لەسەر نەستی تەواوی مرۆڤایەتی کردووە، کە ئەگەر مرۆڤێک سەڕەڕای ئەوەی باوەڕی بە جیاکاری و نایەکسانی نییە، بەڵام لە نەستیدا وێنەیەکی نەرێیی بۆ ئەو دۆخانە دەکات کە کەسێکی ڕەشپێستی تێوە دەگلێت. هەنوکەش جارجار میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەزنەکێک دەدەنەوە بەم بیرۆکە و دیاردەیە. بەدەر لەو چوار سەدە کۆیلایەتییە، تا ئێستاش هەندێک میدیا ڕەشپێستەکان وەک تاوانبار، هەژار، کرێکار، یان کۆیلە وێنەدەکەن. ئەم هەستی جیاکارییە تەنیا تایبەت نییە بە تەمەنێکی دیاریکراو یان ڕەگەزیکی دیاریکراو بەرانبەر ڕەشپێستەکان، ئەوەتا لە کەیسەکەی جۆرج فلوید دا کاشێرەکە 17 ساڵە، و خاوەنی سۆپەرمارکێتەکە کەسێکی قاوەیی پێستی ڕۆژهەڵاتییە، و لە بەر زوڵم و زۆری ڕەگەزێکی دی پەنابەری ئەمریکا بووە، یەکێک لە ئەفسەرە تاوانبارەکان بە ڕەگەز ئاسیایییە.
پڕۆسەی سڕینەوەی ئەم کلتوورە نەرێییە زەمەنێکی دورودرێژی دەوێت، و هەر پەیوەندی بە گوڕینی یاسا وە نییە، بەڵکوو دەبێت پەروەردە و تێروانینی خەڵک بگورێت، و هەوڵبدرێت ئەو بۆشاییی و کەلێنەی کە لەنێوان سامانی ڕەشپێستەکان و سپیپێستەکاندا درووستبووە کەم بکرێتەوە. لە ئەمریکا یەکەم هەنگاو بەو ئاڕاستەیە شەڕی ناوخۆی نێوان باشووری و باکوورییەکانی لێکەوتەوە. پێت سەیر نەبێت لەو کاتەدا دیموکراتەکانی باشوور خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان بوون و پشتگریکەر و بەرگریکەری مانەوەی سیستەمی کۆیلایەتی بوون دژ بە باکوورییە کۆماریخوازەکان. پاش جەنگیش سەڕەڕای ئەوەی کە کۆیلایەتی لە ئەمریکادا بە یاسا و دەستوور کۆتایی پێهێنرا، بەڵام لە کۆمەڵگەدا دریژەی کێشا بەهۆی ئەو کەلێنەی لە سامان و ئاستی خۆێندەواری سپی پێست و ڕەش پێست دا هەبوو. بۆ ڕەشپێستێکی تازە ئازاد بوو لە کۆیلایەتی کە خوێندەوار نەبوو و ماڵ و جێگە و ڕێگە و سامانێکی ئەوتۆی نەبوو کە خێزانەکەی پێ بژێنێت، ناچار بوو کە بە کرێیەکی کەم کار بۆ هەمان ئەو خاوەن زەوییە بکات کە پێشتر وەک کۆیلە کاری بۆ دەکرد. کەڵەکەکردنی سامان بۆ دەرچون لە بازنەی هەژاری کاتێکی زۆری دەوێت. گەیشتنەوە بە خاوەنکار لە ڕووی سامانەوە بە تایبەتی ئەگەر خاوەن زەوی نەبیت و وەک کرێکار لە کێلگەیەکی کشتوکاڵی دا کاربکەیت، کاتی زۆری دەوێت. بەدرێژایی 100 ساڵی ڕابردوو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانە و بەرقەرارکردنی یەکسانی لەنێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا بەڵام بەربەستەکانیش زۆرن. هەندیکجار بڕیارەکان سەرەنجامی نەرێییان هەیە، کاتیش یارمەتیدەر نییە بۆ سڕینەوەی ئەو کلتوورە، و هەندێک جاریش دۆخە ئابووری وسیاسییەکان لەمپەڕ لە بەردەم کەمکردنەوە و پرکردنەوەی ئەم کەلێنانەدا درووستدەکات.
لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو لە کاتی پوکانەوە و قەیرانی گەورەی ئابووری سەدەدا، سەرۆک ڕۆزڤێڵت لە ڕێگەی کۆمەڵێک پرۆگرامی ئابوورییەوە هەوڵیدا کە خێزانە ئەمریکییەکان لەو دۆخە سەختە ئابووریە ڕزگار بکات و کەمێک بارگرانی سەرشانیان سوک بکات، وڵات لەو قەیرانەی تێکەوتووە ڕزگاری بێت. بەشێک لەو پرۆگرامە ئابوورییانە بریتی بوون لە یارمەتیدان و پاداشتکردنی هونەرمەندان، سۆشیاڵ سیکویرتی (خانەنشینی بۆ هەموان) ، و یاسای خانووبەرەی نیشتمانی ساڵی 1934 National Housing Act و ..هتد، ئامانجی یاسای خانووبەرەی نیشتمانی ڕەخساندنی هەل بوو بۆ ئەو خێزانانەی کە خاوەنی دەرامەتێکی جێگیر بوون، بەڵام خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوون نەبوون، تا بتوانن ببن بە خاوەن خانووی خۆیان لە ڕێگەی فەراهەمکردنی قەرزی ئاسان. ئەم قەرزە پێویستی بە هەڵسەنگاندنی قەرزوەرگر هەبوو تا لەسەر ئەو بنەمایە قەرزی بدرێتێ، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ داواکارەکان بکرێت و تەنیا قەرز بدەن بەو داواکارانەی کە خۆیان لە دانەوی قەرزەکانیان ناشارنەوە، یان دواناکەون لە دانەوەی قەرزەکانیان، کۆمپانیای قەرزی خاوەن خانووەکان دامەزرا The Home Owners Loan Corporation 1933 . ئەم دامەزراوەیە شار و ناوچە نیشتەجێبووەکانی کرد بە چەند بازنەیەک، و لەسەر ئاستی ڕەنگی بازنەکان بڕیار لەوە دەدرا ئایا دانیشتووانی ئەو شوێنە ئەگەر قەرزی خانووبەرەیان بدرێتی توانایی دانەوەی قەرزەکانیان هەیە یان نا. بۆ نموونە ئەو گەڕەک و شەقامانەی دەکەونە بازنەی سەوزە وە واتە خەڵکەکەی دەرامەتێکی باشیان هەیە و خەڵکی بازرگانن، شین واتە دانیشتووانەکەی فەرمانبەرن و خەڵکی چینی مامناوەندی کۆمەڵگەن و ئەوانەن کە لەسەر مووچە دەژین، ناوچەی زەرد ئەو خەڵکانەی تێدا دەژین کە کاسبکار و کاری دەستی دەکەن، ناوچەی سووریش ئەو گەڕەک و شەقامانەن کە دانیشتووانەکەی مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت توانای دانەوەی قەرزیان نەبێت، زۆربەی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەش خەڵکانی بێگانە، و سپی پێستی هەژار، و بەتایبەتیش ڕەشپێستن. هەرچەندە پاش ئەوە چەندین لێکۆڵینەوەی یەک لە دوای یەک سەلماندیان کە نیشتەجێبوونت لە ناوچەی سووردا مانای ئەوە ناگەیەنێت کە توانای دانەوەی قەرزی خانووبەرەت نەبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا لە چارەنووست نووسراوە ناتوانیت بەئاسانی قەرزی خانووبەرەوەربگریت، و لە شوێنێکی شایستەدا بژیت. هەر ئەوەشە کە جۆرج و محەمەدی لەو ناوچە سوورەی مینیاپڵسدا کۆکردووەتەوە. لەبەر ئەگەری ئەوەی بانکەکان گرنگی کەمتر بەم ناوچەیە دەدەن، خاوەن موڵکەکان موڵکەکانیان لەو ناوچەیە بەچۆڵی بەجێدەهێڵن، و هێلەکانی گواستنەوەی گشتی کەمتر لەو ناوچانەدا کاردەکەن، و ڕێژەی تاوان بە بەراورد بە ناوچەکانی کە لەم ناوچەیەدا زیاترە، و بەها و نرخی خانووبەرەو موڵکیش کەمترە. بەم شێوەیە و بۆ ماوەی 30 ساڵ تا ساڵی 1968 سپی