پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کێ سەلەفییەت بەهێز دەکات؟ وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێ سەلەفییەت بەهێز دەکات؟ وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار

کێ سەلەفییەت بەهێز دەکات؟ وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار
ناونیشانی بابەت: کێ سەلەفییەت بەهێز دەکات؟ وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار
ئامادەکردن: #ئاراس مەسیفی#

“کاتێک ڕۆشنبیری لاساییکەرەوەی کورد وەک توتییەک چەند بیرێک و سێوریی و چەمکێکی مەعریفەی فیکری و سیاسی ئەوروپایی لە کۆنتێکستی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زاتی خۆی دادەبڕێت و دەریدەهێنێت و دەیکاتە پێوەر و دەستنیشانکەر و چارەسەری پرسە فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردی، ئەوە نەک ناتوانێت هیچ مەعریفەیەکی خۆماڵی سوودبەخش بەرهەمبێنێت، کە لەگەڵ پاشخان و ژێرخان و سەرخانی کولتووریی و مەعریفیی و هەلومەرجە زاتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بگونجێت و بەڵکوو ئەدیب و واعیزئاسا هەندێک چەمک و سیۆری تازە دەخاتە ناو فەرهەنگی کوردی و بەمەش ئەوەی هەشە دەیشێوێنێت.”
مەلا بەختیار لە کردنەوەی فیستیڤالی گەلاوێژدا وتی: “سەلەفیەت ڕۆژبەڕۆژ لە بەهێزبووندایە” و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ شکستی دەسەڵات. بێگومان مەلا بەختیار لەمەدا تەنیا مەبەستی دەسەڵاتی سیاسییە کە خۆی تا دوێنی بەشێکی کاریگەر بووە لێی، بەڵام ئەوەش بۆ خۆی باسێکی ترە. لێرەدا من تەنیا تیشک دەخەمە سەر ڕۆڵی نەرێنیی کایەی ڕۆشنبیریی عەڵمانی یانیش سێکۆلاریست لە هەردو بەرەی حوکمڕانی و ئۆپۆزیسیۆنەوە لە بەهێز بوونی ڕەوتی سەلەفییەت.
بەو پێیەی مەلا بەختیار خۆی بە یەکێک لە نوێنەر و دەمڕاست و پێشڕەوانی ڕۆشنبیرانی عەلمانی دەزانێت، بۆیەش ڕەخنەی ئەم نووسینە ڕو لە هەموو ئەو کەسانەیە کە ناووناونیشانی قەبەی ڕۆشنبیریکوردییان هەڵگرتووە و خۆیان لە بەرەی عەلمانیی کوردیی دەبیننەوە، جا لە دەسەڵات بن، یان لە ئۆپۆزیسیۆن، لەناو، لە تەنیشت یان بەرانبەر حزبێک بن، چەپ، لیبراڵ یان نەتەوەیی بن، ژن یان یان پیاو، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە، کەسیان لێ بەدەر نییە. بێگومان لێرەدا مەبەست لە وەرگێڕە بەڕێزەکان نییە، کە تەنیا کاری وەرگێڕان دەکەن. لەم نووسینەدا بەدرێژەی هەڵوەستە لەسەر ئەوە دەکەم، کە بێمەعریفەیی کولتووریی و فیکریی و سیاسیی کایەی ڕۆشنبیریی عەمانیی چ زیانێکی بە کایە و وتاری ڕۆشننبیری کوردیی گەیاندوە و بەمەش چ سوودێکی زۆری بە دیدی ڕەوتە ئیسلامییەکان، لەناویاندا ڕەوتی سەلەفیی گەیاندوە.
=KTML_Bold=رۆشنبیری عەلمانی، ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە؟=KTML_End=
کایەی ڕۆشنبیری یعەڵمانی کوردی، کایەیەکی لاساییکەرەوە بووە ، هەرگیز کایەیەکی مەعریفیی نەبووە و نییە، نە مەعریفەی بەرهەمێناوە، نە دەتوانێت مەعریفە بەرهەم بهێنێت. ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە تەنیا چەمک و سیۆری ئەپستراکتی فەلسەفە و بیری سەردەمی ڕۆشنگەری و مۆدێرنە پۆستمۆدێرنەی شارستانییەتی ئەوروپایی دەگوازێتەوە بۆ ناو کایەی ڕۆشنبیرییکوردی، بێ ئەوەی بتوانێت هىچ مانا و ناوئاخنێکی سوودبەخشی کوردییان پێ بدات.
خەسڵەتی ڕۆشنبیری یلاساییکەرەوە ڕێزکردنی ناو و وتەی فەیلەسوف و زاناکانی یۆنانی و سەردەمی ڕۆشنگەری و مۆدێرنە و پۆستمۆدێرنەی ئەوروپاییە، بێئەوەی لە قۆڵایی و فراوانی کارلێکە کولتووری و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکانی سەردەمەکان لەسەر یەکتر و کاریگەرییان لەسەر هزر و بیرکردنەوە و هۆشیاری و شوناسی تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپی و ئەمریکای باکووری ئێستا تێگەیشتبێت. ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە خۆی لە بیر و مەعریفەی ئەوروپیی قوڵنەبووەتەوە، نەچووەتە ناو ئاڵۆگۆرێکی ڕەخنەیی و مەعریفی لەگەڵیان، نەیخسووەتە ژێر پرسیاری ڕەخنەیی، بەڵکوو وەکوو دەروێشێک و هاوشێوەی سەلەفییەکی ئیسلامی، کە بڕوای کوێرانەی بە تێگەیشتنێکی تایبەتیی ئیسلامیی هێناوە و کوێرانە بەرگری لێدەکات، ئەویش کوێرانە باوەڕی بە یەکێک لە ئایدیۆلۆژیەکانی وەکوو لیبڕاڵیزم و چەپ و فێمینیزم یانیش تەوژم و ئاڕاستە جیاوازەکانیانەوە هێناوە و ڕوکەشانە و لە ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیایی تەسکەوە تاک و کۆمەڵگەی کوردی پێ دەخوێنێتەوە و ئەنالیزەی دەکات و حوکمی بەسەر دەدات، بێئەوەی کەمترین هۆشیاری و مەعریفەی مێژویی و زانستی لە پێکهاتە و پڕۆسەی هزر و بیر و هۆشیاری شوناسی تاک و کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوە مرۆڤناسی و کلتوور و کۆمەڵناسییەکەیەوە هەبێت.
ئاستی کوردناسی ڕۆشنبیریی لاساییکەرەوە، تێکەڵەیەکە لە وتاری نەتەوەیی کوردایەتی، کە بەشە زۆرەکەی لەسەر بنەمای خورافات و وەهم دامەزراوە و دژایەتی ئایینییی و تێگەیشتنێکی ڕۆژهەڵاتناسی ئەوروپاییی بۆ کورد، کە بە فەنتازیا و خەیاڵ و ئایدۆلۆژی ئەوروپی خوێندنەوەیان بۆ کۆمەڵگە و کولتووری کوردی کردووە.
