图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,210
图片 106,556
书籍 19,262
相关文件 97,035
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەژدیها سوورەکەی چین و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەژدیها سوورەکەی چین و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئەژدیها سوورەکەی چین و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
$ئەژدیها سوورەکەی چین و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست$
#مەهدی فەرەج#
#27-03-2023#
ڕێککەوتنی دیپلۆماسیی ئێران - سعودیە بە نێوەندگیریی چین لاپەڕەیەکی نوێ دەبێت لە ناکۆکی و دیپلۆماسیی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست. ئەم ڕەفتارەی چین هەنگاوێکە بۆ نێو دیپلۆماسیی جیهان و ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاستیش.
بە ناڕاستەوخۆش ئەم هەوڵەی چین نامەیەکی کراوەی تێدایە بۆ ئەمریکا، کە بەڵێ چینی کۆمیۆنیستی بە ژیوارئاشتی دەوێت.
10ی ئادار لە پەکین ئێران و سعودیە واژۆی ڕیککەوتنێکیان کرد بە ئاشکرا و یەکەم کاری کۆنکرێتیی ڕێککەوتنەکە دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی نێردە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات دەبێت لە کەمتر لە دوو مانگدا.
ڕێککەوتننامەکە لەنێوان دوو هێزی هەرێمیی ناوچەکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆیان لەسەر باری ئەمنی و ئاساییش و ئابووریی وڵاتانی ناوچەکە هەیە؛ بەتایبەت دەستوەردانە سەربازییەکانی ئێران لە وڵاتانی یەمەن، ئێراق، سووریا، لوبنان و بەحرەین. لەگەڵ سەرکەوتنی ڕێککەوتننامەکە کارکردن لەسەر نێوەڕۆکەکەی دەشێ ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، هەرچەندە ئەمریکا کە زیاتر لە 75 ساڵە کاراکتەری سەرەکیی ناوچەکەیە و خەتابار دەکرێت بە دۆخی ناوچەکە، هەرچەندە ئەمریکا سەرەڕای پتەویی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە، بەڵام نەیتوانی ئەمە بە ئەنجام بگەیێنێت، بەڵام ڕۆژێک دوای ڕێککەوتنەکە پێشوازیی لێکرد، کەچی هێشتا ئیدارەی بایدن دوودڵە لە نیازپاکیی ئێران.
ئەمەش لە کاتێکدایە سعودیە هاوپەیمانی بەهێزی ئەمریکایە و ئێرانیش کابوسەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەتی، هەروەها چەندین جار بە بیانووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پەرەسەندنی یۆرانیۆم و چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکرێت.
بۆ ئێران؛ ئەم ڕێککەوتنە بە سەرکەوتنی گەورە پێناسە دەکرێت، چونکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خەتابار دەکرێت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پەرەدان بە بەرنامەی ئەتۆمی و، پشتگیریکردنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا. ڕیاز ناچار بوو ڕێگەچارەیەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ڕاگرتنی ئەجێندای هێزی ئەقلیمیی ئێرانی لە ناوچەکە، کە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاسەوخۆ دەستوەردانی کردووە لە ئێراق، لوبنان، سووریا و یەمەن.
پێدەچی ئەمریکییەکان نەیانتوانیبێت هێزی قایلکەری ئاساییش بن لە ناوچەکە، چونکە پێشتر لە سعودیە و ئیمارات و ئێراق و سووریا بەر مووشەکی ئێرانی کەوتوون. سعودیە تاوەکوو پارەکەی لە چەکی بەرگریکار و دژە مووشەکی گرانبەها خەرج نەکات، ناچار هاوپەیمانی و دیپلۆماسیی لەگەڵ ئێران هەڵبژارد، چونکە سعودییەکان پێیانوایە ڕووسیا و چین باندۆریان لەسەر ئێران هەیە بۆ بەرقەراربوونی ئاساییشی زیاتر لە وڵاتەکەیان، بەڵام پێناچێت ئەمریکا بەرانبەر ئەم کردارەی هاوپەیمانە بەهێزەکە (عەرەبستانی سعودی) یە بێ کردار بێت و پەرچدانەوەی سیاسی یان ئابووری یان سەربازیی نەبێت.
