图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,577
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شۆڕش پەیوەندیی بە ئێمەوە کرد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕش پەیوەندیی بە ئێمەوە کرد

شۆڕش پەیوەندیی بە ئێمەوە کرد
$شۆڕش پەیوەندیی بە ئێمەوە کرد$
#کاوە ئەمین#
#09-02-2022#
هێشتا تەمەنی 13 ساڵان دەبێت، کە دەبێتە پێشمەرگە، ئەو دەڵێت خاڵم پێشمەرگە بوو، خۆشمدەویست، دەموت ئەگەر وەکوو پێشمەرگەش وەرم نەگرن خۆ هیچ نەبێت جلەکانی بۆ دەشۆم، بەڵام پێداگرییەکەی وادەکات حەسۆ میرخان تفەنگێکی بداتێ و ئیدی دەبێتە پێشمەرگە. ئیسماعیل تاوەکوو پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە، بەڵام وێستگەکانی ژیان بگرە لە قوتابخانە و زانکۆیش باشتر ئاشنایان بە نیشتمانپەروەری و خۆنەویستی کردووە، بە شێوەیەک ناڕەحەتییەکانی ناو شۆڕش، بۆردوومانی فڕۆکەکان، برسێتی و هەموو ناخۆشییەکان نابنە بەربەست بۆ درێژەپێدانی لە پێشمەرگایەتی. ئیسماعیلی بە تەمەن بچکۆلە لەگەڵ شۆڕشی ئەیلوولدا گەورە دەبێت، ساڵی 1970 کە ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار مۆر دەکرێت، تێکەڵ بە هێزی پاسەوانی سنوور (حەرەس حدود) دەبێت، بەڵام هەر کە شەڕ دەستپێدەکاتەوە لە ساڵی 1974، ئەویش دەستدەداتەوە چەکەکەی و ڕوو لە چیا دەکاتەوە. ئیدی ئەو چیدی منداڵەکەی جاران نییە، لەنێو شەڕدا گەورە بووە و بە باشی ڕاست و چەپی خۆی دەناسێتەوە، بەڵام ئەو پێشمەرگەیە و تەنیا فەرمانە سەربازییەکان ڕادەپەڕێنێت، ئەو ئاگای لەو تۆڕە جاڵجاڵۆکەییە نییە، کە لەودیو سنوورەکانەوە بۆیان تەنراوە و دەربازبوون لێی کارێکی مەحاڵە، بۆیە کاتێکیش شۆڕشی ئەیلوول ڕووبەڕووی نەکسە دەبێتەوە، ئیسماعیل وەکوو هەزاران کەسی دیکە، خۆی دەداتە دەست قەدەرێکی نادیار، بەڵام بڕیار دەدات ڕوو لە هیچکام لە داگیرکەران، نە ئێران و نە ئێراق نەکات، بەڵکوو خۆی بە سێبەری چیا و گوندە دوورەدەستەکان دەسپێرێت.
هێشتا چەند مانگێک بەسەر نەهامەتییەکانی دوای نسکۆی شۆڕش تێنەپەڕیوە، هاوینە، لەگەڵ یەک دوو کەس لە خزم و ناسیاوەکانی بیر لەوە دەکەنەوە، جارێکی دیکە بەگژ ڕژێمی بەعسدا بچنەوە، بەبێ هیچ پلان و بەرنامەیەکی داڕێژراو دەکەونە خۆ، هێشتا نە پارتی و نە هیچ حیزبێکی دیکە بە فەرمی و نافەرمی بانگەشەی شۆڕشیان نەکردووەتەوە، ئەوەی کە ئیسماعیل و هاوڕێکانی کردوویانە تەنیا هەستێکی کوردایەتیی پەتی بووە و بەس. وەکوو ئیسماعیل دەڵێت: گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتانە مەگەر تەنیا بە دەم خۆشبێت، بەداخەوە ئێستا ئەو نەخۆشی بەرۆکی گرتووە و ناتوانێت هەموو ڕووداوەکان وەکوو خۆی بگێڕێتەوە، بۆیە زۆرجار بە چەند پەیڤێک کۆتایی بە قسەکانی دەهێنێت.
