图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عەبدوڵڵا جەوهەر: ئەگەر کورد سەربەخۆ نەبێت ئەوا دەبێت هەر ماڵ بە کۆڵ بێت!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدوڵڵا جەوهەر: ئەگەر کورد سەربەخۆ نەبێت ئەوا دەبێت هەر ماڵ بە کۆڵ بێت!

عەبدوڵڵا جەوهەر: ئەگەر کورد سەربەخۆ نەبێت ئەوا دەبێت هەر ماڵ بە کۆڵ بێت!
$عەبدوڵڵا جەوهەر: ئەگەر کورد سەربەخۆ نەبێت ئەوا دەبێت هەر ماڵ بە کۆڵ بێت!$
#کاوە ئەمین#
#19-08-2021#

بزاڤی ناسیۆنالیستی کورد یان بە مانا کوردییەکەی بیری نەتەوەیی یان نیشتمانی، لەچاو بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکانی نەتەوەکانی دیکە بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی زۆر بە درەنگ فرچکی بەست. هەرچەندە دەکرێت (مەم و زین) ی فەیلەسوف و هۆزانڤانی گەورەی کورد ئەحمەدی خانی وەک سەرچاوەیەکی گرنگ کە تژییە لە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری دەستنیشان بکەین و پاشان حاجی قادری کۆیی و زۆری دیکەیش مەڵۆی خۆیان خستووەتە سەر شارانی نیشتمانپەروەری، بەڵام ئەو هەوڵانە هەر لە دووتوێی پەڕتووکاندا قەتیسمان و نەبوونە پڕۆژەیەک کە مانیفیستۆیەکی سیاسی نەتەوەیی کوردییان لێ هەڵنەهێنجرابێت کە ببێتە هەوێنی پارتێکی نەتەوەیی تاوەکوو کورد بگەیێنێتە مەنزڵگەی ئازادی و سەربەخۆیی. دیارە ئەو هەویرە ئاو زۆردەکێشێت و بابەتی ئەم وتارەی من نییە.

ئەوەی کە لێرەدا دەمەوێت باسی بکەم، دەوری کەسایەتییەکی گەورەی نەتەوەی کوردە ئەویش شادڕەوان عەبدوڵڵا جەوهەرە کە هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانی بە گۆمە مەنگەکەی کورد و کوردایەتی لە قەڵەمی دەدەن، ئاخر مامۆستا یەکێکبووە لەوانەی کە هیچ کاتێک لەخۆڕا هەگبەی دڵ و دەروونی خۆی بۆ هیچ کەسێک تەنانەت کەسە نزیکەکانی خۆیشی نەکردووەتەوە، بەڵام کاتێک پرسیاریان لێکردووە، کانییەک بووە وشکبوونی بەخۆیەوە نەبینیوە.

مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر هەر لە سەرەتای گەنجێتییەوە هەستی بە ستەمکاری سەر نەتەوەکەی کردووە و ئازادی و سەربەخۆیی کوردی تەنیا لە ڕێکخراوێکی نەتەوەیی کورد دا بینیوەتەوە، بۆیە لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە شاری کەرکووک لە ساڵی 1938 لەگەڵ دڵداری شاعیر و نووری شاوەیسدا، بەشداری لە درووستکردنی ڕێکخراوی سیاسی (کۆمەڵەی دارکەر) دەکات. هەروەها یەکێکبووە لە دامەزرێنەرانی پارتی نەتەوەیی کورد.

مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر یەکێکبووە لەوانەی لە سەرەتای ساڵانی چلەکاندا کاتێک شۆڕشی بارزان هەڵدەگیرسێت و لە ساڵی 1943 مستەفا بارزانی لە #سلێمانی# دەبێت، هاوکارییەکی زۆری بارزانییەکان دەکات، ئەوەیشی لەسەر بنەمای کوردبوون و هەستی نەتەوەیی کردووە.