تێگەیشتنی ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە بۆ شوناسی ئایینیی کۆمەڵگەی کوردی تەنیا دیوەکەی تری تێگەیشتنی سەلەفییەکانە بۆ ئیسلام، نە زیاتر نە کەمتر. ئەمەش وایکردووە کە ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە تەنیا لە بازنەیەکی قەتیس و بچوککراوەی تایبەت بە خۆیان خەریکی خولانەوە بن و ناو و ناونیشانی گەوەر بەیەکتر ببەخشن و خۆیان لە زۆرینەی کۆمەڵگە داببڕن. سەرەڕای پشتیووانی سیاسی و میدیایی و ئابووریی لە ڕادەبەدەر تا ئێستاش بە زۆرینەی کۆمەڵگەی خۆیان نەک تەنیا نامۆن، بەڵکوو نەخوازرواویشن، چونکە نە لە قوڵایی و فراوانی ئەو هزر و بیرەی بڵاویدەکەنەوە تێگەیشتون، نە هیچ زانیاریەکی زانستی ئەوتۆیان دەربارەی پاشخانی مێژویی و کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوە مەعریفیی و زانستییەکەیەوە هەیە.
=KTML_Bold=تێگەیشتن لە شوناس و مەعریفەی ئەوروپایی=KTML_End=
تێگەیشتن لە مەعریفەی ئەوروپایی بێ تێگەیشتن لە ڕەگ و پایەکانی شارستانییەتی ئەوروپی مەحاڵە. ئەو شارستانییەتە کە لە ڕێگەی یادەوەوری گشتی شوناسێکی تایبەتیی بۆ تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپایی، بە ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیاشەوە درووستکردووە و شێوە و پڕۆسەی بیرکردنەوە و تێفکرین و تێڕامانی و دونیابینیی تاکەکان و کۆمەڵگەکانی دیاری کردووە. بێ تێگەیشتنێکی قوڵی ئەو شوناسە، ئەستەمە کەسێک بتوانێت لە هزر و تێفکرین و تێروانینی بیرمەند و فەیلەسوفە ئەوروپایەکان تێبگات، چونکە ئەوان بە پاشخانێکی کولتووریی و فیکریی دیاریکراوە خوێندەوەیان بۆ تاک و کۆمەڵگەی خۆیان کردووە کە لە هەمان چوارچێوەی کولتووریی و فەلسەفی خۆیاندا بوون. ئەوان نەک تەنیا هەلومەرجە کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکانی سەردەمی پێش خۆیان و خۆیان لەبەرچاو بووە، بەڵکوو بە تێفکرین و تێروانینی تاک و کۆمەڵگەی خۆشیان نامۆ نەبوون.
لە ڕێگەی تیشکخستنە سەر شوناسی ئەوروپایی، هەم وەکوو شوناسی شارستانییەتی ئەوروپایی، تێگەیشتنێکی قوڵتر سەبارەت بیرکردنەوەی هزری و ئەخلاقی مەعریفە و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیاکانی ئەوروپایی یاخود ئەوەی کۆن پێیان دەوت ڕۆژاوایی درووست بکەم، چونکە شوناس ئەو هۆکارەیە کە چ لەسەر ئاستی تاک، چ لەسەر ئاستی کۆمەڵ، کەسایەتیمان پێ دەبەخشێت. بەو هۆیەش جۆری بینیمان و تێروانینمان بۆ خۆمان و بۆ بەرانبەرمان دیاری دەکات. چۆنییەتی بیرکردنەوە و تێگەیشتن لە ژیان و ژینگە و دەورەبەرمان دیاری دەکات و ئاڕاستەیان دەکات. هەموو شوناسێکیش لەناو و ناوەرۆک پێکهاتووە.
من لێرەدە دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ناوەرۆکی شوناسی ئەورپایی. ئەوەی ناوەرۆک بە هەر شوناسێک دەبەخشێت، یادەوەری گشتییە، کە لە ڕێگەی باوەڕ و وتاری ئایینی و فیکری و فەلسەفی و بەرهەمی هونەر و ئەدەبی و زانستی هتد، درووست دەبێت. بیرەوەری یاخود یادەوەری، هەڵگری کۆی زانیاری و ئەزموون و پەروەردەی ڕابردوی شوناسی کەسایەتی تاک و کۆمەڵگە و کلتوورەکانە. هەر لەبەر ئەوەشە کە کاتێک کەسێک یادەوەری خۆی لەدەستدەدات، تەواوی شوناسی خۆی لەدەستدەدات، تەنانەت ناوی خۆشی بیرنامێنێت، جا چ جای ناوەرۆک. ئەمە بۆ هەموو شوناسێکی بە کۆمەڵیش درووستە، جا شوناسەکە، ئایینی بێت، نەتەوەیی بێت، ئایدۆلۆژی یان حزبی بێت، یانیش هیی ڕێکخراوێک و گرووپێک بێت. لە واقیعدا سڕینەوەی تەواوی یادەوەری، چ لەسەر ئاستی تاک بێت، چ لەسەر ئاستی کۆمەڵ، کارێکی نزیکە لە مەحاڵ، ئەو نموونەیەی سەرەوە تەنیا نموونەیەکی گریمانەیی بو، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە گرنگی پەیوەندی نێوان یادەوەری گشتی و شوناس.
شوناسی ئەوروپاییش، ناوەرۆکەکەی بیرەوەوری گشتی شارستانییەتی کێشوەری ئەورپاییە، کە وەکوو بیرمەند و کلتوورناسەکانی خۆیان دەیڵێن، ناوەرۆکێکی یۆنانی-رۆمی-یەهودی-کریستیانییە. بێگومان یەهودی-کریستیان بە تێگەیشتنە ئەوروپاییەکەی، نەک تێگەیشتنە ئیسلامی و کڵێسە ڕۆژهەڵاتییەکان، کە ئەوەش باسێکە بۆ خۆی. واتە بیرەوەری گشتی شوناسی کولتووری تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپی لە ئەفسانە و فەلسەفەی یۆنانی کۆنەوە دەستپێدەکات، تا فەلسەفە و یاساکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمی، لەوێشەوە بۆ تێگەیشتن و تەفسیر و ئەزموونی ئەوروپایی بۆ یەهودیەت و کریستیانەت. واتە کاتێک کریستیانەت بۆ ئەوروپا هاتووە، بە فیلتەری ئەفسانە و فەلسەفەی یۆنانییەکان و بەرژەوەندیی حوکمڕانیی ڕۆمەکان تێپەریوە، کاتێک سەردەمی ڕۆشنگەری دەستی پێ کردووە، پاشخانەکەی دووبارە فەلسەفە و ئەفسانەی یۆنانی و فەلسەفە و یاساکانی ڕۆمیی بووە.
