ئەوەی لە ماڵ نەبێت، ژنی مارەکرایە.
پێشوان دەڵێن: جارێک پیاوێک بۆ کاروان دەڕوات، لە ڕێگە وندەبێت و دیارنامێنێت بەکوورتی بێسەروشوێن دەبێت، دوای حەوت ساڵ بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە، کاتێک دەگاتە نزیک ماڵەوە، میوانێکی زۆر بەدیدەکات، کە دەچێتە ژوور، دەبینێت خزمەکانی خەریکی مارەکردنی ژنەکەیین کە دەیبینن هەموو شتەکان دەچنەوە جێگەی خۆی. پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەوەی لەبەر چاوان نەبێت بەشی خوراوە و کەس ئاگای لە دەردی نییە، کێشەکانی بۆ چارەسەرناکەن. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,323 times