ڕەنگە یەکێک لە سیفەتەکانی مامۆستا کە لە زۆر لە ڕۆشنبیرەکانی سەردەمی خۆیدا نەبووە ئەوەبێت، هیچ کاتێک هەڵگری بیروباوەڕی چەپێتی و کۆمۆنیستی نەبووە و ئەندامیان نەبووە، واتە لە قوتابخانەی کۆمۆنیستییەوە نەهاتووەتە نێو بیری نەتەوەیی و کوردایەتییەوە، ئەوە لەکاتێکدا بووە کە ئەو سەردەمەی ئەوی تێدا ژیاوە، ڕووناکبیر و خوێنەواری کورد وەکوو پوورەهەنگ لە دەوری ئەو بیروباوەڕە (شیوعی) کۆبوونەتەوە کە زۆربەی جار لەسەر بنەمای ئابووری هاوبەش کوردیان بە نەتەوە قبووڵ نەکردووە، چونکە بەقەولی ئەوان گوایە کورد ئابووری هاوبەشی نەبووە، بۆیە کردوویانەتە پاشکۆی نەتەوە و وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان، بەڵام بەپێچەوانەوە مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر لە سەرەتای هەرەتی لاوێتیدا لەو کۆڕوکۆبوونەوانەدا بەشدار دەبێ کە باسی سەربەخۆیی کورد و نیشتمانەکەی وێردی سەر زمانیان دەبێت.

مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر جگە لە سەربەخۆیی هەموو چارەسەرێکی پرسی کوردی بە فشە چارەسەری لەقەڵەم داوە بۆیە ڕاشکاوانە گوتوویەتی تاوەکوو کورد سەربەخۆ نەبێت، هەر ماڵ بەکۆڵ دەبێت. هەستی نەتەوەیی مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر وای لێدەکات کە بەشداری لە درووستکردنی (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد - کاژیک) دا بکات و یەکێک دەبێت لە حەوت دامەزرێنەرەکەی ئەو ڕێکخراوە. مامۆستا عەبدوڵڵا هاوڕێیەتییەکی زۆر پتەو و نزیکی لەگەڵ مامۆستا ئەحمەد هەردی دەبێت. ئەحمەد هەردی یەکێک دەبێت لە دامەزرێنەرانی کاژیک. هەروەها کاک عەلی سام ئاغا کە دواتر دەبێتە ئەندامی کاژیک و تەنیا لە چوار کۆبوونەی ئەو ڕێکخراوەدا بەشداری دەکات و دەستبەرداری دەبێت، بەڵام ئێستایشی لەگەڵدابێ کەسێکی تاسەرئێسقان نەتەوەیی و سەربەخۆیخوازە. بە وتەی کاک عەلی سام ئاغا، دوای وازهێنانی ئەو لە کاژیک مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەریش واز لە کاری حیزبایەتی ناو کاژیک دەهێنێت، بەڵام هیچ کاتێک دەستبەرداری بیری نەتەوەیی و سەربەخۆیی نابێ و هاوڕێیەتی لەگەڵ مامۆستا هەردی و کاک عەلی سام ئاغا و هەڵگرانی بیری نەتەوەیی درێژەی دەبێت. بە وتەی کاک عەلی سام ئاغا، هاتنە دەرەوەی ئەوان لە کاژیک لەسەر ڕووداوی کانی ماسێ بووە کە تێیدا چەند شیوعییەکی کوژران و ئەو تاوانە دەخرێتە ئەستۆی کاژیک، ئەوە لە کاتێکدا بووە کە کاژیک وەک ئەندامەکانی دەڵێن بەهیچ شێویەک دەستی لەو کارەدا نەبووە، بەڵام کاتێک داوادەکرێت با کاژیک بەیانێک دەربکات و خۆی لەو کارە بێبەری بکات، ئەو کارە ناکەن، ئەوەیش لەسەر بنەمای ئەوە بووە کە شتێک ئەوان نەیانکردبێت چ پێویست دەکات بەیاننامەی لەسەر دەربکەن. عەلی سام ئاغا واز لە کاژیک دەهێنێت و عەبدوڵڵا جەوهەر کە لە دامەزرێنەرانی کاژیک بووە، تەنیا شەش مانگێک لەنێو کاژیکدا دەمێنێتەوە، دەستبەرداری کاژیک دەبێت. پاش دوو ساڵ، مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمینیش دەست لە کاری حیزبایەتی نێو کاژیک دەکێشێتەوە.