بە مانایەکی تر، ڕۆشنگەری ئەوروپایی لە ڕەحمدانی پاشخانی کلتوورێکی تایبەت لەدایکبووە.و بەم شێوەیەش مەعریفەیەکی فیکری بە پاشخانێکی کولتووری دیاریکراو بۆ کلتوور و وتارێک و هەلومەرجێکی دیاریکراو بەرهەمهێناوە. جا پرسیارێک لێرەدا خۆی دەسەپێنێت، کە ئایا ڕۆشنبیری لاساییکەرەوەی کورد چۆن دەتوانێت لە مەعریفەی فیکری و فەلسەفی ڕۆشنگەری ئەوروپایی تێبگات، گەر لە فەلسەفە و ئەفسانەی یۆنانی قوڵ نەبوبێتەوە؟ گەر لە یاسا و فەلسەفەی حوکمڕانی ڕۆمەکان تێنەگەیشتبێت؟ گەر لە تێگەیشتنی ڕۆمەکان بۆ یەهودیەت و کریستیانەت بەتەواوی تێنەگەیشتبێت؟ ئەمە بۆ مۆدێرنەش بە هەمان شێوە درووستە.
بۆ ئەوەی لە مۆدێرنەی ئەوروپایی تێبگەین، دەبێت لە هەلومەرجە کولتووریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوورییەکانی سەردەمی کەرتبوونی کڵێسەی کاسۆلیکی و سەرهەڵدانی پرۆتیستانیزم تێبگەین، کە بەڕەحمدانی سەرهەڵدانی سەرمایەداری ئەوروپایی وەسف دەکرێت. بێ تێگەیشتن لە سەرهەڵدانی سەرمایەداریی ئەوروپی، ناتوانین لە سەردەمی داگیرکاری و کۆلۆنیالیزمی ئەورپایی بۆ جیهان تێبگەین، بێ ئەوەش ناتوانین لە سەرهەڵدانی بیری نەتەوەپەرستی ئەوروپایی تێبگەین، بێ هەموشیان ناتوانین لە ڕەگە کولتووریی و مەعریفییەکان و هەلومەرجە کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابوورییەکانی ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانی شارستانییەتی ئەوروپایی تێبگەین، چونکە بێ تێگەیشتن لە شارستانییەتی ئەوروپایی، بێ تێگەیشتن لەو زنجیرە گۆرانکاریی و کارلێک و تێکهەڵکێشە کولتووریی و فیکریی و مەعریفیی و سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییە و کاریگەریی درووستکردنیان لەسەر درووستبوونی کەسایەتی و شوناسی تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپاییەوە لە ڕوی مرۆڤناسی و کلتوور و کۆمەڵناسییەوە، ناتوانین لە ڕۆح و پەیام و پاشخان و ژێرخان و سەرخانی فەلسەفە و فیکر و ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانی شارستانییەتی ئەوروپایی تێبگەین. هەر یەک لەو قۆناغانە بە وتارێکی مەعریفی فەلسەفی و فیکری تێپەریەوە، لەگەڵ وتاری پێش خۆی لە دیالۆگ و مشتومڕ بووە، مەعریفە و چەمکی تازەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، کە بووەتە بەشێکی زیندو و دانەبڕاو لە یادەوەری گشتی کەسایەتی تاک و کۆمەڵگەی ئەورپایی، جۆر و شێوازی تێفکرین و تێروانینی یەک بە یەکەیانی بۆ خودی خویان، بۆ ئەوانەی تری غەیرە ئەوروپی، بۆ ژینگە و مانای ژیان، بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکان لە قاڵبداوە.
بۆیە کاتێک ڕۆشنبیری لاساییکەرەوەی کورد وەک توتییەک چەند بیرێک و سێوریی و چەمکێکی مەعریفەی فیکری و سیاسی ئەوروپایی لە کۆنتێکستی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زاتی خۆی دادەبڕێت و دەریدەهێنێت و دەیکاتە پێوەر و دەستنیشانکەر و چارەسەری پرسە فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردی، ئەوە نەک ناتوانێت هیچ مەعریفەیەکی خۆماڵی سوودبەخش بەرهەمبێنێت، کە لەگەڵ پاشخان و ژێرخان و سەرخانی کولتووریی و مەعریفیی و هەلومەرجە زاتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بگونجێت و بەڵکوو ئەدیب و واعیزئاسا هەندێک چەمک و سیۆری تازە دەخاتە ناو فەرهەنگی کوردی و بەمەش ئەوەی هەشە دەیشێوێنێت.
ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە پێویستە لەوە ڕاستییە تێبگات یانیش تێبگەینرێت کە نە فەلسەفە و فیکری ئەوروپایی نە زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی کۆن و ئێستای جیهانی باشوور بە شێوەیەکی ڕەها گەردونیی نین، کە کوێرانە بکرێنە کەرەستەی تێگەیشتن و شیکردنەوە و پێوەری هەڵسەنگاندنی پرسە فیکری و فەلسەفی و کولتووری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کلتوور و کۆمەڵگە غەیرە ئەورپاییەکان. ئەو بۆچونانەی پێییان وایە، کە مەعریفەی فەلسەفیی و فیکریی و سیاسیی ئەوروپایی سرووشتێکی گەردونییان هەیە و بۆ خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی هەموو کۆمەڵگەیەک و کلتوورێک دەگونجێن، ئەوە تەنیا پەرە بە پاشماوەی ئایدۆلۆژیای سەردەمی کۆلۆنیالیزم و مۆدێرنە دەدەن، کە پێی وایە، هەموو کۆمەڵگە و کلتوورێک دەبێت بە وتاری فیکری و سیاسی ئەروپایییەکان تێپبەڕ بێت، کۆپی و پەیستیان بکات، بۆ ئەوەی بگاتە پێشکەوتنی شارستانییەتی ئەوروپایی، بەڵام ئەمە بۆ کۆمەڵگەی کوردی چۆن دەکرێت، بێئەوەی بە ئەزموونەکانی ئەوان تێپەڕبوبێت؟ بێئەوەی بیەوێت بە ئەزموونەکانی ئەوان تێپەڕ بێت؟ بێئەوەی بتوانێت بە ئەزموونەکانی ئەوان تێپەر بێت؟
تیفکرین و تێڕامانی تاک و کۆمەڵگەی شارستانییەتی ئەوروپایی تەنیا دەرئەنجامی وتاری مەعریفی و فیکری و سیاسی نییە، بەڵکوو بەرهەمی ئەو ئەزموون و گۆڕانکارییانەشە، کە خۆیان پێدا تێپەڕ بوون، بەتایبەتیی جیابوونەوەی کڵێسەی پرۆتێستانتی لە کڵێسەی کاسۆلیکی دایک، شەڕی سی ساڵەی نێوان هەردو مەزهەب لە سەدەی حەڤدەیەم لە کێشوەری ئەوروپا، کە بووە ڕێگەخۆشکەر بۆ لەداییکبوونی بیر و شوناسی نەتەوەیی گەلانی ئەوروپی وەکوو دەرئەنجامی سەرهەڵدانی سەرمایەداری و پێشەسازیی، کە سەریکێشا بۆ داگیرکردنی وڵاتانی جیهان، دوای ئەوەش سەرهەڵدانی فاشیزم و نەتەوەپەرستی و ئەو شەڕ و ئاشوبەی لەگەڵ خۆیدا هێنایان.