پێستەکان ناوچە سوورەکانیان بەجێدەهێشت و دەیانگواستەوە بۆ ناوچە سەوز و شینەکان. نووسینگەکانی فرۆشتنی خانووبەرەش جیاکارییان دەکرد لەنێوان سپی پێست و ڕەگەزەکانی دیکە، کە دەهاتە سەر فرۆشتنی خانوووبەرەو موڵک لەو ناوچانەدا هەمیشە بە سوودی سپی پێستەکانcovenant موڵکیان لەم ناوچانە بە ڕەشپێستەکان نەدەفرۆشت. کۆتایی شەستەکان کە مارتن لوسر کینگی ڕێبەری بزووتنەوەی مافی مەدەنییەت تیرۆر کرا، خۆپیشاندانی سەرتاسەری هاوشێوەی ئەوەی ئێستا کۆنگرێسی ناچار کرد بە دەرکردنی یاسای Fair Housing Act 1968 دادپەروەرانەی خانووبەرە. بە پێی یاساکە هەموو کەس مافی کرینی خانووبەرەی هەیە بێ جیاکاری لە ڕەگەز و ئایین و نەتەوە، و هەروەها لە دەقی یاساکەدا بەڵێنی پاراستنی کرێنشین و خاوەن خانوو دراوە. زەمەنی ئەم یاسایە کەمێک درەنگ بوو و بەدرێژای ئەم 50 ساڵەی دوای دەرچونی یاساکە زۆر بە دەگمەنی دەبینیت خرابێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و هەتا دەنگی ناڕەزایی لەلایەن کریارێک یان کرێنشینێک بەرز نەبێتەوە هەوڵی سەپاندن و جێبەجێکردنی نادرێت. هاوتەریب لەگەڵ ئەو یاسایانەی کۆنگرێس زۆربەی ویلایەت و شارەکانیش لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە، وەک پرۆگرام و سیستمی ڤاوچەر، هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم جیاکارییە دەدەن. هەرچەندە ئەمانە هەنگاوگەلێکی باشن بەڵام کلتوورێکی 500 ساڵە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا کاڵ نابێتەوە. ئەم جیاکارییەی لە خاوەنداریتی خانووبەرەدا هەیە کۆمەڵگەی ئەمریکی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکی خاوەن موڵک و لە ڕووی دارایییەوە سەقامگیر بەشێکی هەژار، و بەناڕاستەوخۆ بووەتە هۆی جیاکاری ڕەگەزی لەنێوان سپی پێست و ڕەش پێست، چونکە زۆربەی سپی پێستەکان خاوەن خانوون و زۆربەی ڕەشپێستەکانیش هەژار، هەروەها چەند فاکتەرێکی دیکە کاریگەرییان لەسەر درووستبوونی ئەم جیاوازییە ڕەگەزییە هەیە لەوانە:
یەکەم؛ سامان لە کۆمەڵگەی ئەمریکیدا، هەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون واتە هەبوونی سامان، و بناغەیەکە بۆ کەڵەکەبوونی سامانی زیاتر چونکە دەتوانیت قەرزی زیاتری لە بانک پێڕابکێشیت. بەو هۆیەوە تەنانەت ئەو خێزانە سپی پێستانەی کە لە ڕووی ئاستی خوێندن و خوێندەواری و دەرامەتەوە لە خێزانە ڕەشپێستەکان باشترن نین، لە ڕووی هەبوونی سامانەوە زیاتر دڵنیاترن، بەهۆی ئەوەی خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی باشترن و لەو گەرەک و شەقامانەدا دەژین کە ئاستی دەرامەتیان بەرزترە، و هەلی دەرامەت و ئابووری زیاتریان هەیە. بەدرێژایی 30 ساڵی ڕابردوو 98% قەرزی خانووبەرە بەو ناوچانە دراوە کە لە ڕووی مەترسی دانەوەی قەرزەوە پۆلێن کراون بە ناوچەی سەوز و شین و زەرد، و تەنیا 2% ئاڕاستەی ناوچەی سوور کراوە. لەبەرئەوە هێشتا ئەستەمە بۆ کەسێکی ڕەشپێست قەرزی خانووبەرەوەربگرێت تا ڕێژەی سامانەکەی زیاد بکات و لە بازنەی هەژاری ڕزگاری بێت.