لەو دیو سنوورەوە ژمارەیەک کادری پارتی دەیانەوێت دەست بە شۆڕش بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری درووستکردنی (قیادەی موەقەت) دەدەن، بۆ هەڵگیرسانەوەی شەڕی چەکداری ژمارەیەک کادر دەنێرنەوە بۆسەر سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، بێئاگا لەوەی کە لەمدیو خەڵکانێک خۆڕسکانە تێهەڵچوونەتەوە، بۆیە ئیسماعیل مستەفا ئیسماعیل بەبێ دوودڵی دەڵێت: کاتێک ئەبو عەنتەر کە لە کۆتایی ساڵی 1975 لەسەر ڕاسپاردەی کاک ئیدریس بارزانی و دواتر جەوهەر نامیق و هاوڕێکانی هاتن، ئێمە بە حسابی خۆمان دەستمان بە درووستکردنەوەی مەفرەزەی بچووک بچووک کردبوو، لە باکوورەوە چەندین جار سنوورمان بڕیبوو، هەندێک پەیوەندیی سەرەتاییمان ڕێکخستبوو، بۆیە بەڕاستی دەتوانم بڵێم، ئەوە ئێمە نەبووین کە پەیوەندیمان بە شۆڕشەوە کرد، بەڵکوو ئەوە شۆڕش بوو کە پەیوەندیی بە ئێمەوە کرد، چونکە ئێمە خاکی خۆمان بەجێنەهێشتبوو!
ئەگەرچی ئیسماعیل پیاوێکی کەمدوو دیارە و نەخۆشییەکەیشی هێندەی دیکە بڕستی لێ بڕیوە، بەڵام پرسیاربارانی دەکەین، کە لێی دەپرسم بۆچی کاک جەوهەر نامیق ناوی نابوویت هەلیکۆپتەری شۆڕش؟ لە وەڵامدا دەڵێت: ئاخر تۆ بە چاوی ئەمڕۆ لێم مەڕوانە، ئەوسا وەکوو کەڵەکێوییەک ئەمبەر و ئەوبەرم دەکرد، من تەتەر بووم، مەودای پێنج کاژێرم بە دوو کاژێر دەبڕی، لەبەر ئەو گورجوگۆڵییەم، ناوی نابووم کۆپتەرەکەی شۆڕش.
ئیسماعیل بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە باسی شەهیدبوونی دوو هەڤاڵی نزیکی خۆی دەکات (ساڵح بامەڕنی و حسێن بامەڕنی) کە لەلایەن سیخوڕێکەوە کە خۆی خزاندبووە ناویانەوە لە شیرینیی خەودا دەیانکوژێت، ئەگەرچی پێشمەرگە هاوڕێکانیان فریای شاردنەوەی تەرمەکانیان دەکەون، بەڵام ئەحمەد محەمەدی سیخوڕ خۆی ڕادەستی هێزەکانی حکومەت دەکات و سەربازانی ڕژێم دەهێنێتە شوێنی ڕووداوەکە، خەڵکی گوندەکان دەخەنە ژێر ئەشکەنجەیەکی قوورسەوە، شوانێک شوێنی تەرمەکانیان نیشاندەدات و ئەوانیش تەرمەکان دەگوازنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بۆ چاوترساندنی خەڵک لاشەکانیان بە ئۆتۆمبێل بەنێو شاردا ڕادەکێشن.
بەسەرهاتەکانی ئیسماعیل زۆرن، دەمەوێت بە چیرۆکێکی ئەودیوو سنوور کۆتایی بەم باسە بهێنم.
گوندە دوورەدەستەکانی باکووری کوردستان بەتایبەتی سەر سنووری خواکوڕک و شوێنەکانی دیکە لە ساڵانی کۆتایی حەفتاکاندا کەمتر دەسەڵاتی جەندرمەیان دەگەیشتێ، کاتێکیش ژەنراڵی بەفر لە زستاناندا دایدەکرد، هەموو سوپای تورکیای بەچۆکدا دەهێنا، بۆیە پێشمەرگەکانی پارتی هەندێک لەو گوندانەیان کردبووە پشت و پەنای خۆیان، بەتایبەتیش ژن و منداڵەکانیان لەو گوندانە دەحەوانەوە.