هەر یەکێک لەم ئەزموونانە لە یادەوەریی گشتی تاکی و کۆمەڵگەکانی ئەوروپاییەکان کاریگەریی قوڵی لەسەر بیرکردنەوە و تێڕوانینی ئەوان بۆ خۆیان و ئەوانەی تر و بۆ ژینگە و ژیان داناوە و بووەتە بەشێک لە شوناسیان، واتە بووەتە بەشێک هەڵسوکەوت و تێگەیشتنیان بۆ پرسە فیکری و سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی هتد. بۆ نموونە بەهۆی ئەو ئەزموونە خراپەی کڵێسەی کاسۆلیکی لە دەسەڵات هەیبووە، وایی کردووە، کە تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپی هەمىشە بە گومانەوە لە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی بڕوانێت، بە مەترسی لەسەر دەسەڵاتی سیاسی بیانبینێت.
چەشتنی ئازاری شەڕی وێرانکەرەی سی ساڵەی نێوان مەزهەبەکان هێشتا لە بیرەوەری ئەوروپایییەکاندا ماوە. تاک و کۆمەڵگەی ئەوروپی ئەزموون و خۆشی و ناخۆشی سەرهەڵدانی سەرمایەداری و پێشەسازی و نەتەوەپەرستی و داگیرکردنی وڵاتانی جیهان و و فاشیزم و چەندان ڕووداو و گۆڕانکارییان لەبەر چاوە، لە یادەوەرییان زیندوە. ئەوە وایکردووە، کە ئەوان بە جۆرێکی تر بیر بکەنەوە، بە جۆرێکی تر لە ئایین، لە سیاسەت، لە ئایدۆلۆژیا، لە مرۆڤ و کۆمەڵگەی خۆیان و ئەوانی تر بڕوانن. بەڵام تاکی کورد لە کوێی ئەم ئەزموونانەدایە؟ ئەو چەند نموونە کەم و زەقەی قۆناغ و وێستگە گرنگەکانی شارستانییەتی ئەوروپایی، لە کۆیی بیرەوەرییگشتی کۆمەڵگەی کوردیدایە؟ ئایا مرۆڤبوون بەسە بۆ ئەوەی خۆمان بخەینە شوێنی تاکی ئەوروپایی و وای پیشان بدەین، کە دەتوانین هەمان هەست و تێگەیشتن و تیفکرین و تێڕوانینی ئەوانمان بۆ مەعریفە و بیر و فەلسەفەی ئەوروپایی هەبێت کاتێک بیرمەند و فەیلەسوفەکانی ئەوان دەخوێنینەوە؟ لەوانەیە لەسەر ئاستی تاکێکی هەر کۆمەڵگەیەک ئەوە ئاسان بێت، کە لە پاشخان و ژێرخان و سەرخانی شارستانییەتی ئەوروپیی قوڵبوبێتەوە، بەڵام ئەی چی لە کۆمەڵگە بکەین، کە خاوەنی شوناسێک و مێژویەک و و کلتوورێک و یادەوەری گشتی تایبەت بە خۆیەتی؟ ئایا بێ یادەوەری گشتی ئەزموونکراوەی هاوشێوە کە دەبێتە هۆی درووستبوونی هزر و هەستی گشتی و لە دەرئەنجامدا گۆڕانکاری عورف و نەریتی کولتووریی و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، تاک و کۆمەڵگەی کوردی دەتوانێت لە قوڵایی و فراوانی بیر و فیکری ڕۆسۆ و مۆنتیسیکۆ و نىچتە و لۆک و هۆبس و مارکس و هێگڵ و فۆکۆ و سارتر و کامۆ و سیمۆن دێبوڤوار هتد، تێبگات؟ چەمک و دەربڕینەکانیان دەتوانن چ کاریگەرێک لە ناخی خوێنەری کوردیدا درووستبکەن؟ ئایە ئەو مەعریفەیە هیچ دونیابینیێکی ڕاستەقینە لای خوێنەر و کۆمەڵگەی کوردیی درووستدەکات، کە هەڵقوڵاوی پاشخانی کولتووری کوردیی نییە و لەگەڵ ژێرخانی کۆمەڵایەتی یەکتر ناگرێتەوە و پێی نامۆیە؟
بۆ وەڵامدانەی ئەم پرسیارە پێویستە بۆ زانستی مرۆڤناسی بگەرێینەوە. لە ڕوانگەی مرۆڤناسییەوە، کۆی مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوەی لە ڕوی جێنێتک و بایۆلۆژییەوە خاوەنی چەند تایبەتمەندیی و خەسڵەتێکی هاوبەشی وەکوو یەکن، وەکوو بوونی هەست و هزر و خەیاڵ و باوەڕ هتد، بەڵام تیڕوانین و تیفکرین و دەربڕینی مرۆڤ بە پێی جیاوازی پاشخانی شوناسی کولتووریی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی تاک و کۆمەڵگەکان لە یەکتر جیاوازن، بۆیە کاتێک مەعریفەی کلتوورێک بۆ کلتوورێکی تر دەگوازینەوە، پێویستە نەک تەنیا لە پاشخانی کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی سیاسی و ئابووری هتد، ئەو مەعریفەیە تێبگەین، کە دەمانەوێت بیگوازینەوە، بەڵکوو دەبێت بەهەمان شێوەش بەتەواویی لە پاشخانی کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی سیاسی و ئابووری هتد، ئەو کۆمەڵگەیەش تێبگەین، کە چۆن مەعریفەکەی بە شێوەیەکی سوودبەخش بۆ دەگوازینەوە.
=KTML_Bold=تێگەیشتن لە پاشخانی کولتووریی کۆمەڵگەی کوردیی=KTML_End=
جیاوازی شوناسی کولتووریی واتا جیاوازی تێروانین و تێفکرین و دەربڕین لە خودبینین و ئەوی تر بینین، واتە جیاوازی لە تێگەیشتن لە ماناکانی ژیان و لە پەیوەندی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ هزر و بیر و خەیاڵ و ژینگە هتد، بەو پێیەیی تاک و کۆمەڵگەی کوردی خاوەن شوناسێکی کولتووریی تایبەت بە خۆیەتی، واتە تێڕامان و تێفکرینی بۆ خۆی و ئەوانی تر جیاوازە لە تاک و کۆمەڵگەیەکی تر. شوناسی کولتووریی کوردی، لە شارستانییەتەکان و کلتوورەکانی سەر جوگرافیایی کوردستان و دەوروبەر سەرچاوە دەگرێت.
لەڕوی شارستانییەوە، شوناسی گەلی کورد، گەر بەرانبەر شارستانییەتی ئەوروپایی سەیری بکەین، بەناو شوناسێکی میزوپۆتامیی، ئێرانی و ئیسلامییە. لێرەدا مەبەست لە ئێرانیبوونی پاشخانی کولتووریی کورد بە تێڕوانین و تێگەیشتنییە.نەتەوەپەرستییە فارسییەکەی نییە، بە هەمان شێوەش مەبەست لە ئیسلامبوونی کورد بە تێڕوانین و تێگەیشتنی تەسکی ڕەوتە ئیسلامییەکان نییە، بەڵکوو مەبەست لێی زیاتر پاشخانە کولتوورییەکەیە، کە بووەتە بەشێکی شوناسی کولتووریی و یادەوەری گشتیی کۆمەڵگەی کوردی، بەو پێییەی گەلی کورد بە حوکمی هاوبەشی جوگرافی و کۆمەڵایەتی و کولتووری بەشدارییەکی کارایی هەرسێ شارستانییەتی مێزوپۆتامیایی کۆن، ئێرانی کۆن و ئیسلامیدا هەبووە.و کاریگەریی لەسەر درووستکردون و بە پێچەوانەوەشەوە چووەتە ژێر کاریگەرییان.