دووەم: خوێندن و خوێندنگە، لە ئەمریکا سەرچاوەی سەرەکی خەرجی خوێندنگەکان لە ڕێگەی باجی خانووبەرەی ئەو ناوچانەیە کە خوێندنگەکەی لێ بنیاتنراوە. لەبەرئەوەی نرخی موڵک و خانووبەرە لە ناوچەی سووردا کەمە داهاتی باجی خانووبەرەش کەمە، و بەمەش خەرجی خوێندنگاکان لەم ناوچەدا بە بەراورد بە ناوچەکانی دی کەمترە، و کەمی سەرچاوەی داهات بۆ خەرجی ئاستی خوێندن، خوێندواری و هۆشیاری لەم ناوچانەدا کەمترکردووەتەوە، و کەسانی دانیشتوی ئەم ناوچەیە هەلی کاریان کەمترە. دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە نرخی موڵک و خانووبەرە زۆرە و گرانە، باجی زۆرتر دەدەن و باشترین خوێندنگە و باشترین مامۆستا و باشترین سەرچاوەیان لەبەردەستە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانیان. سەرسام نەبێت ئەگەر ئەم جیاوازی ڕەگەزی و نادادپەروەرییە لە هەلی کار و دەرامەتدا لە نەوەیەکە و بۆ نەوەیەکی دی بگوازرێتەوە.
سێیەم؛ تەندرووستی، بەهۆی ماستەر پلانی شارەکانەوە ئەگەری ئەوەی ئەوانەی لە ناوچە سوورەکان دا دەژین زۆر زیاترە لەوەی کە لە نزیک شوینە پیشەسازییەکانەوە بن، ئەم پیشەسازییانە پاشەڕۆکانیان مادەی ژەهراوەییە و کاریگەریی نەرێیان لەسەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەبێت. ئەگەری ئەو سوپەر مارکێتانەی خواردن و شمەکی تازە و تەندرووست دەفرۆشن لەم گەڕەک وشەقامانەدا بکرێنەوە زۆر کەمترە. زۆربەی ئەم گەڕەک و شەقامانەی ناوچەی سوور ئاو و ئاوەڕۆیەکی باشیان نییە، زۆربەی بیناکانیان لە کەرەستەی وا درووستکراوە کە لە ڕووی تەندرووستییەوە لەوانەیە سەلامەت نەبێت وەک جۆر و کواڵیتی بۆیاخی پەنجەرە و دەرگا، و بەکارهێنانی قورقوشم. هەر لەبەر ئەوەشە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە خەڵکانێک کە لەم ناوچە سوورانەدا دەژین ڕێژەی نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و تەنگەنەفەسی و دلێیان تێدا زیاترە بە بەراورد بە ناوچەکانی کە.