گۆمەکەی بیری کوردایەتی مامۆستا عەبدوڵڵا جەهەر و چەند هاوڕێیەکی دوای کاژیکیش لەسەر هەمان ڕێچکەی کوردایەتی خۆیان درێژە بە کاری سیاسیان دەدەن و بیر لەوە دەکەنەوە کە ببنە پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلوول دا، بەڵام بەنیازی ئەوەی کە ڕێکخراوێک یان کۆمەڵەیەک دامەزرێنن کە پشتیووانی سەرکردایەتی شۆڕش بکات و درێژە بە بڵاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی بدەن، بۆ ئەو مەبەستە (ئەحمەد هەردی، عەلی سام ئاغا و عەبدوڵڵا جەهەر) بڕیار دەدەن بچنە دەرەوە. مامۆستا هەردی لەگەڵ بابەکر ئاغای پشدەری بەرەو ناوچەی ئاسۆس دەڕوات بەو ئومێدەی کە هاوڕێیەکانی دیکەیشی دوای چەند ڕۆژێک بەهەمان مەبەست بچنە دەرەوە، بەڵام مەنعەتەجوولەکەی شاری سلێمانی بەسەردا دێت کە لە ئەنجامدا بە دەیان کەسیان لە سلێمانی کوشت و سەدانی دیکەیان خزاندە نێو بەندیخانەی حامییەوە، پارکی ئازادی ئێستا. ئەوەیش دەبێتە هۆکارێک کە پلانی چوونە دەرەوەیان سەرنەگرێت و مامۆستا هەردی دوای مانگ ونیوێک دەگەڕێتەوە بۆ نێو شاری سلێمانی.

پاییزی ساڵی 1964 مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر و هاوڕێیەکانی کە زیاتر لە سێکوچکەیەک دەچوون (هەردی، عەلی و جەوهەر) دەچنە گوندی ئاوکوورتێ بەهیوای ئەوەی کە بتوانن بیری نەتەوەیی خۆیان بڵاوبکەنەوە، بەڵام باڵادەستی پارتی و شۆڕش کە بەشێکی زۆری کوردی لە خۆی کۆکردبووەوە، ئیدی کێ گوێ بۆ سی ئەفەندی شاری دەگرێت. لەو ماوەیەدا کە ئەوان لە ئاوکوورتێ دەبن، ژەنەراڵ بارزانی و پێشمەرگەکانی سەردانی ئەو گوندە دەکەن، لەسەر داوای مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر، شەوێکی درەنگ سەردانی بارزانی دەکەن، بارزانی لێێان دەپرسێت ئێوە بەنیازی چین و دەتانەوێت چی بکەن، پارتین؟ ئەوانیش لە وەڵامدا دەڵێن، نەخێر پارتی نین، بەڵام دۆستی پارتین و بە دووردرێژی باسی بەرنامە و بیروباوەڕی خۆیانی بۆ دەکەن. بارزانی لە وەڵامدا پێێان دەڵێت بەداخەوە من ناتوانم هاوکاری داراییتان بکەم، بەڵام بڕۆن بیروباوەڕی خۆتان بڵاوبکەنەوە و کەس حەدی نییە بێتە سەر ڕێگەتان.

هەر لە شۆڕشی ئەیلوول دا، لە نامەیەکدا داوا لە مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر دەکرێت کە بچێتە دەرەوە، هاوبیرە نەتەوەییانەکانی، مامۆستا فەرەیدون مەلا عەلی دەنێرن وەکوو نوێنەری خۆیان تاوەکوو لە ڕەوشەکە ئاگاداریان بکاتەوە، بەڵام پاش چەند مانگێک دەگەڕێتەوە و پێیوا دەبێت کە باشترە لەنێو شاردا بمێننەوەو درێژە بە کاری نووسین و ڕووناکبری خۆیان بدەن.