لە ئێستادا ئەگەر یادەوەری گشتیی کوردی بەپێوەر وەربگرین، دەبینین کە ئەو پاشخانە کولتوورییە دەوڵەمەندە هیچ ڕەنگدانەوەیەکی لە یادەوەری گشتی کۆمەڵگەی کوردیدا نییە و کاری لەسەر نەکراوە. لەناو یادەوەری گشتی زۆرینەی گەلی کورد، نە شوناسی مێزۆپۆتامیی کۆن و نە هیی ئێرانی کۆن یەکەیەکی سەربەخۆی شوناسی کوردی پێکدەهێنن، نە یادەوەری گشتی کەمینە ئایینی و مەزهەبیەکانی تری کوردی غەیرە سوننی مەزهەب شوێنی شایستەی خۆیان لە یادەوەری گشتیی گەلی کورد گرتووە. هۆکارەکانی ئەمەش زۆر و فرەلایەنەن، نووسینێکی تایبەتیی بە خۆی دەوێت، بەڵام لێرە تیشک دەخەمە سەر گرنگترین ئەو ڕەهەندانەی کە لە ئێستادا شوناسی کولتووریی گەلی کوردی پێکدەهێنن و بۆ باشتر تێگەیشتن لەم باسە گرنگیان هەیە.
کورد =KTML_Bold=وەکو نەتەوە، شوناسی نەتەوەیی=KTML_End=
کۆتایی هاتنی حوکمی خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی سوننی مەزهەب و دەوڵەتی قاجاری شیعە مەزهەب لە ناوچەکەدا و دابەشکردنی ناوچەکە بۆ دەوڵەت-نەتەوە لەسەر دەستی ئەوروپاییەکان، ناوچەکەی لە ڕێچکەی پەرەسەندنێکی سرووشتی خۆی خستە ژێر فشاری گۆرانکارییەکی سەپێنراو. گەلی کورد وەکوو گەلێکی دابەشکراو و ژێردەستکراو بەرەو ڕوی شوناسێکی داسەپێنراوی ناسرووشتی بویەوە، کە نەک تەنیا تەواو بە سرووشتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووریی گەلی کوردی نامۆ بو، بەڵکوو ئەو تێگەیشتنەی نەتەوەی سەردەستی ئەو دەوڵەتانەی کوردی بەسەر دابەش کراوان بۆ مێژو و کولتووری هاوبەش دایانهێنا پەرەیان پێدا، تەواو دژی سرووشتی پاشخانی کولتووریی گەلی کوردیش بوون.
لێرەدا دوو شوناسی سیاسیی جیاواز و دژ بە یەکتری سەریانهەڵدا، کە لەگەڵ یەکتری لە ململانێدابوون و هەردوکیشیان بە یەکەوە لەگەڵ شوناسی ئایینی کەوتنە ململانێ. ئەوانیش وتاری فەرمی دەوڵەت-نەتەوەی سەردەستی ئەو وڵاتانەی کوردی ژێردەست کرد و لەلایەک و وتاری بزووتنەوەیی نەتەوەیی کوردیی لە لایەکی تر. لە ئەنجامدا یادەوەریی گشتیی کوردیی بووە مەیدانی ملمڵانێی سێ وتاری سەرەکی، کە وتارەکانی نەتەوەی سەردەست، وتاری نەتەوەیی کوردیی، کە بەشێکی عەڵمانیی و بەشێکی تری سوننەمەزهەبی نەتەوەییە، هەروەها وتاری پیاوانی ئایینی و ئەوانەی دەستیان بە شوناسی موسڵمانبوونی کوردوە گرتووە. گەر ئێستا لە شوناسی کولتووریی گەلی کورد قوڵبینەوە و یادەوەریی گشتیی بەپێوەر وەربگرین، دەبینین کە شوناسی گەل و کۆمەڵگەی کوردیی بەگشتی بەسەر ئەم سێ بیرەوەرییە دابەشبووە، کە لە زۆر خاڵی هاوبەش و دژ بەیەکیان هەیە. بێگومان لەسەر ئاستی ناوچەیی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکانی تری کوردیش خاوەنی بیرەوەریی گشتی تایبەت بە شوناسی خۆیانەوەن، بەڵام بەداخەوە ئەمە لەناو بیرەوەریی گشتی بزوتنەی نەتەوەیی کوردی جێگەی نەگرتووە و بەو هۆیەش نەبووەتە بەشێک بە بیرەوەی گشتی زۆرینەی کۆمەڵگەی کوردیی.
شوناس وەک وتم، هەمیشە دوو دیوی هەیە، ئەویش چۆنییەتی لە خۆڕوانین و لە بەرانبەر ڕوانینە، کە دەبێتە بنەمای تێروانین و تێفکرینی تاکە و کۆمەڵگەکەکان بۆ ژیان و ژینگە. ئەوەی پەیوەندی بە شوناسی نەتەوەیییەوە هەبێت، ئەوە بەشێکی لە ڕێگەی وتاری ڕۆشنبیریی کوردی عەڵمانییەوە ناوەرۆکی پێ دراوە و بووەتە بەشێکی بیرەوەریی گشتی کۆمەڵگەی کوردی، کە بابەتی سەرەکی ئەم باسەشە. گەر لێیی وردبینەوە ناوەرۆکێکی بێ مەعریفە و بێ فیکرە. ژێرخانە زانستی و فەلسەفییەکەی گەر نەشلێم بەتاڵە، ئەوە زۆر لەرزۆکە. وتاری نەتەوەیی عەلمانی بۆ خودبینین، یاخود خۆپێناسەکردن، لەلایەک پشتی بە تێروانینی ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپایییەکان بۆ کورد بەستوە، لە لایەکی تر تێروانین و خوێندنەوەی نەتەوەپەرستانەی نەتەوەی سەردەستی هەر چوار وڵاتانی ئێران و تورکیا و سووریا و ئێراقی قبووڵکردووە و وەکوو پەرچەکرداریش خۆشی وتارێکی بەرهەم هێناوە، کە پاشخانە کولتوورییەکەی هىچ بنەمایەکی زانستی و مەعریفی خۆماڵی نییە.