چوارەم؛ پۆلیس، لەبەر جیاکاری لە شوێنی نیشتەجێبوون و زیادەی بێکاری و کەمی ئاستی خوێندن، بە شێوەیەکی نەخوازراو ڕێژەی تاوان لەم ناوچە سوورانەدا زۆرترە، و لەبەر هەمان هۆکاریش گرتن و توندوتیژی پۆلیس بە ڕێژەیەکی لە ڕادەبەدەر لەم ناوچانەدا ڕوودەدات. هەروەک ئاماژەمان پێدا لەبەرئەوەی زۆربەی دانیشتووانی ئەم ناوچانە خەڵکانی ڕەشپێست و بێگانەن، هەر گرتنێک بە ناڕاستەوخۆ بووەتە هۆی درووستبوونی تێراوانینێک نەرێیی بەرانبەر ئەم دوو چینەی کۆمەڵگە، ئەگەر لە شوێنێکدا تاوانێک ڕوویدا بە ناڕاستەوخۆ یەکەم گومانلێکراو کەسێکی ڕەشپێست یان بێگانەیە. هەرچەندە ئەم تێروانیە بەو شێوە زەقە نییە کە ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر لەنێو هاووڵاتییاندا بڵاوبکاتەوە، بەو هۆیەی بە پێیی یاسا لە ویلایەتەیەکگرتووەکان کەس تاوانبار نییە تا بە بەڵگە تاوانەکەی بەسەردا ساخ نەبێتەوە، بەڵام هێشتا ڕەشپێستەکانی ئەمریکا خۆیان بە دوور دەگرن لە بچوکترین کێشە کە لەوانەیە پێویست بە پۆلیس بکات، چونکە بەناراستەوخۆ هەموو چاوەکان لەسەر ئەو دەبێت و دەبێت بە گومانلێکراوی سەرەکی کەیسەکە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ڕەشەکان متمانەیان بە پۆلیس نەماوە.
ئەم فاکتەرانە بووە بە هۆکاری درووستبوونی جیاکارییەکی سیستماتیکی و کاریگەریی لەسەر نەستی کۆمەڵگەکان کردووە، تا ڕادەیەک کە کاریگەریی هەیە لەسەر هەلی کار لەنێوان ڕەش و سپی و بێگانە و خۆیی دا. هەردوو نووسەری پەڕتووکی فریکۆنۆمیستFreakonomics ستیڤن لڤیت و ستیڤن دوبنیر لە یەکێک لە چاپتەری پەڕتووکەکەیاندا کە تەرخانیانکردووە بۆ باسکردنی ئەم بابەتە و خستنەڕووی لێکولینەوەیەک لەم دیاردەیە، لە لێکۆڵینەوەکەیاندا بە یارمەتیی هاوکارەکانیان هەستاون بە ناردنی دوو سیڤی هاوشێوە بۆ کۆمەڵێک کار بە دوو ناوی خوازراوەوە، کە یەکێکیان ناوێکی باوی نێو ڕەشپێستەکانە وەک جەمال، مارکویس، و ڕاشون، و ئەوی دیکەیان ناوێکی باوی سپی پێستەکانە وەک جینیفەر، جەیمس، و سمیس. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەی دەرخستووە سەڕەڕای ئەوەی سیڤییەکان هاوشێوەن لە ئەزموون و خوێندن و کاراییدا بەڵام ئەو سیڤییەی کە ناوە باوەکانی سپی پێستی لەسەرە ئەگەری ئەوەی زیاترە بۆ چاوپێکەوتن بانگ بکرێت بە بەراورد بەو سیڤییەی کە ناوی باوی ڕەشپێستی لە سەرە.
ئەم جیاکاری و ڕەیسزمە لە ڕۆژاوا و بە تایبەتیش ئەمریکا زیاتر بووەتە جێگەی سەرنج و باسی لێوە دەکرێت، بەهۆی ئازادی ڕۆژنامەوانی و سەربەستی میدیاکان و تاکی هۆشیار و لێکوڵەرەوەی ڕاستگۆ و بێلایەن. بەڵام لە ڕۆژهەڵات و بەتایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێیسزمێکی سیستەماتیک هەیە و باس ناکرێت و هەندێک جاریش وەک کلتوور شانازی پێوەدەکرێت. نەتەوەی کورد کە تا 100 ساڵێکیش لەمەوبەر زۆربەمان چیانشین و کۆچەری بووین، هەمان هەلی کار و دەرامەت و کەڵەکەکردنی سامان و خوێندنمان بۆ نەڕەخساوە بە بەراورد بە نەتەوەکانی کەی وەک فارس و تورک و عەرەب، بە هاوتەریبش ئەو کەمینە نەتەوەیی و ئایینییانەی کە لە ناو کوردا دەژین هەمان هەلی کار و دەرامەت و سامان و خوێندن و تەنانەت پێگە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی تاکێکی کوردیان نییە.