چین بۆ پەرەسەندن بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باشترکردنی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێران و سعودیە درێخیی نەکرد و بێ وچان کاری کردووە تاوەکوو ئەم دوو کارەکتەرە گرنگە لەسەر یەک مێز کۆبکاتەوە.
پێشتر ئێران لە ساڵی 2021 ژمارەیەک گرێبەستی بۆ ماوەی 25 ساڵ بەرانبەر وەبەرهێنانی چینی واژۆ کردووە، لە دیسەمبەری ساڵی 2022 شی جینپینگ، سەرۆکی چین 35 گرێبەستی ستراتیژیی لەگەڵ سعودیە واژۆ کرد.
سعودیە و ئێران ڕاستەوخۆ دەکەونە سەر نەخشەڕێگەی ئاوریشمی نوێ کە ناسراوە بە پشتوێن و ڕێگە و بە گەورەترین پڕۆژەی ستراتیژیی چینی نوێ دەناسرێت. ئێران و سعودیە دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوتن و لەگەڵ هەردوو وڵاتیش بە یوانی چینی مامەڵە دەکات.
چەندین ساڵە چین هەوڵی بەرقەراری دەدات لە گەرووی هورمز بۆ سەلامەتیی هاوردەکردنی نەوت و هەناردەی شتومەکی چینی بۆ ناچەکە. لە ساڵی 2015وە سعودیە سەرکێشیی هاوپەیمانییەک دەکات لە یەمەن دژی میلیشای حوسییەکان، کە بووەتە هۆی کاولکاری و کوشتنی زیاتر لە 150 هەزار کەس کە نزیکەی 15 هەزاریان خەڵکی سڤیل بوون. ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ کار دەکات بۆ ڕاگرتنی ناکۆکییەکانی یەمەن و بەرقەراربوونی ئاشتی. سعودیە هەمیشە نیگەران بووە لە هێرشی حوسییەکان بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئێران کە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە، گەورە کۆمپانیای نەوتی سعودی ئارامکۆ.
یەمەن تەنیا کێشەی ئاساییش و سیاسیی نییە، بەڵکوو دەناڵێنێت بەدەست کێشە نێوخۆییەکانی و ئاساییشی خۆراک، بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2022، 80%ی یەمەنییەکان بەدەست کەمیی خۆراک و خراپیی کەرتی تەندرووستی و کەمیی ئاوەوە دەناڵێنن.
لە ئەیلوولی 2019 سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئێراق بە گەشتێکی چوار ڕۆژی گەیشتە چین و چاوی بە شی جینپینگ کەوت و کۆمەڵە گرێبەستێکی لەگەڵ چین واژۆ کرد بێ ڕەزامەندیی ئەمریکا؛ ئەمەش ئەمریکای نیگەران کرد و بووە هۆی هەستانی شەقامی ئێراقی و هەڵوەشاندنەوەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و کپکردنی گرێبەستەکان کە تا ئێستاش نێوەڕۆکی بڵاونەکراوەتەوە.