بۆ نموونە گەر سەرەنج بدەین، شوناسی فەرمی دەوڵەتی ئێراقی لە قوناغە گرنگەکانی مێژوی خۆیدا شوناسی کوردی لە شوناسی هاوبەشی مێژویی لە شارستانییەتەکانی ئێراقی کۆن، واتە میزوپۆتامیا هەڵاوێرد کردووە، بەشداری کوردی لە شارستانییەتی خەلافەتەکانی ئیسلامی، بەتایبەتیی خەلافەتی عەباسی لە بەغدا نابینا کردووە، وەکوو گەلێکی شاخی و پەراوێزی مێژو وێنەی کردووە. وتاری عەلمانیی کوردییش لە بەرانبەردا، ئەو تێگەیشتنە ئایدۆلۆژییە نەتەوەپەرستییەی دەوڵەتی ئێراقی نەک تەنیا قبووڵ کردووە، بەڵکوو لە جیاتی ئەوە پاشخانی کولتووریی شوناسی گەلی کوردی بۆ دەوڵەتی میدیا و هەندێک دەسەڵاتی تری کۆنی ناوچەکە گەڕاندۆتەوە، کە بەهۆی هەڵکەوتەی جۆگرافییەوە دەکرێت ئەوانیش پەیوەندییان بە پاشخانی کولتووری گەلی کوردەوە هەبێت، بەڵام بێ بوونی بەڵگەی زانستی و لێکۆڵینەوەی مێژویی و شوێنەوارناسی و کلتوورناسیی هتد. ناتوانرێت وەکوو پاشخانێکی کولتووریی پتەو، نە شوناسێکی نەتەوەیی سەقامگیری لەسەر بنیادبنرێت، نە وەکوو بنەمای بەرهەمهێنانی مەعریفەی کولتووریی و فەلسەفیی سوودی لێی وەربگیرێت.
گەر جوگرافیا بکەینە پێوەری بەڵگەی بوونی پەیوەندی نێوان کورد و مادەکان، ئەوا شارستانییەتە کۆنەکانی تر، کە لە پەرتووکە ئایینییەکان و لێکوڵینەوە زانستییەکان باس کراون و سەلمێنراون، بە هەمان شێوە بەشێکن لەو جوگرافیایەی گەلی کوردی تێدا ژیاوە و دەژی، بەڵام وتاری نەتەوەیی عەلمانی کوردی، چونکە خۆی لە ئەسڵدا گۆتارێکی پەرچەکردار و پشتی بە مەعریفە نەبەستوە، زیاتر لەسەر بنەمای پەرچەکەرداری وتار و بیری نەتەوەیی گەلانی تر و دژایەتی بیری ئایینی دامەزراوە، پێیی شەرم و شورەییە خۆی بکاتەوە خاوەنی مێژویی هاوبەشی شارستانییەتییەکانی ناوچەکە و بە تەنازولکردن بۆ گەلانی فارس و عەرەب و تورک و ئایینی ئیسلام لێکیدەداتەوە. ڵێرەدا دەکەوێتە بۆشایییەکی قوڵی پاشخانی کولتووریی و مەعریفیەوە. بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشایییە، لەلایەک پشت بە تێروانین و خوێندنەوەی ڕۆژهەڵاتناسەکان دەبەستێت، لەلایەکی تر هەندێک خورافاتی مێژویی بەرهەمهێناوە، کە لە تاقیگەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی سەردەم دەرناچێت. بۆیە بەناچاریی خۆی بە فیکر و بیر و فەلسەفە و مەعریفەی ئەوروپایی هەڵواسیوە و سەلەفی ئاسا بروای بەوە هێناوە، کە تەنیا ڕێگەی نەجاتبوونی گەلی کوردە لە دەست ئایین و ئایدۆلۆژیایی نەتەوەپەرستی نەتەوەی سەردەست و بۆ ئەم مەبەستەش بەهایەکی لە خۆی زیاتری بە تێروانینی ڕۆژهەڵاتناسەکان داوە.
بنەمای وتاری مەعریفی ڕۆشنبیرانی عەلمانی کوردی لە ئەسڵدا بنەمایەکی داگیرکراو و کۆڵۆنیالیزەکراوە بۆ خۆپێناسەکردن و ئەوانی تر بینین، چونکە ناوەرۆکەکەی بەخۆماڵینەکراوە، ڕەنگدانەوی ڕاستەقینەی پاشخانی کولتووریی گەلی کورد نییە. لەلایەک لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە، لەلایەکی تر لەلایەن وتاری دەوڵەتی سەردەستەوە بەرهەم هاتووە، نەک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆیی بێت. بەو پێیەش وتارێکە ناتوانێت نوێنەرایەتی سرووشتی کۆمەڵگەی کوردی بکات، وتارێکە ڕاستە بە قەبارەی خۆی لە یادەوەری گشتی کۆمەڵگەی کوردی جێگەی گرتووە، بەڵام نەیتوانییە.ڕوچێتە ناو قوڵایی هەست و هەزر و بیری کۆمەڵگە، چونکە وتارێکی ڕوکەشانە و سەلەفییانەیە، تەنیا کاری لەسەر سەرخانی کۆمەڵگەی کوردی کردووە و دەکات. ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە ناتوانێت یان نایەوەێت ئەو ڕاستییە بسەلمێنێت، کە شوناسە کولتوورییەکانی پێش ئێسلام و ئیسلام لە پاشخانی کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی گەلی کورد بەقوڵایی ڕەگیان داکوتاوە.
چۆن هاتنی ئیسلام نەیتوانی شوناسە کولتوورییەکانی تری کوردیی پێش هاتنی ئیسلام بسرێتەوە، بەڵکوو خۆیی بوو بە بەشێک لە شوناسی کوردیی، ئاواش شوناسی عەلمانی کوردی ناتوانێت، جێگەی شوناسی کولتووریی موسڵمانبوونی کورد بگرێتەوە، بەڵکوو تەنیا دەتوانێت جێگەی خۆی لەناو ئەو سیستەمە کولتوورییەی کە پێیی دەڵێن، کولتووری شارستانییەتی ئیسلامی بکاتەوە، چونکە بەخۆشیی بێت یان ناخۆشیی هاتن و بەردەوامیی ئایین و حوکمڕانی ئیسلامیی بۆ ماوەی زیاتر لە چواردە سەدە زۆرترین کاریگەریی لەسەر یادەوەریی گشتیی زۆرینەی گەلی کوردی داناوە.
ئیسلام وەکوو شارستانییەتێکی گەورە و کاریگەریی مێژوی مرۆڤایەتی بە هەمان شێوەی شارستانییەتەکانی پێش خۆی و سەردەمی خۆی و دوای خۆی خاوەن سیستەمێکی دەوڵەتداری، فیکری و مەعریفی و ئایدۆلۆژیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و یاسایی هتد، تایبەت بە خۆیەتی، بە هەمان شێوەش لەڕوی ئەدەبی و هونەرییەکەیەوە خاوەن ناوەرۆک و ئێستێتیکایەکی تایبەت بە خۆیەتی. جگە لەمەش ئیسلام هەم وەکوو ئایین، هەم وەکوو وتارە فیکری و مەعریفی و سیاسی مەزهەبە جیاوازەکان خاوەن خوێندنەوەیەکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ شارستانییەتەکانی پێش ئیسلام لە ناوچەکە، وەکوو شارستانییەتەکانی میزوپۆتامیاو ئێرانی کۆن و هەروەها ئایین و شارستانییەتی یەهودی و مەسىیحی. بەمەش بووەتە هەگبەیەکی گەورەی یادەوەریی گشتیی گەلانی موسڵمان بۆ تێگەیشتن لە مێژو و شوناسی خۆیان، کە لە دەقەکانی قورئان و سەرچاوەکانی تری ئایینیدا هاتون. ڕەهەندی باوەڕداری ئایینی وادەکات، کە پاشخانی کولتووریی ئیسلامیی هەمیشە ئامادەیییەکی بەردەوام و تازەی هەبێت لە یادەوەریی گشتیی موسڵمانان و بەشە گەورەکەی شوناسی تاک و کۆمەڵگەی موسڵمانان داگیربکات، کە زۆرینەی گەلی کوردیش بەشێکە لێی. جگە لەمەش، بەهۆی ئەوەی گەلی کورد پێش هاتنی ئیسلام هىچ سیستەمێکی نووسینی نەبووە کە خاوەندارییەکەی تەنیا بۆ کورد بگەڕێتەوە، بەشە هەرە زۆرەکەی مەعریفە و فەلسەفە و هونەر و ئەدەبی نووسراوی کوردی لە ڕەحمدانی شارستانییەتی ئیسلامیی بەرهەم هاتووە، کە بێگومان ئەوەش پێویستی بە خوێندنەوەیەکی زانستی و ڕەخنەیی سەردەمییانە هەیە.