هەروەها هەر لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا جیاکارییەکی زەق دەبینرێت لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێ، و شارنشین و لادێنشیندا. ئێستا بەهۆی درووستکردنی کۆمەڵگە داخراوەکان Gated Communities ئەوەی کە لێرە پێی دەوترێت گوند و سیتییەکان ئەم جیاکارییە تۆختربووەتەوە، لە جێ ئەوەی هەوڵبدرێت کاڵتر بکرێتەوە وەک ئەوەی لەدەرەوە هەوڵی بۆ دەدرێت و هەیە. ئەم کۆمەڵگە داخراوانەی ئێرە ئاساییشی تایبەت و خوێندنگەی تایبەت و خزمەتگوزاری تایبەتییان هەیە. لە کاتێکدا گەڕەک و شەقامەکانی کە پشتگوێخراون یان گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نەدراوە. بۆ نموونە دریم سیتی و گوندی ئینگلیزی لە هەولێر ئاساییش و بازاڕی تایبەتی خۆی هەیە و ئاو و ئاوەڕۆی تایبەت بە خۆی هەیە، لە کاتێکدا گەرەک و کۆڵانەکانی دیکەی هەولێر بێ ئاوەڕۆن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەم گەڕەکانەدا زیاترە. لە سلێمانیش بە هەمان شێوە گوندەکان هێزی ئاساییشی تایبەت بە خۆیان هەیە، دوورترن لە ناوچە پیشەسازییەکان، و کارەبا و ئاوی بەردەوامیان هەیە، لە کاتێکدا گەرەکەکانی دی لەو جۆرە خزمەتگوزارییانە بێبەشن. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئاستی ژیان لەناو ئەو کۆمەڵگە داخراو و گوندانەدا بهێنرێتە خوارەوە بۆ ئاستی گەڕەک و شەقامەکانی دی، بەڵکوو دەبێت هەوڵبدرێت ئاستی ژیانی دانیشتووانی ئەو گەڕەک و شەقامە پەراوێزخراوانە بەرزبکرێتەوە بۆ ئاستی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی کۆمەڵگەداخراوەکان.
ئەم جیاکارییە تەنیا گوند و سیتییەکان بەرانبەر بە گەڕەک و شەقامەکان قەتیس نەماوە و بەدیناکرێت، بەڵکوو لە تێڕوانین و مامەڵەکردنی تاکەکانی کومەڵگەی کوردی بەرانبەر یەکتر و بەرانبەر ئایین و ئایینزاکان و نەتەوە و کەمینە نەتەوەکانی دیدا بەدی دەکرێت. بۆ نموونە وەک خانمێک سەرپۆشێکی سپی بدە بەسەردا و بۆ کارێک ڕوو لە دامەزراوەیەکی حکومی یان تایبەت بکە بزانە مامەڵەیان چۆنە لەگەڵتدا پاشان هەمان کار تاقی بکەرەوە ئەم جارەیان بە شێوازێکی دی خۆت بپۆشە. یان وەک پیاوێک تەنیا تاک شەرواڵێک لەپێ بکە هەوڵی مامەڵەی ئۆتۆمبیلێکی گرانبەها یان خانوویەک بکە لەو کۆمەڵگە داخراوانەدا بزانە چۆن لەلایەن نووسینگەکانەوە یان خاوەن پێشانگاکانەوە دەست بەڕووتەوە دەنڕێت، یان بە شێوازێکی دی وەڵام دەدرێتەوە بە بەراورد بە یەکێکی “پۆشتە” پۆش. تەنانەت لە هەلی کاریشدا جیاکاری هەیە لەنێوان ڕەگەزی مێ و نێردا لە بەر ئەوە ئێمە نەک هەر دەبێت جەخت لەسەر نەهێشتنی ئەو جیاکارییەی لە جیهاندا لەنێوان سپیپێست و ڕەشپێستدا هەیە بکەین، بەڵکوو دەبێت هەوڵ بۆ کاڵکردنەوەی ئەو هێڵە کێشراوانە بکەین کە کۆمەڵگەکەمان بۆ جیاکاری لەنێوان چین و توێژەکاندا کێشراون ئەویش لە ڕێگەی یاسا و پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی تاکەکان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 116 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-06-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مافی مرۆڤ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 07-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 07-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 116 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.922 چرکە!