گوندی (مارونسێ) کە هەر لەدوای نەکسەی شۆڕشەوە باوەش بۆ ئیسماعیل و هەڤاڵ و ماڵ و منداڵیان دەگرێتەوە، دەکەوێتە ناو خاکی باکووری کوردستانەوە، بەشی زۆری خەڵکی گوندەکانی ئەو سەر سنوورە چەکدار بوون و دۆستی پێشمەرگەکانی پارتی دەبن، هەر بۆیە زۆرجار کە باسی شەڕی #هەکاری# دەکرێت، ناوی خەڵکە عەشایەرەکانی ئەو دەڤەری سەر سنوورە دێت، کە هاوکاریی قیادەی موەقەتەیان کردووە و پشتیان لە یەکێتی کردووە. کاتێک لە کاک ئیسماعیلم پرسی ئەگەر بڵێم گوندی (مارونسێ) چیت بەبیر دێتەوە؟ سەرەتا وا خۆی نیشاندا کە تێنەگەیشتووە، کە دووبارەم کردەوە، گوتی: جا ئەوە باشە باسی بکەم، ئاخر چی دەگۆڕێت، بەسەرهاتێک بگێڕمەوە کە نزیکەی زیاتر لە 40 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە! ئیسماعیل بە تەواوەتی ڕۆژ و مانگ و ساڵی ڕووداوەکانی لەیاد نییە، بەسەرهاتێکی گێڕایەوە کە لە فیلمێک دەچێت، بەڵام چیرۆکی فیلمەکە ڕاستەقینەیە. کۆتایی ساڵی 1979یە، ئیسماعیل بۆ سەردانی خێزانەکەی دەچێت بۆ گوندی مارونسێ، چەند پێشمەرگەیەکی دیکەیش لەوێ دەبن، چەند کەسێک لە خەڵکی گوندەکە واتە باکووریەکانیش چەکدار دەبن. جەندرمەکانی تورکیا بۆ ئەوەی خەڵکەکە چەک بکەن، دەچنە نێو گوندەکەوە، ئیدی ئەوە خەسڵەتی داگیرکەرە، سەرەتا سووکایەتی، پاشان ئەشکەنجەدان و ئەگەر کارەکەشیان بۆ مەیسەر نەبوو، ڕەشەکوژی دەکەن. کچی یەکێک لە چەکدارەکانی خەڵکی ئاوایی بە سێپایەکی مەشکە ژەندنەوە هەڵدەواسن و سووکایەتیی پێ دەکەن، ئیسماعیل و ئەو چەند پێشمەرگە کەمەی لەنێو گوندەکەدا دەبن، ددانی پیاوەتی و تۆڵەیان تێکدەچەقێت و لێیان دێنە دەست و چەند سەربازێکیان لێ دەکوژن و کچەکە ڕزگار دەکەن، بەڵام باوکی کچە و کەسێکی دیکە لەو بەرەنگاریە مێرانەیەدا دەکوژرێن. پێشمەرگەکان و خێزانەکان دەڕۆنە دەرەوەی گوندەکە، بەڵام وەکوو خۆی دەڵێت: ئیسماعیل دەکەوێتە دەستی سوپای تورکیا و دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ئامەد، کە لەو سەردەمەدا بەناوبانگترین زیندان بوو لە جیهاندا کە خەڵکی تێدا ئەشکەنجە دەدرا. بەسەرهاتی گرتن و بەربوون لە زیندان و گەڕانەوە بۆ ناو پێشمەرگە هەڵدەگرم بۆ گێڕانەوەکانی نێو بەرنامەی پەنجەمۆر.
سەردەمانێک ئیسماعیل و هاوڕێکانی بە خۆیان و تفەنگە شڕەیەکەوە بەرانبەر دوژمنێکی دڕندەی وەکوو بەعس وەستابوون، زۆریان ئازادیان بە چاوی خۆیان نەبینی، ئەو گوڵبژێرەی کە ماویشن ئێستا چوونەتە خانەی بیرچوونەوە، ئاخر ئەگەر ڕۆژگارێک ئیسماعیل وەکوو کەڵەکێوییەک ئەمبەر و ئەوبەری سنووری دەکرد و پەیامی شۆڕش و بەرەنگاریی لە نامە چوکلێتییەکاندا دەگەیاندە ڕێکخستنەکان، وا ئێستا بە گیرفانێکی بەتاڵەوە شۆڕشێکی بەرپاکردووە بەرانبەر دوژمنێکی دڕندە کە بە تەواوەتی ماندووی کردووە، ئەویش نەخۆشیی شێرپەنجەیە، بەڵام هەروەک چۆن بەرانبەر سەجانەکانی زیندانی ئامەد بە ئیرادە بوو، بەرانبەر نەخۆشییەکەیشی بە ئیرادەیە، جارجارێک بە بزەیەکی خەمناکەوە دەڵێت: دنیا بۆ کێ بوو، مەگەر هەموومان هەر نامرین. ئیسماعیل عیزەتی نەفسی هێندە بەرزە، ئامادەیە بەدەم ئازارەکانیەوە گیان ببەخشێت، بەڵام ڕوو لە هیچ بەرپرسێک نەکات و دەست لە کەس پان نەکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە مووچەی خانەنشینییەکەی هێندە کەمە کە ڕەنگە بەشی دوو دەرزیی دژە ئازارە تایبەتییەکەی نەکات، کەچی سەدان کۆنە جاش و خائین بەم وڵاتە مووچەکانیان لە دەیانی وەکوو ئیسماعیل زۆرترە. من هیچی دیکە ناڵێم، ئاخر ئەم بەسەرهاتانە بەردیش دێننە قسە، بەرد. ئێمەش لە گێڕانەوە و تۆمارکردنیان بەردەوام دەبین. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览302
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-02-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 09-02-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 05-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览302
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,577
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!