وتاری ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە نەک نەیتوانییە.ە، بچێتە بچوکترین دیالۆگ و مشتومڕێکی مەعریفیی لەگەڵ وتاری ئیسلامی، بەڵکوو سەلەفیئاسا، هەموو بۆچونێکیش کە لە ژینگەیەکی ئیسلامیی بەرهەمهاتبێت، ڕەتیدەکاتەوە، پێی شەرم و شورەییە توێژینەوە کوردییەکانی سەبارەت بە بەشداریی و ڕۆڵی کورد لە شارستانییەتی ئیسلامیی و دەسەڵاتە ئیسلامییەکان بخوێنێتەوە و بەهای پێبدات و خۆشی خوێندنەوەی ڕەخنەییان بۆ بکات. پێی شەرمە توێژینەوە و بەدواداچون سەبارەت بە بەشداریی و ڕۆڵی کورد لە شارستانییەتەکانی پێش ئیسلام بکات. جگە لەمەش هەرچی خوێندنەوەی وتاری عەلمانی کوردی بۆ مێژویی کولتووری و سیاسی هاوچەرخی کوردی هەیەتی، لە ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیەوەیە. نەک لە ڕوانگەیەکەی مەعریفی و زانستی بێت، واتە ئایدۆلۆژییەکی تەسکی نەتەوەیی کردۆتە پێوەری خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی مێژویی کورد ، کە ئەمەش شێواندنێکی تەواوی ئەو بەشە مێژوەشە کە بەشێوەیەک لە شێوەکان ماوەتەوە.
ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە لە جیاتی ئەوەی خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی سەردەمییانەی خۆماڵی بۆ نووسینی ڕۆژهەڵاتناسەکان بکەن، کە بە خەیاڵ و فەنتازیایەکی ئەوروپایییانە پێناسەی کوردیان کردووە، دێن هەمان تێڕوانییە بەسەرچوەکانی ئەوان بەرهەم دێننەوە. چەمکگەلێک بەکاردەهێنن کە ئەوروپایییەکان خۆیان پێیان شەرمە بیڵێنەوە، چونکە دەزانن و هۆشاریی ئەوەیان بۆ درووستبووە.کە چەندە بارگاوی کراون بە ئایدلۆژیای ڕەگەزپەرستی و کلتوورپەرستی ئەوروپای سەردەمی کۆلۆنیالزم. ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە لە جیاتی ئەوەی جورئەت و ئازایەتی ئەوەیان هەبێت، خاوەندارێتیی لە مێژو و کولتووری هاوبەشی گەلی کورد لەگەڵ گەلانی ناوچەکە بکەن، دێن بۆ داپۆشینی بەتاڵیی مەعریفیی مێژویی و کولتووریی خۆیان ڕەگەزپەرستی کوردی بەرانبەر گەلانی ناوچەکە پەرەپێدەدن و هەموو هەوڵێکیش بەو ئاڕاستەیە بە خیانەت لە قەڵەم دەدەن. ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە لە جیاتی ئەوەی خاوەندارێتیی لە پاشخانی کولتووریی و مەعریفیی گەلی کورد لەناو شارستانییەتیی ئیسلامیی بکەن، تووشی ئیسلامۆفۆبی بوون، هەموو کەسێک بە کەمنەرخ و دواکەوتو وەسف دەکەن کە خاوەندارێتیی کولتووری ئیسلامیی بکات چونکە پێیان وایە ئیسلام نەیهێشتوە گەلی کورد بە کاروانی ڕۆشنبیری و پێشکەوتنی ئەوروپی بگات. ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە لە جیاتی ئەوەی خوێندنەوەیەکی واقیعی بۆ پاشخان و ژێرخانی کلتوور و کۆمەڵگەی کوردی بکەن، دێن خۆیان بە مەعڕیفەی ئەوروپایی هەڵدەواسن، بێئاگا لەوەی کە ڕۆشنگەریی و بیری نەتەوەیی و سێکۆلاری گەلانی ئەوروپی لە دیالۆگێک و مشتومڕێکی قوڵی فەلسەفیی و فیکری لەگەڵ قوناغە جیاوازەکانی کولتووری یۆنانی، ڕۆمی، یەهودی و کریستیان سەریهەڵداوە، گەشەیکردووە، پێگەیشتووە، نەک لەگەڵ کولتووری پێش ئیسلامیی و ئیسلامی گەلانی میزوپۆتامیا.
کێشەکە لێرەدا لەوەدا نییە کە مەعریفە و بیری ئەوروپایی خراپە یان نابێت و ناکرێت سوودی لێ وەربگیرێت، بەڵکوو کرۆکی کێشەکە لێرەدایە کە زۆرینەی زۆری ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە نە دەرک بە قوڵی و فراوانی پاشخان کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی قوناغە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانی مەعریفەی ئەوروپایی دەکات، نە لە پاشخان و ژێرخانی کولتووریی کۆمەڵگەی خۆی تەواو حاڵیە، وەکوو لەسەرەوە بە کوورتی خستۆمەتەڕو، بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕوکەشانە تەنیا کار لەسەر سەرخان دەکات، دێت پەنا بۆ سیۆریی و بیر و فەلسەفە و مەعریفەی ئەفلاتۆنی، سوکراتی ، کانتی، هێگڵی، ڕۆسۆی، مۆنتیسکیۆی، هۆبسی، لۆکی، و مارکسی دەبات، وا دەزانێت گەر گەلی کورد بە بیری ئەوروپایی ئاشنا بکرێت و لێ تێبگات و دوای بکەوێت، ئەوە ژیان و ژینگەی تاک و کۆمەڵگەی کوردیش وەکوو ئەوروپای لێدێت و دەبێتە خاوەن سیستەمێکی دیموکراتی لیبراڵی هاوشێوە، بێئەوەی لەوە تێگەیشتبێت، کە لە هیچ وڵاتێکی شارستانییەتی ئەوروپایی، ڕاستە دامەزراوەی کڵێسە لە دامەزراوەکانی حوکمڕانی جیاکراوەتەوە، بەڵام ئایین هەرگیز لە سیاسەت جیانەکراوەتەوە، بەڵکوو ئێستاشی لەگەڵ دابێت کاریگەریی بنەڕەتی لەسەر یاسا و سیاسەتی ئەو وڵاتانەدا هەیە.