دەشێ بێدەنگی و بێلایەنی هەڵبژێرێت بەرانبەر بە گۆڕانکارییەکان و گەشەسەندنی چین بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەمان سیناریۆ. ئایا ئەوەی ئەمریکا بە عادل عەبدولمەهدی و ئێراقی کرد، دەتوانێت بە کۆنە دۆستە سعودیەکەی بکات؟
لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ئیسرائیل بە چەقی ناکۆکیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناسراوە و ئەمریکا هەوڵی جیددی دەدات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو. پێشووتر میسر و شانشینی هاشمی ئوردنی و دواجار لە ئابی 2020 لەژێر ڕێککەوتننامەی ئەبراهام ئیمارات و بەحرەین و عومان دانیان بە ئیسرائیلدا نا وەکوو دەوڵەت و پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ واژۆ کرد. ئیسرائیل چاوەڕێی دەکرد ئەمریکا پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ سعودیە بوونیات بنێت، کەچی چین لەپڕ پەیوەندیی دیپلۆماسیی ئێران و سعودیەی ئاسایی کردەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کابووسی گەورەی ئیسرائیل، ئێرانە؛ بۆیە ئەم ڕێککەوتننامەیە بە هیچ جۆرێک ناشێ لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل بێت، چونکە پێشتر لە کابینەی ترەمپەوە ئەمریکا بەردەوام بووە لە لۆبیکردن بۆ ئیسرائیل لە سعودیە و سەرەڕای ئەوەی سعودیە حکومەتی ئیسرائیل بە داگیرکەر ناوزەند دەکات و دوو مانگ پێشتر بە فەرمی نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو ئاڵۆزییەی لە ناوچەی کەناری ڕۆژاوا هەیە، بەڵام سعودیە هەندێک نەرمیی نواندبوو و هێڵە ئاسمانییەکانی بەڕووی خەڵکی سڤیلی ئیسرائیلی کردبووەوە.
دوای ئەم ڕێککەوتننامەیە، ئێران سعودیە ناچار بکات کە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیسرئیل نەبێت و بە‌هێزیی ئێران ھیچکات لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل نابێت لە ناوچەکە؛ لە کاتێکدا ئەمریکییەکان پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە نابێتە هۆی تێکدانی پڕۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی دیپلۆماسیی سعودی - ئیسرائیلی.
ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە کە چین ماوەی دوو ساڵە کاری لەسەر دەکات جارێک لە عومان و چوار جاریش لە ئێراق کۆبوونەوەی لەسەر کراوە و بە خاڵی وەرچەرخان بۆ هەریەکە لە ئێران و سعودیە و چینیش ھەژمار دەکرێت. چین دەیتوانی لە هەریەک لەم وڵاتانە بگاتە خاڵی کۆتایی، بەڵام دوای سەردانی شی جینپینگ بۆ ڕیازی پایتەختی سعودیە، بڕیاریان دا کە کۆتا کۆبوونەوە لەسەر خاکی پەکین بێت.
چین هەوڵی جیددی دەدات بەبێ زیانگەیاندن بە ئاساییشی ناوچەکە پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات و زیاتر شوێنپێی خۆی بکاتەوە و فرەچەشنی بکات لە سەرچاوە سرووشتییەکان و ئەگەر لە وێنەیەکی گەورەتر خوێندنەوە بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە بکەین، دەبینین چین هەوڵی هێزێکی دیکەی فرەلاین دەدات وەکوو ئەڵتەرناتیڤێک بەرانبەر ئەمریکای تاک جەمسەری، چونکە سعودیە و ئێران بێ دوودڵی ئارەزووی چوونە نێو هاوپەیمانیی (BRICS) (بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و ئەفریقیای باشوور) داوە بە پشتگیریی چین.
ئەم وڵاتانە پێکەوە لەگەڵ ئێران و سعودیەش دەتوانن ببنە هێزێکی ئابووری و سیاسیی گەورە. لە لایەکی دیکەوە ئێران بڕیارە ببێتە ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای و ئەندامی گرووپی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی ئۆراسیا کە بارەگاکەی لە پەکینە و باسی سعودیەش دەکرێت کە بچێتە نیو ئەم گرووپەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەم هەنگاوەی چین بە سەرکەوتن ھەژمار دەکرێت لە پڕۆژەی دەستپێشخەریی ئاساییشی جیهان (GSI) . جگە لەوەش چین ڕایگەیاندووە ئامادەیە ڕۆڵی لایەنی بەرپرسیار لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بگێڕێت، هەڵوێستێک کە ئەمریکا لەمێژە گوشاری خستووەتە سەر پەکین بۆ ئەوەی لەئەستۆی بگرێت. جگە لەوەی بەم هەنگاوە چین لە کارەکتەری دووەمی و لاوەکییەوە دەچێتە قۆناخی کارەکتەری سەرەکی لە ئاستی جیهان. ھاوکات جگە لە نزیکبوونەوە لە چین، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران وایکردووە هەنگاو بنێت بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا.
تاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زۆر پێویستی بۆ ڕووسیا دابین کردووە بۆ ئەوەی لە شەڕەکەیدا لە ئۆکراینا بەکاریبهێنێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە هاوبەشێکی گرینگ بۆ مۆسکۆ و پووتین.
دوای تیرۆرکردنی جەمال خاشوقچی لەنێو باڵیۆزخانەی سعودیە لە تورکیا، جۆ بایدن سوێندی خوارد کە سعودیە پەراوێز بخات و بە (pariah یان منبوذ) ناوزەدی کرد، بەڵام پار بە ناچاری بۆ کەمکردنەوەی نرخی گاز بەهۆی شەڕی ئۆکراینا سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کرد.
چین چیدیکە تەنیا خاوەن گوفتار نابێت و ئیدی بە کردار دێتە گۆڕەپانی سیاسی و دیپلۆماسیی جیهانەوە، دوای سەردانی شی جینپینگ بۆ مۆسکۆ لە #20-03-2023# بڕیارە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئەنجام بدات. چین ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لە ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت، دوای ڕێککەوتننامەی سعودیە - ئێران، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەوڵی چین دەکات، چونکە بۆ بەرپاکردنی ئاشتی لە شەڕی ئۆکراینا، چین تاکە وڵاتە کە دوو کارتی گوشاری کارای هەیە: یەکەم، پەیوەندیی زۆر باش لەگەڵ ڕووسیا و دووەم، هێڵێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پووتین. تاکە وڵات لە جیهان کە خاوەن ئەم دوو تایبەتمەندییە بێت چینە. ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر پووتین خوازیاری ڕاگرتنی شەڕ بێت.
$شوێن و پێگەی هەرێمی کوردستان و ئێراق لەم هاوکێشەیە چییە؟$
دوای ئەم ڕێککەوتنە دوو ڕووداو لە ناوچەکە ڕوویدا، یەکەمیان بڕیاری دادگەی پاریس سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆریی جەیهان، ڕووداوی دووەم هێرشی درۆنیی ئێران بۆسەر بنکەی ئەمریکا لە ڕۆژاوا.
ئایا چارەنووسی قەوارەی هەرێمی کوردستان چی لێدێت لەگەڵ بەهێزبوونی ئێران؟ ئایا ئێراق دەکەوێتە ژێر ڕکێفی ئێران و سعودیە و چین یان ئەمریکا هەڵبژاردەی دەبێت؟ هەژموونی ئەمریکا بەرەو کوێ؟ ئەرێ ئەمریکا دەستەوەستان دەوەستێت بەرانبەر ئەم گۆڕانکارییە دراماتیکییانە لە ناوچەی ژێر هەژموونی خۆی؟
$رووداوە گرنگەکان:$
شا سەلمان، شای سعودیە بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران کردووە بۆ ڕیاز و ڕەئیسیش میواندارییەکەی قبووڵ کردووە. شی جینپینگ، سەرۆکی چین مانگی کانوونی دووەم لە سعودیە لەلایەن فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانییەوە پێشوازیی لێکرا و تۆپی فەخرییان بۆ تەقاند و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش لە فڕۆکەخانە چاوەڕێی دەکرد.
لە کاتێکدا دوایین سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی تەممووزی پار، بە پێچەوانەوە، بەبێ پرۆتۆکۆلێکی ڕێکخراوی تەواو لە فڕۆکەخانەی جدە لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە پێشوازیی لێکرا.
لە شووباتی ئەمساڵ ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو یەکەم سەرۆکی ئێران دوای 20 ساڵ سەردانی چینی کرد و چاوی بە شی جینپینگ کەوت، کە سەردانەکەی لە ئاستی دەوڵەت بوە.
ئەمساڵ چین میوانداری لە لووتکەی عەرەبی - ئێرانی لەسەر خاکەکەی خۆی دەکات. شی جینپینگ پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ئەنجام دەدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览168
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 27-03-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 27-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 05-05-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on06-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览168
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,210
图片 106,556
书籍 19,262
相关文件 97,035
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!