عەبدوڵڵا جەوهەر جگە لەوەی کەسایەتییەکی نەتەوەیی دیاری کوردایەتی بوو، بەشێکی زۆری ژیانی بۆ سیاسەت بە مانا تیۆرییەکی دادەنێت، هاوکات خاوەنی قەڵەمێکی بە بڕشت بووە و شارەزایەکی زۆری لە زماندا هەبووە و لە بواری نووسینی شیعر و چیرۆک و وەرگێڕاندا ئەسپی کوردایەتی خۆی تاوداوە. بەردەوام لەنێوان ساڵانی (1939 - 1949) لە گۆڤاری گەلاوێژدا بە ناوی خوازراوەوە پەخشانی هونەری و کوورتە چیرۆک و بابەتی ڕەخنەی ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە. لە نووسێنێکدا کە بە ناوی ع چالاک لە ژمارە 3 و 4 ی گۆڤاری گەلاوێژی ساڵی 1942 دا بڵاوکراوەتەوە، داوا لە خوشک و برایانی کوردی دەکات کە وڵاتی خۆیانیان خۆشبوێت و لە خەوی خەفڵەتزەدەیان بەخەبەر بێنەوە و یەگبگرن: ئێمە بۆیە لە دایک بووین کە خوێنمان لە ڕێی نیشتمانی پیرۆزدا بڕێژین و لەشمان بکەینە سەنگەری. گەل داوای ئیشمان لێئەکا نە قسە. عەبدوڵڵا جەوهەر لە ساڵانی چلەکانی سەتەی ڕابردوودا وەکوو لاوێکی نیشتمانپەروەر هەست دەکات کە کوردستانی داگیرکراو تەنیا بەهێز و بازووی پیاوی کورد ڕزگاری نابێت، بۆیە ڕوو دەکاتە ژنانی کورد و داویان لێدەکات، شان بە شانی پیاوانی کورد بێنە مەیدانی تێکۆشان و خۆیان هۆشیاربکەنەوە لەپێناو نیشتماندا تێبکۆشن.

مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر وەک کەسایەتییەکی نەتەوەیی خاوەن بیروباوەڕ لەلایەن خەڵکانی نەتەوەییەوە پرس و ڕای پێکراوە. کاک ئازاد مستەفا سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک لە نامەیەکدا داوا لە مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەر دەکات کە بچێتە نێو پاسۆک و ببێتە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە، بەڵام بەهەرهۆیەکەوە بێت مامۆستا جەوهەر داوەکەی قبووڵ ناکات.

بەداخەوە کاتێک چاو لە هەڵسوکەوتی کەسە نەتەوەییەکان دەکەین، زیاتر لە بواری تیۆریدا ئەسپی خۆیان تاوداوە و لە کاری پراکتیکیدا خۆیان گۆشەگیرکردووە، مامۆستا عەبدوڵڵا جەوهەریش بەدەر نەبووە لەوان، بەڵام ئەو بیروباوەڕەی ئەوان لەسەردەمێکدا لە دەوری کۆبوونەوە، کە تەوژمی کۆمۆنیستی و ئێراقچێتی باڵی بەسەر کوردستاندا کیشابوو، بۆیە ئەگەر بیرە کوردستانییەکان لە بازنە داخراوەکاندا قەتیسیش مابێتن و نەیانتوانیبێ سنوورە دەستکردەکان بشکێنن، ئەوا لاپەڕەیەکی گەشیان بۆخۆیان تۆمارکردووە. ڕۆژێک هەر دێت بیری نەتەوەیی و نیشتمانی باڵ بەسەر ئەم وڵاتەدا بکێشێت. پاسۆک دروشمێکی جوانیان هەبوو و ڕاستیشیان کردووە کە گوتویانە هەر کاروانێک بۆ پرشنگی خۆڕ بڕوانێت، کەمبن یان زۆر دەگەن بەخۆر. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览483
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-08-2021
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 19-08-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 05-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-05-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-05-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览483
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!