بۆ نموونە یەکێتیی ئەوروپا دەستی بە ڕوی تورکیا بۆ ئەندامیەتی لەو یەکێتییەدا گرت، نەک لەبەر ئەوەی تورکیا مافی گەلی کورد یانیش مافەکانی مرۆڤ بەگشتی پێشێل دەکات، بەڵکوو لەبەر ئەوەی تورکیا وڵاتێکی بە شوناس ئیسلامییە، هیچ جێگەیەکی لە یانەی کریستیانییە.اندا نییە، وەکوو سیاسییە ئەوروپاییەکان خۆیان دەیڵێن. سێرچێکی گوگڵ ئەوە ڕاستییانەت بۆ ڕوندەکاتەوە. جۆرج بۆشی کوڕ شەڕی داگیرکردنی ئێراقی لەژێر ناوی ئایینی کرد.
ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە چونکە سەلەفی ئاسا و ڕوکەشانە دوای بیر و ئایدۆلۆژیاکان کەوتون، ئەو هەستیارییە ئایینییە لەبەر چاو ناگرن. ناتوانن هیچ حسابێک بۆ ئەو هەستیارییەی لە یادەوەریی گشتیی موسڵماناندا سەبارەت بە پاشخانی مەعریفە و سەرخانی سیاسەتی ئەوروپایی و ئەمریکا درووستبووە.بکات. ناتوانن لەمە تێبگەن، کە لە ڕوانگەی تاک و کۆمەڵگەی باوەڕداری موسڵمان، مەعریفەیی ئەوروپایی سەرەڕایی هەموو باشییەکانی بۆ خۆیان کۆی مرۆڤایەتیی، پاشخانێکی کریستیان، سەرخانێکی عەلمانی هەیە و ئەوەندە بەئاسانی هەرس ناکرێت. بۆیە کاتێک ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە، مەعریفەی ئەوروپایی بە شێوەیەکی ڕوکەشانە دەگوازێتەوە، پێویستە لەو هەستیارییە تێبگات، کە شوناسی ئەم مەعریفەیەی ئەوان خۆیان پێدا هەڵواسیوە، نەک تەنیا نامۆیە بە شوناسی زۆرینەی موسڵمانان، بەڵکوو زۆرێک لە باوەڕداران بە مەترسیش لەسەر شوناسی خۆیانی دەبینین. ڕۆشنبیری لاساییکەروە، نە ئەوەندە هۆشیاریی مەعریفیی هەیە، نە ئەوەندە زیرەکی هەستیی هەیە، لەوە تێبگات، کە هەزار و چوارسەد ساڵ ململانێیی نێوان هەردو شارستانییەتی کریستیانی و ئیسلامیی و داگیرکردن و دەستەمۆکردنی جیهانی ئیسلامیی لەلایەن شارستانییەتی ئەوروپایی لە یادەوەریی گشتیی شوناسی موسڵمانان و موسڵمانی کوردی هێشتا ئامادەگیی هەیە، هەمىشە ئامادەییشی دەبێت.
ئەوەش وای کردووە کە وتاری ڕۆشنبیری لاساییکەرەوە هەمیشە وتارێکی نامۆ بە پاشخانی کولتووریی و ژێرخانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردیی بێت. نەتوانێت هیچ ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکی قوڵ لە یادەوەریی گشتیی کوردیدا درووستبکات، تێفکرین و تێڕوانینی زۆرینەی تاک و کۆمەڵگەی کوردیی بۆ پرسەکان بگۆڕێت، چونکە نەک تەنیا لە کایەیی مەعریفیدا بەتاڵە، بەڵکوو لە کایەیی سیاسی کرداریشدا پڕە لە شکست و سووکایەتی بە بیر و سیستەمی سیاسی بەرهەمی مەعریفەی ئەوروپایی، کە گوایە بەڵێنی خۆیانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی. لە ڕوی کۆمەڵایەتیشدا جگە لاساییکردنەوەیەکی ڕوکەشانە و خاوەندارێتیکردن و پەرەپێدانی جۆرێک لە ژیانی ئەوروپایی، کە نەک تەنیا ئەخلاقی کولتووریی و کۆمەڵایەتی بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی کوردی ناتوانێت هەرسی بکات، بەڵکوو لە خودی جیهانی لیبراڵییش لە ڕوە ئەخلاقییەکەیەوە لەژێر پرسیارە تا ئێستاش لەلایەن ڕەوتە کۆنزەرڤاتیڤەکانەوە بەتەواوی هەرس نەکراوە و بەشێکی زۆریشی، بەتایبەت لە ڕوە ئابووریی و سیاسییەکەیەوە لەلایەن چەپەکانەوە لەژێر ڕەخنەی توند دایە.
سەرەنجام، ئەو بۆشایییە مەعریفی و فیکری و سیاسییەی، کە ڕۆشنبیرانی لاساییکەرەوە لە شوناسی کولتووریی و مەعریفیی و سیاسیی کوردی درووستیانکردووە، پیاوانی ئایینی و ڕەوتە ئیسلامییەکان بە مەعریفەیەکی ئیسلامیی پڕیدەکەنەوە، کە زو یان درەنگ دەبێتە خاکێکی بە پیت بۆ گەشە و بەهێزبوونی ڕەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکا، لە ناویشیاندا سەلەفییەت وەک ئێستای هەرێمی کوردستانی ئێراق. شکستە یەک-لە-دواییکەکان و ئەو سووکایەتییەی کایەی سیاسیی لەژێر ناوی سیستەمی دیمۆکراتی لیبەراڵی ئەوروپایی دەیکات، خەڵک بە لێشاو بەرەو ڕۆمانسییەت و ئایدیالزمی وتاری فریودەری ڕەوتە ئیسلامییەکان پاڵدەنێت، چونکە یادەوەریی گشتیی زۆرینەی کۆمەڵگەی کوردیی لە ڕوانگەی خۆیانەوە، ئەوەندەی بە ڕۆحی شۆڕشگێر و یەکسانی خوازی پێغەمبەر و عەدالەتی عومەری کوڕی خەتاب و ئەخلاقی ئیمام عەلی سەرسامە و خەونی پێوە دەبینێت، ئەوەندە گرنگی بە یاساکانی مۆنتیسکیۆ، سێۆریەکانی کارل مارکس و جۆن لۆک هتد. نادات؛ بۆیە بەهێزبوونی سەلەفیەت، چەند پەیوەندی بە شکستی دەسەڵاتی سیاسییەوە هەیە، کە مەلا بەختیار تا ئێستاش بەشێکە لێی، دوو ئەوەندە لە ئەنجامی بێ مەعریفەیی کولتووریی و فەلسەفیی و مێژویی ڕۆشنبیرانی عەلمانی لاساییکەرەوەیە، کە مەلا بەختیار خۆی بە نوێنەر و دەمڕاستیدان دەزانێت. [1]
ئەم بابەتە 253 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 253 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.829 چرکە!